کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت][ کێڵ+ ئان] جۆت کرن:cot kirin( کباک)، جووت کردن:cût kirdin، شۆبڕینی زەوی، گاسن لێدان:gasin lêdan، : بۆ چاندنێ ئاخ( نەکور) کۆلان: bo çandinê ax(ne kûr)kolan، هەڵگێڕانەوەی زەوی بە هەوجاڕ و گاسن بۆ کشتوکاڵ.{ خاڵ، ب، ل، }،{ هەژار، ل، 678}
کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێهیەم | ||||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
کاری داهاتوو | بكێڵم | بکێڵین | بکێڵیت | بکێڵن | بکێڵێت | بکێڵن |
کێڵانەوە/kêľan: کتن:[ کشت][ کێڵان+ ئەوە]
کێڵاندن/kêľan: کتپ:[ کشت] چاندن، کێڵانن( کباش).{ مەردۆخ، ب، ل، }
کێڵاو/kêľan: ئانفا:[ کشت] شوودراو، شێوکراو.
کێڵدران/kêľan: کتپ:[ کشت]
کێڵدراو/kêľan: ئانفا:[ کشت] کێڵاو.
کێڵران/kêľan: کتپ:[ کشت][ کارابزر] شێوکران، جووت لێکران.
کێڵکران/kêľan: کتپ:[ کشت]
کێڵکراو/kêľan: ئانفا:[ کشت]
کێڵگە/kêľan: نتـ:[ کشت][ کێڵ+ گە]
1 . زەوی و زار
2 . زەمینێ کە شێو دەکرێت.{ هەژار، ل، 679}
ئەو زاراوانەی پەیوەندییان بە کێڵانەوە هەیە |
بەرچێن/berçên: کتن:[ کشت][ بەر+ چێن( چنین)] بەربوورە : زەویەکە خەرتەنەکرابێت و تووی تێدا چێندرابێت. چاندنی پێش کێڵان.
1 . ئەردێ زها : erdê ziha، باهیر، بورە، سەراسیمە، هشک : hişk : زەویییەکە کە چەند سالێک بێت نەکێڵرابێت، بە نەکێڵراویی مابێتەوە.
:: بەیار کێلان و گای لەڕ.
2 . کۆدە : زەوییەک تازە قاشۆی مێوی لێبچەقێن تا دووسێ ساڵان.
3 . [ کباک] شەپۆل، ناساخ، بێسەرەنج، بێکەڵک، بێسوود، شەخرە.
بەیاربڕ/beyarbiř: نفا:[ کشت][ بەیار+ بڕ( بڕین)] ئەو زەوییەی یەک گاسنی لیدەدرێت.
بکێڵ/bikêľ: نفا:[ کشت][ ب+ کێڵ( کێڵان)] جووتیار، وەرزێر.
بوور/bûr: ن:[ کشت][ هـ] بەیار : ئەو زەوییەی کە کشتوکاڵی لێ ناکرێت یان زەویەکە کە ساڵێک دەچندرێت و دووساڵ جێ دەهێڵدرێت.
بوورە/bûre: ن:[ کشت] بوور، بەیار : ئەو زەوی یەیە دەست لە کێڵانی هەڵگیراوە.
بێ کێڵان/kêľan: کتن:[ کشت]
تەڕەکاڵ/teřekaľ: نتـ:[ تەڕ+ ئە+ کاڵ]
1 . کێڵان و شێوە کردنی زەوی بە تەڕیی.
2 . کشتوکاڵی بەراو، گەنمی بەراو.
جهێ کێلانێ/cihê kêlanê: کتن:[ کشت][ کباک]
جووت/cût: ن:[ كشت] بریتییە لە دووگا، دوو ئێستر و دووگوێدرێژ یان دووكەڵ، كە لەژێر یەک نێڵەدا بن و بەسران بەیەكەوە بۆ زەوی کێڵان و کاری كشتوكاڵی.
چەکەرەشکێن/çekere şikên: نفا:[ کشت][ چەکەرە+ شکێن] هەڵگێڕانەوە و کێڵانی زەوییە بۆ جاری دووەم تا بە هێزبێت.
خەپار/xepar :ن:[ کشت][ کباک] خەپر، وەرد : زەوی دووبارە کێڵانەوە. خۆش بوونی کێلگە بۆ چاندن.
