مەڕ ¹ /meř: ن:[ ئاژ] پەز، تەرش : بەردێلی سێ ساڵانە؛ شەکەمێیە کە گەیشتبێتە سێ ساڵان : ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە، لە سەرەتای پاییز مە‌ڕیش لەگەڵ ‌بە‌ران جووت دە‌بن، دوای 5 مانگی دە‌زێت واتا لە مانگی ڕەشەمێ و نەورۆز دا دە‌زێت، ئە‌و بێچووە‌ی دە‌یبێت پێی دەگووترێت بە‌رخ. نزیکەی 10 ساڵ دەژێت.[ لا: Ovis aries][ ئینگـ: sheep female]

:: گورگ لە پێستی مەڕ دا.{ پەندی پێشێنان}.

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

Kingdom Phylum Class Order Family   genus  spice 
 شانشین  هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن   جۆر
Animalia Chordata Mammalia Artiodactyla Bovidae Ovis Ovis aries
 جیهانی زیندەوەر   پەتدارەکان  شێردەرەکان  قۆچدارەکان مەڕی کێوی مەڕی ماڵی 
      پۆڵینکردنی مەر بە پێی تەمەنی و چالاکی 
 تەمەن   مێ   نێر 
 ڕۆژی لەدایکبوونی تا 6 مانگ  بەرخ : berx  بەرخ : berx
 لە 6 مانگەوە بۆ ساڵێک    کاڤر : kefir _ کاوڕ 
 ساڵی یەکەم  بەردیل _ بەردیر _ بەرندێر _ بەرندر:berindir( کباک)  بەرەندەر( زا)    
 ساڵی دووم  شەک، هۆگەچ : hogeç ( کباک)
 ساڵی سێیەم  شەکمەڕی ، مەڕ  خرت
 ساڵی چوارەم و سەرتر  مەهـ، مهـ، مهی، مێش، مێشن:mêşin( کباک)، می:mî، میهی.   بەران : beran 

 

 بەرخ  مەڕەمێ کە دەزێت جا چ نێر بێت یان مێ پێی دەگووترێت بەرخ، لە یەکەم ڕۆژی لە دایکبوونی یەوە هەتا شەش مانگی تەمەنی شیرەخۆرەیە. دوای دەبێت بە کاوڕ. بەخوری کەوڵی بەرخ لەم تەمەنە پێی دەگووتڕێت ( لوا).
 کاوڕ  بەرخ لە دوای شەش مانگی ییەوە پێی دەڵێن کاور جا چ نێر بێت یان مێ.  
 کاورەنێری  
 کاورەنێری  ئە‌گە‌ر نە‌زا پێی دە‌ڵێن ( بە‌ربوارد ).
 کاورەزا  کاتێک کاوڕە‌مێ بە‌ کاوڕی بە‌رانی دە‌خوا و پێی دە‌ڵێن( کاوڕە‌زا).
 بەردیل  بەردیر  بەرندێر ( کباک)  بەرەندەر( زا)   کاتێک کاروەمێ تەمەنی ساڵێک تەواودەکات.  
 بەردیلەزا  ئەو بە‌ردیلەیە کە لە‌ پایز بە‌رانی خوارد و دوی ا زا بێت.  
 بەبوارد  بەر بواردی خاوەن دوو بەرخ.
 شەک  بەوکاوڕەنێرە دەڵین شەک کە تەمەنی لە‌ یە‌ک ساڵ تا دوو ساڵ بێت.   
 شەکمەڕی  مە‌ڕ دوای تە‌مە‌نی 2 ساڵی بە‌ بە‌ردیلە‌ زا یان بە‌ربواری دە‌گوترێ مە‌ڕ
 مەڕ   مە‌ڕی یە‌ک بە‌رخە‌ زا و دووبە‌رخە
 خرت  شە‌ک ئە‌گە‌ر ساڵێکی بە‌سە‌رداسووڕایە‌وە‌ واتە‌ لە‌ تە‌مە‌نی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی دە‌ڵێن (خرت).
 بەران  کاتێک کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی بەران
 قەیرە  قە‌یرە‌ : لە‌دوای تە‌مە‌نی 3 ساڵی بە‌سە‌ر خرتدا دە‌گوترێ قە‌یرە‌ و بە‌ڵام لە‌ناو خە‌ڵکی  ئاسایی ھە‌ر لە‌دوای 2 ساڵی بە‌ شە‌ک دە‌گوترێ بە‌ران
 بەران یەک قەیرە  
 بەران دوو قەیرە  

[ دەنگ] باعاندن.

