بەر¹/ber: ن:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 318 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەرە | arap | Para, far, from
away out, diffirent from |
[ پەهلەوی : بەر ][ لەزمانی فارسی نوێ وەک پیش یان لە زمانی کوردی ئێستادا وەک پێش ]{ کانگا، ل، 318}
1 – ئیروو، پیت، بەرەكەت، بڕشت، ڕێژەوە، ڕێژنە.
2 – بووم، بەروبووم، كەڵک، مشە، زۆڕیی.
:: بەر و بۆمت ئەمساڵ چۆن بوو ؟.
3 – گیا و گوڵ و سەوزی پێگەیشتوو.
:: ئەو ساڵ سێ بەرمان كەوەر بڕیوەتەوە.
:: بەری وێنجە كەی دەدروونەوە.
4 – [ کباک، زا] بەرگ، پۆشین، لەخۆكردن. یان پارچەیەكە دەگیرێتەوە بە بەریكاڵادا لە دییوی ناوەوە.
:: كەواكەم دەبەردا بوو. بەری پالتۆكەم ئاوڕیشمی دەستكردە.
5 – [ کباک] بەرد، كوچک، تەوەن.
6 – بەرک : گوللەی چەكی ئاگرین.
7 – ئاسەر : كەواكەت بەری هەیە یان بێبەرە.
8 – پانایی كوتاڵ.
9 – توانا، توانایی، توانست، ووزە.
10 – سنگ گوڵمێخ.
بەراوێتە/berawête: ئان:[ بەر+ ئاوێتە] بەرئاوێتە، بەراوێژتوو، بەرهاویشتە.
بەرئاوێتن/berawêtin: كتن:[ بەر+ ئاوێتن( هاوێشتن)] فڕێدانی ئاولەمە بەمردووی، دەرهاویشتنی پزو بە مردووی.
بەرانی/beranî: نچ:[ کباک][ بەر+ ئانی] داری بەری.
بەرتەر/berter: ئاك:[ كهـ، زەن][ بەر+ تەر] پێشتر، پێشووتر، بەرووتر. پلەی دووەم لە بەراووردكردن.
بەرترین/bertirîn: ئاکتـ: بەرتەرین، پێشترین.
:: پلەی سێیەهەم بۆ بەراووردی باڵا
بەرخستن/berxistin: كتن:[ بەر+ خستن] كەوتاندنی ئاولەمە لەبەر قورسای یان كەوتن.
بەردار/berdar: ئانتـ:[ بەر+ دار] درەخت یان سەوزایی یەكە بەری ببێت.
بەردار/berdar: نتـ:[ بەر+ دار]
1 – بەبەر. پڕبەر، خاوەنبەر،
2 – پرسوود.
3 – باردار، سکپڕ، تۆلدار، دووگیان.
بەرداربوون/berdarbûn: کتن:[ بەردار+ بوون] بەهەمداربوون.
بەردارکردن/berdarkirdin: کتپ:[ کباک][ بەردار+ کردن] بەلیاندن، هەڵگرتن
:: خودابەردارنیە.
بەردان/berdan: كتن:[ بەر+ دان]
1 – گەیشتن و پێگەیشتنی میوە و بەری داروگیا
:: ئەوساڵ سێوەكانمان چاكیان بەرداوە.
2 – ئازاد و سەبەستكران، بەرەڵا.
بەرداری/berdarî: نچ: خاوەنداری.
بەرفڕێدان/berfiřêdan: كتن:[ بەر+ فڕێ+ دان] بەرئاویتن.
بەرگرتن/bergirtin: كتن:[ بەر+ گرتن]
1 – میوەدانی بەر.
2 – بەندكردن و ژێرچەپۆک بوون. پێش گرتن.
بەرلێخواردن/ber lêxwardin: كتن:[ بەر+لێ+ خواردن] گەیشتنە بەری باغ و كەڵك لێ وەرگرتن.
بەرلێگرتن/ber lêgirtin: كتپ: پێش لێ گرتن.
بەری دەست/berî dest: نتـ: چەپاڵە، لەپی دەست، شەپ، چەمۆڵە.
ئەمبەر/ember: شڕ:[ ئەم+بەر] كەنار، پەڕ، لان :
:: ئەمبەر لەشاری كەركووک بەلای قەڵاوە دەڵێن.
ئەوبەر/ewber: شڕ:[ ئەو+ بەر] ئەوبەریش بەلای قۆریەوە دەڵێن.
{
من بە ئەمبەرەوە، تۆش بە ئەوبەرەوە
هەردووکمان سووتاین بەبەر خۆرەوە
}{ فۆلکلۆر}
ل بەر/ l ber: ئاكتـ:
:: ل بەردەرگڕا. وەستان.
