ئاڕاستە‌/ařaste: ن:[ پەهلەوی : ئاراستەک ][ ئا+ ڕاست+ ئە

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

1 – [ فیز][ بیر] ئێكراستی، به‌ره‌و، بەرقەست، ڕەو _ ڕەوت، ڕۆکار، ڕۆگە، ڕووکار، ڕێڕەو، سەمت، سیلە : ئاماده‌یی یان رووی شتێک به‌ره‌ و ده‌وڵه‌تێک یان که‌سێک یاخود شوێنێک کردن.[ ئینگـ : Direction]{ سەلاح سەعدلا، ل، 234}

:: ئاڕاستە‌ی بەرەوپێش.

:: ئاڕاستە‌ی گشتی.

:: بەرەو كام ئاڕاستە دەڕۆین؟

2 –  ڕێکخراو ( له‌شکر و سوپا).

3 – رێكوپێکخراو.   

4 – لا، ڕوو، ئاست.

:: دژە ئاڕاستە.

5 – فەرمان، کارداری

6 – ناونیشان

7 – به‌ڕێوه‌بڕدن، سه‌ڕپه‌ڕشتی

:: ئاڕاستە گشتیەكان و ماوەكانی دەوڵەتی خیلافەتی عەبباسی.{ ن. ئەیوبی}

 تێبینی
هه‌روه‌ک له‌ وشه‌ی( ئاڕا)دا باس کرا چاووگی( ئاراستەن)ی په‌هله‌وی له ‌زمانی کوردییدا بۆته ‌ڕازاندنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و( ناوی چاوگەکەی) وه‌کو خۆی لێ به‌جێماوه‌، که‌ له‌ سلێمانی به‌کارده‌هێندرێت و له‌ گه‌ڵ( بوون، کردن) چاووگێکی تێکه‌ڵی لێدروست کراوه‌. 

ئاڕاستە‌بوون/ařastebûn: کتن: ڕووتێ بوون، ڕوولێ بوون، به‌رامبه‌ربوون.

ئاڕاستە‌بڕ/ařasteb: نفا:[ بیر][ ئاڕاستە+ بڕ( بڕین)][ ئینگـ : vector]

ئاراستەبڕی ژمارەی ئاوێتە/ařastebiřî jimarey awête: نفا:[ بیر][ ئاڕاستەبڕی+ ژمارەی ئاوێتە][ ئینگـ : vector of the complex number ]

ئاڕاستەکانی بەگەرخستنی پیشەیی‌/ařastekanî begeřxistinî pîşeyî: نتـ: [ ئینگـ : occupational employment trends 

ئاڕاستەکانی گەشەسەندن‌/ařastekanî geşesendin: نتـ: [ ئینگـ : growtht trends 

ئاڕاستەکەر‌ە/ařastekere: نفا:[ ئاڕاستە+ کەر( کەرڎەی : کردن)+ ئە] ئاڕاستەکەر.

ئاڕاستەکەرڎەی/ařaste kerđey: كتپ:[ ئاڕاستە+ کەرڎەی] ئاڕاستەکردن.

ئاڕاستەکەرڎەیەنە/ařaste kerđeyene: كتپ:[ ئاڕاستە+ کەرڎەی+ ئەنە] لە ئاڕاستەکردندا. 

ئاڕاستەکریا‌/ařastekirya: نفا:[ هـ][ ئاڕاستە+ کریا] ئاڕاستەکریێ : ئاڕاستەکراو.

ئاڕاستەکریای‌/ařastekiryay: کتپ:[ هـ] ئاڕاستەکران.

ئاڕاستەکریایەنە‌/ařastekiryayene: ئاکتـ:[ هـ] لە ئاڕاستەکراندا.   

ئاراستەکراو/ařastekiraw: نتـ:[ فیز][ بیر] جێکه‌وت : به‌ره‌و شوێنێك رووتێ کراو. وه‌ک ئه‌نتێنی ته‌له‌فیزیۆن.

ئاڕاستە‌کردن/ařastekirdin: کتپ:  

1 – به‌ره‌وکردن، رووتێکردن، ڕوولێکردن 

:: ماموه‌ستا پرسیارێکی ئاراستە کردم.

:: بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌باتی خۆی  ئاراستەی داگیرکه‌رانی  کردووه‌.

:: تیری ئاراستە کرد. 

