گیسک ¹ /gîsik: ن:[ ئاژ] بزن ، بووزە : کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە، پێدەگووترێت : گیسک.
:: ئەم گیسکە لە مێگەڵ بڕیوە.
گیسک چتوور/gîsik çitûr: ن:[ ئاژ]
گیسکەمێ/gîsik: نتـ:[ ئاژ] بزێکە( زا)، بزیا، تەشتیر( كباk، زا) _ توشتییر، بزنی بەرتەگە.
گیسکەنێر/gîsik: نتـ:[ ئاژ] بزێک( زا)، بزیە.
گیسکی ئاوهكی/gîsikî awekî: نتـ:[ گیسک+ ی+ ئاوەکی] پەڕاگەندە.
:: ههر دهڵێی گیسكی ئاوهكییه بهملاو بهولادا دهڕوات.
.
.
_____________
گیسک ² /gîsk: ن:[ فەل] کەلوو .
کاوڕ | گا | دووانە | قرژاڵ | شێر | فەرئک | تەرازوو | دووپشک | كەوان | گیسک | سەتڵ | نەهەنگ |
تایبهتمهندیهکانی کەلووی گیسک.
21 کانونی یەکەم – 20 کانونی دووەم | |
لە كۆمەڵی | خاك |
گەورەترین هەڵكەوتەیی | بڕیاردان، خۆڕاگر |
ئاست بەرزیی | ڕاستگۆیی |
هەوڵەكان | بەرزبونەوەی ئاست |
ئامانج | بەرزبونەوەی ئاستی ڕامیاری |
گەورەترین هەڵە | خەمخۆری زۆر |
ڕۆژی بەخت | شەممە |
ژمارەی بەخت | 8،9،62،122،7544 |
ڕەنگی بەخت | قاوەیی |
ئارەزووی مۆسیقا | هەموو گۆرانیەك |
بەردی بەخت: | |
تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی | خاوەنی كەسایەتییەكی بەرز، شارەزا، باشترین بەرپرس، هێمنو ئارام، پیاوی كردار، پارەخۆشەویست، حسابگەر، رێكخەر، سیاسەتمەدار، بەویژدان، خاوەنی هاوسەری خۆی، ئیرەییو رەشبین، بیزار لە تەڵاق، خێزان خۆشەویست، وشك بەڵام میهرەبان، خاوەنی بیرەوەرییەكی بەهێزە. خوێنساردو بیسەرێكی زۆر باشە. |
پیاوی لەدایكبوونی | دەسەڵاتخوازە، خێزان دۆستە، لە بواری خۆشەویستیدا كەم قسەیە، باوكێكی جیدی و وشك بەڵام میهرەبانو دڵسۆزە، پۆستو پلەوپایەی لە سامانو سەروەت پێباشترە. لەگەنجێتیدا زۆر جیدیە، بەڵام تەمەنی زیاد بوو نەرم دەبێت. دەبێت دەربڕینی خۆشەویستی لەوە فێربین. پیاوی لەدایكبوونی بورجی گیسك هەرگیز لەڕووی هەوسەوە هاوسەرگیری ناكات. |
ژنی لەدایكبووی | بەدوای پلەوپایەوەیە، خاتوونی ماڵە، كەمێک زوو دەڕەنجێت، هەمیشە رێكپۆشو رازاوەیە، ئامانجی كۆتایی ئەو دابینكردنی ژیانە، لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە زۆر بەنەزاكەتەو رێز لەهەموو كەس دەگرێت. |
خۆشەویستی |
|
.
.
.
.
{ سەرچاوە : گیسک }