هێل ¹ /hêl: ن:[ بیا][ ڕوو][ خوار] حێل، کاژیلە، قاخلی: ڕووەکێکە زیاتر له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان له‌ژێر سێبه‌ری داره‌كانی تردا ده‌ڕوێت، به‌رزایی ئه‌م داره‌30-50 سانتیمه‌تره‌.[ ع: الهیل][ ئینگـ: Cardamom]

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family     genus speies 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر 
plantae magnoliophyta magnoliopsida Zingiberales Cucurbitaceae Elettari E. 

cardamomum

جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان  زەنجەفیلییەکان كوله‌كەييەکان هێل 
           ناوەڕۆکی هێل لە 100 گرامدا                             
 هێزی وزە   (74 kcal ) 311 kJ
 پرۆتین  10.76 g
 چەوری  6.70 g
 کاربۆهیدرات  68.47 g
 ئاو   8.28 g
 ریشاڵ  g 28.0
  ڤیتامینەکان  

 

     

 ڤیتامین (B1)
 0.198 mg ( 15%)
 ڤیتامین (B2)
 (0.182 mg ( 12%)
 نیاسین (B3)
 1.102 mg ( 7%)
 ڤیتامین B6  0.230 mg( 18%)
 ڤیتامین C  21.0 mg ( 35%)
   کانزاکان  ئاسن  13.97 mg ( 112%)
 پۆتاسیۆم  1119 mg ( 24%)
 زینک  7.47 mg ( 75%) 
 سۆدیوم  18 mg ( 1%)
 فۆسفۆر  178 mg ( 25%)
 کالسیۆم  383 mg ( 38%)
 ماگنیزیوم  229 mg ( 62%)
بەری هێل له‌ ڕەنگی سپی، سه‌وز و ڕەش دەبیندرێن.
جۆری سه‌وزه‌كه‌ی به‌هۆی تام و بۆنی تایبه‌ته‌وه‌، زیاتر بۆ ناو خۆراكییه‌كان به‌كاردێت.
                هەندێ سووده‌كانی هێل لە ڕووەکپزیشکییدا بریتین له‌:

یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ی ئاوی هێل بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌ به‌ سووده‌ و سه‌رئێشه‌ لەناوده‌بات.

دووه‌م: خواردنی هێل مرۆڤ شاد و پڕ وزه‌ ده‌كات.

سێیه‌م: ترس و دڵه‌ڕاوكێكانی ده‌روونیی مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه‌.
چواره‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه‌، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی هێل یا ده‌توانن له‌گه‌ڵ شه‌كر بیخۆن.
پێنجه‌م: له‌ خواردنی هێل زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن.
شەشەم: دەبێتە هۆی بەرگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشی و بەتایبەت بەرگری لە لەش دەكات لە بەرامبەر شێرپەنجەدا. بەهۆی ئەو بڕە باشەی دژە ئۆكسانەوە تیایدا كە بەرگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات.

.

.

_______________

هێل ² /hêl: ن:

1 . پاشگرێکە بەمانا کەسێ کە هێشتن کاریەتی.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1019} 

2 . [ سەز] شەڕنامە. مەیدانی جەنگ.

3 . جەنگە، هەڕەت. 

4 . [ نخ] ئازار، پەتا، درم، هال. 

5 . هێز ، وزە. 

6 . بەکۆمە ڕۆین بۆ ڕاوی مەل و ماسی.

:: چوونە هێلا کەوا. 

7 . جۆرێ تەڵە. 

8 . جەغز: ناو چەقی کۆزی هەڵپەڕکێ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1019}

.

.

_____________

هێل ³ /hêl: ئان، ئاک:

1 . چەوێل، خوار، لار. { هەمبانەبۆرینە، ل، 1019} 

2 . [ کباک] زۆر، زەحف.

:: ئەو هێلک هێل کوڵاوە.

3 . ئالی، تەرەف، لا . 

4 . هاوێردۆر، هەموولا. { هەمبانەبۆرینە، ل، 1019} 

.

.

.

.