بکەر/biker: ن:[ ب+ کەر( کردن)] ناوێکە کە کاری سەرەکی لە ڕستەدا ئەنجام دەدات : کاری دانیار، پاڵپشت.[ ئینگـ: subject]
زاراوەیەکی زمانەوانیییە لە هەموو زمانێکدا هەمان رۆڵ دەگێڕێت. لەبەرئەوەش زۆربەی زۆری زمانەوانانی کورد؛ پێناسەی جودا جودایان بۆی هەیە، بە مەستی زیاتر لێتێگەیشتن و ڕوونکرددنەوە لەسەری. وەک ئەوەی( بکەر) کەسێک بێت یان تشتێک کە ئەنجامدانی یان ئەنجامنەدانی بکەوێتە ئەستۆ. یاخود تەنیا بۆشایی و شوێنی بکەر لە ڕستەی زمانی کوردی پڕبکاتەوە. |
بکەری دیار/bikerî diyar: نتـ: ئەرکی بکەر دیار دەنێت لە کردنی کارەکەیدا.[ ئینگـ: active]
:: شەوبۆ چوو بۆ دهۆک.{ پەیجی ڕێزمانی کوردی}
شەوبۆ | چوو ( چوون) | بۆ | دهۆک |
بکەر | کار( کردار) | ئامراز | بەرکار |
{ شەوبۆ ناوی ئافرەتێکە کە هەستاوە بە ئەنجامدانی کارێک، لە شوێنێکەوە چووە بۆ شووێنێکی تر. بەڵام باسی چۆنێتی ڕۆشتنەکەی دیاری نەکردووە یان بە چی شێوەیەک چووە بۆ ئەوێ، یان لەگەڵ کێ}.
.
:: سۆزان کارەکە ناکات.
سۆزان | کار | ەکە( ئەک+ ئە) | ناکات ( نا+ ئەکات( دەکات : کردن)) |
بکەر | بەرکار | ئامراز | کار |
{ گرنگی لەم ڕستەدا ئەوەیە کە بکەر هەڵنەستاوە بە کردنی کارەکەی}.
.
:: ئەو هات.
ئەو | هات ( هاتن) |
جێناو لە سەرەتای رستەدا | کار |
.
جێناوی لکاو پاش بەرکار
:: نانم خوارد
نان | م | خوارد ( خواردن) |
بەرکار | بکەر( جێناوی لکاو پاش بەرکار) | کردار |
.
جێناوی لکاو لەپاش کار.
:: هەنار دەخۆم.
هەنار | دەخۆ( خواردن) | م |
بەرکار | کار | بکەر( جێناوی لکاو لە پاش کار) |
.
کاتێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە بکەر تشتێک بێت، مەبەست لەوەدایە کە بکەرەکە لە ڕەگەزی مرۆڤ نەگرێتەوە و بێ گیان بێت. کە کارەکە هەڵدەسووڕێنێت و ئەنجامی دەدەات.
:: بارانەکە باخچەکەی تێکدا.
بارانەکە | باخچەکە | تێکدا | |||
بکەر | بەرکار | کار | |||
باران | ەکە | باخچە | ەکە | ی | تێکدا( تێکدان) |
جێگری بکەر/biker: ن:[ جێگر+ ی+ بکەر] ناوێک یاخود جێناوێكی سەربەخۆیە کە له ڕستهدا ئهرک و شوێنی دهگۆڕدرێت له بهركارهوه بۆ جێگری بكهر و دهبێته هۆی دروستبوونی( ڕستهی بكهر نادیار). واتا جێگری بكهر بهشی یهكهمی ڕستهی بکەرنادیارە و له ڕستهی بکەر دیاری تێپهڕ بنیات دهنرێت. ئهگهر كاری ڕستهكه تێنهپهڕ بوو، ئهوا پێویسته جۆری كارهكه له تێنهپهڕهوه بگۆڕین بۆ كارێكی تێپهڕ و پاشان ڕستهی بکەرنادیاری لێ دروست بكهین.
ڕستەی بکەری نادیار/biker: ن:
ڕستەی بکەری دیار/biker: ن:
.
چۆنێتی گۆڕینی ڕستەی بکەر دیار بۆ ڕستەی بکەر نادیار لە کرمانجی ژووروودا { ڕێبوار عەبدوڵا ساڵەح}
.
بۆ گۆڕینی ڕستەیەکی بکەردیار بۆ ڕستەیەکی بکەرنادیار پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێین
1 . سەرەتا بە دوای بکەر و هەموو ئەوانەدا دەگەڕێین کە پەیوەندییان بە بکەرەوە هەیە و لەڕستە بکەرنادیارەکەدا نایان نوسینەوە وە ئەگەر بکەرەکە نیشانەی ( ی ، ێ ) پێوەبوو ئەویش لادەبەین چونکە پەیوەندی بە دۆخی بکەرەوە هەیە( بۆ نێر ی، بۆ مێ ێ.( بکەر ئەو وشەیەیە کە لە ڕستەکەدا کارەکە ئەنجام دەدات یان کارەکەی دەدرێتە پاڵ).
