نان ¹ /nan: ن:[ هـ] بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئارد(ی گەنم)، خوێ و هەوێن( هەویرترش)و ئاو تێکەڵدەکرێت و دەبێت هەویر. هەویرەکە پشویەکی پێ دەردرێت تا هەڵبێت، وورددەكرێت و دەکرێتە گونک، پاشان گونکەکە پان دەکرێتەوە ئامادە دەبێت بۆ برژاندن. جا لەناو تەندوور یان لەسەر ساج. [ ئینگـ : Naan ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تائوویری | iriUuuAt | bread |
نانەوا/nanewa: نتـ:[ نان+ ئەوا] نانکەر، نانفرۆش.
نانەواخانە/nanewaxane: نتـ:[ نانەوا+ خانە] نانەواخانە.
نانەواخانەرە/nanewanabere: ئاکتـ:[ هـ][ نانەوا+ خانە+ ئەرە] بەنانەواخانەدا بەرەو خوار.
نانەواخانەنە/nanewaxanene: نتـ:[ هـ][ نانەوا] لەنانەواخانەدا.
نانەواخانۆری/nanewaxanorî: نتـ:[ هـ][ نانەوا+ خانۆری] بەنانەوا خانەدا بەرەو ژوور.{ وشەنامە، ل، }
نانەوایی/nanwayî: نچ: نانکەری، نانفرۆشی.
نانەوەر/nanewer: نفا:[ هـ] نانخۆر.
نانەوەری/nanewerî: نچ:[ هـ] نانخۆری.
نانبدە/nanbide: نتـ: نانبڎە( هـ) : خورادە، بەخشندە.
نانبڎەیی/nanbiđeyî: نچ: نان بدەیی، بەخشندەیی.
نانبڕ/nan biř: نفا:[ نان+ بڕ( بڕین)] کەسێک كە دەبێت بەهۆی بڕینی نان و ڕۆژی کەسێکی تر.
نان بڕیا/nan biřya: نفا:[ هـ][ نان+ بڕیا] نانبڕاو.
نان بڕیای/nan biřiyay: کتپ:[ هـ][ نان+ بڕیای] نان بڕان.
نان بڕیەی/nan biřyey: کتپ:[ هـ][ نان+ بڕیەی] نان بڕین.
نان پۆدای/nan poday: کتپ:[ هـ][ نان+ پۆدای] نان پێوەدان.
نان پاتەی/nan patey: کتپ:[ هـ][ نان+ پاتەی] نان پاتن، نان کردن.
نان پێتەیۆ/nan pêteyo: کتپ:[ هـ] مەبەست توێشوو پێچانەوەیە.
نانپێژ/nanpêj: نتـ:[ کباک] نانەوا، نانکەر.
ناندار/nandar: ئانتـ:[ نان+ دار] خاون نان.
ناندان/nandan: کتپ: نان بەخشین
ناندای/nanday: کتپ:[ هـ][ نان+ دای] ناندان، نان بەخشین.
ناندەر/nander: نفا: نان بدەر، نانبەخش.
ناندێن/nandên: نتـ: شوێنێکە نانی تێدا دابنرێت.
نانخۆر/nanxor: ئانفا:[ نان+ خۆر( خواردن)] بخوەر ( کباش، ل)، بخۆر
نانخواردن/nanxiwardin: کتن:
نان سەر وزتەی/nan ser uzitey: کتپ:[ هـ] خواردنی نانی خۆڕایی بەمەبەستی هێشتنەوە یان پاشەکەوتکردنی نانی خۆ، بەلاش خۆری.{ وشەنامە، ل، 936}
نانفرۆش/nanfiroş: نفا:[ نان+ فرۆش] ئەوەی نان دەفرۆشێت.
نانفرۆشتن/nanfiroştin: کتپ:
نانکەر/nanker: نفا:[ نان+ کەر( کردن)] نانەوا، نان پێژ.
نان کەرڎەی/nan kerđey: کتپ:[ هـ] نان کردن.
نان کەرڎەیەرە/nan kerđeyere: کتپ:[ هـ] چێشت و نان تێکردن.
