جومگە ¹ /cumige: ن: [ توێ][ هـ] جمگە، جمژگە، جومشگە، خرتک، خەتە( فە)، زەنگە، زەند، ژێ، گه : شوێنی بەیەک گەیشتنی دوو یان چەند ئێسکێک لە لەشی مرۆڤ دا. [ ئینگـ : joint].
: ئەو ناوچەیەی لەشەکە سەری دوو ئێسقان بەیەکەوە دەگەیەنێت و تێدا بواری لە باری بۆ جووڵانەوە کەم تا زۆر هەیە. بەڵام لە لەشی مرۆڤدا بەگشتی دوو جۆر جومگە هەیە.
1 – جۆرێكیان نیمچە بۆشایییەکیان هەیە و هەندێک شلەی چەورکەری تێدایە و بە پەردەیەک پێچراوە.
2 – هیچ بۆشایی و شلەیەکی تێدا نییە و بەپەردەش نەپێچراوە.
: نزیکەی 60 جومگەی جیاواز لە شوێنی جیاجیا هەیە لە لەشی مرۆڤدا.
جومگەئێشان/cumige êşan: نتـ:[ نخ] ژانی جومگە.
جومگەبڕین/cumige biřîn: کتپ:[ پز][ ئینگـ : Arthralgia]
جومگەهەوکردن/cumige hewkirdin: کتپ:[ پز] هەوکردنی جومگە.[ ئینگـ : Arthrectomy، Arthritis].
جومگەیی/cumige: ن:[ توێ] وشەیەکە دەلکێت بە ووشەیەکی نوێوە، واتای ناوچەیەکی دەستنیشان دیاری دەکات لە جومگەکانی لەش. [ ئینگـ : Arthr ، arthro ، arthral]
جومگی مەسای/cumigî mesay: کتن:[ هـ] جومگە ئاووسان.
.
هەندێک لە جۆرەکانی جومگەی لەش |
.
جومگەی ئانیشک/cumigey anîşk: نتـ:[ توێ] ئەو جومگەیەیە کە ئێسکی بازوو و مەچەک دەبەستێت بەیەکەوە. [ ئینگـ : Cubital Arthral , Elbow joint] .
جومگەی ئەژنۆ/cumigey ejino: نتـ:[ توێ] شەویلگە : گەورەترین و ئاڵۆزترین جومگەیە لە لەشی مرۆڤدا کە ڕان و پووز دەبەستێت بەیەکەوە.[ ئینگـ : Knee Arthral] .
جومگەی بازوویی/cumigey bazûy: نتـ:[ توێ] قۆڵ.[ ئینگـ : Humeroradial Arthral] .
جومگەی پا/cumigey pa: نتـ:[ توێ][ جومگە+ ی+ پا] پاچەقولێ، بەرگوێزنگ، سەرقولەقاپەنە.
جومگەی پەراسووبڕبڕە/cumigey perasûbiřbiře: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Capitular Arthral] .
جومگەی تۆپی/cumigey topî: ن:[ توێ] روویەکی جومگە بە شێوەی تۆپێکی کۆمە و روویەکی تری ناوچاڵە.
:: جومگەی ران .
جومگەی چۆڵەمەیی/cumigey çoľemeyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Scapula Clavicular Arthral] .
جومگەی خڕ/cumigey xiř: نتـ:[ توێ][ هـ] جومگـەی ناوشان.
جومگەی دەست/cumigey dest: نتـ:[ توێ] پەیوەندارە بە مەچەکەوە.[ ئینگـ : Carpus، Wrist ].
جومگەی ڕان/cumigey řan: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Femoral Arthral] .
جومگەی ریشاڵی/cumigey rîşalî: ن:[ توێ] لەم جومگانەدا دوو سەری ئێسک بە ھۆی ریشاڵەکانەوە پێکەوە دەبەسترێن و جووڵەیان دەبڕێت؛ وەک جومگەکانی سەر و دەموچاو. [ ئینگـ : Fiberous joint].
جومگەی زیناسا/cumigey zînasa: ن:[ توێ] روویەکی جومگە، کۆم و روویەکی تری ناوچاڵە( وەک زین)
: وەک لەپی دەست.
