پێ ¹ /pê: ن:[ تۆێ][ پەهلەوی : پاد _ پای : pay]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پاژە | aDAp |
1 – پا _ پاق _ پێق، قاچ، قول، لاق، گیل، لنگ _ لینگ : لە 26 ئێسک پێک دێت، بۆ زیاتر زانین دەربارەی پێ تەماشای ئێسکبەندی مرۆف بکەن و ئەمیش هەروەک لەپی دەست دەكرێت بە سێ بەشەوە ::
بەشی یەكەم | پاژنە یان قولەپێ | كە لە جێی مەچەک و لە حەوت ئێسک پێک دێت. |
بەشی دووەم | شانە | لە پێنج ئێسک پێک دێت |
بەشی سێیەم | پەنجەكان | پێک دێنن و هەروەها پەنجەكانی دەست چواردە پلە پەنجەیان تێدایە و بە هەمان شێوەش دابەش كراۆن. |
2 – سم ( ئاژ)، پاچک، چیق، چیم : ئەم زاراوانە بۆ ووڵاغ و گیانەوەر بەکاردێن.
3 – بەرانبەر، هاوشان و یەکبوون.
:: پێ بە پێ دێتەوە.
4 – دارێكە لە ئاسیاو دا بەرداشی پێ بەرز و نزم دەكرێت.
5 – [ توێ] پدو، پۆ، پوک _ پووک : گۆشتی ددانان.
وەك پێشگرێک دەلكێت بە ناو یان بەكردارێكەوە و واتایەكی نوێ دروست دەكات : |
پێ+ وشە |
: پێ گووتن : پێگووتن.
:: وای پێ بڵێ.
پێ+ بە+ وشە |
: پێ بە خاكسپاردن : پێ بەخاکسپارن.
پێ+ تێ+ وشە |
: پێ تێ كردن : پێتێکردن.
پێ+ دا+ وشە |
: پێداساوین.
پێ+ لە+ وشە |
: پێ لە تەک بردن.
پێ+ لێ+ وشە |
: پێلێنان
: پێلێخشان.
پێ+ لێ+ هەڵ+ وشە |
: پێلێهەڵگرتن.
: پێ لێهەڵ بڕین
:: دەستدرێژی.
پێ+ وا+ وشە |
: پێ وابوون
:: پێم وایە. : ڵام وایە
پێەودان/pêewdan: كتن:[ كهـ] پێوەدان، لێخشان.
پێباز/pêbaz: نتـ:[ پێ+ باز] پردەباز، بەردی پەڕینەوە لەباتی پرد، بەردەباز.
پێبازگ/pê: نتـ:[ كباك][ پێ+ باز+گ] پردەباز، بازگە.
پێباز/Pêbaz: ن:[ جێۆ] ناوی ناوچەیەكە لە گۆیی ڕووباری سیروان.
پێبازە/pêbaze: ن:[ ڕوو] گیایەكە گەڵای وەك پێی باز وایە و چنگدارە.
پێبازۆک/pê::
پێباڵندە/pê: ن:[ ڕوو] ڕووەكێكی كێوییە بۆ لەوەر باشە. لە پێی باڵندە دەچێت. [ ئینگـ : Serradella]
پێ بەپێ/pê: ئاكتـ:[ پێ+ بە+ پێ] پلەبەپلە، شانبەشان، هەروەك، دووبەدوو پێكەوە.
پێبەپێ بوون/pê: ڕس:
پێ بەپێ كردن/pê::
پێ بەتاڵ/pê: ئانتـ:[ پێ+ بەتاڵ] پێڵاوی گەورەی فراوان لە ژمارە بەدەر.
پێ بەجێ/pê be cě: ئان:[ پێ+ بەجێ] چەسپاو، دامەزراو، جێگیربوو.
پێبەخشین/pê: كتن:[ پێ+بەخشین]
1 – خەڵاتكردن، پێشكەشكردنی تشتێک بە كەسێک.
2 – لێخۆش بوونی قەرز
:: ئەوەی لە سەرت ماوە هەمووت پێدەبەخشم.
3 – لە كەسێك خۆش بوون لەبەر خاتری كەسێكی دیكە
:: ئەوجار لێی خۆش بەوبەمنی ببەخشە.
