ڕۆیشتن/řoyiştin: کتن:

1 – بل( شەبەک)، جووڵه‌كردن، چوون، چوين : çûyin، ڕۆيیشتن، ڕێبەچون : rêveçûn ( کباک)، رۆين : royin، ڕۆيين، شيان، شيەی، كه‌وتنه‌ڕێ، كه‌وتنه‌جوڵه‌، کۆچ کردن، لڤای، لوان، لووای( هـ)، مەشان، مەشين : mešîn ( کباک)، ملای، وەرسیان، هەڕن : herin( کباک).[ ئینگـ : walk ، walking ، go]  

:: منداڵە بچووکەکە ئێستا دەتوانێت بڕواتە ڕێوە.{ ئاوارە گەرمیانی، ل. 335 }

2 – جێگۆڕين، شوێنگۆڕين.

:: بڕۆ  ( ب+ ڕۆ : ڕۆیشتن)

:: کات بەخێرایی خۆی دەڕوات.

3 – پێکردن _ پێککردن، جەيوێ بيەی، چونيەک بوون، شوبهاندن، لەيەک چوون، لێچوون، لێچويی، لێکترکردن _ لێککردن، وەکياتی، وەکيەکی، وەيەکچوون، وێچوون _ وێکچوون، وێناهی، هاوتايی، هاوشێوەيی، هاووێنەيی، يەوچوون، يۆێ شيەی ( هـ).  

:: ئەم کوڕه ڕۆێشتووەتەوە سەر باوکی.

4 – ئەمری خواکردن، بەرڤين، چاولێکنان، ڕووح دەرچوون، ساردبوونەوە، سلاربوونەوه، سەردۆبوون، سەردەوبوون، سەردەوەبيەی، سەرنانەوه، عەمری خواکردن، فەراقکردن، فەراق لەبەربڕان، فەوت، کۆچ کەردەی، کۆچی دوايی کردن، گانڤەتش، گيان ئەسپاردن، گيان بەدەستەوەدان، گياندان، گياندای، گيان دەرچوون، گيان سپاردن، گيان سپەردەی، مردن . [ ئینگـ : to go off ، to go west , ] 

:: ئەو بە جوانەمەرگی ڕۆی : بەگەنجی مرد.

5 –  بەردەوام بوون.

:: دووکانەکە باش دەڕوات بەڕێوە.

       گەردان کردن
     تاک    کۆ
   کەسی یەکەم   کەسی دووم  کەسی سێیەم  کەسی یەکەم   کەسی دووم    کەسی سێیەم
 ڕابردووی دوور  ڕۆیشتبووم رۆیشتبوویت  رۆیشتبووی  ڕۆیشتبوومان  ڕۆیشتبووتان  ڕۆیشتبوویان
 ڕابردووی نزیک  ڕۆیشتم  ڕۆیشتیت   ڕۆیشتی  رۆیشتمان   ڕۆیشتان   ڕۆیشتیان
 بەردەوام  دەڕۆیشتم  دەڕۆیشتیت   دەڕۆیشتی   دەڕۆیشتین   دەڕۆیشتن   دەرۆێشتن 
 ڕانەبردوو  دەڕۆم  دەڕۆیت   دەڕوا  دەڕۆین  دەڕۆن  دەڕۆن
 مەرجی  بڕۆشتبمایە  برۆشتبایتایە   برٶشتبایە   بڕۆشتبامانایە   برۆشتباتانایە   برۆشتبانایانە 
 پرسیاری  بڕۆم  بڕۆیت  بڕوا   بڕۆین   بڕۆن  بڕۆن
 داخوازی( ئەمر)  بڕۆ   بڕۆ  بڕۆ  بڕۆن    

.

ڕۆیشتنەوە/řoyiştinewe: کتن:[ ڕۆیشت+ ئەوە] دووبارە گەڕانەوە.  

ڕۆیشتن بەپێی پەتی/řoyiştin be pêy petî: کتن: چوون بەپێ خاووسی.

:: ڕۆیشتن بەپێی پەتی؛ پێکان لە کەڕوو دەپارێزێت، ماسولکەکانى پێ بەهێز دەکات.

ڕۆییشتن بەپیادەیی/řoyiştin be piyadeyî: كتن: پاپیاڕەتە( ل)، پەیامەشین.

ڕۆییشتن بەدەم خەوەوە/řoyiştin be dem xewewe: كتن:[ دەڕوو][ ئینگـ: Noctambulation]{ سایكلۆژیا، ل، 55}.

ڕۆییشتن بەرەو/řoyiştin berew: کتن:

ڕۆییشتن بەڕێگاوە/řoyiştin be řêgawe: کتن:

ڕۆییشتن بەسەرپەنجە/řoyiştin beser penice: كتن: بزدم.

ڕۆییشتن بەناودیواردا/řoyiştin be naw dîwar da: کتن:

ڕۆییشتن بۆ/řoyištin bo: کتن:

:: ڕۆیشتن بۆ سەر مانگ.

ڕۆییشتن لە خەودا/řoyiştin le xewda: کتن:

ڕۆییشتن لە شەودا/řoyiştin le šewda: کتن: شەوڕۆیی.

ڕۆییشتن لەگەڵ/řoyiştin le geľ: کتن:

ڕۆییشتن و گەڕانەوە/řoyiştin û geřanewe: کتن:

ڕۆییشتن و نەمان/řoyiştin û neman: كتن: پابوونەوە، لەناوچوون، ڕۆیشتن و نەمان.

ڕۆیشتوو/řoyşitû: ئانفا:[ ڕۆیشت+ وو] چوو، رۆییو، کۆچکردوو، ڕابردوو.

ڕۆیشتووان/řoyiştuwan: نفا:[ ڕۆیشت+ ووان( )] جووان.   

