گۆشت/goşt: نتـ:[ خوار] گوشت : ئەو نەرمایییەیە کە دەکەوێتە نێوان پێشە( ئێسک) و ڕەگ( نێرڤەوە)ەوە؛ پێستی گیانلەبەری پێ پڕکروەتەوە. پێکهاتووەە لە شانەماسوولکەی گیانەوەری، کە چەورەی تێدایە. گۆشت ڕێژەیەکی بڵندی پرۆتین، ئاسن، زینک، ڤیتامین A ،D، B1، B2، B6 ، B9 تێدایە.  [ ئینگـ : meat , flesh]

:: لەشی گیانلەبەران پێکهاتووە لە ئێسک، گۆشت، خوێن و پێست.  

گۆشتاو/goştaw: نتـ:[ خوار][ گۆشت+ ئاو] شۆرباو، ئاڤ گوشت.[ ئینگـ : meat broth].   

گۆشت براژتن/goşt birajtin: کتپ:[ گۆشت+ براژتن] گۆشت بریان کردن. 

گۆشت برژاندن/goşt birjandin: کتپ:[ گۆشت+ برژاندن] گۆشت براژتن.{ هەژار، ل، 710}. 

گۆشت برژاو/goşt birjaw: نفا:[ گۆشت+ برژاو] گۆشت برژێن. 

گۆشت پارە/goşt pare: نتـ:[ گۆشت+ پارە] پارچەگۆشت، پارچەیەک گوشت[ ئینگـ : fricandeu]{ سەلاحەدین، ل، 334}.

گۆشت پارەکردن/goşt parekirdin: کتپ:[ لا: cuticularization]{ پەزیشکی، ل، 102}

گۆشت تەندووری/goşt tendûrî: نتـ:[ خوار][ گۆشت+ تەندووری] جۆرە دیزەیەکە، کە گۆشتی تێدەکرێت و دەخرێتە تەندوورەوە.  

گۆشتخۆر/goştxor: نفا:[ گۆشت+ خۆر( خواردن)] بەو جانەوەرە دەگووترێت، کە گۆشتی گیانەوەر دیکە دەخوات.   

گۆشت خۆش/goşt xoş: ئانتـ:[ گۆشت+ خۆش] گیانەوەرێک چێژی گۆشتی بە تام و بە لەزەت بێت. 

گۆشتدار/goştdar: ئانتـ:[ گۆشت+ دار] قەلەو، گرمرەهـ. [ ئینگـ : fleshy, corpulent].  

گۆشتداری/goştdarî: نچ:[ گۆشتدار+ ی] قەلەوی، گرمرەهی.[ ئینگـ : fcorpulence].  

گۆشت فرۆش/goşt firoş: نفا:[ گۆشت+ فرۆش] گوشت فروش.[ ئینگـ : meat man ، flesher] 

گۆشت فرۆشتن/goşt firoştin: نتـ:[ گۆشت+ فرۆشتن]

گوشت بەراز فرۆش/goşt beraz firos: نتـ:[ گۆشت+ بەراز+ فرۆش]  [ ئینگـ : pork butcher]{ سەلاحەدین، ل، 669}. 

گۆشتکوت/goştkut: نفا:[ کەرەستە][ گۆشت+ کوت( کوتان)]  کوتکی گۆشت کوتان. 

گۆشتگا/goştga: نتـ:[ گۆشت+ گا] گۆشتی ڕەشەووڵاغ

گۆشت گرتن/goşt girtin: نتـ:[ گۆشت+ گرتن] قەڵەوبوون. 

گۆشتن/goştin: ئان:[ گۆشت+ ن] قەڵەو، پڕگۆشت، تێرگۆشت. 

گۆشتێن/goştên: نتـ:[ گۆشت+ ێن] گۆشتن. 

گۆشتی/goştî: نچ:[ گۆشت+ ی]

1 – [ کباک] گۆشتی سوێر و ووشککراوە.{ گیو، ل، 819} 

2 – گۆشتێ کۆ خۆێ دەکرێت و لەناو شەکیلدا ڕادەگیرێت بۆ زستان. 

3 – دابەستە : حەیوانێ لە بۆ قەسابی دەبێت. 

