هێز/hêz: ن:[ زمان] ئاوزان، بڕست، پاشەر _ پاشەرشكا، تاب _ تابشت، توان _ توانایی، توونایی، تین، جەخت، دەستەڵات، وزە، هێزنەمان.[ ئینگـ : Accent].
: زۆرلێکردن.
چۆن هێزەكان پیشان دەدرێن؟ |
بەزۆری هێزەكان پیشان دەدرێن بە دەستەواژەی ئاراستەبڕەكانی یەكە و پێكنەرەكانی هێز. |
ئاڕاستەبڕێكی یەكە ئاڕاستەبڕێكی یەكەی درێژییە، ئاڕاستەكراوە بە درێژی تەوەرەی پۆوتانێک.
ئاڕاستەدارەكانی یەكە لە هاوكێشەكانی ئاڕاستەبڕەكاندا بەكاردەهێنرێن بۆ دیاریكردنی ئاڕاستە بەبێ كاریگەری بڕ. |
لەسیستمی پۆوتانی هاوكێشەیدا، سێ ئاڕاستەداری . k ،j ، i هەیە یەكە جیاوازی نێوان هێزە دەرەكییەكان و هێزە ناوەكییەكان چییە؟ |
كاری تەنەكانی تر لەسەر تەنە سەختەكان ناسراوە بە هێزی دەرەكی.
ئەگەر لاسەنگ بو، هێزێكی دەرەكی دەبێتە هۆی جوڵەی تەنەكە. هێزە ناوەكییەكان هێزەكانن كە بەشەكانی تەنێكی سەخت بەیەكەوە دەبەستێت. هەرچەندە هێزە ناوەكییەكان دەتوانن ببنە هۆی شێوە تێكچونی تەنێک بەڵام هەرگیز بەهۆی هێزە ناوەكییەكانەوە جوڵە نییە. |
هێز پێناسە دەكرێت وەک كاریگەری تەنێک لەسەر تەنێكی دیكە كە جوڵەكەی دەگۆڕێت یان هەوڵدەدات بۆ گۆڕینی جوڵەی تەنەكەی كە كاری كردوەتەسەر.
هێز پاڵنانێكە یان ڕاكێشانێكە كە تەنێک كاردەكاتە سەر تەنێكی دیكە، هێزی كێشكردن، موگناتیزی كارەبایی وەستاو وە كارلێكە نەگۆڕەكان. هێز هێندێكی ئاڕاستەدارە، بڕ و ئاڕاستە و خاڵی كارتێكردنی هەیە. |
.
.
______________________________
هێز/hêz: ن:[ سەز] پاشەر، تاب، توانایی، سووپاخانە، سووپاگە، لەشکر، لەشکرخانە، لەشکرگا.[ ئینگـ: Force، Power]
هێزبڕین/hêzbiřîn: ن:[ هێز+ بڕین] بێ تاقەت كردن، پرزەبڕین.
هێزپێو/hêzpêw: نتـ:[ ئینگـ: Dynamometer].
هێزدار/hêzdar: ن:
هێزدان/hêzdan: ن:
هێزدانەوەی پۆزێتیڤ/hêzdanewey pozêtîv: نتـ: بەهێزکردنەوەی پۆزێتیڤ.[ ئینگـ: Positive reinforcement].
هێزدانەوەی نێگەتیڤ/hêzdanewey nêgetîv: نتـ: بەهێزکردنەوەی نێگەتیڤ.[ ئینگـ: Negative reinforcement]
هێزدەر/hêzder: نفا:[ هێز+ دەر( دان)] توانادەر.
هێزکۆتەیناوە/hêzkoteynawe: کتن:[ هـ][ هێز+ کۆتەی+ ناوە] هێزتێکەوتنەوە.
هێزکۆتەیەنە/hêzkoteyene: کتن:[ هـ][ هێز+ کۆتەی+ ئەنە] هێزتێکەوتن.
هێزلێبڕان/hêzlêbiřan: کتپ:[ هێز+ لێبڕان( لێ+ بڕان)] پرزەلێبڕان، لەتاقەتكەوتن، ماندووبوون.
هێزلێبڕاو/hêzlêbiřaw: ئانفا:[ هێز+ لێبڕاو( لێ+ بڕان)] پرزەلێبڕاو، شەكەت بوو : كەسێكە هەناسەی سواربێت و لەكاتێكدا زیانێكی زۆری لێكەوتبێت.
هێزلێبڕین/hêzlêbiřîn: کتپ:[ هێز+ لێبڕین( لێ+ بڕین)]
1 – پرزەچنین، پرزەلێبڕین، ماندووكردن، بەزاندن، هێزلێبڕین.
2 – بەش لێخواردن، ماف خواردن.
هێزنەمان/hêzneman: شڕ : پاشەرشکا.
هێزوتوانا/hêz û tiwana: نتـ:[ هێز+ و+ توانا] هەناسە، پرزە
هێزی ئاسمانی/hêzî asmanî: ن: باڵان.[ ئینگـ: ].