2 . دوای ئەوەی بکەرمان دۆزیەوە ئنجا بەدوای بەرکاردا دەگەڕێین چونکە کاری بکەر نادیار تەنها لە کاری تێپەڕ دروستدەکرێت کە پێویستی بە بەرکارە، وە بەرکارەکەش بەزۆری لە دوای بکەرەکەوە دێت وە ئەگەر تەواوکەری بەیاریدەش هەبوو ئەویش دەنوسینەوە. وە ئەگەر بەرکارەکە نیشانەی ( ی، ێ)ی پێوە بوو لایان دەبەین.
3 – کە بەرکارمان دیاری کرد ئینجا لە سەرەتای ڕستە بکەر نادیارەکەی دادەنێین لە هەمان کاتدا ئەرکەکەی لە بەرکارەوە دەبێت بە جێگری بکەر.
4 – دوای ئەوە سەیری کاتی ڕستەکە دەکەین ئەگەر کارەکە ڕابوردوو بوو ئەوا بەپێی ئەم یاسایە دەیکەین بە بکەر نادیار بەڕەچاو کردنی جۆرەکانی کاری ڕابوردوو( نزیک، دوور، تەواو، بەردەوام، دانانی)
هات(هاتە)
هاتبوو
جێگری بکەر+ هاتییە + جێناوی لکاو + چاوگ.
دهات(ە)
هاتبا
واتا:
1 – بەرکار کە بۆتە جێگری بکەر لەسەرەتا دایدەنێین.
2 – ئنجا یەکێک لە جۆرەکانی کاری ڕابوردوو دێت کە لەچاوگی( هاتن)وەری دەگرین و وەک کاری یاریدەدەر لە دوای جێگری بکەر دایدەنێین ئەمەش بەپێی کاری ناو ڕستە بکەر دیارەکە دەبێت واتا کام جۆری کاری ڕابوردوو بێت هەمان جۆر هەڵدەبژێرین.
3 – ئنجا جێناوی لکاو دێت کە بەپێی جێگری بکەرەکە دایدەنێین چونکە بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.
وە ئەگەر جێگری بکەر کەسی سێیەمی تاک بوو ئەوا جێناوە لکاوەکە دەرناکەوێ.
٤_ لە کۆتاییدا چاوگ دێت کە لە کرداری ناو ڕستە بکەر دیارەکە وەری دەگرین واتا کردارەکە دەکەینەوە چاوگ.
ئنجا:-
1 – ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابردووی نزیک بوو ئەوا لە کاتی درووست کردنی ڕستەی بکەر نادیاردا لە دوای جێگری بکەرەکە (هات،ە)دابنێین.
کابرای دزەک گرت.
کابرا:بکەرە
ی:بۆ دۆخە بە ناوی نێرەوە دەنوسێت
دزەک:بەرکارە.
گرت:کاری ڕابردووی نزیکە.
کابرا هات(هاتە)گرتن.
2 – ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابوردووی دوور بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر (هاتبوو)داەنێین.
جوتیاری زەڤی کێڵابوو،
زەڤی هاتبوو کێڵان.
3 – ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابردووی تەواو بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر(هاتییە)دادەنێین.
ئازادی نان خوارییە.
نان هاتییە خوارن.
٥_ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە ڕابردووی بەردەوام بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر (دهات،دهاتە)دادەنێین.
وێ هەڤیر دشێلا.
هەڤیر دهات(دهاتە)شێلان.
٦_ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابردووی نزیکی دانانی بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر (هاتبا)دادەنێین.
خوزی من سێڤ کڕیبا.
خوزی سێڤ هاتبا کڕین.
بەڵام ئەگەر کاتی ڕستە بکەر دیارەکە ڕانەبوردوو بوو بەڕەچاو کردنی هەردوو جۆرەکەی(ئێستاو ئاییندە)ئەوا بەپێی ئەم یاسایە دەیکەین بە بکەر نادیار.
دهێ
جێگری بکەر +دێ هێ + جێناوی لکاو+چاوگ.
واتا:-
1 – ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕانەبوردووی ئێستا بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر (دهێ)
دادەنێین.
ئەز چیرۆکەکی دنڤیسم.
چیرۆکەک دهێتە نڤیسین.
2 – ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕانەبردووی ئاییندە بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر(دێ هێ)
دادەنێین.
ئەم نانی دێ خۆین.
نان دێهێتە خارن.
تێبینی :-
3 – ئەگەر بەرکار لە ڕستە بکەر دیارەکە کۆ بوو واتا(ان)ی کۆی پێوە بووئەوا لە کاتی گۆڕینی ڕستەکە بۆ بکەر نادیار نیشانەی کۆ(ان)لە جێگری بکەرەکە دەکەینەوە چونکە لە دۆخی بکەری یان جێگری بکەری دەبێ ناوەکە لە شێوەی تاکدا بێت وە بۆ ئەوەی کۆبوونی خۆی لە دەست نەدا (ن)ی جێناوی لکاو لە دوای (دهێ،دێ هێ)دادەنێین کە دەیسەلمێنی جیگری بکەر(ناوەکە)کۆیە.