.

 ڕۆیشتن لە ووشەی ناوگر و پاشگرا دا

ئازاری ڕۆییشتن/azarî řoyiştin: نتـ:

:: ئێشەکە دەروات.

ئاماری ڕۆییشتن/amarî řoyiştin: کتن:

ئامێری ڕۆییشتن/amêrî řoyiştin: کتن:

بەخلەخل ڕۆیشتن/bexilexil řoyiştin: کتن:[ بەخلەخل+  ڕۆیشتن] گلاوگل ڕۆیشتن.

بەر لە ڕۆییشتن/ber le řoyştin: کتن:

بەڕێگەی ڕۆییشتن/be řêgey řoyiştin: ئاکتـ:

بەسەردا ڕۆیشتن/beserda řoyiŝtin: كتپ:[ بەسەردا+ ڕۆیشتن] سەركۆنەكردن، سەرزەنشت كردن، چوونەگژ، توورەلێ بوون، هەڵشێلان، تووشی ڕووشەو كێشەهاتن.

بەسەرڕۆییشتن/beser řoyiştin: کتن: وازلێهێنان، چاوپۆشی لێکردن.  

بەسەرنەڕۆیشتن/be serne řoyiştin: كتن:[ بە+ سەر+ نە+ ڕۆیشتن] وازلێنەهێنان، چاوپۆشی لێنەكردن، تۆلەسەندنەوە، لێپرسینەوە.

بەسواری ڕۆییشتن/be siwarî řoyşitin: کتن:

بەلادا ڕۆییشتن/belada řoyiştin: ئاکتـ:

بەلایەکدا ڕۆییشتن/belayekda řoyiştin: ئاکتـ:

بەیەک ئاڕاستەڕۆییشتن/beyek ařaste řoyiştin: ئاکتـ:

بۆ ڕۆییشتن/bo řoyiştin: کتن:

:: ‌به‌ڵگه‌نامه‌كانى پێویست بۆ رۆیشتن.

بیر لە ڕۆییشتن کردنەوە/bîr le řoyiştin kirdinewe: کتن:

چۆنێتی ڕۆییشتن/ čonêtî řoyiştin: کتن: کۆچکردن، کۆچ کەردەی،

خەیاڵ ڕۆییشتن/xeyaľ řoyiştin: کتن:

خێرا ڕۆییشتن/xêra řoyiştin: کتن:

دەرگای ڕۆییشتن/dergay řoyiştin: کتن:

دووڕیانی ڕۆییشتن/dûřiyanî řoyiştin: ئاکتـ:

شێواو ڕۆیشتن/şêwaw řoyştin: کتن:

کاتی ڕۆییشتن/katî řoyiştin: ئاکتـ:

:: كاته‌كانى رۆیشتن و گه‌یشتنی فڕۆکە له‌ فڕۆكه‌خانه دا‌.

لە بەر ڕۆییشتن/leber řoyştin: کتپ:

لە ڕۆییشتندا/le řoyiştinda: ئاکتـ:

لەڕۆییشتن کەوتن/le řoyiştin kewtin: کتن: ئیفلیچ بوون _ ئفلیج.

لەسەر ئەژنۆ ڕۆییشتن/le ser ejino řoyiştin: کتن:

لەسەرڕۆییشتن/le ser řoyiştin: کتن: پێداگرتن، پێداچوونەوە، لەسەر ڕۆیین، ئەمرپێکردن، فەرمان و حوکم کردن.  

لە نێوان ڕۆیشتن و مانەوە/le nêwan řoyiştin û manewe: کتن:

ناڕێکی ڕۆیشتن/nařêkî řoyiştin: کتن:

نەڕۆیشتن/neřoyiştin: کتن: توانای ڕۆیستنی نەبێت.[ ئینگـ : Abasia] 

نەڕۆیشتنەوە/neřoyştinewe: کتن:

وەرزشی ڕۆیشتن/werzišî řoyiştin: کتن: مرۆڤ بەلای کەمەوە دەبێت 30 خولەک بڕوات بڕوات لە رۆژێکدا. وەرزشی ڕۆیشتن بەڕێكوپێكی كاردەكاتە سەر ڕێكی جەستەی مرۆڤ. نە‌هێڵیت تووشی قەڵەوی ببێت و ئاستی وزەی لەش بەرزدەبێتەوە. دەریەنجامی وەرزش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسكەكان و كەمكردنەوەی سەختی یان پلەی پووكانەوەی ئێسكەكان. بە پێ‌ ڕۆیشتن هۆکارێکە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئێندۆرفین( ئازارشكێن): Endorphins لە لەشدا؛ ڕۆیشتن كاردەكاتەسەر كەمكردنەوەی گرژبوونی ماسولكە و سوككردنی ئازار.  زیاتر جوان بوونی پێست و تازەكردنەوەی، بەهۆی كاریگەری چالاكی سووڕی خوێن و خێرایی گواستنەوەی خۆراک و گەیشتنی بە ئەندامەكانی تری لەش، یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربوون لە پاشەڕۆكان و كەمكردنەوەی چەوری كەڵەكە بوو لە ژێر پێستدا. ڕۆیشتن نابێتە ئەگەری ئازار بۆ خوارەوەی پشت، جومگەكان، ئەژنۆكان، پێیەكان و ئەوانی تر. بۆ ڕۆیشتن پێڵاوی سووك هەڵبژێرە، سەر و مل و لەشت بەقیتی ڕابگرە، ئەنیشكەكان لەئاستی كەمەر بەگۆشەی 90 پلە لەگەڵ ڕۆیشتندا بچەمێنەوە.

هاتن و  ڕۆییشتن/hatin û řoyiştin: ئاکتـ:

.

.

.

.