دووپشک/dûpişik: ن:

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 Kingdom Phylum Class Order Family
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پلە  خێزان
Animalia Arthropoda Arachnida Scorpiones Buthidae
 جیهانی زیندەوەر

کورد ئەڵێ :  

1 ) ئەگەر یەکێک دووپشک پێوەی دا دووپشکەکە – پاش ئەوەی کە کوژرا – بخرێتە سەر ئاگر و بسووتێنرێ، پاشان بخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکە، ژانەکەی ئەشکێ.{ ڕشتەی مرواری ب 3، ڤەژین}

2 ) ئەگەر دووپشک دای بە ئافرەتی سکپڕەوە، لە پاشا ئەو منداڵەی کە لە سکیا بووە پاش ئەوەی لە دایک بوو، ئەگەر دووپشک پێوەی بدا، نایەشێ!

گەزتن/geztin: کتپ: داران( کباک) : پێوەدانی دووپشک.{ گیوی، ل، 398}.  

چزەوپێڵە/çizewpêľe: ن:[ زیند] دووپشکی مام ناونجی.{ گیو، ل، 324}.

سییەک/sîyek: ن:[ زیند] دووپشکی ڕەش.

.

.

_____________

دووپشک/dûpişik: ن:[ فەل] کەلوو .

  کاوڕ    گا   دووانە   قرژاڵ   شێر   فەریک   تەرازوو   دووپشک   كەوان   گیسک   سەتڵ   نەهەنگ 

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کەلووی دووپشک.

 23 تشرینی یەکەم – 22 تشرینی دووەم
 لە كۆمەڵی  ئاو
 گەورەترین هەڵكەوتەیی  سووربوون لەسەرقسەكەی خۆی
 ئاست بەرزیی  
 هەوڵەكان  دەوڵەمەندبوون
 ئامانج  دەوڵەمەندبوون
 گەورەترین هەڵە  خوێن ساردیی
 ڕۆژی بەخت  سێشەممە
 ژمارەی بەخت  8، 9، 53، 783، 6591
 ڕەنگی بەخت  سوور، ڕەش
 ئارەزووی مۆسیقا  سروود
 بەردی بەخت:  
 تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی  بەهێزو بەتوانا، ئیرادەی پۆڵایین، وەرزشكار، هۆشیار، هەستیارو شەرمن، بە ڕواڵەت ئارامو لەهەناودا خرۆشاو، تۆڵەئەستێن، پڕ وزە، چالاك، حەزی لەمیتافیزیكو كاری نائاساییە، توێژەرێكی چالاك، فەرماندەو سیاسەتمەدار، ئامانجی بەرزی هەیە، حەزی لەدەروونناسیە، باوكێكی فیداركار، حەزی لە ئامۆژگاریە.
 پیاوی لەدایكبوونی  زیرەك، بەئیرادە، خوازیاری ئامانجی گەورە، باوكێكی دڵسۆزو میهرەبان، وریا بن هەرگیز لەگەڵ لەدایكبوونی دووپشكدا درۆ نەكەنو هەستی بریندار نەكەن، چونكە بە توندی تۆڵە دەكاتەوە. ئەو زۆر مەترسیدارە
 ژنی لەدایكبووی  جوان و شۆخ و شەنگ، كابانی ماڵ، ئیرەیی و تۆڵەسێن، كەم شتێ دەدركێنێت، متمانەی بەخۆی هەیە. بۆ ژنی لەدایكبووی ئەم مانگە كەمێك خۆشەویستیو كەمێك قین مانای نیە، یان عاشقە یان دوژمن، بەپێچەوانەوە بەتەواوی كەمتەرخەمو خوێنساردە.
خۆشەویستی

 بەسۆزترینو گەرمترین كەسەكان لەدایكبوانی بورجی دووپشكن. لەدایكبووانی ئەم بورجە پەیوندی نزیك زۆر بەجیدی دەگرن. لایەنی بەرامبەر دەبێت زۆر زیرەكو روو راست بێت. كاتێك عاشقی كەسێك دەبێت تا مردن پێی وەفادار دەبێت، بەڵام دروستكردنی پەیوەندی نزیك لەگەڵ لەدایكبوونی دووپشك كاتێكی زۆری دەوێت.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 5   +   4   =