دارڤان داراندبڕن.
داران ؛کە بەرکارە کۆیە.
دار دهێ(ن)ە بڕین.
بە هیوای سود لێوەرگرتنی بۆ ئەوانەی پێویستیانە.
.
* چۆنێتیی دروستكردنی ڕستهی بكهرنادیار:-
1 – لابردنی بكهر و ئهو جێناوه لكاوهی كه پهیوهسته به بكهرهكهوه له ڕستهكهدا. بۆ نموونە: (ئازاد خواردنهكهی هێنا. __ خواردنهكه هێنا)
2 – وهرگرتنی ڕهگی كاری ڕستهكه. پاشان ئهگهر كاتی كاری ڕستهكه ڕابردوو بوو ئهوا مۆرفێمی نادیار و كاتی ڕابردوو (را) دەخرێتە کۆتایی ڕهگی كارهكه، بۆ نموونه: (هێنا – هێن = هێنرا — خواردنهكه هێنرا.).
ئهگهر كاتی كارهكه ڕانهبردوو بوو ئهوا مۆرفێمی نادیار و كاتی ڕانهبردوو (رێ) دهخرێته کۆتایی كارهكه، بۆ نموونە: (دههێنرێ — خواردنهكه دههێنرێ.)
3 – جێگیركردنی بهركارهكه له جێگهی بكهر و پاشان زیادكردنی جێناوێكی لکاو بۆ کۆتاییی کارەکە بەپێی کەس و ژمارەی جێگری بکەرەکە. بۆنموونه: (خواردنهكه خورا. خواردنهكه دهخورێت.)
٤. جێگری بکەرەکە بەپێی کەس و ژمارەی خۆی جێناوێکی لكاو لهم جێناوهلكاوانه (م – ین، یت – ن، 0 – ێت، ن) وهردهگرێت و دهیخاته کۆتاییی كارهكه. ئهوهی جێگهی سهرنجه لێرهدا ئهوهیه كه جێگری بكهر له وهرگرتنی جێناوهلكاوهكاندا تایبهتمهندییهكی دیار بۆ خۆی دروست دەکات ئەویش بەهۆی ئەوەی کە جێناوی لکاو بۆ کەسی سێیهمی تاک (ات) لە دەمی ڕانهبردوودا وەرنارگرێت.
جێناوی لکاو بۆ کەسی سێیەمی تاک لە دەمی ڕابردوودا نییە، بەڵام بۆ دەمی ڕانەبردوو (ێت)ە.
٥. جێگری بکەر (بەرکار)ەکە، كاتیك ناوێكی گشتی بوو ئهوا ههڵگری یهكێك یان زیاتر له نیشانهكانی ناسراوی و نهناسراوی و تاك و کۆیە. بۆ نموونە: (كوڕێك هێنرا. كوڕهكه هێنرا. كوڕهكان هێنران.)
٦. ڕهگی ئهو كارانهی كه بە بزوێنی (ە) کۆتایییان هاتووه، له كاتی زیادكردنی مۆرفێمی نادیاری و كاتدا، بزوێنهکەی لهناو دەچێت، بۆ نموونە: (كردن = كه، كرا، دهكرێ. بردن = بە، برا، دەبرێ)
٧. ڕهگی ئهو كارانهی كه كۆتاییان به (ر، ڕ) هاتووه (د) دهخرێته نێوان مۆرفێمی نادیار و کۆتاییی ڕەگی کارەکە، بۆ ئاسانکاری لە دەربڕیندا. بۆ نموونه: (ناردن = نێر، نێردرا، دهنێردرێ. بڕین = بڕ، بڕدرا، دهبڕدرێ).
٨. ئهگهر كرداری ڕستهكه تێنهپهڕ بوو ئهوا كردارهكه دهگۆڕین بۆ کارێکی تێپهڕ. ئهویش له ڕێگهی (زیادكردنی پاشگری (اندن) بۆ سهر ڕهگی كارهكه، وهك: (سووتان + اندن –— سووتاندن = نهسرین نانهكهی سووتاند. — نانهكه سووتێنرا). یاخود وهرگرتنی وشهی بهرامبهری له كاره تێپهرهكاندا، وهک: (كهوتن = خستن — شێركۆ منداڵهكهی خست. — منداڵهكه خرا.).
لەم وتارەدا بهكورتی باسی چۆنێتیی گۆڕینی كاری تێنهپهڕ بۆ تێپهڕمان كردووه بۆ ئهوهی ناوهڕۆكی بابەتەکە له ناونیشانی وتارەکە دوور نەخەینەوە.
چەند نموونەیەک لە ڕستەی بکەردیار و بکەرنادیار:
بکەردیار لە دۆخی ڕابردوو
:: هەژار کوڕێکی هێنا.
