یەکسم/yeksim: نتـ:[ ئاژ] ئێکسم، پاکێش، چوارپێ، ووڵاغ : ووڵاغی بەرزە وەک ئەسپ و گوێدرێژ.
نەشناس | شناس | |||
تاک | کۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەكێ |
یەکسمی پنۆک پنۆکی ڕەش و سپی/yeksim: نتـ:[ ئاژ][ ڕەنگ] بۆر.
ئەو ووشانەی پەیوەندییان بە یەکسمەوە هەیە |
بار/bar: ن: کەلوپەل یان هەرشتێک بتوانرێت لە سەر پشتی یەکسم و ووڵاغ بگوێزرێتەوە.
باربەند/barbend: نتـ:[ کۆن][ بار+ بەند] بەهاربەند : تەویلەی سەرنەگیراوی هەڵبەستراو بۆ یەکسم.
بەهاربەند/beharbend: ن:[ بەهار+بەند] پەچا، باربەند، چیخ، کۆتان بهارماڵگە، گەور، تەویلە، پشتێر: جێگایەکی سەردانەپۆشراو کەپاش زستان و یەکسمی تێدەکەن.
بزوو/bizû: ن:[ ئاژ] بزی، بەزەی : سەرەتای کلکی یەکسم لەلای قوونەوە.
تیمار/tîmar: ن:[ پهـ : تییمار] خزمەتی و پێڕاگەیشتنی یەکسم.
جۆدان/codan: نتـ:[ جۆ ²+ دان] جوورە گرنجییەکە لە ددانی ووڵاخی یەکسم دا جۆی پێدەهاڕێت.
دەرخۆنە²/derxone: ن:[ نخ، ئاژ] لێهاتن، سندان : نەخۆشیەکی یەکسمە.{ هەژار، ل، 310}.
سانجن/sancin: ن:[ نخ] سندان : دەردێکە یەکسم دەگووژێت : قۆڵینج، دەردی ناوشان
قۆناغ/qonaẍ: ن:[ کۆن] قوناغ، گیهانەک( باد) : ماوەی ڕۆژە ڕێگایەک لەنێوان دوو خان یان دوو قشڵاخ لەسەر ڕێگای کاروانسەرا دا. کە جێگای حەوانەوەی کاروانچی و تەویلەی ووڵاغ و یەکسمی لێ بوو. هەر قۆناخێکی جاران بە هەشت فرسەخ دەژمێردرا.
.
.
.
.