لەبەر/leber: ئاكتـ:
لەبەرچوون/leberçûn: كتن:[ بۆ ئافرەت] لەبارچوون : مردنی منداڵی نێو زگی ژن و هاتنەدەری بە مردوویی.
:: دایكم هەتا ئێستا دوو منداڵی لەبەر چووە.
لەبەرچوونەوە/le berçûnewe: كتن: لەبارچوونەوە، چی دیكە نەزانی مێینە.
:: مانگاكەمان ێربووە ئیدی لەبەرچۆتەوە.
وەبەر/weber: ئاكتـ: ئامرازی (بەر) لەبەشە دیالێكتی موكری دا لەگەڵ ئامرازی (وە) لێک دەدات وڕێچكە بەرەوشت و كەس پێشان دەدات .
:: هاوارمان وەبەرئەو خولای تاک و تەنیاوە.
وەبەرهاتن /weberhatin: كتن: بەردان و پێگەیشتنی دارەبەر بۆ یەكەم جار.
{
با شەو بڕوا سەحەر بێ، باغی گوڵان وە بەر بێ
گەر تۆ مەیلت بەسەر بێ، كافی ئیسلامی ناوە
}{ وەفایی}.
.
.
____________________________
بەر²/ber: ن:[ توێ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤەرەنگه | hnaraW |
1 – شەرمەگا، زارەگا، ئام، ئاڵی: بەشوێنی ناسكی مرۆڤ دەگووترێت
:: بەری پیاو
:: بەری ئافرەت.
2 – بەرۆک، بەروو، سینگ و بەر.
3 – [ مجـ] مەمک.
4 – [ زمان] بۆری سەرپیت.
5 – منداڵی ناومندالدان، پز _ پس، تۆل
:: بزنەكەبەری هاویشت.
6 – ئەزبەر : وانە و هەڵبەست.
7 – پاشگرێكە لە زمانی كوری دەكەوێتە پاش ناوەوە دەیكات بە ناوێكی لێكدراو
:: تووكەبەر، لەبەر.
بۆبەربوون/boberbûn: كتن: ئەندازە بوونی جل وبەرگ.
:: ئەوكراسە هێند تەنگە بۆ بەرم نابێت.
لەبەر/leber: نتـ:[ لە+ بەر] ئەزبەر. وانە و هەڵبەست.
لەبەربوون/leberbûn: كتن:
1 – ئەزبەربوون.
2 – پۆشینی لەش، تەن.
لەبەركردن/leberkirdin: كتپ:
1 – ئەزبەركردن، لەیادگرتن.
2 – بەرگ لەبەركردن.
لەبەربڕان/leberbiřan: كتن:[ لە+ بەر+ بڕان] كورتی هێنان.
.
.
_____________________
بەر³/ber: ن:[ کباک]
1 – لا، تەنیشت، پاڵ، دیو، ڕۆخ، سوێ.
:: وەبەرماڵتان چوویم.
:: لەوبەری ڕووبار دوو ژن شوویان دەكرد.
:: فەرموون بەوبەری دا بچنە ژوورێ.
2 – ژێر، خوار، لای خوار
:: لەبەرماڵانەوە هات.
:: لە بەرەوە هات.
3 – [ هـ، زا] پێش (بۆ كات)
:: بەر لە من چوو.
:: لەبەرمنەوەبوو.
:: بەری نیوەڕۆیە : پێشی نێوەڕۆ.
4 – پێش( بۆ شوێن): دەرگا، دەرک، دەری، بەبێڵا، بەرهەیوان.
5 – پێش [ ڕوو] وەک نیسک وایە بەر وپشتی بۆنیە.
6 – بۆ لای، بەرەو ڕووی.
:: بەرەو قوبڵە نوێژ بكە.
تێبینی |
ئامرازی (بەر) ئەو شوێنە پێشان دەدات كە لە پێشی ڕووداوەكە ڕوودەدات وەیان ڕووداوەكە بەرەو ئەو ڕووە دەبات. |
:: ئەو ناچار بوو خۆی بخاتە بەربەختی میری گەورەوە.
{
ماڵی دنیا، هەر چونێک بێت دێتەبەر
تێ دەپەرێ، شا و گەدا ئەیبەنە سەر
}{ پیرەمێرد}.
7 – پێش، ڕوو، لا، دێو
:: بەری دەستی
:: ئەو پارچەیە دووبەرە
:: ئەوە بەری جوانییەتی.
8 – ئاستەر
:: بۆ بەرت لەو كەوایە نەداوە ؟.