:: هەژار نانەکەی سووتاند.
:: ئێوە ئێمهتان هێنا.
:: نانهكه سووتا. (تێنهپهڕ)
:: بهفراو نانهكه دهسووتێنێت. (تێپهڕ)
:: بهفراو نانهكهی سووتاند. (تێپهڕ)
بکەردیار لە دۆخی ڕانهبردوو
:: هەژار کوڕێک دەهێنێت.
:: هەژار نانەکە دەسووتێنێت.
:: ئێوە ئیمه دههێنن.
:: نانهكه دهسووتێت. (تێنهپهڕ)
:: ئێوه دهكهون. (تێنهپهڕ)
:: ئێوه كهوتن. (تێنهپهڕ)
:: ئازاد ئێوه دهخات. (تێپهڕ)
.
بکەرنادیار لە دۆخی ڕابردوو
:: کوڕێک هێنرا.
:: ئێمه هێنراین.
:: نانهكه سووتێنرا.
:: ئازاد ئێوهی خست. (تێپهڕ)
:: ئێوه خران.
بکەرنادیار لە دۆخی ڕانهبردوو
:: کوڕێک دەهێنرێت.
:: ئێمه دەهێنرێین.
:: نانهكه دهسووتێنرێت.
:: ئێوه دهخرێن.
.
زمانەکانی بکەر–کار–بەرکار
.
- Infinitive
1 – کرداری ڕانەبردووی بێ پاشگر
active: (to) do/ clean/ see etc. Somebody will clean the room later.
بکەر دیار: دەیکا/ پاکدەکاتەوە/ دەبینێت تاد. دواتر کەسێک ژوورەکە پاکدەکاتەوە.
passive: (to) be done/ cleaned/ seen etc. The room will be clean later.
بکەر نادیار: دەکرێت/ پاکدەکرێتەوە/ دەبیندرێت تاد. دواتر ژوورەکە پاکدەکرێتەوە.
* The situation is serious. Something must be done before it’s too late.
بارودۆخەکە جدی یە. دەبێت شتێک بکرێت پێش ئەوەی درەنگ ببێت.
* A mystery is something that can’t be explained.
ئاڵۆزی شتێکە کە ناتواندرێت ڕوونبکرێتەوە.
* The music was very loud and could be heard from a long way away.
دەنگی مۆسیقایەکە زۆر بەرز بوو وە دەکرا زۆر لە دوورەوە بیسترابا.
* A new supermarket is going to be built next year.
ساڵی داهاتوو فرۆشگایەکی نوێ دروست دەکرێت.
* Please go away. I want to be left alone.
تکایە دوور بکەوەوە. دەمهەوێت بەتەنها بەجێبهێڵدرێم.
- Perfect infinitive
کرداری تەواو (PP) ساده
active: have done/ cleaned/ seen etc. Somebody should have cleaned the room.
بکەر دیار: کردوویەتی/ پاکی کردۆتەوە/ بینیویەتی تاد. دەبێت یەکێک ژوورەکەی پاککردبێتەوە.
passive: have been done/ cleaned/ seen etc. The room should have been cleaned.
بکەر نادیار: کراوە/ پاککراوەتەوە/ بینراوە تاد. دەبێت ژوورەکە پاککرابێتەوە.
* I haven’t received the letter yet. It might have been sent to the wrong address.
من تا ئێستاش نامەکەم بەدەست نەگەیشتووە. لەوانەیە بۆ ناونیشانێکی هەڵە نێردرابێت.
* If you hadn’t left the car unlocked, it wouldn’t have been stolen.
ئەگەر سەیارەکەت بە کراوەیی بەجێنەهێشتبایە، نەدزرابوو.
* There were some problems at first, but they seem to have been solved.
لە سەرەتادا هەندێک کێشە هەبوون بەڵام واپێدەچێت چارەسەر کرابن.
- Present Perfect
ج- ڕانەبردووی تەواو
active: have/ has (done) The room looks nice. Somebody has cleaned it.
بکەر دیار: ../ ..(کردوویەتی). ژوورەکە جوان دیارە. کەسێک پاکیکردۆتەوە.
passive: have/ has been (done) The room looks nice. It has been cleaned.
بکەر نادیار: ../ ..(کراوە). ژوورەکە جوان دیارە. پاککراوەتەوە.
* Have you heard the news? The President has been shot!
ئایا هەواڵەکەت بیستووە؟ سەرۆک گوللــەی لێدراوە!
* Have you ever been bitten by a dog?
ئایا قەت گیراوی (گازت لێ گیراوە) لەلایەن سەگەوە؟
* ‘Are you going to the party?’ ‘No, I haven’t been invited.’
‘ئایا تۆ بۆ ئاهەنگەکە دەچی؟’ ‘نەخێر، من بانگهێشت نەکراوم.’
Past Perfect
ڕابردووی تەواو
active: had(done) The room looked nice. Somebody had cleaned it.