نان کەرڎەیەنە/nan kerđeyene: کتپ:[ هـ] لەنان کردندا.
نان کردن/nankirdin: کتپ:[ نان+ کردن] پاتن، ژی.
نانکۆر/nankor: ئانتـ:[ مجـ] نان کوێر.
نانکۆرنایۆ/nankornayo: کتپ:[ هـ] نان کۆراندنەوە.
نانکۆری/nankorî: نچ: نانکوێری.
نانکوور/nankûr: نتـ:[ کە] زۆرخۆر.
نانکووێر/nankuwêr: نتـ:[ مجـ] سپڵە، بەدنمەک، نانکۆر.
نانکووێری/nankuwêrî: نچ:[ مجـ] سپڵەیی، بەدنمەكی، نانکۆری.
نانگیر/nangîr: ن:[ کباک] زەوییە کە بۆ چاندنی گەنم و جۆ باش و گونجاو بێت.
نان ۆزتەی سەرەنە/nan ozitey serene: کتپ:[ هـ] بەلاش خۆری.
نان وەرش/nanweriş: نفا:[ هـ][ ] نان فرۆش
نان وەرشی/nanwerişî: نچ:[ هـ] ئەوەی پەیوەندی بە نان فرۆشتنەوە هەبێت.
نان وەشی/nanweşî: ئانتـ: گرانی.
نان وستەی سەرەنە/nan wistey serene: کتپ:[ هـ] بەلاش خۆری.
ئەو دەستەواژانەی کە نان ڕۆڵی تێدا ببینێت. |
نانانە/nanane: نتـ:[ ئاب][ کۆن][ نان+ ئانە] جۆرە باجێکە کە پارە لە جیاتی نان یان چشتێکی کە لەجیاتی نان وەردەگیرا. { گیو، ل، 871}
نان ئەسان/nan esan: نفا: نانسێن : کەسێک خۆی خەلەی نەبێت و بۆ بژێوی ماڵ و منداڵی خەلە بکرێت.{ وشەنامە، ل، 936}
نانە/nane: ن:[ هـ] یەکنان، نانی تۆپقاڕێن.
نانە ئەشقەم/nane eşiqem: نتـ:[ هـ] نانەسكی.
نانەپەجە/nanepece: نتـ:[ هـ] ئافرەتی نان پات، نان بێژ.
نانەبەچوولە/nane beçûne: نتـ:[ هـ] نانە درۆزنە : سوکەڵە نانی چێشتەنگاو کە زیاتر بۆ ئیشکەر بێت.
نانەپەچی/nanepeçî: ن:[ هـ] پیشەی نان کردن.
نانە پەچیلێ/nane peçîlê: ن:[ هـ] نان پاتنی منداڵان.
نانەچۆلەکە/nane çoleke: نتـ: نانەکێشکە.
نانەدرۆزنە/nanedirozine: نتـ:[ هـ] سووکەڵە نانی نێوان بەیانی و نیوەڕۆ.
نانەزگ/nanezig: نتـ:[ مجـ][ نان+ ئە+ زگ] کارکردنێکە بەرامبەرەکەی زگتێرکردنە و بەس.
نانەسان/nanesan: نفا:[ هـ] نانەسانە، نانسێن.
نانەشانە/naneşane: نتـ:[ کەرەستە][ جا][ نانە+ شانە] سەلەی نانییە، خوانەداریینە، خوانچە.
تێبینی |
بۆ بینینی نانەشانە/naneşane دەتوانی ئەم ڤیدۆیە ببینی |
نانەشانەنە/naneşanene: ئاکتـ:[ هـ] لەنانەشاندا.
نانەشێلانی/nane şêlanî: نتـ:[ هـ] نانەقەیسی.
نانەکێشکە/nanw kêşike: نتـ: نانەچۆڵەکە.
نانەلەم/nane lem: نتـ:[ هـ] نانەسكی.
نانەمریچڵانە/nanemirîçiľane: نتـ:[ هـ] نانەحاجیلە، نانەلەقلەق، نانەمریچڵە : بەرێکی خڕی پانکەلەی گیا تۆڵەکەیە.