9 – ئازاد، بەرەڵڵا، بەرهەڵدا.
11 – بەرگە.
12 – لەپ.
بەربوون/berbûn: كتن:[ بەر+ بوون]
1 – ئازادبوون، بەڕەڵڵابوون لەبەند.
:: دوو ڕۆژە لە زیندان بەربووم.
2 – بڵاوەبوون، تەواوبوون لە ئیش و كارێك.
:: كەی لە كار بەردەبن. قوتابیەكان بەربوون.
3 – لەنۆرەدا پێش كەسێكی دیكەبوون.
4 – خۆڕایی بوون، بەڕەڵڵابوون.
5 – ترازان، رەوێن.
بەربوونەوە/berbûnewe: كتن:
1 – كەوتن، كەوتنەخوار.
:: بەربوومەوە و دەستم شكا.
:: ئەو وەركە نانە بەربۆتەوە هەڵیگرەوە.
2 – شۆربوونەوە.
:: شۆڕەبی لك و پۆی بەربۆوە.
بەردان/berdan: كتپ:
1 – ئازادكردن، بەڕەڵڵاكردن.
:: بولبوولە كەم بەردا.
2 – بڵاوەكردن.
:: جەماعەت بەردراوە تازە تۆ دەچی بۆ نوێژ.
3 – بەڕەڵڵاكردنی بای نێو زگ.
4 – تێبەردان.
{
دوو تاژیم لە رستێدا
هەر دووكم بەردەدانێ
}{ فۆلكلۆر}.
لەكۆڵ بوونەوە.
:: ئەو نەخۆشییە بەرم نادا.
:: یەخەم بەردە با بڕۆم.
6 – پێش و بەری ڕێگای شتێككردنەوە.
:: ئاوی شیرەكەی بەردە با هەندێك ساردبێت.
7 – دەست لێهەڵگرتن، وازلێهێنان.
:: مامم ژنەكۆنەكەی بەرداو ژنێكی دیكەی هێنا.
:: باغ وبێستانەكەیان بەرداوە.
بەردانەوە/berdanewe: كتن، كتپ:
1 – خستن، كەواندن، فڕێدانی شتێك لەسەرەوە بۆ خوارەوە.
:: ئیستكانەكەی بەرداوە و شكاندی
:: دەسرەی لە پەنجەرەوە بۆ بەرداو.
2 – شۆركردنەوە.
:: ئەختەر كەزیەكانی بەسەر شاندا بەردابۆوە.
بەركەوتن/berkewtin: كتن:
1 – وەبەركەوتن.
2 – گوللە یان شتێكی دیكە وێكەوتن.
{
چاوی بیماری بە وەعدەی تیرەبارانی نیگا
گفتی دا جەهدێ كەئەی دڵ، بەڵكی تۆشی بەركەوی
}{ مەحوی}.
بەرگرتن/bergirtin: كتن:
1 – پێش بە كەسێک گرتن بۆ شەر، بەرپێگرتن.
2 – پێشی ئازادی و هەڵسووڕانی كەسێک گرتن.
:: بەری ئەو كچە بگرە با هێندە وەدەرنەكەوێت.
3 – پێشی هەر شتێک گرتن.
:: بەر ئەو تەلەفیزیۆنەت بۆ گرتووە ؟
:: بەر چاوت گرتووم چ نابینم.
4 – بەرگەگرتن.
:: بەری مستێک ناگرێت.
بەرلەئەوەی/ber le ewey: ئاكتـ: پێش لەوەی.
کەوتنەبەرخۆر/kewtine berxor: کتن:[ کەوتن+ ئە+ بەر+ خۆر] کۆتەی وەر : ڕزگاربوون.
لەبەربوون/leber bûn: كتن: لە پێشدابوون.
:: ڕێگایەكی دوورودرێژمان لەبەرە كە دەبێت بیبڕین.
لەبەرحەسانەوە/leberĥesanewe: كتن: حەسانەوە و ئارامی و هێمنایەتی لەژێر چاوەدێری و سایەی كەسێكەوە.
:: پیاو ئەگەر ژنی چاكی هەبێت لەبەری دەحەسێتەوە.
لەبەردانواندن/leberniwandin: كتن: تەسلیم بوون و ملكەچ كردن بۆ ویست و ئەمری كەسێك، سەردانواندن، تەنازولكردن.
لەبەرهەستان/leberhestan: كتن: هەستانەسەر پێی كەسی دانیشتوو لەكاتی پەیدابوونی كەسێكی بەڕێز و گەورە تر.
:: بەرزە پێ بوون لەبەر كەسێك.
