شووتی/şûtî: ن:[ ڕوو] جەبەش _ زەبەش _ ژەبەژ _ ژبەش( کباک) شەبەژ، شامی( گەرمیانی)، شفتی، شمتوو _ شمتی( باد)، شووتوو( شن)، شیتوو( نەغەدە)، هەنی( هـ) : دوو جۆری شوتی هەن، ئاسایی و کێوی یان بەتۆو و بێتۆوی هەیە. میوهیهکی زلی توێکڵ ئهستووری ڕەنگ سەوزی هاوینییه، له دیوی ناوهوهی گۆشتی میوەکەی نەرمە و سووره و تامی زۆر شیرین و خۆش و ئاوداره، ئامادەیە بۆ خورادن.[ ئینگـ: Watermelon][ لا : Citrullus vulgaris ].{ گیو، ل، 649}.
{ تێبینی : بە ڕەچەڵەک لە کیشوەری ئەفەریقاوە هاتووە}.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
kingdom | Clade | class | order | family | Genus | speies |
Plantae | Magnoliophyta | Magnoliopsida | Cucurbitales |
Cucurbitaceae |
Citrullus | Citrullus lanatus |
جیهانی ڕووەک | تۆوەکاسەدارەکان | کولەکەییەکان | شووتی |
شێوە جیاوازەکانی ناوی شووتی | ||||||
کورمانجی باکوور | کرمانجی ناوەند | کرمانجی باشوور | هەورامی | |||
گەرمیان | سۆرانی | لەکی | کەڵهوڕی | |||
شمتی | زەبەش | شامی | شووتی | شوومی | شامی ، شامۊ | هەنگێ |
تهرزهکهشی له سهر زهوی خۆی رادهکێشێت و گهڵاکانی بڕاو بڕاون. شامی له زۆر ئهندازه و شکڵی درێژ و خڕدا ههیه. ئاوی شووتی بۆ دهرمانی زگچوونی منداڵان باشه، بهڵام زۆر خواردنی دهبێته هۆی گازی نێو زگ.
ناوەڕۆک لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 127 kJ یان 30 kcal | |
پرۆتین |
0.61 g
|
|
کاربۆهیدرات |
7.55 g
|
|
رێشاڵ | 0.4 g | |
شەکرەکان | 6.2 g | |
چەوری | 0.15 g | |
ئاو | 91.45 g | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 28 μg |
ڤیتامین Thiamine (B1) | 0.033 mg | |
Riboflavin (B2) | 0.021 mg | |
Niacin (B3) | 0.178 mg | |
pantothenic acid (B5) | 0.221 mg | |
Vitamin B6 | 0.045 mg | |
Vitamin C | 8.1 mg | |
کانزاکان | کالیسیۆم | 7 mg |
ئاسن | 0.24 mg | |
مەگنیزیۆم | 10 mg | |
مەنگەنیز | 0.038 mg | |
فۆسفۆر | 11 mg | |
پۆتاسیۆم | 112 mg | |
سۆدیوم | 1 mg | |
زینک | 0.1 mg |
شووتیەکۆڵە/şûtiyekoľe: نتـ:[ ڕوو] شووتی کۆڵە، شووتی گچکە و گەیشتوو.
شووتی کۆڵە/şûtî koľe: نتـ:[ ڕوو] شووتیە کۆڵە.
بنووشکە/binûşke: ن:[ نخ][ ڕوو] نەخۆشییەکی ڕووەکانە، کە لەبڕکەی کاڵەک و شووتی و ترۆزی و خەیار دەدەات، ڕەگی هیشک و گەڵاکانی زەرد دەکات.
مرەبای شووتی/şûtî: ن: توێژە سپییەکەی لە نیوان توێکلە سەوز و گۆشە سورەکەی دەکرێت بە مرەبا.
ناوکهکهی ڕهش یان قاوهییه و وهکو دهنکی کولهکه و گوڵەبەڕۆژە له ئاو و خوێ دا دهبرژێندریت بۆ شهوچهره،
.
.
________________________
شووتیلە/şûtîle: ن:[ ڕوو] گیایەکی بەهاری و شیردارە وەکو گیا ساڵمەیە.{ گیو، ل، 650}.
.
.
.
.