زیپکاوی/zîpikawî: نتـ:[ نخ][ زیپک( زیپکە)+ ئاوی][ ئینگـ: papuliferous]
زیپکە/zîpike: ن:[ نخ][ مکـ]
1 – ئارێنج، ئاگرۆک( کباک)، ئامێزک، بەرزک، بزرک، بزرۆک، پزرووک، پزرک، پزک( کباک) پرسک، پیرۆزکە، تامێسک، تشپۆ، تشپۆک، جوانەژۆ، جووانکە، دشپۆکە( دەر)، زیپلکە( ڕەوا)، زیتکە( بابا)، زپرکە، شینۆک، عازەبی، قنچکە، گرمژە، گلێرە : كوان یان کولکێکی بچووكی سەرتیژە لەسەرپێستی لەش دەردەچێت.[ ئینگـ: purpura, Pimple, papule][ لا: acne vulgaris].{ هەژار، ل، 400}{ پەزیشکی، ل، 240}.
2 – زپرکە، ژەرەک : دۆخی هەوکردنێکی دریژخایەنە، بەتایبەت لە مەشکۆڵە( کیسۆلە)ی موو و گلاندی چەوری لەناوچەی چەوری دەردان.
زیپکەی ژێر پێست/zîpikey jêr pêst: نتـ:[ نخ][ زیپکە+ ی+ ژێرپێست] کۆبوونەوەیەکی چەوری بچووکە لە ژێر پێست.
زیپکەیی/zîpikeyî: نچ:[ نخ] لە زیپکە بچێت.[ ئینگـ: papuler , papuloid]{ پەزیشکی، ل، 249}.
زیپکەیی بلۆقی/zîpikeyî: نچ:[ نخ] [ ئینگـ: papulo pustular]
زیپکەیی کرێش/zîpikeyî: نچ:[ نخ] [ ئینگـ: papulo squamous]
زیپکەیی و توورەکەیی/zîpikeyî: نچ:[ نخ] [ ئینگـ: papulo vesicular]
بەرزک/berzik: ن:[ نخ] ئامێزک، زیپکە، قنچکە، تامێسک، پیزوکە.
بەزرۆک/bezirok: ن:[ نخ] بزرۆک : زیپکەی لە لەش، ووردە زیپکە.
بزرۆک/bizirok: ن: زیپکەی ئەندام، زیپکەی زۆر وورد.
بیرۆڤا چاڤێ/bîrova çavê: نتـ:[ نخ][ کباک، با] تەراخومای بەزیپکە، چاوئێشەی گرێ گرێ.
پەقژ/peqij: ن:[ نخ] بۆقژە: زیپکەی ناو دەمی سروا.
پۆقرە/poqire: ن:[ نخ][ فە] سۆیەکە لە زیپکە گەورەترە، بڵق( ڕەوڕ)، گۆپکە ( هـ).
جینۆک/cînok: ن:[ نخ] دوومەڵ، قونێر، کوان : جۆرێک زیپکە و لێرە لەپێست دەردەچێت، بەژانە.
خارشتی گڕگە/xariştî giřge: ن: گەری: نەخۆشییەکی درمی پیسە، بەهۆی گەنەیەکی سپی مەیلەوزەردەوە دەچێت کە دەچێتە ژێرپێستەوە دەبێتە هۆی خرۆیەکی زۆر پەیدا بونی زیپکە و بڵۆق و توێکڵی ئەستوور.
ڕیش ² /řîş: ن:[ کباک] برین، کولکی حەڵەبی، زیپکە.
سەرڕەش/serřeş: ن:[ نخ][ سەر+ ڕەش ] زیپکەیەکی قنچک ڕەشە، لەسەر دەم و چاو مرۆڤ دەردەکەوێت.
سنگک/singik: ن:[ نخ][ کباک. زا] زیپکە.{ خال، ب 2، ل، 259}
سێڤاسۆتک/sêvasotik: نتـ:[ زیند] زیپکەیەکە زۆر بەژان و دیاریش نیە.
گۆشتەگیرە/goşte gîre: نتـ:[ نخ] زیپکەی پێست، ئاماژەیە بۆ قەڵەوبوون.
مەلکەسەن/melikesen: ن:[ زیند][ مکـ] جۆرە زیپکەیەکە، تەلەژیران.
.
.
.
.