پێبەخشیو/pê: ئانفا: خەڵاتكراو.
پێ بەپۆلوان سوووتان/pê: كتن:[ ئد] ترسان و تەمبێ بوون، چاوترسێن.
پێ بە پێهاتنەوە/pê: :[ ] بەرامبەرهاتنەوە، وەك یەك بوون، بەقارای یەك بوون.
پێ بەدارە/pê: نتـ:[ پێ + بە+ دار+ ئە] ئێسكێكە بەدەم ڕان و قۆڵی گیاندارەوە وەكوو چاكڵ وایە.
پێ بەداوەوە بوون/pê be dawewe bŭn: ن:[ ئد] تووشی چورتم بوون، تووشی گێچەڵ بوون.
پێ بەر/pê: ن:[ ؟ ] وان، وانە، پارێزەر.
پێ بەركردن/pê: كتپ:[ ] پارێزەر كردن.
پێ بەری/pê: :[ ] پارێزەری، پارێزگاری.
پێ بەرێتی/pê: نتـ:[ ] پارچە زەوی یا هەرێمێكە داگیركرابێت.
پێ بەزەوی داگرتن/pê: كتن: پابەزەویا ساوین، سووربوون لەسەر تشتێك.
پێبەستە/pê: ن:[ پێ+ بەستە] پابەستە.
پێبەستەبوون/pê: كتن:[ پێ+ بەستە]
1 – پابەستەبوون، پابەندبوون.
2 – هۆگربوون، گیرۆدەبوون.
پێبەستیی/pê: نچ:[ پێ+ بەست+ ئیی] پابەستە.
پێبردن/pêbirdin: نفا:[ پێ+ بردن]
1 – گومانبردن، بەڕاستزانین.
2 – پەیبردن، ڕێبردن، ڕێگوبردن.
پێبڕ/pêbiř: ئانفا:[ پێ+ بڕ( بڕان)]
1 – گۆمی قووڵی پەی نەدەر.
2 – نەرم، بێ مشوار، بێفریشك.
پێبڕان/pêbiřan: كتن:[ پێ+ بڕان]
1 – بەنسیب بوون، بەركەوتن، وەدەسكەوتن.
:: ئەو كوڕ و كچە پێكبڕان.
:: لەئەوماڵە هیچم پێ نەبڕا.
2 – بێ مشواری، بێ فریشكی.
پێبڕانەوە/pê biřan: كتن:[ پێ+ بڕان+ ەوە] ( لە شوێنێك) بڕانەوەی هاتووچۆ، وازهێنان لە ئامووشۆ، پێ لێبڕین \\ پێ كرانەوە.
پێبڕاو/pêbiřaw: نفا:[پێ+ بڕاو( بڕان)] پشك.
پێبڕین/pêbiřin: كتن:[ پێ+ بڕین] شوێن گێران، دوای شۆپ كەوتن.
پێبڕینەوە/pêbiřin: كتن:[ پێ+ بڕین+ ەوە] بەری هاتوچۆی كەسێك گرتن بۆ ماڵ و شوێنی دیكە.
پێبژاردن/pêbijardin: كتپ: پێ ئەژماردن، تۆڵەلێئەستاندن، ماف لێسەندنەوە، هەقلێكردنەوە لە قەرەبوو و زیان.
پێبژێو/pêbijêw: ئانتـ:[ پێ+ بژێو] بژێو، مایەی ژین : ئازووخەیەكە كە مرۆڤ پێی دەژێت.
پێبوون/pêbûn: كتن:[ پێ+بوون]
1 – بەڕۆژووبوون، ڕۆژووگرتن
:: من ئەمرۆپێم .
2 – لەپابوون _ لەپاهەبوون
:: پوڵت پێیە ؟.
3 – داگیرسانی ئاگر
:: چراكە پێكە.
:: ئاگرەكە پێبوو.
4- دەستور و رێ و شوێن
:: بەوپێیە ناوێ بچین.
پێ بلقانی/pê: ن:[ هـ] جۆرە گەمەیێكی منداڵانەیە.
پێبلقە/pêbilqe: ن:[ دزە] نەردەوان، نەردیوان.
.
.