ساردەکێڵ/sardekêľ: نتـ:[ کشت][ سارد+ ئە+ کێڵ( کێڵان)] زەوییەک لە سەرمادا کێڵدرابێت یان داچێندرابێت.
سێبەگایە/sêbegaye: نتـ:[ کشت][ سێ+ بە+ گا+ یە] گای سێهەم بۆ نۆرە پێکردن لە کێلانی زەویدا.
شێف/şêf: ن:[ کشت] بریتییە لە یەکجار کێڵانی زەوی بەیار.
:: شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خەرمان.
گاسن/gasin: نتـ:[ کەرەستە][ گا+ سن ] پارچ، تيشەی جفت، زنەکێ، گاواسن، گاوەسن، گێسن، گێڵا، گيسن، هالەت، هەوجاڕ : گاسنی کەقووڵ دەكێڵێت. : ئامێرێکە لە ئاسن، نووک تیژە، لە دەندەی ئاموور دەخرێت، جووتیار بۆ کێڵانی زەوی بەکاری دێنن.
لات/lat: ن:[ کشت] دابڕینی هەندەک زەوی بۆ تۆدانی وەختی جووتکردن : پارچە. خاکی دێغکراو بۆ کێڵان. لەپارچە زەوییەکی گەورە بۆ چاندنی هێندەی بەدەست تۆی پێوەردەکرێت. خەتی لێدەدەن و پارچەپارچەی دەکەن، بەهەر پارچەیەکی دەڵێن لات. { گیو، ل، 828}
ماسی دامسێلن/masî damsêln: نتـ :[ زیند] دامسێلن : تەنها ماسییە کە ناسراوە بە دروستکەری قەوزە کە هەڵدەستێت بە کێڵانی لم و ڕواندنی جۆرێکی تایبەت لە قەوزەی لاواز کە پێویستی بە چاودێرییەکی زۆر هەیە بۆ گەورەبوونی. ئەم ماسییە بەوە ناسراوە کە میوان قبوڵ ناکات و ناهێڵیت هیچ کەسێک لە کێڵگەکەی نزیک ببێتەوە.
تێبینی |
ئەوە مرۆڤ نەبووە کە یەکەمجار خۆراکی چاند، بەڵکو ئاژەڵەکان رۆڵی گرنگیان هەبووە لە بواری کشتوکاڵدا و رەنگە کلیلی بنیاتنانی کشتوکاڵیی درێژخایانتر لە مرۆڤ لە لای ئەوان بێت. |
:: جەلە، ڕەشمە، ڕییش _ ڕییشی، نێڵە _ نییل : بەشێکە لەکەرەستەی جووتی : ئەو مرازەیە کە لە سەر ملی گا و ئێستر و کەران دادەندرێت.
:: ئەو دارەی لە جەنگەی هەردکێڵان دا دەخرێتە سەر ملی گاجووت.
{
بارە لە سەر لێوی گەلی دەردەدار
نیری وەها قەت لە ملی گاش نیە
}{ }
نیرتە/nîrte: ن:[ کەرەستە][ بڵ] وێژە، هیرتە : قایشێکە کە نیر و باسک لێک قایم دەکات.
نیر و ئاموور/nîr û amûr: نتـ:[ کەرەستە][ نیر و ئاموور] ئاقێلە، ئاقێلە و ماقێلە.{ گیوی، ل، 887}.
هەوجاڕ/hewcař: ن:[ کشت][ کۆن] ئاموور، ئەسبابی جووت : ئامێرێکى سەرەتایییە بۆ کێڵانى زەوى بەکارهاتووە، تەواو کوردانەو دەستکردى کوردە، لە پێش پەیدابوونى تەراکتۆردا بە هەوجاڕ زەوى کێڵاراوەو بە گا ڕاکێشراوە.{ هەژار، ل، 1009}.
ئامێری زەوی کێڵان/kêľan: نتـ:[ کشت]
ڕەز کێڵان/kêľan: نتـ:[ کشت]
ڕێگای کێڵان/kêľan: نتـ:[ کشت]
زەوی کێڵان/kêľan: نتـ:[ کشت]
قۆناغەکانی کێڵان/kêľan: نتـ:[ کشت]
مەکینەی کێڵان/kêľan: نتـ:[ کشت]
وەرزی کێڵان/kêľan: نتـ:[ کشت]
.
.
.
.