:: ئاڕاستەدەکات :c دەئارێزێت.

2 – رێ نیشاندان، رێبه‌ری کردنی کارێک، که‌سێک

:: پارت ئه‌ندامه‌کانی خۆی به ‌ئامۆزگاری پێشکه‌وتووانه‌، ئاڕاستە کرد .   

3 – تیله‌ و توانج تێگرتن، به‌ند و باو بۆ هه‌ڵبه‌ستن.

::  تاوانێکی ئاراستەکردم.  

 تێبینی
 به‌داخه‌وه‌ له زمانی کوردی نوێدا گه‌ڵێک ئامرازی چاووگ وون بووه‌ و کرداری یاریده‌ده‌ری (کردن) هاتووه‌ته‌ جێگای.

ئاڕاستە‌ی/ařastey: نچ:[ فیز] ڕووکاری.  

ئاڕاستە‌یه‌تی/ařasteyetî: ئاکتـ:[ فیز][ ئاڕاستە‌+ یه‌تی] ڕێڕەوێتی.[ ئینگـ : directionality]

ئاڕاستە‌ی بڵاوبوونه‌وه‌/ařastey biľawbûnewe: نتـ:[ فیز] بە تایبەت لە شەپۆڵی ئێلێکترۆماگنێتیک. [ ئینگـ: Direction of propagation].

ئاڕاستە‌ی جه‌مسه‌رگریی/ařastey cemsergerî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: Direction of polarization].

ئاراستەی کرد/arastey kird: ف:

 زاراوەی ئاڕاستە بە واتای جیاواز دا 

ئابووری ئاڕاسته‌کراو/abûrî ařastekiraw: نتـ:[ ئاب][ ئابووری+ ئاڕاستەکراو] خۆ هه‌ڵقوڕتانی میری له‌ کاروباری ئابووری به‌ دانانی پرۆژه‌ی گشتی.

به‌ئاڕاستە‌/beařaste: ئان:[ فیز] ئاڕستە‌دار.[ ئینگـ : directional]

به‌ئاڕاستە‌ی/beařastey: ئاکتـ:[ فیز] به‌ڕێڕەوی. 

به‌ئاڕاستە‌ی با/beařastey ba: ئاکتـ:[ وەرزش] [ ئینگـ : windward]

به‌ئاڕاستە‌ی پانی/be ařastey panî: ئاکتـ:[ فیز][ ئینگـ : width wise]

به‌ئاڕاستە‌ی ڕۆژئاوا/be ařastey řojawa: ئاكتـ:[ فیز][ ئینگـ : westing]

پێکنەری ئاڕاستەبڕ/pêknerî ařasteb: نتـ: [ ئینگـ : component]

دەنگ وەرگرەی ئاڕاستەدار‌/deng wergirey ařastedar: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : directional microphone]

سێگۆشەی ئاڕاستە‌ بڕەکان/sêgoşey ařastebiřkan: ئان:[ فیز] ئاڕستە‌دار.[ ئینگـ : vector triangle]

شەش ئاڕاستە‌/şeş ařaste: نتـ:[ فیز] هەر شەش بەر (پاش، پێش، چەپ، ڕاست، ژێر، ژوور )[ ئینگـ : the six directional ]

کۆکردنەوەی ئاڕاستە‌ بڕەکان/kokordinewey ařastebiřkan: ئان:[ فیز] ئاڕستە‌دار.[ ئینگـ : vector addition]

لێدانی ئاڕاستە‌ بڕەکان/lêdanî ařastebiřkan: ئان:[ فیز] ئاڕستە‌دار.[ ئینگـ : vector product]

نیشانکەرا ئاڕاستەیی‌/nîşankera ařasteyî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : directional antenna]

هەوایی یا ئاڕاستەیی‌/hewayîya ařasteyî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : directional indicator]

هێندی ئاڕاستە‌بڕ/hêndî ařastebiř: ئان:[ فیز].[ ئینگـ : vector quantity]

.

.

.

{

سەرچاوە :

فەرهەنگی کوردستان: گیوی موکریانی

فەرهەنگی فیزیا : نەوزاد عومەر محی الدین

فەرهەنگی وشەنامە : جمال حبیب اللە ( بێدار)

قاموسا سەلاحەدین : سەلاح سەعدلا

نەوەکان}