____________________
پێپەتی/pê: ئانتـ:[ پێ+ پەتی]
1 – پێخاووس، پێخوواس، بێ پێڵاو، پاپەتی.
2 – [ مجـ] هەژار و نەدار.
پێ پەتێتی/pê: ئاكتـ:[ پێپەت+ئێتی] پێخاووسێتی.
پێپەلنگ/pêpeling: نتـ:[ پێ+ پەل(پلە)+نگ] كباك: پێپەلووك.
پێپەلووک/pêpelûk: نتـ:[ كباك][ پێ+ پەل(پلە)+ ئووك] بەردەباز، پێ پێلۆكە: ئەو بەردانەن كە مرۆڤ لە ناو ئاوێی دادەنی تا بەسەریدا بپەڕنەوە.
پێپەجانێ/pêpecaně: نتـ: پاپووچە، جۆرە پێڵاوێكی منداڵانە.
پێپەست/pêpesit: ئانفا:[ پێ+ پەست( پەستان)] پاپەست، پاكوت، پێكوت: شێڵان بەپێ.
پێپەست كردن/pêpesit kirdin: كتپ: پەستاندنەوە بەپێ.
پێپەردە/pê perde: ئانتـ: ئاشكرا، بێپەردە.
پێپەڵاس/pê: نتـ:[ H][ باد] پلیكانی خانوو.
پێپەلنگ/pê: نتـ:[ H][ كباك][ پێ+ پەل( پلە)+نگ] پێ پەیژە، نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە.
پێپەلووك/pêpelǔk: نتـ:[ H][ كباك] پێپەیژە، نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە.
پێپەیژە/pê: نتـ:[H][ پێ+ پەیژە] نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە.
پێپرژە/pê: ئانتـ:[ پێ+ پڕژ( پڕژان)+ ئە] چینە: لاق لە خۆڵ وەردانی مریشك بۆ دۆزینەوەی دان.
پێپشیلە/pêpiŝîle: ن:[ ڕوو][ پێ+پشیلە] گیایەكی خۆڕسكە، بەدارو دیوار وگیای دەوروبەری هەڵدەچێت و تێان دەهالێت، گولەگانی زەردی مەیلەوشینە، بەرێكی بچووك بە ئەندازەی نۆكێك دەگرێت كە دەگات ڕەش دەبێت، ئەم گیایە بۆ مەبەستی پزیشكی كەڵكی لێوەردەگیرێت.[ Bot : Hedera Helix].
پێپك/pêpik: نتـ:[ پیش][ كباك][ پێ+ پك( پچووك)] پێچكی مۆبیلیات.
پێپلەكان/pê: نتـ:[H][ بالك][ پێ+ پلە+ كان] نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە، پلیكان.
پێپلیكان/pê: نتـ:[H][پێ+ پلی(پلە+ی) كان] بلەكان، پێسترك، نەردەوان _ نەردیوان _ نێردیوان، پەیژە، پێپەلووك.
پێپلیكانە/pêplîkane: نتـ:[ پێپلیكان+ ئە] نەردەوان، ( تو: قاڵدرمە).
پێپلیكە/pêpilke: نتـ:[ پێ+ پلی( پلە+ی)+ كە] نەردەوانی پچووك.
پێپیلكە/pêpîlike: نتـ:[ پێ+ پیل(پلە)+ كە] نەردەوانێك كە لە بەرد، قوڕ، خشت، یان گەچ دروست كرابێت.
{ تێبـ: گۆرانكاری لە نێوان : پلە، پلی، پیل، بە گوێرەی ناوچە و چەشنەكانی دەگۆرێت، نەك واتاكەی}.
پێپۆش/pêpě: نتـ:[ پێ+ پۆش] پاپۆش، سۆل، كەووش، پاڵا، پێڵاو، پێتاو، پیڵا : هەر تشتێك كە پێ بپۆشێت.
پێپۆك/pêpě: نتـ:[ كباك][ پێ+ پۆك] كوڵو، كوڵوو، كلو، تونگە، كریستال.
پێپێچ/pêpěče: نتـ:[ پێ+ پێچ]
1 – پاپێچ، پێگێڕ، پێخوار.
2 – پاپێچ( ئەردە)، بەلەك پێچ، فیشەكەشێتە.
