گێزەر/gêzer: ن:[ ڕوو] گەزەر _ گێزەل، گیزێر، کارۆت، کارووت : ڕووەکێکی ڕیشەییە کە زۆربەی جاران پرتەقاڵی ڕەنگە هەرچەند کە وەنەوش، سپی، زەرد و سووریشی هەیە. گێزەر زۆرجار لە نێو سالاد دا بەکاردەیندرێت.[ Daucus carota . sativus].
| ناوەڕۆکی گێزەر لە 100 گرامدا | ||
| هێزی وزە | (41 kcal) 173 kJ | |
| پرۆتین | 0.93 g | |
| چەوری | 0.24 g | |
| کاربۆهیدرات | 9.6 g | |
| شەکر | 4.7 g | |
| ریشاڵ | g 2.8 | |
| ڤیتامینەکان
|
ڤیتامین A |
(104%)835 μg
|
| ڤیتامین (B1) |
(6%) 0.066 mg
|
|
| ڤیتامین (B2) |
(5%) 0.058 mg
|
|
| نیاسین (B3) |
(7%) 0.983 mg
|
|
|
ڤیتامین (B5)
|
(5%)0.273 mg | |
| ڤیتامین B6 | (11%) 0.138 mg | |
| Folate (B9) | (5%)19 μg | |
| ڤیتامین C | (7%)5.9 mg | |
| ڤیتامین E | (4%)0.66 mg | |
| ڤیتامین K | (13%)13.2 μg | |
| کانزاکان | ئاسن | (2%)0.3 mg |
| پۆتاسیۆم | (7%)320 mg | |
| زینک | (3%) mg | |
| سۆدیوم | (5%)69 mg | |
| فۆسفۆر | (5%)35 mg | |
| کالسیۆم | (3%)33 mg | |
| مەنگەنایزە | (7%)0.143 mg | |
| ماگنیزیوم | (3%)12 mg | |
یەکێکە لەسەوزە هەرە سوودبەخشەکان و لەرووی خۆراکناسییەوە خاوەن پێکهاتەیەکی نایابە، خواردنی گێزەر بەبەردەوامی و بەپێی پێویست، سوودی تایبەتی هەیە بۆ پێست. پێکهاتەکەی وەک یەکێک لە باشترین خواردنەکان دادەنرێت بۆ جوانیی پێست و خۆپاراستن لە نیشانەکانی پیربوون. ئەم ماددانە هەر یەکەو بەجۆرێک سوود بە پێست دەگەیێنن، دژە ئۆکسان بەسودە بۆ لە ناوبردنی ماددەی زیانبەخش و پێست لە چرچي و لۆچي بە دوور دەگرێت و زیپکە کەم دەکاتەوە، ڤیتامین A بە سوودە بۆ بەهێزکردنی پێست و ئێسک و نینۆک.
.
.
.
.