بکەر دیار: ..(کردبووی). ژوورەکە جوان دیاربوو. کەسێک پاکی کردبۆوە.
passive: had been (done) The room looked nice. It had been cleaned.
بکەر نادیار: ..(کرابوو-وە). ژوورەکە جوان دیاربوو. پاککرابۆوە.
* The vegetables didn’t taste very good. They had been cooked for too long.
سەوزەکان تامیان زۆر باش نەبوو. لەمێژبووە کوڵێندرابوو-ون.
* The car was three years old but, hadn’t been used very much.
تەمەنی سەیارەکە سێ ساڵ بوو، بەڵام زۆر بەکارنەهێندرابووە.
- Present Continuous
ڕانەبردووی بەردەوام
active: am/ is/ are (do)ing Somebody is cleaning the room at the moment.
بکەر دیار: ../ ../ ..(دەکات). لەم ساتەدا یەکێک ژوورەکە پاکدەکاتەوە.
passive: am/ is/ are being (done) The room is being cleaned at the moment.
بکەر نادیار: ../ ../ ..(دەکرێت). لەم ساتەدا ژوورەکە پاکدەکرێتەوە.
* There’s somebody walking behind us. I think we are being followed.
کەسێک لەدوای مە دەڕوات. پێموایە شوێندەکەوترێین (چاوردێری دەکرێین).
* (in a shop) ‘Can I help you, madam?’ ‘No, thank you. I’m being served.’
(لە دوکانێکدا) ‘دەتوانم یارمەتیت بدەم، خانم؟’ ‘نەخێر، سوپاس. من خزمەت دەکرێم (ئیشەکەم دەکرێت).’
Past Continuous
ڕابردووی بەردەوام
active: was/ were (do)ing Somebody was cleaning the room when I arrived.
بکەر دیار: ../ ..(دەیکرد). کەسێک ژوورەکەی پاکدەکردەوە کاتێک من گەیشتمە جێ.
passive: was/ were being (done) The room was being cleaned when I arrived.
بکەر نادیار: ../ ..(دەکرا). ژوورەکە پاکدەکرایەوە کاتێک من گەیشتمە جێ.
* There was somebody walking behind us. We were being followed.
یەکێک لەدوای ئێمە دەڕۆیشت. ئێمە شوێندەکەوتراین (چاودێری دەکراین).
بەرکوڵ؛
1) لە دەوری بکەردا
هەر کاتێ جێناوەکان وەکو بکەر بەکار هاتن لە کاتی ئاخافتن و نووسیندا، لە هەولێر، مهاباد، پشدەر، و بتوێن ئەوا (ئە)یەکەیان پێوەیە بە شێوەی (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان) دەنووسرێن، لە دیالێکتی سەرێ و بادینانیش (من، تە، وی،وێ، مە، وە، وان) و (ئەز، توو، ئەو، ئەم، هوین-هنگ، ئەو) دەنووسرێن. بە نموونە؛
هەولێر: ئەنگۆ وەرنە کنمان.
مهاباد: ئەنگۆ وەرنە کنمان.
پشدەر: ئەوە وەرنە کن مە.
بتوێن: ئەمن لەگەڵ وی چووم.
دیالێکتی کرمانجی سەرێ و باهادینی: هین وەرنە دەڤ مە.
2) لە دەوری بەرکاری بەیاریدەدا
بەڵام کاتەک ئەو جێناوانە دەبنە بەرکاری بەیاریدە (لە پاش ئامرازی پەیوەندی-حەرف جەڕ- دێن)، لە هەولێر، مهاباد، پشدەر، و بتوێن ئەوا یان (ئە)یەکە هەمووی دەڕوا و دەبنە (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان)، یاخود تەنها هەمزە (ئ)ەکە دەقرتێ، دەبنە (ە من، ە توو، ە وی، ە مە، ە نگۆ، ە وان). لە باری دووەم، بزوێنی (ە) دەچیتە سەر ئامرازی پەیوەندییەکە. لە دیالێکتی سەرێ و بادینانیش دەبنە (من، تە، وی- وێ، مە، وە-هەوە، وان). بۆ وێنە؛
هەولێر: وەرە کنە من دانیشە.
بادینان: وەرە دەڤ من ڕینە خار.
مهاباد: وەرە لە کن من دانیشە.
پشدەر و بتوێن: وەرە کنە من دانیشە
3) لە دەوری تەواوکەری ناودا (ئیزافە)
لێرەکانەدا هەر شەشیان لە هەولێر، مهاباد، و بتوێن لە شێوەی (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان) و لە پشدەر کەسی سێیەمی کۆ “وە”، گۆ دەکرێن. لە دیالێکتی سەرێ و بادینان دەبنە (من، تە، وی، مە، وە-هەوە، وان). دەگۆترێ؛
هەولێر: نانەکەی وانم خوارد.
مهاباد: نانەکەی وانم خوارد.
پشدەر و بتوێن: نانەکەی وانم خوارد.
بادینی: من خارنا وان خار.