            بەرهەمی مەڕ              

بەزی مەڕ/bezî meř: نتـ:[ بەز+ ی_ مەڕ]

پێستەی مەڕ/pêstey meř: نتـ:[ پێستە+ ی+ مەڕ]

خۆری مەڕ/xurî meř: نتـ:[ خوری+ مەڕ]

شیری مەڕ/şîrî meř: نتـ:[ شیر+ ی+ مەڕ]

پەنیری مەڕ/penîrî meř: نتـ:[ پەنیر+ ی+ مەڕ]

دوگی مەڕ/dugî meř: نتـ:[ دوگ+ ی+ مەڕ] دونگ، دینگ.[ ئینگـ : sheeps fat tail]

قشپلی مەڕ/qişpilî meř: نتـ:[ قشپل+ ی+ مەڕ] پەیین، کوشپل. ریخ.[ ئینگـ : sheepdung]

گۆشتی مەڕ/goştî meř: نتـ:[ گۆشت+ ی+ مەڕ]

ماستی مەڕ/mastî meř: نتـ:[ ماست+ ی+ مەڕ]

:: مەڕ بە پێی خۆی و بزن بەپێی خۆی : مهـ پێی خوە و بزن پێی خوە.{ مشتاخ، ل، 769}.

:: مەڕ پێ لە بەرخی خۆی نانێت.{ پەندی پێشینان}

{

من مەڕم زۆر خۆش ئەوێ بە دڵ و بە گیان
شیرەکەی گوانی ئەدۆشین پاک و جوان
ماست و ماستاو و کەرە و کەشک و فرۆی
لێ ئەکەین، ئەیخۆین پەنیر و مەشکە دۆی
خورییەکەی ئەبڕین و ئەیشۆین پاک هەمووی
بۆم ئەڕێسن کیژ و ژن تاو تاوی مووی
پاش ئەمە ئەیبەم لە بۆ جۆڵایی شار
تار و پۆی بچنێ بە ئیشی وردە کار
ئەیچنێ لێی بۆ جلوبەرگی کوردان
شاڵ و چۆخە و ڕانکی نایاب و جوان
ساڵێ بەرخێکمان بە دیاری پێ ئەدا
گۆشت و قاورمەی ئەخۆین و بێ سەدا
ئەم هەموو نەفعەی هەیە ئەی کاکە گیان
بۆیە زۆرم خۆش ئەوێ بە دڵ و بە گیان

}{ بەختیار زێوەر

یان

{

بە قەسسابی وت مەڕ منت کەندووە پۆست
مەحاڵە ئیتر کەس بە تۆ بێتە دۆست

}{ حەمدی}

مەڕانە/meřane: ن:

1 – [ ئاب] پیتاکێکی زیادەبوو ئاغا یان خاوەن موڵک لە جووتیارەکانی دەسەند، کە بریتی بوو لە بڕێک پارە یان ڕادەیەک ڕۆن کەرە بۆ سەر سەرێک لە بزن و مەڕ.   

2 – کوودە، کۆدە : جۆرێکە دارێکە.

مەڕەسەر/meřeser: نتـ: مەڕێکە لە چوار بەرخی ڕەتکردبێت بۆ پیربوون.  

مەڕەکێوی/meřekêwî: ن:[ ئاژ] مەڕی کێوی، پەزی زۆزانان، پەزی سۆز.

مەڕبەخێوکردن/meř bexêwkirdin: کتپ: 

مەڕبەست‌/meř best: نفا: ئەو کەسەی دەست و قاچی مەڕ دەبەستێتەوە لە کاتی خوری بڕینەوەی مەر.   

مەڕبڕ/meř biř: نفا: ئەو مەقەس بە دەستەیە ، ئامادەیە بۆ بڕینەوەی خوری مەڕ.   

مەڕبڕینەوە/meř biřînewe: کتپ: خوری بڕینەوەی مەر.  

مەڕدار/meřdar: ئانتـ: مێدار، خاوەن مەڕ.

مەڕداری/meřdarî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە مەڕدارییەوە هەبێت. مەڕبەخێوکردن.  

مەڕدۆش/meřdoş: نفا:[ مەڕ+ دۆش( دۆشین)] مەنجەلۆکێکە مەڕ و بزنی تێدا دەدۆشرێت.

مەڕدۆشین/meřdoşîn: ن:

مەڕ لەکەلدان/meř le keldan: کتپ: جۆرێکە لە تاقیکردنەوەی سپییان بۆ بەدەنگەوە هاتنی شوانەکە.

مەڕگر/meř gir: نفا: ئەو کەسەیە کە مەڕ دەگرێت بۆ بەستنەوەو هێنانی بۆ لای مەڕبڕ. 

