سەدا/seda: ن:[ دەنگ] ئاواز، بانگ، دەنگ، زایەڵە : ئەوەی گوێ دەیبیستێت.
:: سەدات دەر نایە.
:: سەدایەکی خۆشی هەیە.{ هەژار، ل، 432}
سەدادانەوە/sedadanewe: کتن: دەنگدانەوە : گەڕانەوەی دەنگ لە بەربەستێکەوە ( بۆ نموونە لە شاخەوە){ مەردۆخ، ب 2، ل، 42}
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سەدا |
سەدای با/seday ba: نتـ:[ دەنگ] [ سەدای+ با] هاژە، شنە : دەنگی با یان دەنگێک کە بە گ هۆی باوە پەیدا دەبێت.
سەدای پا/seday pa: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ پا] چرپە، خشە، زرمە : دەنگی پێ.
سەدای پڵنگ/seday piľing: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ پڵنگ] نەڕە : دەنگی پلنگ.
سەدای درەخت/seday direxit: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ درەخت] شنە : دەنگی درەخت کە با لێی دەدات.
سەدای ژێ/seday jê: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ ژێ] دەنگی ژێی کەوان.
سەدای شمشێر/seday şimşêr: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ شمشێر] شرنگە : دەنگی تەقوتۆقی شمشێران.
سەدای قاڵاوەڕەشە/seday qaľawe řeşe: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ قاڵاوەڕەشە] قاڕە : دەنگی قاڵاوە ڕەشە.
سەدای قورواق/seday qurwaq: ن:[ دەنگ] [ سەدای+ قورواق ] قێڕە.
:: قێرەی بۆق.
سەدای کەلەشێر/seday keľeşêr: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ کەڵەشێر] قووقە : دەنگی کەڵەباب.
سەدای کێف/seday kêf: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ کێف] دەنگی پێچیاگ : زایەڵە، دەنگی گەڕاوە.
سەدای کەڵوو/seday keľû: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ کەڵوو] هەنکە : هانکە، هەناسەسواری.
سەدای مەل/seday mel: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ مەل] دەنگ پەروەر،
سەدای فریشتە/seday firîşte: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ فریشتە] سەدای مەلایکە : لە زمانی کوردییدا هەر دەنگێک، وشەی سادەی تایبەتی خۆی هەیە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 43}.
.
.
.
.