4) لە دەوری بەرکاری ڕاستەوخۆدا
لێرەدا جودان، جێناوەکان هیچ گۆڕانەکیان بەسەردا نایێ. دەبیسترێ؛
هەولێر: ئەنگۆ ئەمەتان فێر کرد.
کرمانجی و بادینی: هەوە مە فێر کر.
پشدەر: ئەوە ئەمەو فێر کرد.
بتوێن: ئەنگۆ ئەمەتان فێر کرد.
مهاباد: ئەوان ئەتۆیان هاندا.
چەند تێبینی و بەراوردکارییەکی گرنگ
1 – لە شێوەزارەکانی هەولێر، موکریان، پشدەر، بتوێن، بادینی، و دیالێکتی کرمانجی سەرێش هەمان ڕێسا جێبەجێ دەبن. لە دیالێکتی کرمانجی سەروودا، لە دەوری بەرکار، کارای یاریدەدەر، تەواوکەری ناو، جێناوەکان دەبنە (من، تە، وی-وێ، مە، وە-هەوە، وان). بە نمونە؛
سۆرانی؛ نانەکەی وانم خوارد
کرمانجی؛ من خارنا وان خار.
سۆرانی؛ لۆ وی مەپاڕێوە.
کرمانجی؛ هیڤیا ژ وی نەکە.
لە ناوچەی موکریان؛ بە توو دەوێرم.
2 – لە کرمانجی سەرێ، ئەو دوو گروپە بکەرە بە جودا بەکار دێن، گرووپی (ئەز، توو، ئەو، ئەم، هوین- هنگ، ئەو) د گەل کاری تێنەڕی ڕابردوو و حازر و داهاتوو و تێپەڕی حازر و داهاتوو دێنە بەکار هانین، هەرچی گرووپی (من، تە، وی-وێ، مە، وە، وان)ە، دەگەڵ تێپەڕی ڕابردوو و کاری ویستن و کاری هەبوون بەکار دێن. سەرنجی ئەو نمونانە بدەن؛
کاری تێنەپەڕ؛ ئەز چووم. ئەز دچم. ئەز دێچم.
کاری تێپەڕ؛ ئەز دخۆم. ئەز دێخوم.
کاری تێپەڕ؛ من خار
کاری ویستن؛ من ڤیا. من دڤێ. من دێڤێ.
کاری هەبوون؛ من ولات هەبوو. من من ولات هەیە. من من ولات دێ هەبت.
3 – ئەوەی لە کنە من مایەی سەرنجە، لە دیالێکتی کرمانجی سەرێ، کاتێ هەردوو گووپە جێناوەکان دەبنە بەرکار، تەواوکەری ناو، یاخود ئیزافە، ئەوا تەنها گووپە جێناوی (من، تە، وی-وێ، مە، وە-هەوە، وان) بەکار دێن. سەرنج بدەن؛ لە دەڤەرەکانی هەولێر، مهاباد، پشدەر، و بتوێنیش جێناوەکان لە دەوری بەرکار، تەواوکەری ناو، یاخود ئیزافە بریتین لە (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان). ئەوەی فەرقی هەیە، کەسی دوومەی تاک، کە (توو، تە)ن، هەروەها، کەسی دووەمی کۆیە کە (نگۆ، وە)ن، ئەگەرچی لە پشدەر ئەو جێناوە نەگۆڕایە، لە پشدەر و کرمانجی سەرێ هەر (وە) لۆ کەسی دووەمی کۆ بەکار دێ.
4 – ئەو شەش جێناوە لە دەوری بەرکاردا ئەوهان (من، توو، وی، مە، ئەنگۆ، وان)، کەچی لە دەوری بکەردا (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان)ن. سەرنج بدەن، لە دەوری بکە ر و بەرکاردا جودان. خاڵە سەرەکییەکە بوون و نەبوونی “ئە”یەکەیە.
5 -ئەنگۆ؛
کاتێ ئەنگۆ دەبێتە جێناوی بەرکار (المفعول بە)، ئەوا “ئە”یەکەی دەقرتێ، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە، دەنگەکانی /ن/، /گ/، و /ۆ/ نین، بەڵکو دەنگی /ئنگ/ و /ۆ/ دەمێننەوە. ئەو /ئنگ/ەیە، دەنگی ingی زمانی ئینگلزییە، کە نە دەنگی /ن/ یان /نگ/ە، نەیش /گ/ە، بەڵکو دەنگەکی سەربەخۆەیە، کە یەکێکە لە دەنگە کەپوویییەکان.
