کانزا/kanza: ن، ئان:[ جێۆ][ کیمیـ][ کان+ زا] نەردەزین: ماددەیەکی ساکاری ڕەقە، بەزۆری ڕەنگەکەی خۆڵەمێشی، ڕەش، سپی، سوور و زەرد یان زیوییە. بریسکەدارە، کارەبا وگەرمی دەگەیەنێت، بەرگەی لێدان وداڕشتن دەگرێت، وەکو ئاسن، مس، زێڕ و زیو.[ ئینگـ: metal]{ کەمالنامە، ل، 985}.
1 – تشتی بێگیان، مادەن( ع: مەعدەن : معدن).[ ئینگـ: Mineral]
2 – میتال( مێتال) : دارێژراوێکی دووکانزا یان زیاتر لە یەک پێکهاتەیەکی دەستکردی.[ ئینگـ: metal]
کانزا لە دیدی کیمیا و جێۆلۆجی دا |
کانزاکان چوونیەکەن، واپێبوونێکی سروشتییە، ڕەق یان جێگیرن، ماددەیەکی نائۆرگانیکن( نازیندوون)، وەک پێناسە پێکهاتەکی کریستالین و پەیوەستێکی دیاریکراوی کیمیایین. کانزاکان لەشێوەی پێکهێناندا جیاوازیان هەیە، هەیە ماددەیەکی بنەڕەتی پاکە وەک خوێ( مەبەست لەخۆی بەکارهێنانە بۆ خورادن: NaCl )، هەتا دەگاتە سیلیکاتی زۆر ئاڵۆز کە بەهەزارەها شێوەی ناسراوی هەیە. کانزاکان دروست بوونە لە ئەنجامی بەرەڤاژۆ( پرۆسێسێکی) جێولۆجی( زەویناسی)دا. ڕشتەی خوێندنی ئەم مژارە پێی دەگووترێت : کانزاناسی یان mineralogy. هەتاکۆ ئێستا نزیکەی 5.200 جۆری کانزا پێناسەکراوە. وەهەموو ساڵێک جۆری نوێ دەدۆزرێتەوە. مرۆڤ توانیوێتی 208 جۆری نوێ لکە لە سروشت نیە، دروستی بکات.
بریتییە لەمەودای سروشتی كە توانای تواندنەوەی هەیە، گەیەنەرێكی باشە بۆ كارەبا، ڕەقە لە پلەی گەرمای ئاساییدا، جگەلە جیوە نەبێت، دەناسرێتەوە بەبوونی بریسكەیەكی كانزایی.( مادهی نائهندامیی لەكهففی زهویدا: crust of the earth چهشنی بهرد)
کانزا دەرهێنان/kanza derhênan: کتن:[ کانزا+ دەرهێنان]
كانزازان/kanzazan: ن: ئەو کەسەی کە پیشەی پشکنین و کارلەسەرکردنە لەسەر کانزا.[ ئینگـ: Mieralog].
كانزازان/kanzazan: نفا:[ کان+ زان( زانین)] زانای کان، کانزاناس.[ ئینگـ: Mieralogist].
كانزازانی/kanzazanî: نچ: میرتالزانی، زانستی کان، گووتارێک یان پەرتووکێک دەربارەی کانزا.[ ئینگـ: Mieralogy].
كانزان/kanzan: نتـ:[ ئینگـ: metallographer].
كانزاکراو/kanzakiraw: ف:[ کانزا+ کراو( کران)][ ئینگـ: metalled].
كانزای زیادەوەرگرتن/kanzay ziyade wergirtin: کتن:[ ئینگـ: mineral supplements]
كانزانیی/kanzaniyî: نچ:[ ئینگـ: Mieralogical].
كانکرنبار/kankirinbar: ف:[ کباک][ کان+ کرن+ بار][ ئینگـ: mineralizable]{ سەلاحەدین، ل، 529}.
