سەدا/seda: ن:[ دەنگ] ئاواز، بانگ، دەنگ، زایەڵە  : ئەوەی گوێ دەیبیستێت.  

:: سەدات دەر نایە.

:: سەدایەکی خۆشی هەیە.{ هەژار، ل، 432}

سەدادانەوە/sedadanewe: کتن: دەنگدانەوە : گەڕانەوەی دەنگ لە بەربەستێکەوە ( بۆ نموونە لە شاخەوە){ مەردۆخ، ب 2، ل، 42}

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سەدا 

سەدای با/seday ba: نتـ:[ دەنگ] [ سەدای+ با]  هاژە، شنە : دەنگی با یان دەنگێک کە بە گ هۆی باوە پەیدا دەبێت.

سەدای پا/seday pa: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ پا] چرپە، خشە، زرمە : دەنگی پێ. 

سەدای پڵنگ/seday piľing: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ پڵنگ] نەڕە : دەنگی پلنگ. 

سەدای درەخت/seday direxit: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ درەخت] شنە : دەنگی درەخت کە با لێی دەدات. 

سەدای ژێ/seday jê: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ ژێ] دەنگی ژێی کەوان. 

سەدای شمشێر/seday şimşêr: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ شمشێر] شرنگە : دەنگی تەقوتۆقی شمشێران. 

سەدای قاڵاوەڕەشە/seday qaľawe řeşe: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ قاڵاوەڕەشە] قاڕە : دەنگی قاڵاوە ڕەشە. 

سەدای قورواق/seday qurwaq: ن:[ دەنگ] [ سەدای+ قورواق ] قێڕە.

:: قێرەی بۆق.

سەدای کەلەشێر/seday keľeşêr: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ کەڵەشێر] قووقە : دەنگی کەڵەباب. 

سەدای کێف/seday kêf: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ کێف] دەنگی پێچیاگ : زایەڵە، دەنگی گەڕاوە.  

سەدای کەڵوو/seday keľû: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ کەڵوو] هەنکە : هانکە، هەناسەسواری. 

سەدای مەل/seday mel: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ مەل] دەنگ پەروەر، 

سەدای فریشتە/seday firîşte: نتـ:[ دەنگ][ سەدای+ فریشتە] سەدای مەلایکە : لە زمانی کوردییدا هەر دەنگێک، وشەی سادەی تایبەتی خۆی هەیە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 43}. 

.

.

.

.