وەبەرخستن/weberxistin: كتن: بەشداركردن، وەبەردان.
:: ئەو چاكەش وەبەر چاكەكانی دیكەت دەخەم.
وەبەردان/leberdan: كتن:
1 – بەمەكینە بەسەر كەسێك یان گیاندارێك دا ڕۆیشتن.
:: بە دووچەرخە پشیلەیەكم وەبەردا و كوشتم.
2 – بەسژراكردن، وەبەرخستن
:: كابرای مردوو، وەبەر جنێوان مەدە.
وەبەركەوتن/weberkewtin: كتن:
1 – بەس و پارێک لە شتێک پێگەیشتن، پێبڕان.
:: لەگووشتی قوربانی چمان وەبەرنەكەوت.
2 – چوونە ژێر مەكێنە و ئامرازێكی دیكەوە.
:: منداڵێک وە بەر عاڕەبەی كەڵی كەوت.
3 – تووش بوونی مەسەلە و كار و كارەساتێک بەكۆمەڵ، وەبەرهاتن.
:: ماڵەكەی ئێمەش وەبەر سێڵاو كەوت.
وەبەرهاتن/weberhatin: كتن:
1 – وێكەوتن.
2 – تووشی ئارێشە و نەكورتەیەكی تێكڕایی بوون.
:: خەڵكیان دەگرت و منیش وەبەرهاتم.
بەری ئاسمان/berî asman: نتـ: پێشەوەی ئاسمان، ئەو بەرزاییەی كە هەورەكان لێی دەبن.
بەری ئاسمان لێتاریک بوون/berî asman lê tarîk bûn: كتن:[ ئد] زۆرنا هومێدبوون، هیوا لێبڕان.
بەری پێ/berî pê: نتـ: بەشی بەبنەوەی پێ، ئەو بەشەی كەتووكی لێنایەت.
بەری پێ چوونە پشتی پێ/berî pê çûne piştî pê: شڕ:[ ئد] بەچەرمەسەری و كوێرەوەری بژێو پەیژا كردن.
.
.
____________________
– بەر 4 /ber – : پاشگ:[ ڕیشەی چاووگی بردن]
1 – پاشگرێكە لە زمانی كوردی دا لە ڕەگی چاووگی( بردن)وە هاتووە كە بەر هەر ناوێكەوە یان ئاوەڵناوێکەو نووسا ئەودەكات بە ناوی بكەر.
:: ڕەنج + بەر : ڕەنجبەر،
:: فەرمان+ بەر : فەرمانبەر.
:: ڕەنجبەر
:: بارەبەر
:: دڵبەر
:: میراتبەر
:: پەیامبەر
2 – پاشگرێكە لە زمانی كوردیدا كە دەچێتەسەر هەندێک واژە و پیت و ئامرازی جیاواز و كە ناوی بەر بێت .
:: بەبەر
:: بێ بەر
3 – وەرگێر ( میرات)
:: بەر، سێ یەک بەرە
.
.
__________________________
بەر 5 /ber: ئاکتـ:[ هـ] دەر : پێشگرێکە لە شێوەزاری هەورامی بە واتای دەر، دەڵکێت بر چاوگەوە و واتای نوێی پێدەبەخشێت.
بەرئارڎەی/berarđey: کتپ:[ هـ] دەرهێنان.( کناو).
بەرپڕنای/berpiřnay: کتپ:[ هـ] دەرپەڕاندن.( کناو).
بەرکریای/berkiryay: کتپ:[ هـ] دەرکران.( کناو).
بەروبان/ber û ban: نتـ:[ هـ] دەر و بان.( کناو).
بهر/ber: ئاک:[ کىاک] پێش.
بهرافتن/beraftin: کتن:[ کىاک][ بەر+ ئافتن]
بهرالیبوون/beralîbûn: کتن:[ کىاک][ بەر+ ئالیبوون]
بهرالیکرن/beralîkirin: کتن:[ کىاک][ بەر+ ئالیکرن]
بهراندن/berandin: کتن:[ کىاک][ بەر+ ئاندن]
بهراڤێتن/beravêtin: کتن:[ کىاک][ بەر+ یاڤێتن]
بهردان/berdan: کتن:[ کىاک][ بەر+ دان]
بهرگافتن/bergaftin: کتن:[ کىاک][ بەر+ گافتن]
بهرداندن/beridandin: کتن:[ کىاک][ بەر+ داندن]
بهردین/beridîn: کتن:[ کىاک][ بەر+ دین]
بهرهین/berihîn: کتن:[ کىاک][ بە+ هین]
.
.
.
.