لان ¹ /lan: ن:
1 – نک ئێمە، جەم، کن، نک.
3 – [ هـ] ئەندازە.
.
.
________
لان ² /lan: ن:
1 – تەرەف، قەد، لا، لایەن، لاین، لۆ.
:: لان منی بەردا.
:: دوولانە مەسەلەن : لۆنە.
:: بە دوو لانە دەگاتەوە
2 – نهێنی.
:: سەگی لانگر: واتا: یانی گر یان دڕ.{ هەژار، ل، 755}.
لانە/lane: ن: لامانە
لانکەم/lankem: ئامتـ: لایەنی کەم، لاکەم.
لانکووڵ/lankûľ: نتـ: لانە کووڵە: گافارەێگ ک بخەنەێ کووڵە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 666}
لانگر/langir: ن:
1 – داژدار، تەڕەفدار.
2 – سەگی دڕ: سەگێ بەبێ حەپە گاز لە مرۆڤ بگرێت.
3 – تانجی ئازا نێچیر لەپاڵ لانەکەیدا دەگیرێت و ناهێلێت دوور بکەونەوە.{ مەردۆخ، ل، 697}.
لانگرتەی/langirtey: کتن:[ هـ] لایەن گرتن.
لانگرتن/langirtin: کتپ:
1 – تەرەفداری کردن.
2 – لاکۆشی، کۆمەک کردن. لایەنگیری.
3 – چین گرتن.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 666}
لانگیر/langîr: نفا:[ هـ] لاگر، لایەنگر، کۆمەک، هەواخوا: لایەنگیر.{ وشەنامە، ل، 842}
لانگیری/langîrî: نچ:[ هـ] لانگرتن، لایەنگیری.{ خال، ب2، ل، 424}
لانەوبان/laneûban: نتـ: ماڵوحاڵ.
لانە و بانە/laneûbane: نتـ: لانەوبان، حاڵوماڵ : جێگا و ڕێگای حەسانەوە.{ خال، ب2، ل، 425}
لانی/lanî: ن:
1 – ئەندازەی
:: لانی کەم وەرە لامان.
:: لانی کەم مشتێ گەنم بدە.
2 – لە لای
:: برام لانی مام پیرۆت.
:: کونی جانەوەرانی کێوی.
لانی کەم/lanî kem: ئامتـ:[ هـ] لایەنی کەم، کەمترین ئەندازە.
.
.
_________
لان ³ /lan: ن:
1 – [ پۆشاک][ کباک] لییان: جۆرە پێلاوێکی پانە بۆ سەر بەفر لە پێ دەکرێت تا نەچنەخوار.
2 – بریتی یە لە جێ حەسانەوەی بنیادەم.
:: خانە و لانەیەکمان نیە.
3 – پاشگری پچوک شاندان.
:: خڕیلانە، خونچیلانە.
.
.
__________
لان 4 /lan: ن:
1 – کولانە : کونی شێر و کەروێشک : Kunca candaran.
3 – زاخە، کوول، لانە، ما، هێلانە.
لانە/lane: ن:
1 – شوێنی شەوانەی باڵدار.
2 – [ هـ] کونی شێر، لانی شێر : وشەیەکە لەدوای( خانە و لانە) و ( یانە و لانە) دێت.
لانەقوڵتە/lane quľite: ن: کولانەێ قوڵتەی کەمەرێ.
لانەوڕێز/lanewrêz: ن:[ کباش] باڵندەێگ ک کولانەێ کاول بـۊیە و سەرگەردانە.
لانەوێز/lanewêz: ن:[ کباش] لانەوڕیز.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 666}
لانەولان/laneûlan: نتـ:[ لانە+ و+ لان] جێ گۆڕکێ کردنی کەروێشک لە ترسان.
لانەولان کەردەی/laneûlan: کتپ:[ هـ][ لانەولان+ کەردەی] لەم لانە بۆ ئەو لانە چوون.
لانەولان کردن/laneûlan kirdin: کتپ:[ کباش][ لانەولان+ کردن] لان لان کردن :
1 – مامرێگ ک توواێ خا بکەێد و مەی ماڕگە کەێد.
2 – لاناوە لە مەێ مەێ کردن.
لانی کوێرە/lanî: نتـ: کۆنەلان، هێلانەی کۆن.
کابووک/kabûk: ن: ئیلان( هـ)، ئیلیان، كابۆک، كاپۆک، كاڤۆک، کەڤۆک، لوونە، لەهن، ماک، ماکە، واجا، هالەين، هالێن، هێلان، هێلانە، هێللانە، هێلوون، هێليان، هێلين، هێلانی، هێلين، هێلينک : ماڵی باڵندە.
.
.
___________
لاناو/lanaw: ن:[ کباش] نازناو، لاهنا.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 665}.
لانەزی/lanezî: ن: لانەما، لان، چین.
لانەقوڵتە/lanequľte: ن: لاناوە لە چاتووڵ.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 666}
لانەما/lanema: ن: لانەزێ، سوومارە، چین.
لانەوڕێز/lanewrêz: ن:[ کباش] لاناوە لە ئاراوە.
لانلکووت/lanlikût: ئامتـ: لانەما، بنەچەک.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 665}
.
.
.
.