پێپێچە/pêpěče: نتـ:[ پێ+ پێچە] توێشەبەرە _ توپشوبەرە( ه)، خورجین، سەرهەویر، تووربێن : توورەكەیە كی پەرۆیە، شوانان نانی تێدا دەبەنە دەرەوە.
پێپێكەنین/pêpěkenîn: كتپ:[ پێ+ پێ+ كەنین(كەن{خەن}+ ین)] بزپێوەكردن، تیزپێكردن، قەشمەریی پێكردن، گاڵتەپێكردن.
پێ پێ كردن/pê pě kirdin::
پێ پێوەدان/pê pěwedan::
پێپێوەنان/pê pěwenan: كتن:[ پێ+ پێ+ وەنان]
1 – ڕۆیشتن بەچاڵاكی، ڕۆیین بەخێرایی، ڕاكردن، هەڵاتن، تێقاچان، تێتەقان، بۆدەرچوون، بەسەرەوەنان.
2 – داخستن.
:: دەركە پێی پێوەنێ.
پێپێیانێ/pêpê: نتـ:[ واز][ هـ] هەنگڵەشەلە، گەمەیەكە.
پێ پیانان/pê pyanan:
پێپیرۆزانە/pêpîrozane: نتـ:[ پێ+ پیرۆز+ ئانە(ئان+ ە)] پێمزگ.
پێپیلكەدان/pêpîlikedan: كتن:[ پێ+ پیل(پلە)+ كە+ دان] لاق وە بەر لاقی كەسێك دان بۆ خستنی، پێپیلكەدان.
پێپینگان/pêpînigan: نتـ: ه:[ پێ+ پینگان]1- ڵای پێیان، بەپێچەوانەی سەرینگانە. 2- بەردێكە لە ناوگوریچەدا لەڵای پێیانەوە دادەندرێت.
پێت/pêt: ن:[ كباك] گڕی ئاگر، گرپە و بڵێسە، پێل.
{
هەردەم و هەرسەعەت ژ نو پێتی د سینە نارودو
سەبر و قەراری من د كوعاشق و موبتەڵایی زولت
}{جەزیری}.
پێتێ/pêt: نتـ:[ كباك] بڵێسەی ئاگر.
پێتێ /pêt: نتـ:[ كباك] هەڵاوی ئاگر.
پێتاتە/pêtate: نتـ:[ پیش][ پێ+ تاتە( تەختە)] پێتەتە، پاتەتە، پاگیرە، پائەوشار : بەشێكە لە دەزگای جۆڵایی دایە كە تەختەیەكە لە ژێر پێی جۆڵا دا و لە كاتی جۆڵاییدا پێی لەسەر دادەگرێ و گورد دێتە خوار. { هەر گوردەی دۆخینێكی پێوە شۆأ بۆتەوە كە دەكەوێتە بەر پێی جۆڵا. جۆڵا بە نۆرە و لەسەر نەزمێكی ڕێك، هەر جارەی پێ بە یەكیان دا دەدات و بەم كارە گورەكان بڵند و نەوێ دەكات، تاكوو مەكووك بە نێوان تانەكان دا رەت بكات و پۆپەكە جێگیر بكات. وا هەی كە جۆڵا لەبەر پێی جۆی قوڵكەیەك دروست دەكات و سەری پێتاتە دەچێتەوە ئەوێ. ئەو قوڵكەیە پێچاڵ _ ی ناوە. هەروەها جۆڵا زۆر زوو پێ بە پێتانەكان دا دەدات و و لەژێرەوە وەك شەڕەشەپ بكات وایە، ئەم لاق تێوەژاندنە لە زاراوەی جۆڵایی دا شەپیتكەی ناوە}{ گۆڤاری هاوار. ژمارە 8. ڵا: 28}.
پێتەتە/pêtete: نتـ:[ شار][ پێ+ تەتە (تاتە : تەختە)] پێتاتە.
پێتاڤ/pêtav: نتـ:[ كۆن][ كباك][پێ+ تاڤ]
1 – پیتاو، پێڵاو، كەوش، قۆندرە، سۆل.
2 – پارچە تەنراوێكە كە دە پێی دەهاڵێندرێت لە بری گۆرەوی، كاڵەی لەسەر دەڵێ دەكرێت.