كانکرن/kankirin: کتپ:[ کباک][ کان+ کرن][ ئینگـ: mineralization ,mineralizing]
كانکری/kankirî: ئانفا:[ کباک][ کان+ کری] کانکراو.[ ئینگـ: mineralized]
كانی/kanî: نچ:[ کباک][ کان+ ی] کانزایی.[ ئینگـ: metallic].
بەکانزابوون/be kanza bûn: کتن:[ کیمیـ] گۆرانکاری ماددە لە لاشەی لەشی مردوو بوون ماددەیەکی نازیندوو. [ ئینگـ : mineralize ]
بەکانزاکردن/be kanza kirdin: کتپ:[ کناو][ بە+ کانزا+ کردن]
1 – کان دکت( کباک)، گۆڕین بۆ کان.
2 – وەک بەرد لێ کردن( تشتی زیندوو).
3 -کانزا تێکردن یان پڕکردن لە کان.[ ئینگـ: mineralize]
کانزا لە دیدی زیندەوەرزانیدا |
ماددەی بنەڕەتی( بێجگە لە کاربۆن, هایدرۆجین, ئۆکسجین و نایترۆجین)کە پێکهێنەرە لە دروستبوونی زیندەوەری زیندوودا و وەکردەیەکی زیندەوەرزانی دەپەڕێنێت.
کانزاکان بەشداری دەکەن لە دروستبوون یان پێکهێنانی ئێسک و ددان( کالیسیۆم و فۆسفۆر)، خوێن و بەستەرەکان. کانزاکان زۆر پێویستن بۆ ڕێکخستنی دابەشبونی شلەی ئاسایی و هاوسەنگی تفت و ترشی( ناتریۆم، پۆتاسیۆم و کلۆر) نێوان ناو خانەکانی نیرڤ و خانەی یاسایی ماسوولکە( کالیسیۆم، مەنگەنیزیۆم، پۆتاسیۆم و ناتریۆم)
بەشداری دەکەن لە پێکهاتەی هۆرمۆنەکان( iod i thyroideahormoner) و زۆربەی هەرەزۆری ئەنزیمەکان( )، کە کاری سەرەکی ئەم ئەنزیمانە زۆر خێراترکردنی کارلێکی کیمیاییە لەلەشدا (بۆ نمونە: مەگنیسیۆم لە کۆی هەشت کارلێک لەناو خانەدا بۆ بەرهه م هێنانی ووزە لە (شەش) کارلێکیاندا بەشدارە؛ واتە کەمی ئەم کانزایە دەبێتە بێهێزی : fx magnesium i fosfokinase og molybdæn i xanthinoxidase). هەندێ ماددەی بژێوی( ئاسن لە هێمۆگلۆبین و مس لە ڤیتامین B12) .
گۆرانکاری لە چڕێتی خوێن بەهۆی کەمی نایترۆن، پۆتاسیۆم، ئاسن، کالسیۆم، بەزووی لەنێو نەخۆشەکان دەردەکەوێت، بەڵام کەمی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە مەگنیزیۆم، فۆسفات، و زینک لەناو خۆێندا دەتوانێت هەروەها ئاماژەیەک بێت لەلایەن زۆری نەخۆشەکانەوە.