:: ماڵی گۆشتیم ڕاگرتووە.{ هەژار، ل، 711}

4 – هاوشێوەی زمانی کوردی لە زمانی ئینگلیزیش دا پێشگرێکە لە زماندا بۆ جۆری گۆشت دەلکێت بە ووشەوە و واتایەکی تری پێدەبەخشێت.[ ئینگـ : sacro]{ کەمالنامە، ل، 1221} 

5 – ئەوەی پەیوەندی بە هۆشتەوە هەبێت.[ ئینگـ : sacroid , sarcous]

گۆشتی سەرچەپەر/goştî serçeper: نتـ:[ گۆشت+ سەرچەپەر] برێنی لە هەرزان قیمەت. 

گۆشتی قەڵەو/goştî qe ew: ئانتـ:[ گۆشت+ قەڵەو] 

1 – گۆشتێ کە بەز و دووگی زۆرە. 

2 – گاڵتەیەکی زارۆکانە.  

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی گۆشت

گۆشتی ئاژەڵی کێوی/goştî ajeľî kêwî: نتـ:[ گۆشتی+ ئاژەڵ+ ی+ کێوی] ئاسک، مەڕی کێوی، بزنەکێوی …هتد. [ ئینگـ : venison] { کەمالنامە، ل، 1222}.

گۆشتی باڵندە/goştî baľinde: نتـ:[ گۆشتی+ باڵندە] 

گۆشتی ئەسپ/goştî esip: نتـ:[ گۆشتی+ ئەسپ] 

گۆشتی بەبێ ئێسقان/goştî be bê êsiqan: ئانتـ:[ گۆشتی+ بەبێ ئێسقان] گۆشتی نەرمە، کوڵمە، وڵمە.[ ئینگـ : flesh , meat boneless]{ کەمالنامە، ل، 1221}{ سەلاحەدین، ل، 517}.

گۆشتی بەراز/goşt beraz: نتـ:[ گۆشتی+ بەراز]  گوشتێ بەرزای.[ ئینگـ : pork]{ کەمالنامە، ل، 1222}{ سەلاحەدین، ل، 61}.  

گۆشتی بەرازی سوێرکراو/goştî berazî swêrkiraw: نتـ:[ ئینگـ : bacon].

گۆشتی بەرازی کوڵاو/goştî berazî kua w: نتـ: گوشتی رانێ بەرازی.[ ئینگـ : ham]{ سەلاحەدین، ل، 376}.   

گۆشتی برژاو/goştî birjaw: نتـ:[ گۆشتی+ برژاو]  پارێڤ، تکە، قوشباشی( تور)، گوشتێ براشتی( کباک)[ ئینگـ : roasted meat ، meat roast].  

گۆشتی بزن/goştî bizin: نتـ:[ گۆشتی+ بزن] 

گۆشت بۆق/goştî boq: نتـ:[ گۆشتی+ بۆق] 

گۆشتی پەلەوەر/goştî pelewer: نتـ:[ گۆشتی+ پەلەوەر]  ( مامر، قاز، مراوی، قەل،)

گۆشتی چنزاو/goştî çinizaw: ئانتـ:[ گۆشتی+ چنزاو]  گوشتی قیمە[ ئینگـ : mince meat]{ کەمالنامە، ل، 1222}.  

گۆشتی سپی/goştî sipî: نتـ:[ گۆشتی+ سپی]  وەک گۆشتی باڵندە و ماسی[ ئینگـ : withe meat].  

گۆشتی سوور/goştî sûr: ئانتـ:[ گۆشتی+ سوور] گۆشتی سووە بەوە دەناسرێتەوە لە ڕێژەی میۆگلۆبین : Myoglobin ی زیاترە لە گۆشتی سپی. [ ئینگـ :  meat].  

گۆشتی سووەروەکراو/goştî sûrewekiraw: نتـ: قیمەیێ سورکری، گوشتێ قەلاندی.[ ئینگـ : fricassee fried meat]{ سەلاحەدین، ل، 334}. 

گۆشتی قاوورمە/goştî qawurme: نتـ:[ ئینگـ : fried meat].  

گۆشتی قوتو/goştî qutu: نتـ:[ ئینگـ : Tinned meat].  

گۆشتی کەروێشک/goştî kerwêşik: نتـ:

گۆشتی کەروێشکە کێوی/goştî kerwêşike kêwî: نتـ:

گۆشتی گوێرەکە/goştî gwêreke: نتـ: گوشتێ گولکی، [ ئینگـ : veal ، veal meat]{ سەلاحەدین، ل، 1097}.  

گۆشتی کوڵاو/goştî kuľaw: نتـ: گوشتێ کەلاندی.[ ئینگـ : meat boiled]. 