مەڕمرداربوونەوە/meř mirdarbûnewe: ن:

مەڕهێن/meřhên: نفا: بەو کەسە  دەگووترێت کە مەڕ دەهێنێت بۆ بڕێنەوە.  

مەڕی/meřî: نچ: پیاهـ، مەریتە، مرۆ.

مەڕی چوارگورچیلە/meřî çiwar gurçîle: نتـ: جۆرێکە لە مەڕی ڕەسەن.{ شێخانی، ل، ٥١٤}.

مەڕی سێ بەرخی/meřî sê berxî: نتـ: تەمەنی مەڕە کە دوای بەربوارد نەپێی زان ناودەبرێت، واتا سێ بەرخی هێنابێت.

مەڕی شاخدار/meřî şaxdar: نتـ: جەڕنە، پەزی سپی، پەزی مێشینێ.

مەڕی قەڵەو/meřî qeľew: نتـ: ئەسەویر. { بەدران ئەحمەد حەبیب}

مەڕی نەزاو/meřî nezaw: نتـ: بەردیل. { بەدران ئەحمەد حەبیب}

 هەندێک لە جۆرەکانی مەڕی کوردی      

مەڕی كەڕادی/meřî keřadî: نتـ:[ ئاژ][ لەڕاستی ( کوردی)یە بەس عەرەب تەعریبیان کردووە بە( کرادی)] مەڕی کوردی. [ ئینگ : ]

مەڕی کوردی/meřî kurdî: ن:[ ئاژ] مەڕی كوردیش لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و كەركووك و مووسڵ بەخێودەكرێت.[ ئینگ : ]

مەڕی جافی/meřî cafî: ن:[ ئاژ] مەڕی جافی لە پارێزگاری سلێمانی بەخێودەكرێت. [ ئینگ : ]

مەڕی حەمدانی/meřî ĥemdanî: ن:[ ئاژ] مەڕی حەمدانییە، چونكە قەبارە و كێشی لە هەموو مەڕەكانی دیكە زیاترە، كێشی بەرخەكەی لە تەمەنی سێ‌ مانگیدا دەگاتە 22 كیلۆ، لەتەمەنی شەش مانگی دەبێتە 40 كیلۆ و كە دەبێتە مەڕێكی پێگەیشتوو كێشەكەی دەبێتە 60 – 70 كیلۆ، نێرەكەشی (بەران) دەگاتە نزیكەی 90 كیلۆ. شیریشی لە هەموو مەڕەكانی دیكە زیاترە، مەڕی حەمدانی خاوەن سیفەتی بۆماوەیی (بۆهێڵ)ی تایبەتە كە بەسروشتی 18%یان دووانەیان دەبێت”. هەروەها دەڵێت “ئەم بۆهێڵەی لە مەڕی حەمدانیدا هەیە، لە مەڕی توركی و ئێرانی و عێراقیدا نییە، بۆیە ئەگەر پەرەی پێبدەین دەتوانین دەستكەوتێكی ئابووریی گرنگ بەدەست بهێنین، چونكە ئەمە جۆرە بازدانێكە تەنیا لە بۆهێڵی مەڕی حەمدانیی كوردیدا روویداوە”. مەڕی حەمدانی زیاتر لە ناوچە دەشتاییەكانی وەك دەشتی هەولێر و مووسڵ بەخێودەكرێت. [ ئینگ : ] { یوسف بەرزنجی}

مەڕی دزەیی/meřî dizeyî: ن:[ ئاژ] [ مەڕی دزەیی و هەرکی لە ناوچوون.] [ ئینگ : ] { یوسف بەرزنجی}

مەڕی هەرکی/meřî herkî: ن:[ ئاژ][ مەڕی دزەیی و هەرکی لە ناوچوون.][ ئینگ : ]

           ناسینەوەی مەڕ لە لای شوان          

تاڵە/taľe: ئان: مەڕی لەش سپی دەم و چاوبۆر.

تاڵەبۆر/taľebor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند خەغزێكی ڕەش یان سووری لە ڕووببێت و لەشی بۆربێت.

تاڵەبۆربەڵەک/taľeborbeľek: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سووری لە ڕوودا بێت، لەشی بۆر و پەڵەی سپی لە لەشی دا بێت.

تاڵەڕەش/taľe řeş: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان لەشی ڕەش بێت.

تاڵەڕەش بەڵەک/taľe řeş beľek: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان لەشی ڕەش بێت، كە پەڵەپەڵەی سپی تێدابێت.

تاڵەسۆر/taľesor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یا سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان لەشی سوور بێت.

تاڵەسۆربەڵەک/taľesorbeľek: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان سووربێت، كە پەڵەپەڵەی سپی تێدابێت.