کانزا | ڕێژەی وەرگرتنی ڕۆژانە | کەمترین ڕێژە | زۆرتین ڕێژە |
کالیسیۆم | 900 مگـ | 400 مگـ | 2.500 مگـ |
فۆسفۆر | 600 مگـ | 300 مگـ | 3.000 مگـ |
ئیۆد | 150 میکرۆ گرام | 70 میکرۆ گرام | 600 میکرۆ گرام |
ئاسن | 11 مگـ | 7 مگـ | |
پۆتاسیۆم | 3,5 گرام | 1,6 گرام | |
مس | 0,9 مگـ | 0,4 مگـ | 5,0 مگـ |
گۆگرد | 3 % | ||
کلۆر | 2 % | ||
مەگنیزیۆم | 350 مگـ | ||
مەنگەنیز | 2,5 – 7 مگـ | ||
ناتریۆم ، سۆدیۆم | < 2,5 گرام | ||
سیلینیۆم | 60 میکرۆ گرام | 20 میکرۆ گرام | 300 میکرۆ گرام |
توتیا، زینک | 9 – 12 مگـ | 5 مگـ | 25 مگـ (گەورە), 12,5 مگـ (منداڵ) |
کانزاکان بەپێی ئەندازەیان لە لەش دا |
1 – کانزای زیاتر لە 1 ملگم : کالیسیۆم، فسفۆڕ، مەگنیسیۆم، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، کلۆر، گۆگرد.
2 – کانزای کەمتر لە 1 ملگم: ئاسن، مس، مەنگەنیز، یۆد، زینک، سیلینیۆم، فلۆر، کۆباڵت، مۆلیبدینۆم، کرۆم.
سەرچاوەی کانزاکان |
1 – خاک : هەندێک خاکی تایبەت ڕێژەی کانزایان زۆرترە کە قوڕەکەی بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردێت.
2 – ئاو : بەتایبەتی ئاوی ژێر زەوی( کانی، کارێز، بیر) کەلەوانەیە بەهۆی کاری پاکژکردنەوە بە فلتەر لاببرێن.
3 – بەرهەمە ڕووەکیەکان : سەوزەکان، میوەکان، دانەوێڵە؛ کە بەئاسانی لەلایەن ڕیخۆڵەوە هەڵدەمژرێن وە زیادخۆریان نابێتە کۆبونەوەیان لەلەشدا، چونکە لە ئاودا دەتوێنەوە.
4 – بەرهەمە ئاژەڵییەکان : شیر و بەرهەمەکانی، گۆشت، ماسی، خواردنی دەریایی.
5 – بەرهەمی پیشەسازی: وەکو دەرمان؛ کە هەڵمژینیان لەلایەن ڕیخۆڵەوە باش نیە وە زۆر خواردنیان لەوانەیە ببێتە کۆبونەوەیان لەناو ئەندامە سەرەکیەکانی لەش وەک : جگەر، دڵ، سپڵ، گورچیلەکان.
هەندێک لە جۆرە جیاوەزەکانی داڕشتەکانی کانزا |
كانزای ئاسن/kanzay asin: نتـ:[ ئینگـ: Siderite].
کانزای ئەلکاڵییە خۆڵییەکان/kanzay elkaľîye xoľîyekan: نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + ] هاوهێزی یەکەیان دوو، وەکو کالیسیۆم، سترونیتئۆم، باریۆم، و ڕادیۆم. [ ئینگـ : alkali earth metals ]
کانزای ئەلکاڵییەکان/kanzay elkaľîyekan : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا+ ئەلکاڵییەکان] کانزا قەیلیەییەکان : ئەو کانزایانەی کە دەکەونە کۆمەڵەی( 1 – A ) لە خشتەی خولی دا وەکوو لیثیۆم، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، رۆبیدیۆم، سیزیۆم، فرانسیۆم، ئەگەر بەرترش یان ماددەی ئۆکسینەر بکەن. زوو گر دەگرن. [ ئینگـ : alkali metal ]
کانزای بایت/kanzay Bayit : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + بایت ] یەکێکە لە داڕشتەی تەنەکە( قصدیر). [ ئینگـ : babbit metal]
کانزای بریتانا/kanzay Birîtana : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + بریتانا ] پیوتەر : داڕشتەیەکە لە ٪ ١٥ ئەنتیمۆنی ، ٠٣ ٪ مس ، ١٥ ٪ قورقۆشمی تێدایە.[ ئینگـ : Britana metal , wihte metal]
کانزای بۆرچەر/kanzay Borçer: نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + بۆرچەر] کۆمەڵێکە لە داڕشتەی لە نیکل، کرۆم، ئاسن و کەمێک لە مولیبدینوم یان زێر و زیو پێکهاتووە. لە درەستکردنی ئامرازی کیمیایی بۆتەو بۆڕی پێوانی پلەی گەرمی بەرزدا بەکاردێت.[ ئینگـ : Borchers metal]
کانزا تفتەکان/kanza tiftekan : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + تفتەکان] [ ئینگـ : base metals]
كانزای خاو/kanzay xaw: ن: بهردی كانزا. [ ئینگـ : Ore]
کانزای خۆڵی( گڵی یە) دەگمەنەکان/kanzay xoľî (giľî ye) degimenekan: نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + ] [ ئینگـ : Rear earth elements].
