زراو ¹ /ziraw: ن:[ توێ] ئەترەش، تاڵە، زالوو، زاڵە_ زاڵۆ، زاوور، زەرداو، زەردوویی، زەهلە، زراڤ، زێلک _ زیلک، زیەلک، زیەڵ، نەترە، هەترەش.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
زارە | arAz | Gall |
بەردی زراو/berdî ziraw: نتـ:[ نخ][ بەردی+ زراو] زیخی توورەکەی زراو : بریتییە له تهنی ڕهق که له بهرد دهچێت و له ناو کیسی زراو دا دروست دهبێت، لهوانهیه ئهوهنده بچووک بێت بەئەندازەی زیخێک، یان ئهوهنده گهوره بێت بهقهد تۆپێکی گۆڵفی لێبێت.[ ئینگـ : Gall Stones].
تراوی زراو/tirawî ziraw: نتـ:[ توێ] بریتیه له شلهیهک كه جگهر دروستی دهكات، لەڕێگای بۆڕییەکەوە بەناوی بۆڕی جگەر : Hepatic duct ڕەوانەی کیسەی زراو دەکرێت. بۆ ئەوەی دوای کۆبوونەوەی لەکاتی پێویستدا لە ڕێگای بۆڕی زراوەوە ڕەوانەی دوانزەگرێ دەکڕیت و لە ڕەوتی هاڕینی چەوری بەشداری بکات. بۆ ههرسکردنی چهوریهکان و چهند مادهیهکی وهك کۆلیستیرۆڵ و بلیروبین( bilirubin)ی تیایه که پاشهڕۆیکه له ئهنجامی تێکشاندنی خڕۆکه سورهکانی خوێن له جگهردا دروست دهبێت، زراو له کیسی زراودا پاشهکهوت دهکرێت تا کاتی بهکارهێنانی. [ ئینگـ : Gall، bile].
کیسی زراو/kîsî ziraw: نتـ:[ توێ] توورەگەی زراو : ئۆرگانێکی کیسهیی بچوکه له بهشی سهرهوهی لای ڕاستی سک دا و دهکهوێته ژێر جگهر له خوار پهراسوی چوارهم له لای ڕاست. توورەکەیەکە بەدرێژایی 10 – 12 سم و پانایی 2,5 سم دەبێت. کیسی زراو بهشێکه له سیستهمی زراو( biliary system ) که جگهر و پهنکریاس پێکیدههێنن و کاریان دروست کردنی مادهی زراو و ههندێ ئهنزیمی ههرسکردنن.[ ئینگـ : Gall bladder].
لولەی زراو/luleî ziraw: نتـ:[ توێ] ئەو لوولە باریکەیە لە نێوان توورەکە یان کیسەی زراو و لوولەی هاوبەشی زراو.
لولەی هاوبەشی زراو/luleî hawbeşî ziraw: نتـ:[ توێ]
نیشانەكانی زراو/nîşanekanî ziraw: نتـ:[ نخ] بریتین لە ئازار لە ناوەڕاست یان لای راست و سەرەوەی ناوچەی سک لە ژێر پەراسووەكانی پێشەوەدا. ئازارەكە بە شێوەیەكی كتوپڕ دەستپێدەكات بۆ شانی راست بڵاودەبێتەوە. هەروەها ئازارەكە بە ئاسانی هێورنابێتەوە، ناڕحەتی بۆ هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوەی ئاسایی پەیدا دەكات، لەوانەیە بۆ ماوەی 15 خولەک تا 24 كاتژمێر بەردەوام بێت( بەتێكڕایی 1 ـ 5 كاتژمێر درێژە دەكێشێت)، زیاتر لە پاش ژەمەكانی خواردندا سەرهەڵدەدات، گەلێک جاریش لەكاتی شەودا ئازارەكە بەرۆكی نەخۆش دەگرێت و لە خەو بێداری بكاتەوە. لەوانەیە كە ئازارەكە ڕشانەوەی لە دوا بێت و كەمێک لە توندییەكەی كەم بێتەوە. ئەگەر ئازارەكە نیشانەی تری وەكو تا، هێڵنج، یان كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردنی لەگەڵدا بوو ئەوا لەوانەیە كە زراو دووچاری هەوكردنێكی تیژ بووبێت. ئەگەر بەردی زراو رێڕەوی هاوبەشی زراو بگرێت ئەوا نەخۆش نیشانەی تری لێ دەردەكەون وەكو : زەردوویی Jaundice، تاریكبوونی رەنگی میز، كاڵبوونی رەنگی پیسایی، لەرزوتا. تاكە رێگا بۆ چارەسەركردنی بەردی گورچیلە نەشتەرگەری لابردنی بەردەكان و لابردنی كیسی زراوە.
هەوکردنی کیسەی زراو/hewkirdinî: نتـ:[ هەوکردنی+ کیسەی+ زراو ] هەوکردنی کیسەی زیلك. [ ئینگـ : Hepatic duct].
.
.
______________________
زراو ² /ziraw: ن:
1 – زارە( كهـ)، زارەترەک، زاڤر.
2 – توانای بەرانبەر وێران. { هەژار، ل، 376}.
زراوبردن/ziraw birdin: كتپ:[ ئد][ زراو+ بردن] ترساندن، تۆقاندن، دلهاندن، زەندەق بردن، زەهلەبردن.
زراوبردوو/ziraw birdû: ئانفا: برێتی لە زۆر ترساو.
زراوتۆقین/ziraw toqîn: كتن:[ زراو+ تۆقین] زراوترسان، زارەچوون، توورەكەی زراوێ : كە بەنێوە ڕاستی كەلێنی دوولۆی جەرگەوە نووساوە دڵۆپ دڵۆپ بەسەر ئاشك( گەدە) دا دەتكێت تا خورادن بتاوێتەوە.
زراوچوواندن/ziraw çuwandin: كتپ:[ زراو+ چوواندن] تۆقاندن، ترساندن.
زراوچوون/ziraw çûn: كتن:[ زراو+ چوون] تۆقین، زەهلەبردن، زراوترەكبوون، زاڵەتەقین، زراوتۆقین.
زراونەمان/ziraw neman: كتن:[ زراو+ نەمان ] زراوتۆقین، زراوچوون.
.
.
_____________________
زراوی گا/ziraw: نتـ:[ ئاژ] [ لا : oxgall].
.
.
.
.
{ سەرچاوە :
}