نانەوڵا/nanewiľa: نتـ:[ دەر] چێشتە قوڵەی منداڵان، شییوە قوڵە.
نانوەرد/nanwerd: نتـ:[ کباک] جوورە چێشتێکە.
نانبریشک/nanbirîşik: نتـ:[ هـ][ کەرەستە] دارێکی باریک و نووک تییژە نانی لەسەر ساجی پێ وەردەگێردرێت.
نانی ئێوارێ/nanî êwarê: نتـ: شام، شێڤ، لووش : چێشتی ئێوارێ.
نانی بازاڕ/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانی حەجەمی، نانی عەجەمی.
1 . ئەو نانەی کە لە نانەوەخانان دەکرێ.
2 . چێشت و خواردەمەنی چێشتخانە و شوێنی وەها.
نانی حەفتە/nanî: نتـ:[ کۆن][ نانی+ ] ئەو نانەیە کە تا حەفتەیەک بۆ زاوای دەبەن.
نانی زەماوەند/nanî zemawend: نتـ: نان و خواردنێکە لەشایی و زەماوەند دا لێنرابێت.
نانی نێوەڕۆ/nanî nêweřo: نتـ: جەمی یان ژەمی نیوەڕۆژە.
جۆەرەکانی سازکردنی نان |
ئهستوورک ¹/estûrk: نتـ:[ خوار][ ئهستوور+ ک] پاتۆڵە، ساپ _ سهپک، کولێره : نانی خڕکهڵهی ئهستوور.
ئەستوركەبەتەندوور/estûrkebetendûr: نتـ:[ خوار][ ئەستوركە+ بە+ تەندوور] سەوک( کباک)، بۆ نموونە شەکر، پەنیر، ژاژی دەخرێتەسەر.
ئەستووکەپەنیرە/kûke: نتـ:[ خوار] ئەستووکەی پەنیری : ئەستووکەیەک کە پەنیری ئیشکی دە هەویری پانبۆوەی کرابێت و بە سێڵێدا درابێت.
ئەشکێڵە/kûke: ن:[ خوار] نانێک لە ئاردی شلێر و ئاردی گەنم کە بەشلی بەپشت سێڵدا دەکرێت و بەچەورکراوی دەخورێت.
بەربەسێڵ/kûke: ن:[ خوار] هێڵەپەپە، کزێنکە.
پاپۆکە/kûke: ن:[ خوار] ئارد و هێلکەی بەسەرسێلداکراو.
خوولەکە/kûke: ن:[ خوار] ئەستوورک، ئەستووک _ ئەستووکە، خوولکەڵە، خوولکە، نانەخوولکە.
سەولە/kûke: ن:[ خوار] جۆرە نانێکی خڕکەڵەی ئەستوور بۆ چوارپێ کە لە کەپەک و ئارد وردەنان یا دەغڵی خراپ ساز دەکرێت.
سیپاڵبەڕۆن/kûke: ن:[ خوار] هەویری ده ناو رۆن و دۆشاودا سوورەوەکراو
شلکێنە/kûke: ن:[ خوار] سیپاڵبەڕۆن : هەویری شل بە کەوچکی بە سەر سێڵیدا دەکەن دوایە بە ڕۆن چەوری دەکەن.
کاهی/kûke: ن:[ خوار] جۆرێ نانی زۆر تەنک کە به ئارد و ڕۆن و سەرتوێی شیر دروست دەکرێت.
کزێنکە/kizênike: ن:[ خوار]
سێڵەپەپە : جۆرە نانێکە لە هێلکه و شیر کە بەکەوچک بە سەر پشتی سێڵیدا دەکرێت و بەچەورکراوی دەخورێت.
شلکێنەی لە ناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە.
کووکە/kûke: ن:[ خوار] نانێکە لە هەرزن و دەغڵی خراپ. دەست لەسەر هەویرەکە دەگێڕن و پڕبەدەست پێوەی دەدەن.