کانزای دێڵتا /kanzay Dêlita : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + ] دارشتەیەکە لە ٪ ٦٠ مس ـە و ٢/٣٨ توتیا و ٨٢ / ١ ئاسن پێکدێنێت. [ ئینگـ : Delta metal]
کانزای زەنگ/kanzay zeng : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + ] کانزای هۆڵەندی : جۆرە داڕشتەیەکەی ڕەقە لە ٪ 80 مس و لە ٪ 20 تەنەکە تێدایە، لە دروستکردنی زەنگ بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : Foammetal ، Dutch metal ]
کانزای سەربار/kanzay serbar: نتـ:[ کیمیـ] کانزانابنچینەیی : کانزایەکە لە ئاگرەبەردێکدا، بەبڕی زۆرکەم هەن و بەبێ بایەخ دادەنرێت لە چاو پۆڵێنی بەرد ( کەڤر)ەکەدا.[ ئینگـ : Accesoory mineral]
کانزای کەفی/kanzay kefî : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + ] جۆرە داڕشتەیەکی سووکە، زینک و ئەلەمینیۆمی تێدایە.[ ئینگـ : Foammetal ]
کانزا گوازراوەکان/kanza gwazrawekan: نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + گوازراو+ ئەکان] ئەو کانزایانەی کە دەکەونە ناوەڕاستی کۆمەڵەکانی خشتەی خولی یەوە، بە تایبەتی لە نێوان سکاندیۆم و زینک لە کۆمەڵەی یەکەم و نێوانی ئەتریۆم و کادمیۆم لە کۆۆمەڵەی دووەم و نێوانی لانثانوم و جیوە لە کۆمەلی سێیەم دا.[ ئینگـ : Trasitional metals ]{ کەمالنامە، ل، 986}.
کانزای مۆنیل/kanzay Monîl : نتـ:[ کیمیـ][ کانزا + مۆنیل] داڕشتەیەکە لە نیکل، مس، ئاسن، مەنگەنیز، سلیکۆن، کاربۆن و گۆگرد تێدایە. بەرهەڵستێکی باشی داخوران دەکات؛ لە پیسەسازییە ئەلەکترۆنییەکان بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : Monel metal].
ئاوی كانزایی/awî kanzayî: نتـ: کان ئاڤ.[ ئینگـ: mineral water]
خوری كانزاییxurî kanzayî: نتـ: جۆرە دیوارێکە لە کانزا دروست دەکرێت.[ ئینگـ: mineral wool]
خوێی كانزایی/xwêy kanzayî: نتـ:[ ئینگـ: mineral salt]
ڕۆنی كانزایی/řonî kanzayî: نتـ: نەوتی خاو، پێترۆل.[ ئینگـ: mineral oil]
کانیاوی كانزایی/kanyawî kanzayî: نتـ: گەڕاو.[ ئینگـ: mineral spring]
نیمچە کانزا/nîmçe kanza : نتـ:[ کیمیـ][ نیمچە+ کانزا] وەکوو زەرنیق و سلیکۆن. [ ئینگـ: metalloid]
.
.
.
.