جومگەی سمت/cumigey simit: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : hip joint].
جومگەی سینۆڤیاڵ/cumigey sînoviyal: ن:[ توێ] جومگەی بزۆک : لە باری جووڵانەوە، جۆرێکی تەواوە لە جومگە و بزۆکە. لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە توێژێ کرۆژنە داپۆشراوە و چاڵی جومگەیی، کەپسوولی جومگەیی، بەندۆکەکانی جومگە و پەردەی سینۆڤیاڵ لە خۆ دەگرێت. سینۆڤیاڵ ناوپۆشی سێرڤێزی جومگەیە کە لینجاوێک دەڕژێنێتە ناو چاڵی جومگە تا ئێسکەکان بە ئاسانی تێیدا بجووڵێن.[ ئینگـ : Synovial joint].
:: جومگەی ئەندامەکانی دەست و پێ.
جومگەی شان/cumigey şan: نتـ:[ توێ][ جومگە+ ی+ شان] ئەو جومگەیەی بە هەموو لایەكدا دەسووڕێتەوە.[ ئینگـ : Abrathrosis]
جومگەی کاکیلە/cumigey kakîle: نتـ:[ توێ] شەویلگە.[ ئینگـ : Mandibular Arthral]
جومگەی کەلەکە/cumigey keleke: نتـ:[ توێ] کەمەر.
جومگەی کرۆژنەیی/cumigey kirojneyî: ن:[ توێ] جومگەی نیوەبزۆک : لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە نێوانداری کرۆژنەکانەوە پێک دەگەن، نیوە بزێون و جووڵەکانیان سنووردارە و پتر لە ھێڵی ناوەڕاستی لەشدان؛ وەک: جومگەکانی بڕبڕاگە، جومگەی بانەگا( سەمفیزی پووبیسم)، و … [ ئینگـ :Cartilaginous joint].
جومگەی کۆندیلی/cumigey kondîlî: ن:[ توێ] پاروویی.
:: ئەژنۆ و شەویلکەی خواروو.
جومگەی گرێ پەنجەکان/cumigey girê pencekan: نتـ:[ توێ] شەویلگە.[ ئینگـ : Interphalangeal Arthral] .
جومگەی لاولاوی/cumigey lawlawî: ن:[ توێ] روویەکی جومگەکە بە شێوەی قڕقڕەیە و جووڵەکانی تەنیا بەرەو لایێکە.
:: وەک ئانیشک.
جومگەی لوولەیی/cumigey lûleyî: ن:[ توێ] روویەکی جومگە وەک لوولە دەچێ کە لە گەوێکدا دەسووڕێت.
:: وەک جومگەی لای ژووری دوو ئیسکی زەند.
جومگەی مەچەک/cumigey meçek: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Carpal Arthral]
جومگەی مەچەک و شانەدەست/cumigey meçek û şanedest: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Carpomtacarpal Arthral]
.
چەند نموونەیەک لە جۆرەکانی هەوکردنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ |
.
بۆشایی جومگە/boşayî cumige: نتـ:[ توێ]
پێ جومگەیییەکان/pê cumigeyîyekan: نتـ:[ زیند][ پێ+ جومگە+ یی+ یەکان] گیاندارە جومگەدارەکان : کۆمەڵە گیاندارێکن لەش و پەلەکانیان بە توێکڵێکی جومگەدار داپۆشراوە، وەکوو قڕژاڵ، جاڵجاڵۆکە، هەزارپێ و کوللە.[ لا : Arthropoda ، Articulata]{ کەمالنامە، ل، 1410}.
تیژە هەوکردنی جومگە/tîje hewkirdinî cumige: کتپ:[ توێ][ ئینگـ : Acute Arthritis]
دەوری جومگە/dewirî cumige: نتـ:[ توێ] [ دەوری+ جومگە] [ ئینگـ : Periarthritis].
