مز ¹ /miz: ن:
[ ماف] حەق( ع : حق)، داد، ڕەوا، ماف، هەق.[ ئینگـ : Right]
1 – قەرەبوو، هەقدەست.[ ئینگـ : rate, wage]
2 – کرێ، مووچە، جەمەکە( کباک).{ گیو، ل، 278}.
3 – بایی، بەها، کریژۆک( کباک)، نرخ.
مز ئاش/miz aş: نتـ:[ کۆن] مزاژ _ مزاش : ئاشانە ، کرێی ئاش.{ خال، ب3، ل، 448}{ هەژار، ل، 806} .
{
بۆ گەڕانی ئاشی دڵ فرمێسکی چاو ئاق دینگزە
غەیری هیجران و ئەسەف چیدی بە من نادا مزە
}{ کوردی}
مزە/mize: ن: کرێ.
مزە ئاسیاو/mize asiyaw: نتـ: مزئاش : بەشی ئاشەوان لە خەلە.
مزەدای/mizeday: کتن:[ هـ][ مزە+ دای] مزەدان _ مزدان.
مزە گرتن/mize girtin: کتپ: مزە گرتەی( هـ)، مزە ساندنی ئاشەوان لە ئاشێر.
مزەوەر/mizewer: نفا:[ هـ] مووچەخۆر، چیرەخۆر. [ ئینگـ : wage earner ].{ گیو، ل، 858}.
مزبەر/mizber: نفا:[ مز+ بەر( بردن)] جاش، کرێگرتە _ کرێگەتی، کرێکار، بەکرێ گیراو. [ ئینگـ : mercenary] { مەردۆخ، ل، 564}.
مزد/mizid: ن:[ د] مز.
مزدان/mizdan: کتن:[ مز+ دان] تۆڵەی چاکە.
مزدە/mizde: نفا:[ مز+ دە( دەر ، دان)] کەسێ کە مز دەدات بە مزبەر.
مزدەر/mizder: نفا: بەکرێگر : کەسێک تشتێک بە کرێ دەدات، هەروەها کەسێک کرێکە دەدات.
مز قنگ/miz qing: نتـ:[ مز+ قنگ] قنگەمزە : کرێی قووندان.{ مەردۆخ، ل، 563}.
مزی/mizî: نفا: کرێگرتە.
مزیار/miziyar: ن: مزی. [ ئینگـ : employment]{ هەژار، ل، 807} .
بەمزدان/bemizdan: کتن:[ بە+ مز+ دان] بەکرێدان.
بەمزدەر/bemizder: نفا: بەکرێدەر.
بێمز/bêmiz: ئانتـ:[ بێ+ مز] بێکرێ.
پاشمز/paşmiz: نتـ:[ ئاب] کرێی بەرخراو، كرێی دواخراو.
پامز/pamiz: نتـ:[ ئەردە][ پا(پێ)+ مز] پالادڕانە، پێلاودڕانە، مزی هاتن.
پێمزگ/pêmzig: ن:[ ئاب] بەخشیش، کرێ.
دەسمز/desmiz: نتـ:[ ئاب][ دەس( دەست)+ مز] دەستکر، لە دەستکرێ وە وەرگیراوە. مافی دەست.
.
.
__________________
مز ² /miz: ئان:[ خوار] مزر، مەیخوەش _ مێخۆش، ترش و شیرین، شرین ئو تال( کباک).[ ئینگـ : bittersweet, tart].
مزەورە/mizewire: ن:[ خوار] مزراویکە.
مزر/mizir: ئان: لە نێوانی ترش و شیرین. [ ئینگـ : tart, slightly sour]
مزراویکە/mizirawîke: ن:[ خوار] جل بڕووکە : چێشتی سماق و هێلکە.
مزراویلکە/mizirawîlike: ن:[ خوار] مزراویکە.
مزرە/mizire: ن:[ خوار] ئاوجۆ، بییرە.
مزرە سێو/mizire sêw: ئانتـ: سێوی ترش.
مزرەکە/mizireke: ن:[ خوار] مزراویلکە، مزراویلکە.
مزرەمەنی/miziremenî: نچ: پرتەقواڵ و لیمۆ و نارنج. …. هتد.
مزرۆکە/miziroke: ن:[ خوار] مزراویکە.
.
.
__________________
مز ³ /miz: ن:[ کیمیـ]
1 – زرێچ( کباک)، قالایی، قەڵایی، قورقۆسم : کانزایەکی نەرمە.{ گیو، ل، 532, 718}،{ مەردۆخ، ل، 564}.
2 – مس.
مزاندن/mizandin: کتپ: پێوەنووساندن، چەسپاندن، لکاندن.
مزەلق/mizeliq: ن: چەسپاو، لکاو، لکیاگ.
مزدار/mizdar: ئانتـ:[ مز+ دار] جگی کۆڵدراوی قەڵایی تێکراو بۆ کەڵایێن.
مزگەر/mizger: نفا:
1 – ئوستای قاپ و قاچاخ سپی کردنەوە.
2 – ئوستای بەڕۆش و قاپ دروستکەر لە پاقر. [ ئینگـ : coppersmith]{ هەژار، ل، 806} .
مزگەری/mizgerî: نچ: خەریکبوون بە دروستکردنی دەفری مسەوە.{ خاڵ، ب، ل، }
.
.
_______________________
مز 4 /miz: ن:[ گیان] بەچکە ئاسک.
بێچووە مامز/bêçuwe mamiz: نتـ:[ گیان][ بێچوو+ ئە+ مامز] کارمامز.
مامز/bêçuwe mamiz: نتـ:[ گیان][ ما+ مز]
1 – ئاهوو، ئاسک، ئاهی، باننز، کەژاڵ، مامبز، وەرەماس.
2 – ماسییەک کە گەرا دادەنێت.{ هەژار، ل، 796}.
3 – مامزە.
مامزە/mamize: ن:
.
.
_____________________
مز 5 /miz: کتن: ڕێک گووشین.{ هەژار، ل، 806}
مزدان/mizdan: کتپ: ڕێک گووشتن.
.
.
_____________________
مز 6 /miz: ن:[ دەنگ] نووز. [ ئینگـ : tedious]
مزاندن/mizandin: کتن:[ دەنگ] بەهێواشی و کزی قسەکردن. [ ئینگـ : elaborate tediously]{ گیو، ل، 858}.
مزە/mize: ن: چوونەوە و دووپاکردنەوەی قسە. { هەژار، ل، 807}
مزەمز/mizemiz: ئانتـ: منجەمنج، نووزنووز : جوونەوەی قسە و درەنگ دەربڕینی.
مزەمزکەر/mizemixker: نفا:[ مزەمز+ کەر( کردن)] کەسێ کە قسەی زوو بۆ نایە و دەێڵێتەوە.
.
.
_____________________
مز 7 /miz: ئان: دەم و لووت سپی.{ گیو، ل، 858}.
.
.
.
.