کووکەپەنیر/kûkepenîr: ن:[ خوار] کەلانەی پەنیرتێکراو کە بە زۆری بە سێڵ دەکرێت.
كولێرە/kulêre: ن:[ خوار] ئەستوورک، ئەستوک، پاتۆ _ پاتۆكە، سەوک، ستۆرک، كۆڵوی نان، هەویری لە تەندوور دا سووتاوو.
:: کولێرە و ماستی مەڕ.
:: بە دوعای سەگ کولێرە نابارێت.
كولێرەبەرۆن/kulêre be řon: نتـ:[ خوار] ناسكەنان، ناوساجی، بچرک، پچرک، ئەستورک.
كولێرەی بەقیمە/kulêrey be qîme: ن:[ خوار] جۆرە کولێرەیەکە قیمەی گۆشت و پیاز و سەوزە و بەهاراتی تێدەکرێت.
كولێرەجۆ/kulêre co: نتـ:[ خوار] كولێرە هەرزن.
كولێرەچەورە/kulêre çewire: نتـ:[ خوار] ناسکەنان : كولێرەیەكە بەرۆنەكەرە چەوركرابێت.
لەواشە/lewaşe: ن:[ خوار] جۆرە نانێکی ئەستوورە.
تێبینی |
جاران : نانەچەوریان وە بن قوونی بووکێ دەدا، هەر منداڵێک بەلای بووکدا ڕۆیشتبا، بووک پەنجەنانێکی دەدایە}{ payanyani}. |
كولێرەی پەنجەكێش/kulêrey penicekêş: نتـ:[ خوار] جۆرە كولێرەیەكی درێژە، كە هێلكە و كاخڵی و ڕەشكەی بەسەردا هەڵدەسوون.
كولێرەی ناوەشكێنە/kulêrey naweşikêne: نتـ:[ خوار][ کباک] پچڕک.
گازالە/gazale: نتـ:[ خوار] پارچە هەویرێکە و دەخرێتە سەر سێڵی نان و تا سووردەبێتەوە، ئەوەش زیاتر بۆ منداڵانە.
ناسکەنان/naskenan: ن:
1 . لووشە : كە وەک ئەستووركە بەتەندوورە بەڵام شێوەی درێژە دورەک، كە وەک نانی تیری وایە، بەڵام شێوەی بچووكترە و بەگەرمی دەخوردرێت.
2 . نانەناسکە : جۆرە نانێک کە بە شیر دەشێلدرێت و هێلکەی تێدەشڵەقێندرێت.
نانەبستە/nanebiste: نتـ: جۆرە شیرنییەکی ئیشک و ناسک و چووکە لە ئارد و شەکر.
نانەبستۆکە/nanebistoke: نتـ : بڕوانە شلکێنە.
نانەپەنیرە/nanepenîrê: ن:[ مکـ] جۆرە کەلانەیەک، کە بەجێگای پیواز و سیر؛ پەنیری تێکرا بێت.
نانەتەپی/nanetepî: نتـ:[ مکـ] نانی بەدەست پانکراوە کە بەزۆری بە سێڵ دەکرێت.
نانەچەربە/naneçerbe: نتـ:[ هـ] نانی چەورکراو، نانە چەورە.
نانەخەپە/nane xepe: نتـ:[ مکـ] جۆرە نانێکی کورت و ئەستوورە؛ شۆڕە یا سەڵمۆکەی دەنێو دەنێن و بەقەدکراوی پێوەدەدرێت و بەچەورکراوی دەخورێت.
نانەخڕە/nane xiře: نتـ: نانی ئەستوور و ڕشکاوی، هەر لە هەویریی دەرچوو لێدەکەنەوە و ڕۆنی تێهەڵدەسوون و دەیکەن بە « چنگاڵ ».
نانەخوولکە/nane xûlike: نتـ: نانەخوولە : جۆرە نانێکی ئەستوور و کورت و زۆر نەبرژیو کە بە چەورکراوی دەخورێت.
نانەڕەقە/naneřeqe: نتـ: نانەڕەق : جوورە شیوێکە بە پارچە نانی ڕەق و ڕۆن و ئاو لێدەنرێت.