گۆشتی ماسی/goştî masî: نتـ:

گۆشتی مانگا و گا/goştî manga û ga: نتـ:[ ئینگـ : beef]. 

گۆشتی مەڕ/goştî me : نتـ:[ ئینگـ : mutton]

گۆشت مریشک/goştî mirîşik: نتـ:

گۆشتی نەهەنگ/goştî neheng: نتـ:

 زاراوەی گۆشت  لە واتای جیاجیا دا  

پیشەسازی گۆشت/pîşesazî goşt: نتـ:

تەشریبی گۆشت/teşirîbî goşt: نتـ:

تلخێ گۆشت/tilxê guşt: نتـ:[ کباک][ ئینگـ : meat lump of meat]

تێرگوشت/têrguşt: ئانتـ:[ کباک] ب گوشت، قەلەو.[ ئینگـ : meaty , fleshy]

خۆراکی گۆشت/xorakî goşt: نتـ:[ خوار]

خواردنی گۆشت/xwardinî goşt: نتـ:

کاریگەری گۆشت/karîgerî goşt: نتـ:

گرانبوونی گۆشت/giranbûnî goşt: نتـ:

لێنانی گۆشت/lênanî goşt: نتـ:[ خوار]

مەکینەی گۆشت/mekîney goşt: نتـ:[ خوار]

.

.

____________________

گۆشتەزوونە/goşt zûne: نتـ: ئەو گۆشتەیە، کە لە بڕینی نێزیک لە چاكبوونەوە پەیدا دەبێت.  

گۆشتەگیر/goşt gîr: نفا:[ سوور] کەسێکە لە زۆرخانەدا سەرکەوتوو و پێشکەتوو بێت. 

گۆشتەگیرە/goşt gîre: نتـ:[ نخ] زیپکەی پێست، ئاماژەیە بۆ قەڵەوبوون.  

گۆشت پارە/goşt pare: نتـ:

1 –  پاژی گۆشتی زیادە بە لەشەوە.

:: گۆشتپارەی خستۆتی. 

2 – [ مجـ] بریتییە لە زاروێ روح تێنەگەڕاو.    

3 – ئەو خوێنەیە کە ڕەق دەبێت و دەبێت بە گۆشت لە جێگایەکی لەشدا.  

گۆشت پەڕە/goşt pe e: نتـ: گۆشت پارە : تۆلی روح تێ نەگەڕاو. 

گۆشت پیس/goşt pîs: ئانتـ:[ گۆشت+ پیس] کەسێکە برینی درەنگ چاک دەبێتەوە. 

گۆشت تاڵ/goşt taľ: ئانتـ: ئێسک گران، ڕەزا قورس، زەڕەتاڵ، خوێنتاڵ.  

گۆشت خۆش/goşt xoş: ئانتـ: کەسێکە برینی زوو خۆش بێتەوە.  

گۆشتگا/goştga: نتـ:  گۆشتی ڕەشەووڵاغ

2 – [ ڕوو] جۆرێکە لە ترێ کە پێستی توێکلی گۆشتەکەی زۆر ئەستوورە. 

گۆشت گران/goşt giran: ئانتـ:

1 – قەڵەوی زەبەلاح

2 – بریتییە لە خوێن تاڵ. 

گۆشتی زیادە/goştî ziyade: نتـ: ئەو گۆشتەی لەناو لووت دا، کە بەری هەناسە دەگرێت.[ ئینگـ : adenoide]. 

گۆشتی ژێر پێڵووی چاو/goştî jêr pêľûy çaw: نتـ: [ ئینگـ : conjunctiva]. 

گۆشتی نەرمایی گوێ/goşt: نتـ: .[ ئینگـ : lobe of the ear]. 

.

.

___________________________

گۆشت بەرخۆک/goşt berxok: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە، گوێ بەرخۆلە. 

گۆشتگا/goştga: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکە لە ترێ کە پێستی توێکلی گۆشتەکەی زۆر ئەستوورە. 

گۆشتی میوە/goştî mîwe: نتـ:[ ڕوو] کرۆکی میوە : ئەو بەشەیە کە میوە دەخورێت.[ ئینگـ : pulp og fruit]{ کەمالنامە، ل، 1222}.  

.

.

________________________

گۆشتەزەوی/goşte zewî: نتـ:[ مجـ][ جێۆ] زەمینی نەرمان و بێ بەرد. 

گۆشتەزەوین/goşte zewîn: نتـ: گۆشتە زەوی. 

.

.

.

.