شووتی/şûtî: ن:[ ڕوو] جەبەش _ زەبەش _ ژەبەژ _ ژبەش( کباک) شەبەژ، شامی( گەرمیانی)، شفتی، شمتوو _ شمتی( باد)، شووتوو( شن)، شیتوو( نەغەدە)، هەنی( هـ) : دوو جۆری شوتی هەن، ئاسایی و کێوی یان بەتۆو و بێتۆوی هەیە. میوه‌یه‌کی زلی توێکڵ ئه‌ستووری ڕەنگ سەوزی هاوینییه‌، له‌ دیوی ناوه‌وه‌ی گۆشتی میوەکەی نەرمە و سووره‌ و تامی زۆر شیرین و خۆش و ئاوداره‌، ئامادەیە بۆ خورادن.[ ئینگـ: Watermelon][ لا : Citrullus vulgaris ].{ گیو، ل، 649}. 

{ تێبینی : بە ڕەچەڵەک لە کیشوەری ئەفەریقاوە هاتووە}.

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە خێزان   چەشن  جۆر 
kingdom Clade class order family Genus speies
Plantae Magnoliophyta Magnoliopsida Cucurbitales

Cucurbitaceae

Citrullus Citrullus lanatus
جیهانی ڕووەک تۆوەکاسەدارەکان      کولەکەییەکان شووتی

 

شێوە جیاوازەکانی ناوی شووتی 
کورمانجی باکوور کرمانجی ناوەند  کرمانجی باشوور  هەورامی 
 گەرمیان  سۆرانی لەکی  کەڵهوڕی
شمتی  زەبەش شامی شووتی شوومی شامی ، شامۊ هەنگێ 

ته‌رزه‌که‌شی له‌ سه‌ر زه‌وی خۆی راده‌کێشێت و گه‌ڵاکانی بڕاو بڕاون. شامی له‌ زۆر ئه‌ندازه‌ و شکڵی درێژ و خڕدا هه‌یه‌. ئاوی شووتی بۆ ده‌رمانی زگچوونی منداڵان باشه‌، به‌ڵام زۆر خواردنی ده‌بێته‌ هۆی گازی نێو زگ.

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە   127 kJ یان 30 kcal
  پرۆتین
 0.61 g
  کاربۆهیدرات
 7.55 g
  رێشاڵ  0.4 g
  شەکرەکان  6.2 g
  چەوری  0.15 g
  ئاو  91.45 g
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A   28 μg
 ڤیتامین Thiamine (B1)  0.033 mg
 Riboflavin (B2)  0.021 mg
 Niacin (B3)  0.178 mg
 pantothenic acid (B5)  0.221 mg
 Vitamin B6  0.045 mg
 Vitamin C  8.1 mg
  کانزاکان  کالیسیۆم  7 mg
 ئاسن  0.24 mg
 مەگنیزیۆم  10 mg
 مەنگەنیز  0.038 mg
 فۆسفۆر  11 mg
 پۆتاسیۆم  112 mg
 سۆدیوم  1 mg
 زینک  0.1 mg

شووتیەکۆڵە/şûtiyekoľe: نتـ:[ ڕوو] شووتی کۆڵە، شووتی گچکە و گەیشتوو.  

شووتی کۆڵە/şûtî koľe: نتـ:[ ڕوو] شووتیە کۆڵە.  

بنووشکە/binûşke: ن:[ نخ][ ڕوو] نەخۆشییەکی ڕووەکانە، کە لەبڕکەی کاڵەک و شووتی و ترۆزی و خەیار دەدەات، ڕەگی هیشک و گەڵاکانی زەرد دەکات.

مرەبای شووتی/şûtî: ن: توێژە سپییەکەی لە نیوان توێکلە سەوز و گۆشە سورەکەی دەکرێت بە مرەبا. 

ناوکه‌که‌ی ڕه‌ش یان قاوه‌ییه‌ و وه‌کو ده‌نکی کوله‌که‌ و گوڵەبەڕۆژە له‌ ئاو و خوێ دا ده‌برژێندریت  بۆ شه‌وچه‌ره‌،

.

.

________________________

شووتیلە/şûtîle: ن:[ ڕوو] گیایەکی بەهاری و شیردارە وەکو گیا ساڵمەیە.{ گیو، ل، 650}. 

.

.

.

.