نانەڕفێدە/naneřifêde: نتـ:[ مکـ][ نان+ ئە+ ڕفێدە] جۆرە نانێک کە بە ڕفێدە پێوەدەدرێت و بەر لە برژین لێدەکرێتەوە و هێلکەی تێهەڵدەسوورێت و پاشان دەبرژێندرێت.
نانەشوانە/nane şwane: نتـ:[ مکـ][ نانە+ شوانە] نانە خوولکە.
نانەشیرنە/nane şîrne: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ] جۆرە نانێکە لە هەویر و لۆرک و ڕۆن و کاخڵی و ڕەشکە.
نانەشەکر/nane şekir: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ] نانەشەکرە، نانەشەکری، نانەشەکرینە.
نانەشەکرە/nane şekire: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ]
نانەشوانە/nane şwane: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ]
نانەورڎە/nanewirđe: کتپ:[ هـ] نانەوردە، وردەنان.
ناوەشکێنە/nanewişke: کتپ:[ هـ]
1 . گێتەمەژگێ : کولێرەیە کە بەگوێزەوە هی ناوچەی هەورامانە.
2 . گێتەزەڕاتێ : کولێرەیە کە بە ئاردی گەنمە شامی دەکرێت.
3 . کەلانە پیاز یان پیچکی تێ ئەکرێ. هەر ئەوانەم لە بیر بوون زۆری تر هەیە
نانی ئەسحابان/nanî esĥaban: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە نانێکی سێسووچ کە لەسەر ساج دەکرێت.
نانی بەشیری/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە بە شیر دەشێلدرێت.
:: تێبینی: خواردنی پیر و بێددانانە.
نانی بەهاروو/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانێک کە لە ئاردی بەهاروو دەکرێت.
نانی تەندووری/nanî tendûrî: نتـ: نانی لە تەندوور برژاو.
نانی تەنک/nanî tenik: نتـ: تەنکیین.
نانی تیری/nanî tîrî: نتـ: سەوک.
نانی جۆ/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە لە ئاردی جۆ بەرهەم هاتبێت.
:: نانت جۆ بێت، مێردت بەدڵی خۆ بێت.{ پپ}.
نانی جۆیین/kûke: ن:[ خوار] نانی لە جۆ.
:: نانت جۆیین بێ، خوڵقت گەنمین بێ{ پپ } : ڕێزگرتنی میوان بەخوڵقی خۆش و گەرمموگوڕبوونە، نەک بەسفرەی ڕازاوە.
نانی خەپلە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە نانێکی ئەستوور و بچووک کە لە هەرزن دەکرێت.
نانی کزن/nanî ĥefite: نتـ: نانی لە کزن دروست کرابێت.
نانی خۆماڵی/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانی کوردی، نانی خۆوڵاتی : نانێک لە دەغڵی خۆوڵاتی کە بە تەندوور یا ساجەوە دەدرێت.
نانی دەستی/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە هەر بە دەست، لەسەر سوێنە و نیوەکاسە، پان دەکرێتەوە و تیرۆک و وەردێنەی تێدا دەکار ناکرێت.
نانی ساجی/nanî sacî: نتـ: ئەو نانەی کە بە سێڵ کرابێت.
نانی سێڵ/nanî sêl: نتـ: نانێک کە لەسەر ساج دەکرێت.
نانی سێلی/nanî sêlî: نتـ: نانی سەر سێلی برژاو.
نانی شلکی/nanî şacî: نتـ: نانساجی.
نانی شكیڤی/nanî şikîvî: نتـ: نانی هەویرترش.
نانی فەتییر/nanî fetîr: نتـ: نانی بێ هەویرترش.
نانی کێویلە/nanî gaľ: نتـ: نان یا کوللێرەیەک کە بە ئاردی کێویلە( کرۆسک) دەکرێت
:: کێویلەم بەخۆشاوی کێویلەی خواردووە.