تاڵەشین سپی/taľeşînsipî: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی سپی بێت.

تاڵەشین سۆر/taľeşînsor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی سوور بێت.

تاڵەشین ڕەش/taľeşînřeş: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی ڕەش بێت.

تاڵەشین بۆر/taľeşǐnbor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی بۆربێت.

        هەندێک لە جۆرەکانی مەڕ لە جیهاندا         

نزیکەی 863 جۆر مەڕ هەیە لە جیهاندا

مەڕی ئۆکسفۆرد/meřî Okisford: نتـ:[ ئاژ] جۆڕە مەڕێکی دوو ڕەگەزە لە نیوان مەڕی هامپشیر : Hampshire و سۆوثدۆون : Southdown. [ ئینگ : Oxford sheep]

مەڕی باسکۆبێارنایسێ/meřî Basko Bêarnayisê: ن:[ ئاژ] جۆڕیکە لە مەڕی فەرەنسی لە ناوچەی باسکی سەر سنووری فەرەنسا و ئیسپانیا دەژێت.[ ئینگ : basco-béarnaise sheep]

مەری تونس/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : American Tunis]

مەڕی تیسواتەر/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Teeswater]

مەڕی تێکسێل/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Texel]

مەڕی جاکۆب/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Jacob]

مەڕی جەزائیری/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Oulad Djelal]

مەڕی دامان/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : D’man]

مەڕی دیشلی لیسیتر/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Dishley Leicester]

مەڕی سەرڕەشی پێرسیانی/meřş: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Blackhead Persian

مەڕی سکۆتلاندی/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : North Ronaldsay sheep]

مەڕی سیداۆلون/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Sidaoun]

مەڕی سوففۆلک/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Suffolk]

مەڕی سویسری/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Roux du Valais]

مەڕی شارۆلایس/meřş: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Mouton Charollais]

مەڕی شێڤیۆت/meřş: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Cheviot]

مەڕی شینی ماینێ/meřş: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Bleu du Maine]

مەڕی عەواسی/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Awassi]

مەڕی فەرەنسی/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Île-de-France]

مەڕی فەرەنسی/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Rouge de l’Ouest]

مەڕی کاراکول/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Karakul]

مەڕی کساسی ئەردێیا/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Xaxi Ardia]

مەڕی کۆرێدالێ/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Corriedale]

مەڕی کۆلۆمبیا/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Columbia]

مەڕی لاتکسا/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Latxa]

مەڕی لاکاونە/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Lacaune]

مەڕی لاندایسە/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Brebis landaise]

مەڕی لیسیستری قەبۆزشین /meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Bluefaced Leicester]

مەڕی لینکۆلن/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Lincoln ]

مەڕی مێرینۆ /meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Merino]

مەڕی مارینۆ رامبۆڵی/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Mérinos de Rambouillet]

مەڕی مانیشی سەرڕەش/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Manech tête noire]

مەڕی مانیشی سەرسوور/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Manech tête rousse]

مەڕی نەجد( نەجدی)/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Najdi sheep]

مەری وێلز/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Badger Face Welsh Mountain]

مەڕی وێنسلەیدالێ/meř: ن:[ ئاژ][ ئینگ : Wensleydale]

مەڕی هامپشیر/meř: ن:[ ئاژ] [ ئینگ : Hampshire]

مەڕ و شوان/meřş: ن:

مەڕ و بزن/meř: ن:

مەڕ و سەگ/meř: ن:

مەڕ و گورگ/meř: ن:

مەڕ بڕینەوە/meř: ن:

حەوشەی مەر/ me نتـ:[ حەوشە+ ی+ ووڵاخ] پاوان، کوز ( کباک).[ ئینگـ : sheep pen] 

ڕانەمەڕ/meř: نتـ: مێگەلەمەر.

مەقەسی مەربڕینەوە/meqesî merbiřînewe: نتـ:[ مەقەس+ ی+ مەڕبڕینەوە] هەڤرگ، ئابرنگ.[ ئینگـ : sheep shears] 

مەیدانی ووڵاغ/meyidanî wuľaẍ: نتـ:[ ئاژ] [ مەیدان+ ی+ ووڵاغ] جەلەبدار، مەیدانی مەڕ.[ ئینگـ : sheep merchant] 

مێگەلی مەڕ/mêgelî meř: نتـ:[ مێگەڵ+ ی+ مەڕ] ڕانەمەڕ.[ ئینگـ : sheep flok] 

.

__________

مەڕ ² /meř: ن: ئەشکەوت.{ شێخانی، ل، 513}.

تایبەتی.

.

.

___________

مەڕ ³ /meř: ئاکتـ: لەسەر، دەربارەی.  

.

.

.