کاڵەک/kaľek: ن:[ ڕوو][ باد] بەشیلا:beşîla( زازا)، پەرتێخ:pertêx، تالیک:talik _ تاهلک:tahlik، خەربزە( فە)، خەرووزە :xerûze، قاون:qawin، قرە:qire، قۆمی:qomî، کارەک _ کالک:kalik( کباک)، گندۆرە( هـ)، گندۆر :gindor، گوندۆر:gundor : ڕووکێکی بیستانییە گوڵێکی زەرد دەگرێت، بەرهەمێکی هاوینەیە، لەمانگی ئایارە وە تا کۆتای ئەیلول بەردەگرێت. لە بنەماڵەی کولەکەییەکان:Camel’s thorn تەرزەکەی لەسەر زەوی ڕادەکشێت و ڕووەكیکە بەرەکەی خڕە یان درێژی هێلکەییە، جۆرەکانی گندۆرە بە شێوەی ڕەنگی توێكڵ چێژی گۆشتەکەی دەگۆڕدرێت. بەگەیشتووی زۆر بەچێژوشیرینە.[ لا: Cucumis melo].

نزیکەی چوارهەزار ساڵە لە دەوروبەری مێتزۆپوتامیا و ووڵاتی میسر دەچێندرا، پاشان بووە خۆراکی رۆمەکان، هەنووکە لەهەموو جیهان دەخورێت، بەتایبەت لە وولاتی چین. گندۆرە جۆری زۆرە.

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە   کالۆری 34
  پرۆتین   0,8 g
  کاربۆهیدرات   8 g
  شەکر   8 g
  رێشاڵ   0,9 g
  چەوری   0,2 g
  ئاو  
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A   67%
 Vitamin B6   5%
 Vitamin C   61% 
  کانزاکان  ئاسن   1%
 مەگنیزیۆم   3%
 پۆتاسیۆم   267 mg
 سۆدیوم   16 mg

کاڵەکی ئیسرائیلی/kaľekî îsrayilî: نتـ:[ ڕوو] 

کاڵەکی بایلان/kaľekî Baylan: نتـ:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی خرە، تۆکڵەکەی سەوزێکی کاڵە، گۆشتی ئەم کاڵەکە سەوزێکی کاڵە وەک توێکڵەکەی. لەووڵاتی چین دەڕۆێت، لە دەڤەری لانزهۆو:Lanzhou.[ ئینگـ: Bailan melon].

کاڵەکی زرک/kaľekî zirik: نتـ:[ ڕوو] تاڵک، تەحلک.[ ئینگـ: bitter melon]{ کەمالنامە، ل، 110}.  

کاڵەکی کۆری/kaľekî Korî: ن:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی خڕی لووزلووزە، توکڵەکەی زەردێکی کاڵە، گۆشتەکەی ئەم کاڵەکە سپییەکی زەردباوە. لە ووڵاتی کوریا دەڕوێت.[ ئینگـ: Korean melon].

کاڵەکی مۆنتریال/kaľekî Monitiryal: نتـ:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی خڕەی قاش قاشی گەورەیە، تۆکڵەکەی سەوزی سوورباوە، گۆشتەکەی سەوزێکی کاڵە.[ ئینگـ: Montreal melon].

کاڵەکی هامی/kaľekî Hamî: نتـ:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی درێژکۆڵەیە، توێکڵەکەی سەوزە، لە بایلان تۆخترە، ڕەنگی گٶشتەکەی شێوە زەرد و پرتەقاڵییە. لە ووڵاتی چین دەڕۆێت.[ ئینگـ: Hami melon]

بنووشکە/binûşke: نتـ:[ نخ][ ڕوو] نەخۆشییەکی ڕووەکانە، کە لەبڕکەی کاڵەک و شووتی و ترۆزی و خەیار دەدەات، ڕەگی هیشک و گەڵاکانی زەرد دەکات.

کەوچکی کاڵەک/kewçikî kaľek: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ: Melon ball].

ڕۆژی کاڵەک/řojî kaľek: نتـ: [ ئینگـ: Melon Day] 

.

.

.

.