گێزەر/gêzer: ن:[ ڕوو] گەزەر _ گێزەل، گیزێر، کارۆت، کارووت : ڕووەکێکی ڕیشەییە کە زۆربەی جاران پرتەقاڵی ڕەنگە هەرچەند کە وەنەوش، سپی، زەرد و سووریشی هەیە. گێزەر زۆرجار لە نێو سالاد دا بەکاردە‌یندرێت.[ Daucus carota . sativus].

           ناوەڕۆکی گێزەر لە 100 گرامدا                             
 هێزی وزە   (41 kcal) 173 kJ
 پرۆتین  0.93 g
 چەوری  0.24 g
 کاربۆهیدرات  9.6 g
 شەکر  4.7 g
 ریشاڵ  g 2.8
  ڤیتامینەکان  

 

     

 ڤیتامین A
 (104%)835 μg
 ڤیتامین (B1)
 (6%) 0.066 mg
 ڤیتامین (B2)
 (5%) 0.058 mg
 نیاسین (B3)
 (7%) 0.983 mg
 ڤیتامین (B5)
 (5%)0.273 mg
 ڤیتامین B6  (11%) 0.138 mg
 Folate (B9)   (5%)19 μg
 ڤیتامین C  (7%)5.9 mg
 ڤیتامین E  (4%)0.66 mg
 ڤیتامین K  (13%)13.2 μg
   کانزاکان  ئاسن  (2%)0.3 mg
 پۆتاسیۆم  (7%)320 mg
 زینک  (3%) mg
 سۆدیوم  (5%)69 mg
 فۆسفۆر  (5%)35 mg
 کالسیۆم  (3%)33 mg
 مەنگەنایزە  (7%)0.143 mg
 ماگنیزیوم  (3%)12 mg

یەکێکە لەسەوزە هەرە سوودبەخشەکان و لەرووی خۆراکناسییەوە خاوەن پێکهاتەیەکی نایابە، خواردنی گێزەر بەبەردەوامی و بەپێی پێویست، سوودی تایبەتی هەیە بۆ پێست. پێکهاتەکەی وەک یەکێک لە باشترین خواردنەکان دادەنرێت بۆ جوانیی پێست و خۆپاراستن لە نیشانەکانی پیربوون. ئەم ماددانە هەر یەکەو بەجۆرێک سوود بە پێست دەگەیێنن، دژە ئۆکسان بەسودە بۆ لە ناوبردنی ماددەی زیانبەخش و پێست لە چرچي و لۆچي بە دوور دەگرێت و زیپکە کەم دەکاتەوە، ڤیتامین A بە سوودە بۆ بەهێزکردنی پێست و ئێسک و نینۆک.

.

.

.

.