بڕان/biřan: کتپ:[ کارابزر][ بڕ+ ئان][ لەچاووگی( بڕین) وە داتاشراوە] بڕیای( هـ) : تەواوبوون، پەككەوتن، بچڕان، پسان.
:: نانمان لەماڵدا بڕا.
:: کارەبا بڕان.
:: رادێوكە قسەی دەكرد لەخۆرا دەنگی بڕا.
:: دەستم بەچەقۆ بڕا.
بڕانە/biřane: نتـ:[ بڕان+ ئە]
1 – جیرە و مووچەی دیاریكراو.
2 – [ كۆن] باج پیتاكێكە ساڵانە میری وەری دەگرت.
بڕانەوە/biřanewe: كتن:[ بڕان+ ئەوە]
1 – بڕینەوە، بڕیانەوە
:: پێویستە ئەم شەڕە ببڕدێتەوە.
2 – پچڕانەوە.
:: تەزبیحەكەم بڕایەوە.
3 – دوایهێنان، تەواوكردن. كۆتاییهاتن.
بڕان بڕان/biřan biřan: ئانتـ:[ رۆژ] زۆر بەپەڵە لێخوڕین، بەتاڵووکە ئاژوتن، پەلەپەلە لە ئاژووتندا.
بڕاندن/biřandin: كتپ:[ هـ][بڕان+ دن] بڕین، كۆتاكردن.
بڕاندنەوە/biřandinewe: كتپ:[ بڕاندن + ئەوە] بەئەنجامگەیاندن، بڕاندنەوە، بڕینەوە، پڕچنەی، پڕیاندنەوە، تمامکرن، تەمامکەردەی، تەمامنای، تەمامنەی، تەواوکردن، جێبەجێ کردن، خڵاسکردن، خەلاسکردن، دمائاوردەی، دارپێداهێنان _ دارپێراهێنان، داوی ئانين، دمايی ئاوەردەی، دمايی ئاوردەی، دواپێهينان، دوايی پێهينان، دوايی هێنان، سەرهاوردن، فەساڵدان، قوتکردن، قەداندن، كۆتاكردنەوە، کۆتايی پێهێنان، کۆتايی هێنان، گەیاندنە پانایی _ گەياندنەسەر.
:: بیبیڕەوە.
بڕاو/biřaw: ئانفا:[ بڕان]
:: لە شیر بڕاو : منداڵێک لە شیر بڕابێتەوە. [ ئینگـ : weanling]
ئاوبڕان/awbiřan: نفا:[ کشت][ ئاو+ بڕان] ویشكهڕۆ، ئاوزێم : كاتی كهمبوونهوهی ئاو له وهرزی هاویندا.
بانبراو/banbiraw: ئانفا:[ بان+ بڕاو( بڕان)] بانەوناو، گڵەبان، ئاخبان، ئاخەبان.
بەسەردابڕان/beserdabiřan: كتپ:[ بەسەردا+ بڕان]
1 – بەزۆر شتێک بەسەركەسێكدا شكان، جابۆ قازانجی بێت یان زیانی.
:: خۆی بەسەردابڕی.
2 – ئافرەتێک كەبەزۆر خۆی بەسەرێیاوێكدا ببڕێت.
بێبڕانەوە/bêbiřanewe: ئانفا:[ بێ+ بڕانەوە] ئەبەد، هەتاهەتا، هەرهە : زهمانێک که دوای نهبێت.
پروسک لێبڕان/pirusk lêbiřan: کتپ: [ ئینگـ : fatigue]
پێبڕان/pêbiřan: کتپ:[ پێ+ بڕان] بەش بەركەوتن، گەیشتن
:: میراتیت چەند پێبڕابوو.
پێکبڕان/pêkbiřan: کتپ:[ پێک+ بڕان] بۆیەک بوون
:: ئەو كور و كچە پێک بڕان.
پێوەبڕان/pêwebiřan: کتپ:[ کارابزر][ پێوە+ بڕان] پۆبڕیای( هـ).
تێبڕان/têbiřan: كتپ:[ تێ+ بڕان( بڕین)] تێڕاكران، تێڕۆكران، لەنێونران : بەزۆر خستنە ناو
:: داریان تێبڕی.
تێبڕاندن/têbiřandin: كتپ: تێكوناندن، تێكونانن.
دابڕان/dabiřan: كتپ: لەتبوون، جودابوونەوە، دووركەوتنەوە لە ڕێگای دەرچوون. بڕبوون. لێباڕن
:: جوامێر لێی باڕبوو ئەو سەفەرە هەربكات.
دەربڕان/derbiřan: کتپ:[ کارابزر][ دەر+ بڕان]
دەربڕاو/derbiřaw: ئانفا:[ دەر+ بڕاو( بڕان)]
سەربڕان/serbiřan: کتپ:[ کارابزر][ سەر+ بڕان]
:: دایكێک و سێ منداڵی ئێزدی سەر بڕان.{ نەتەوە}
لێكبڕان/lêkbiřan: کتپ:[ کارابزر][ لێک+ بڕان] جودایی.
لێنەبڕان/lênebiřan: کتپ:[ کارابزر][ لێ+ نە+ بڕان] كورد خەباتكەری لێ نابڕدڕێت.
.
.
.
.