تەرازوو ¹ /terazû: ن:[ فەل] کەلوو [ لە 23.09- 22.10 ] دووجمکە، ددوانە، کەشکەشان کەشکەلان، کۆمکاسێویا : هەوتەمین کەلوویە لە چەرخی فەلەک یان خولگەی خۆر. کە ڕێکدەکەوێتە هەوتەمین مانگی ساڵی کوردی یەوە کە ئەویش( ڕەزبەر)ـە، چونکە شەو رۆژ لەم کەڵۆیەدا بەرانبەرن، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.[ ئینگـ : orion : ئۆریۆن] [ لا : Libra ]

  کاوڕ    گا   دووانە   قرژاڵ   شێر   فەریک   تەرازوو   دووپشک    کەوان   گیسک   سەتڵ   نەهەنگ 

.

.

______________

تەرازوو ² /terazû: ن:[ پهـ : تەرازووک] ترازوو _ ترازی( هـ)_ تەراز _ تەرازی:

1 . ئامرازی کێشان کە چەند جۆری هەیە و باوترینی دووقاپە دەگەڵ دووشەهێن کە لە لایەک شتوومەک دادەندرێت و لە لای دیکە بەرد یان کیلۆ، لەم سەردەمە چەشنی ئێلێکتریکی و کامپیوتێریی پەیدابووە و جێی جۆرەکانی دیکە لەق کردووە.

2 . بەرابنەر، تەخت، هامار.

دە تەرازوونان/de terazûnan: کتن:[ دە+ تەرازوو+ نان]

1 . کێشان، وەزن کردن.

2 . [ئد] هەڵسەنگاندن و بەراووردکردنی دووکەس دەگەڵ یەکتر.

{ ڕەببی خوڵاگیرم بن …. ئەمنوو دەگەڵ کەچەڵێکی دە تەرازووناوە}{مان. ل. 164}.

تەرازووباز/terazûbaz: ئانفا:[ تەرازوو+ باز] ترازووباز : کەسێک کە لە کێشانی شتوومەک بە تەرازوو فێڵ لە خەلک دەکات و کەمی دەکێشێت، کەمفرۆش >< تەرازوومەند.

تەرازووبازیی/terazûbazîy: نچ:[ تەرازووباز+ ئیی] ترازووبازیی، کەمفرۆشی : کار و کردەوەی کەسی تەرازووباز.

تەرازوودار/terazûbaz: ئانفا:[ تەرازوو+ دار] کەسێک کە لە دوکان یان شوێنی دیکە جنسی مشتەری دەکێشێ و تەحویلیان دەدات.

تەرازووداریی/terazûdarîy: نچ:[ تەرازوودار+ ئیی] ترازووداریی : کاروپیشەیی کەسی تەرازوودار.

تەرازووکردن/terazûkirdin: کتپ: کێشان.

تەرازووکێش/terazûkêş::

تەرازوومەند/terazûmend: ئانفا:[ تەرازوو+ مەند] کەسێک کە تەرازووکەی ڕاستە و لە کێشان دا فێڵ لە خەلک ناکات\\ تەرازووباز.

تەرازوومەندیی/terazûmend: نچ:[ تەرازوومەند+ئیی] ڕاست و ئەمین بوون لە کێشان دا، کار و ئاکاری کەسی تەرازوومەند.

تای تەرازوو/tay terazû: نتـ:[ تا+ئی+ تەرازوو] هەرلایەکی لە هاوسەنگی تەرازوو.

بنکەی تەرازوو/binkey terazû: نتـ:[ بن+ کە+ ئی+ تەرازوو] خاڵی هاوسەنگی لە تەرازوو یان لە هەر تەنێک دابێت.

:: ئاخۆ بنکەی تەرازووی پێڵاوی پاژنەبەرز لە کوێیی دابێت ؟ .

تەرازووی بەننایی/terazûy beninayî: نتـ:[ تەرازوو+ی+ بەننا+ ئیی] تەرازی بەننا ( کباک).

تەرازووی زێڕێنگەریی/terazûy zêřênigeřîy: نتـ:[ تەرازوو+ی+ زێڕێنگەر+ ئیی] تەرازووی مسقاڵ.

تەرازووی مسقاڵ/terazûy misqaľ: نتـ:[ تەرازوو+ ی+ مسقاڵ] تەرازوویەکی چووکە بۆ کێشانی شتی چووک و سووک ( وەک زێڕ، زیو، و دەرمان).

تەرازووی هەوا/terazûy hewa: نتـ:[ فیز] تەرازی هەوایی : ئامرازێکە رێنووێنی هەوا پیشاندەدات.[ ئینگـ : aerostatic balance].

تەرازی/terazî: ن:[ هـ ] [ سۆر، کباک] تەوازوو، كۆمكاسێویا.

میلی تەرازوو/mîlî terazû: نتـ:[ تشت][ میل+ ی+ تەرازوو] کە دوو تاکەی پیاداهەڵواسراوە، پلەپلەکراوە.[ ئینگـ: Beam of balance, lever of balance]{ کەمالنامە، ل، 1031}

.

.

.

.