هێزی با/hêzî ba: ن:[ ئینگـ: Wind force].
هێزی بزوێن/hêzî bizwên: ن: ئاژۆک.[ ئینگـ: Driving force]
هێزی بزوێنە/hêzî bizwêne: نتـ: ئاژۆک( پاڵنەر)، کام، زەبرەی گوڕ، گۆڕانکاری بڕی جووڵانەوە.[ ئینگـ: Impulse].
هێزی پەرچدراو/hêzî perçdiraw: نتـ:[ ئینگـ: restoring force]
هێزی دەرپەڕاندن بۆ دەرەوە/hêzî derpeřandin bo derewe: نتـ:[ ئینگـ: Centrifugal force]
هێزی خێڕا بڵاوبوونەوە/hêzî xêrambiľwbûnewe: نتـ:
هێزی ڕاکێشان بەرەوچەق/hêzî řakêşan berew çeq: ن: بەرەوناوەند.[ ئینگـ: Centripetal]
هێزی ڕاکێشان بۆ ناوەوە/hêzî řakêşan bo nawewe: نتـ: هێزی بەرەو ناوەندی.[ ئینگـ: Centripetal force]
هێزی ڕاکێشانی/hêzî řakêşanî: نتـ:[ زەوی] رافرین.[ ئینگـ: Gravitation]
هێزی زەنبەلەک/hězî zenbelek: نتـ: سپرینگ، فەنەر.[ ئینگـ: Spring power].
هێزی سەرپەرشتیاری لێهاتوو/hêzî serpereştyarî lêhatû: نتـ:[ کار][ ئینگـ: Adequate supervisory force]{ شەهاب، ل، 9}.
هێزی کار/hězî kar: نتـ:[ ئینگـ: Labour، Manpowe]
هێزی کێشی تایبەت/hêzî kêşî taybet: نتـ: قورسایی جۆری. [ ئینگـ: Specific gravity]
هێزی موگناتیسی/hêzî muginatîsî: نتـ:[ ئینگـ: Magnetic force]
بهێز/bihêz: ئانتـ:[ کباک][ ب+ هێز] بەهێز.
بەهێز/behêz: ئانتـ:[ بە+ هێز ]
1 – بەتوانا، بەتاقەت، بەكار، پتەو، جوست، چالاك، خورت، کارا، كاركو : گیانداری ئیشكەری لێهاتوو.
2 – خاوەن دەستەڵات.
بەهێزکردن/behêz: ئانتـ:[ بەهێز+ کردن] هێزپێدان، دەست دارکردن.
بەبێ هێزی/bebê hêzî: ئاکتـ:[ بەبێ+ هێزی] لاوازی.
{
بە ئەسپایی، بەبێ هێزی، بەعاستەم
هەواری ڕۆحم ئەخاتە سەرلەرەی خەم !
}{ گۆران}.
بێهێز/bêhêz: ئانتـ:[ بێ+ هێز]
1 – ئێرەتی( رۆژ)، بێتین، گێچەڵ، ترکزە، تەلەزگە.
2 – لاواز، شلک، لەڕ، ماندوو، بێ ووزە.
بێهێزبوون/bêhêzbûn: کتن:[ بێهیز+بوون] لاوازبوون، ماندووبوون، لەڕبوون.
بێهێزکردن/bêhêzkirdin:کتپ:[ بێهێز+ کردن] لاوازکردن، ماندووکردن، شلکردن.
بێهێزی/bêhêzî: نچ:
1 – ماندووی، بێتڕقەتی، لاوازی.
2 – داماوی، بێدەستەڵاتی.
چەند هەڤهێز/çend hevhêz: ئانتـ:[ چەند+ هەڤ+ هێز] فرەهاوهێزی.[ ئینگـ: Multivalent][ گر : polyvalent]{ سەلاحەدین، ل، 547}
چەند هەڤ هێزی/çend hevhêzî: نتـ:[ چەند+ هەڤ+ هێز+ ی][ گر : polyvalence]{ سەلاحەدین، ل، 666}
.
.
______________________
هێز/hêz: ن:[ فیز] برهـ، پەرتەک، زەبر، تین، وزە. [ لا : sthenia]
هێزلێبڕان/hêzlêbiřan: کتپ: پەرتەکبریان
هێزلێبڕاو/hêzlêbiřaw: ئانتـ: پەرتەکبریاگ.
هێزلێبڕین/hêzlêbiřîn: ن: هێزلەبەربڕین، پەرتەکبڕین.
جۆرەکانی هێز دەبن بە دووبەشەوە |
هێزە بوراییەکان/hêze biwarîyekan: نتـ:[ فیز] ئەو هێزانەی لە دوورەوە کاردەکەن
هێزی بەرکەوتەکان/hêze berkewtekan: نتـ:[ فیز] ئەو هێزانەن کە لەکاتی بەرکەوتنی یەکتری کاردەکەن.
هێزی لێکخشان/hêzî lêkxişan: نتـ:[ فیز] هێزی بەرکەوتەکان.
.
.
.
.