تێبینی |
کێویلە یان دەقەڵاشتەوە، بەووشکی دەیان کوتا و جۆیان تێکەڵ دەکرد و لەئاش لێیاندەکرد. |
نانی گاڵ/nanî gaľ: نتـ: هەرزن.
نانی گەنم/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە لە ئاردی گەنم کرابێت.
دەڵێ:
{
مەی کووپەیەک و گۆشت و مەزە و نانی گەنم
جوانێ بەتەنێ لە چیمەنێ بێتە کنم
}{ هەژار }
:: نانی گەنم شاخدارە{ پپ} : تێری و دەوڵەمەندی، لە غللووری و تێداچوون نیزیکە.
:: زگی فەقیری نانی گەنمی هەڵناگرێ.{ پپ} : هەژار و نەدار خوویان بەتێری و ئاسوودەیی نەگرتووە و زۆر زوو دەکەونە ژێر کاریگەری بارودۆخی زاڵ.
نانی گەنمی کرن/nanî geminî kirin: کتپ: عەڵەف و چاپلووس کردن.
نانی لەگلەگی/nanî leglegî: نتـ:[ هـ] تۆڵەکە.
نانی لۆرکێ/nanî gaľ: نتـ: نانێک کە لۆرکی دە ناو دەنێن.
نانی ناوساجی/nanî nawsacî: نتـ:
نانی ووشكی/nanî ûşkî: نتـ: نانی تسی.
نانی هەرزن/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە بە ئاردی هەرزن کرابێت.
{
من کە نەمدەخوارد پڵاو و گۆشتی خۆم
نانی هەرزن ئێستە وەک هەڵوا دەخۆم
}{ هێمن}
نانی هەلیلی/nanî helîlî: ن:[ كباك] نانی بەگوێز.
نانی هەنجیری/nanî hencîrî: نتـ:[ هـ] لەپۆرت، خەروە( بابا).
نانی هنگڤی/nanî hingvî: نتـ: نانی بەهەنگوێن.
نانی/nanî: نتـ:[ نانی+ ]
شێوەکانی خواردنی نان |
نانەبەرە/nanebere: ن:[ هـ] توێشەبەر.
نانەپانکە/nanepanke: نتـ: نانی ئەستوور و خەپلە بۆ هەرمێشک.
نان بڕێنجی/nan biřêncî: نتـ: نان برنجی.
نان و ئاو/nan û aw: نتـ: نان و ئاو.
نان و پەنیر/nan û penîr: نتـ: نان و پەنیر.
نان و پیاز/nan û piyaz: نتـ: نان و پیاز.
نان و ترێ/nan û tirê: ن:
نان و تف/nan û tif: ن:
نان و چاشت/nan û çaşit : نتـ: نان و چێشت.
نان و چای/nan û çay: نتـ: نان و چا : نانەچای، نانچای.
نان و خورما/nan û xurma: نتـ:
نان و دۆ/nan û do: ن:
نان و کەرە/nan û kere: نتـ: نان و کەرێ، نانەکەرە، نانەپات.
نان و ماس/nan û mas: نتـ: نان و ماست.
نان و نمەک/nan û nimek: نتـ:[ هـ] نان و نمەك، نان و خوێ.
لاباشە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانی تەنکی ساج.
لەواشە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە نانێکی ئەستوور کە ڕۆنی دە ناو دەنێن : برێتییە لە نانی دزێو و ئەستوور.
لووغمە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە « سەولە »یەکی تەنک و ڕاکشاو بۆ گاجووت و یەکسم.
لێواشە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] [ لێ+ واشە] لەواشە.
ماریلە/marîle: نتـ:[ نانی+ ] [ مار+ یلە] جۆرە نانێک کە قۆرت و پێچ بە هەویرەکەی دەکرێت و بۆ منداڵان پێوەدەدرێت.
نواڵە/nwaľe: نتـ:[ نانی+ ] لووغمە.
هێڵەپەپە/haľepepe: نتـ:[ خوار][ هێڵە+ پەپە] هەڵەپەپە _ هێڵەپەپێ : هەویرەکەی پێکدێت لە ئارد، شیر، و هێلکە، لەسەر تاوە، ساج و سێل بە کەرە سووردەکرێتەوە وەک پانەکەیە.