دوور لە جومگە/dûr le cumige: نتـ:[ دوور لە+ جومگە] جومگە تووش ناکات.[ ئینگـ : abarticular]
ڕۆماتیزمە تیژەهەوکردنی جومگە/romatîzme tîje hewkirdinî cumige:کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Acute Rheumatoid Arthritis] .
سوانی جومگە/siwanî cumige: کتن:[ توێ][ هـ]
سەری جومگە/serî cumige: ن:[ توێ]
سووتانەوەی جومگە/sûtanewey cumige: نتـ:[ توێ][ نخ] باداری.
سووتانەوەی جومگەی ئانیشک/sûtanewey cumigey anîšk: نتـ:[ نخ][ سووتانەوە+ ی+ جومگە+ی+ ئانیشک] هەوکردنی جومگەی قوڕناسک.[ ئینگـ : Olenitis].
سووزەنە کە هەوکردنی جومگە/sûzene ke hewkirdinî cumige: کتپ:[ پز][ ئینگـ : Gonococcus ، Gonorrheal Arthritis]
شلاوی جومگە/şilawî cumige: نتـ:[ توێ]
کڕکڕاگەی جومگە/kiřkiřagey cumige: نتـ:[ توێ] کرتێنکەی جومگە.
کۆنە هەوکردنی جومگە/kone hewkirdinî cumige: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Chronic Arthritis]
لەخرتەچوونی جومگە/le xirte çûnî cumige: کتن:[ توێ]
لەجومگە دەرچوون/le cumige derçûn: کتن: لە جێ ترازان.
لەجومگە دەرچوو/le cumige derçû: ئانفا:لەجێ ترازاو، لە جێی خۆ بزووتوو، ڕاگوچزراو.
هەوکردنی جومگە/hewkirdinî cumige: نتـ:[ نخ] [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی جومگە.[ ئینگـ : Periarthritis].
هەوکردنی جومگەیەک/hewkirdinî cumigeyek: نتـ:[ نخ] [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی جومگەیەک.[ ئینگـ : Monarthritis] .
هەوکردنی جومگەی پەلەکان/hewkirdinî cumigey pelekan: نتـ:[ نخ] [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی جومگەی پەلەکان، داگیرسانی جومگەی پەلەکان ( چوارپەل : هەر دوو قۆڵ و پێ ).[ ئینگـ : Acroarthritis]
هەوکردنی ئێسکی جومگەکان/hewkirdin êskî cumigekan: نتـ:[ نخ] [ هەوکردنی+ جومگە+ کان] سووتانەوەی ئێسکی جومگەکان.[ ئینگـ : Ostearthritis].
هەوکردنی هەموو جومگەکان/hewkirdinî hemû cumigekan: نتـ:[ نخ] [ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی هەموو جومگەکان.[ ئینگـ : Panarthritis].
.
.
_______________________________
جومگە ² /cumige: ن: مستێک لە دانەوێڵە، مستی قووچاو بۆ لێدان و ئیتر.
.
.
_________________________
جومگە ³ /cumige: ن:[ جێۆ]
1- لە چینە چەماوەکاندا، بەوخاڵە یان هێڵە دەوترێت کە گەورەترین چەمانەوەی تیاداهەیە.
2- لە بووبەردزایندا، ئەو هێڵەیە کە لەپکەکان تیایدا پێکەوە دەنووسێن. [ ئینگـ : Hinge]
جومگەی پڕکراوە/cumigey piřkirawe:نتـ:[ ئەند] بە پاڵانجەی لووسکراو بە ماڵنج.[ ئینگـ : tooled joint] {رەنج.ل.575}.
جومگەی ساختە/cumigey saxite:نتـ:[ ئەند] درزێکە لە ئەستووری ڕووپۆشی دیوارێک دەکرێت بۆ ئەوەی وەکو جۆگەیەکی راستەقینە دیاربێت. [ ئینگـ : Weakened joint] { رەنج. ل. 611}.
جومگەی لێژ بۆ ڕۆکردنی ئاوی باران/cumigey lêj bo řokirdinî awy baran:نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : weather struck joint] {رەنج.ل.612}.
.
.
.
{
پزیشکی. ل. 112
}.