6 – “ئەمە” و “ئەوە”؛
بە زۆری (زۆرداری) ئامراز”جێناو”ەکانی نیشانە (اداة الاشارة) لە زمانی کوردی هاوتەریبی ئینگلیزی و عارەبی دەکرێن. گوایە کوردیش ئامرازی ئاماژەدانی نێزیک و دووری هەس. دیسان گوایە، (ئەمە) بۆ نێزیک و (ئەوە)ش لۆ دوور دێنە فەرق پێکردن. بەڵام، هەردوو دەنگی /و/ و /م/ دوو دەنگن، شوێنی گۆکردنیان لێوەکانن، بەڵام چۆنییەتی گۆکردنیان جوودایە. /و/ گڵایدە، کەچی /م/ کەپوویییە. لەبەرئەوەی لە یەک شوێندا گۆ دەکرێن، پیتگۆڕکێش لە بەینیاند زۆر ڕوو دەدا. ئەوە لە هەموو زمانێک هەیە. لەبەرئەوە، هەردوو ئامرازەکە (ئەمە، ئەوە) یەکن. ئەوانەی (ئەمە) بەکار دەهێنن، (ئەوە) بەکار ناهێنن، پێچەوانەکەشی درووستە. لە سلێمانی کارم دەکرد، قەت نەمبیست کەسێ (ئەوە) ژ بۆ چشتەکی دوور بەکار بهێنێ، خەڵکی هەولێریش بەبڕایبەبڕ (ئەمە) بەکار ناهێنن. ژبەرهەندێ، کە (ئەمە) لەباتی (ئێمە) بەکار دەهێنین، هیچ بەدحاڵیبوونێک چێ ناکا، چونکە، دەگۆترێ، (ئەمە قەت ئەمەی بەکار ناهینین!) (“ئەمە”ی یەکەم جێناوی کەسییە، هی دووەمیش نیشانەیە).
7 – ئەگەر سەرنج بدەن، لە زمانی ئینگلیزی جێناوە بکەرەکان (I, you, he-she, we, you, they)ن، کەچی جێناوەکان لە دەوری بەرکاردا (me, you, him, her, us, you, them) بەکار دێن. ئەوەش ئاستی دەوڵەمەندی زمان و فراوانکردنی مەودای گەیاندنی مانای قسەکردنی قسەکەر بە بیسەر و خوێنەر زیاد دەکا. چونکە، ئەو کەسەی کاری ڕستەکە ئەنجام دەدا، ڕۆڵی فەرقی هەیە وەک لەو کەسەی، کە کارەکەی لەسەر، یاخود ژ بۆ ئەنجام دەدرێ.
ئامانج؛
ئامانج لەو بابەتە ئەوەیە، مادامەکی بەشی هەرە زۆری ئاخێوەرانی کورد دوو گروپە جێناوی جودا لە دەوری بکەر و بەرکار، وەکی زمانی ئینگلیزی (هەر کەسێ زانیاریی لەسەر زمانی دیکە لەو بوارەدا هەیە، با بیخاتە ڕوو)، بەکار دەهێنن، دەبێ دەست بە باڵای زمانەکەمان بگرین و ڕەگەزە ئەسڵزادە و دێرینەکانی بپارێزین، چونکە بەلای کەمی، بە بەکارهێنانی ئەو دوو شەش جێناوە کە (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان) و (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان)ن، ئاستی نووسینی کوردی بەرزتر دەبێتەوە و دەشتواندرێ دەگەڵ زمانەکانی دیکەی دنیایێ، لەو بوارە، بەراورد بکرێ. خاڵەکی دیکەی گرنگ، کاتێ جێناوەکان “ئە”یەکەیان پێوەیە، ڕۆڵی بکەر دەگێڕن، کەچی کاتێ “ئە”یەکەیان لێ کراوەتەوە، ئەوە دەبنە بەرکار و ئیزافە. بە بەکارهێنان و نووسینی ئەو دوو گروپە جودایە، شارەزایی و دەوڵەمەندی نووسەر و نووسین نیشان دەدەن.
دەرئەنجام؛
جێناوە کەسییە سەربەخۆیەکان لە دەوری بکەر و بەرکاردا وەها دەبن لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان:
هەولێر | بادینان/کرمانجی | مهاباد/ موکریان | پشدەر | بتوێن | ئینگلیزی |
ئەمن/ من | ئەز، من/ من | ئەمن/ من | ئەمن/ من | ئەمن/ من | I/ me |
ئەتوو/ توو توو | تە/ تە | ئەتوو/ توو | ئەتۆ/ تۆ | ئەتۆ/ تۆ | You/you |
ئەو/ وی | ئەو، وی، وێ/ وی، وێ، | هەوە ئەو/ وی | ئەو/ وی | ئەو/ وی | He,she/him,her |
ئەمە/ مە | ئەم، مە/ مە | ئەمە/ مە | ئەمە/ مە | ئەمە/ مە | We/ us |
ئەنگۆ/ نگۆ وە | هوین، هنگ/ وە | ئەنگۆ/ ئەنگۆ | ئەوە/ وە | ئەنگۆ/ نگۆ | You/ you |
ئەوان/ وان | ئەو، وان/ وان | ئەوان/ وان | ئەوان/ وان | ئەوان/وان | They/ them |
.
ژێدەرەکان:
1 – ئەو نووسینە بەشێکە لە کتێبێکی دەستنووسی خۆم لەسەر زمانی ئاخاوتنی هەولێر، کە نەهاتیتە وەشاندن.