.
.
_____________
نان ² /nan: کتپ:[ هـ] نیای.
1 . چەقاندن { گیو، ل، 884}
2 . دانان، ڕوواندن، ناشتن، نیان.{ وشەنامە، ل، 966}
نانەباخەڵ/nanebaxeľ: کتپ:[ هـ][ نانە+ باخەڵ] نیای مێ.
نانەباوەش/nanebaweş: کتپ:[ هـ][ نانە+ باوەش] نیای باوشی( هـ).
نانەبەر/naneber: کتپ:[ هـ][ نانە+ بەر] نیای وەر، خستنەبەر.
نانەبەرخوێندن/naneberxwêndin: کتپ:[ هـ][ نانە+ بەرخوێندن] نیای وانای.
نانەپاڵ/nanepaľ: کتپ:[ هـ][ نانە+ پاڵ] نیای پاڵ( هـ)_ نیانەپاڵ: شتێک، کە بخرێتە پاڵ شتێکی دی، شتێک بنرێتە پاڵ شتێکی تر.
نانەپێ/nanepê: کتپ:[ هـ][ نانە+ پێ] نیای پا ( هـ)، نیانەپێ، خستنەئەستۆ.
نانەچاڵ/naneçaľ: کتپ:[ هـ][ نانە+ چاڵ] نیای چاڵی، خستنەچاڵ، ناشتنی مردوو.
نانەخاک/nanexak: کتپ:[ هـ][ نانە+ خاک] نیای خاک( هـ)، خستنەناوخاک، ناشتن.
نانەژێر/nanejêr: کتپ:[ هـ][ نانە+ ژێر] نیای چێر، خستنەژێر.
نانەدەست/nanedest: کتپ:[ هـ][ نانە+ دەست] نیای دەس، نیای دەس.
نانەدەم/nanedem: کتپ:[ هـ][ نانە+ دەم] نیای دەم.
نانەدڵ/nanediľ: کتپ:[ هـ][ نانە+ دڵ] نیای دڵ ، خستنەدڵ.
نانەسەر/naneser: کتپ:[ هـ][ نانە+ سەر] نیای سەر، نیانەسەر.
نانەسەرەوە/naneserewe: کتپ:[ هـ][ نانە+ سەرەوە] نیای سەرۆ، نیانەسەرەوە.
نانەشانەوە/naneşanewe: کتپ:[ هـ][ نانە+ شانەوە] نیای شانۆ، بەشانەوە نان.
نانەشوێن/naneşiwên: کتپ:[ هـ][ نانە+ شوێن] نیای شوونی
نانەلاوە/nanelawe: کتپ:[ هـ][ نانە+ لاوە] نیای لاوە، وەلانان.
نانەمل/nanemil: کتپ:[ هـ][ نانە+ مل] نیای مل.
نانەوە/nanewe: کتپ:[ هـ] نیانەوە، نیایۆ.
نانەیەک/naneyek: کتپ:[ هـ][ نانە+ یەک] پێکەوەنان، نیایۆیوو.
زاراوەی نان لە واتای جیاوازدا |
ئاگرنانەوە/agir nanewe: کتپ:[ هـ][ ئاگر+ نانەوە] ئاویرئەوەنیای.
بەملەوەنان/be milewenan: کتپ:[ هـ][ بەملەوە+ نان] نیای ملۆ.
پێوەنان/pêwenan: کتپ:[ هـ][ پێوە+ نان] نیای پۆ، نیای پۆوە، نیای چو، نیای چووە،
پێدانان/pêdanan: کتپ:[ هـ][ پێ+ دانان] پیانان، نیای پۆرە.
تێنان/tênan: کتپ:[ هـ][ تێ+ نان] تێخستن، نیاینە : نیایەنە.{ وشەنامە، ل، 967}
دانان/danan: کتپ:[ هـ][ دا+ نان] دانین، نیایرە : نیایەرە.
.
.
.
.
{
سەرچاوە :
}