2 – ڕێزمانی ئاخاوتنی کوردی، بە پێی لێکۆڵینەوی لێژنەی زمان و زانستەکانی، لە کۆڕی زانیاری کورد. دەزگای ئاراس، ٢٠١١.
3 – Waengler, J. (2012). Articulatory and phonological impairments, a clinical focus. Pearson Education, Inc., USA.
4 – لە ڕستەکاندا سوود لەو کەسانە وەرگیراوە وەکو ئاخێوەر کە دانیشتوانی ئەو ناوچانەن؛ بەڕێزان پشدەر پشدەری، نەرمین مەسعود، و لەیلا ڕەحیمی، دەستیان خۆش بێ.
زمناکۆ خەسرۆ/ خەریکی ماستەر لە نەخۆشییەکانی دوان و زمان
.
تیوری دۆخ چیە؟
بەپێی وێبسایتی زانکۆی (سایمۆن فراسەر) تیوری دۆخ ” لە سامانێکی تایبەت دەکۆڵێتەوە کە گشت گرێ ناوییەکان هەیانە. ئەگەر هەر گرێیهكی ناوی ئەم تایبەتمەندییەی نەبێت ئەوا دەگۆڕێت بۆ گرێیەکی ناڕێزمانی. ئەم تیورە بریتیە لە تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە (Government and Biding) و ئەوانەی دواتر. لە زمانی ئینگلیزیدا دوو دۆخ هەن کە زۆر ناسراون — دۆخی بکەر و دۆخی بەرکار.
پوختە:
لێکۆڵینەوەکە دابەش دەبێتە سەر پێنج بەش. بەشی یەکەم بریتیە لە پێشەکی، کە تیَیدا ناونیشان و بابەت و گریمانە و ڕێباز و مەبەستی لێکۆڵینەوەکە و سنووری لێکۆڵینەوەكه دیاری کراوە. بەشی دووەم لە دوو تەوەر پێکهاتووە. تەوەری یەکەم قۆناغەکانی پەڕەسەندنی ڕێزمانی بەرهەمهێنان و گوێزانەوە دەگرێتەوە. تەوەری دووەمیش بە شێوەیەکی پۆخت باس لەو تیۆرییە دەکات کە تیوری دەسەڵات و بەستنەوە (GB) پێکدەهێنێت. بەشی سێیەم تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی تیۆری دۆخ لە زمانی ئینگلیزیدا. ئەم بەشە لە پێنج تەوەر پێکدێت. تەوەری یەکەم بریتیە لە پێشەکیەک بۆ زاراوەی دۆخ. لە تەوەری دووەمدا چەندین بابەتی تایبەت بە تیۆری دۆخ لە دەسەڵێت و بەستنەوەدا باسی لێوەکراوە. تەوەری سێیەم باس لە سیستەمە سەرەکیەکانی دۆخ دەکات. تەوەری چوارەم دەربارەی سیستەمی دۆخە لە زمانی ئینگلیزیدا. لە تەوەری کۆتاییدا بەخشینی دۆخ لە پرۆگرامی مینیمالیزمدا، بە کورتی باسی لێوە کراوە. بەشی چوارەم تایبەتە بە تیۆری دۆخ لە دیالێکتی ناوەڕاستی زمانی کوردی و هەروەها هەندێک تایبەتمەندی دەرکەوتنی مۆرفۆلۆجی دۆخ لە شێوەزاری هەولێردا. بەشی پێنجەم بریتیە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە کە لایەنە لێکچوو و جیاوازەکانی نێوان هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لە خۆ دەگرێت.
پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە
1 – چاوخشاندنێک بە تیوری دۆخ لە زمانی ئینگلیزیدا بەگوێرەی پرینسیپەکانی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە (GB).
2 – جێبەجێکردنی هەمان پرەنسیپ و یاسا و پارامیترەکان لەسەر زمانی کوردی.
٣ – بەراوردکردنی هەردوو زمانەکە (ئینگلیزی و کوردی).
چەند خاڵێکی گرنگ لە ناو لێکۆڵینەوەکەدا:
– تیوری دەسەڵات و بەستنەوە (GB) لە چەند تیورێک پێکدێت و تیوری دۆخیش یەکێک لەو تیورانە. ئەم لێکۆڵینەوەیە سهرنج دەخاتە سەر تیۆری دۆخ.
– دەستەواژەی ڕێزمانی جیهانی بریتیە لە کۆمەڵێک یاسا و شتی ڕێزمانی کە تایبەتن بە مرۆڤەکان و لەسەر ههموو زمانەکانی مرۆڤ، جێبەجێ دەکرێن. تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە یەکێکە لە تیورەکانی ڕێزمانی جیهانی کە لەلایەن چۆمسکییەوە داهێنراوە. ئەم تیورە لە چەند تیورێکی تر پێکهاتووە.
تەواوکەری بکەر/biker: نتـ: پاڵدراو( خبر)، گوزارە، نیهاد.[ ئینگـ : subject and predicate]
.
.
.
.