پێتاو/pêtaw: نتـ:[پێ+ تاو] ئەم ووشەیە بە تەنها نایە تە گۆكردن دەگەڵ، بەڵكو دووانی یە وەك: كاڵە و پێتاو.
1 – پیتاڤ.
2 – قەیتانی قۆندرە، بەندە پێی قۆندرە، گێتەر، گێترە.
پێتاوە/pêtawe: نتـ:[ پێ+ تاو+ ئە] قەیتانی پێڵاو، پاتاوە، پێتاو.
پیتاوی غەریبی كردنەوە/pětawy ğerîbî kirdinewe: شڕ: یەكەم شوێن یان مالێك لە هەندەران( غەریبایەت)یدا كە لێی سەقامگیر دەبن، سەرەتای ناسیاوی لە غەریبایەتیدا.
{ میوانی ئەو پیرێژنە بوو، كە هەوەڵ جار لە موسڵێ، كاڵە و پێتاوی غەریبی لە ماڵە وان كردەوە}
{ سەعید و میر سێوەدین. ل. 242}.
پێتاگ/pêtag: ن:[ كباك]
1 – ئەنبار.
2 – شەڵخە، پلوورە.
پێتاگ كرن/pêtag kirin: كتپ:
1 – ئەنبار كردن.
2 – پلورەكردن.
پێتاو/pêtaw: نتـ:[ نخ][ پێ+ تاو] نەخۆشی تینووكەوتن، تینووكەوتنی.
پێتاوكردن/pêtawkirdin: كتپ: تینووكەوتن، تووشی نەخۆشی تێر لە ئاو نەخواردنەوەبوون.
پێتەخت/pêtexit: نتـ:[ پێ( پا)+ تەخت] پاتەخت.
پێتەتە/pê: نتـ:[ پێ+ تەتە( تەختە)] پێتاتە.
پێتەك/pêtek: نتـ:[ هـ][ پێ+ تەك] جیاز، گیاز : كەو و پەلێكە كە لە گەڵ بووكێ دەنێردرێتە ماڵی زاوا.
پێتر/pê: ئان:[ كباك، جز، بۆتا] پتر، زیاتر.
پێتێكردن/pê: كتپ:[ پێ+ تێ+ كردن]
پێتێنان/pê: كتن:[ پێ+ تێ+ نان]
1 – چوونە نێوو قۆناغێكی دیكەی تەمەن
:: سێ ساڵی تەواو كردوە و پێی دە چوار ساڵە ناوە.
2 – پێ دە شوێن وجێگەیەك نان :: حەقت نیە پێ دە ژوورێ بنێی.
پێ تێنانەوە/pê:: هاتووچۆكردنەوە و سەردانی شوێنێك
:: هەتا ماوم تازە پێ دە ئەو ماڵە نانێمەوە.
پێوپل/pêwpil: نتـ:[ پێ+و+ پل] قاچ وقوول.
پێوتن/pěwǔtin: كتن:[ پێ+ وتن(گووتن _ گفتن)]1- پێكوتن _ پێگوتن. 2- ناوبەگوێدا هەڵدان، ناوخستنەسەر.
3-پێڕاگەیاندن.
پێورە/pěwire: ن:[ ڕوو] پێورەوێنجە: ئاخر بەری وێنجە كە تەواو بەرز نابێتەوە، و كورتەباڵایە.
پێورەوێنجە/pěwirewěnve: نتـ:[ ڕوو][ پێورە+وێنجە] پێورە.
پێوشوێن/pěwŝwěn: نتـ:[ پێ+و+شوێن] پەی، سۆراغ، شوێنەوار، جێپێ.
پێوشوێن گرتن/pěwŝwěn girtin: كتن:[ پێو شوێن+گرتن] وەشوێن كەسێك كەوتن، وەدووكەوتن، سۆراغ گرتن.
پێوشوێن هەڵگرتن/pěwŝwěn heľ girtin: كتپ:[ پێوشوێن+ هەڵ+ گرتن] وەشوێن و سۆراغی كەسێك كەوتن، كە خۆی لەئارا دا نیە ( وەك ڕاكردن، وون بوون)، بەڵام شوێن و ئاسەواری بەجێ ماوە. :: شوێن پێی دز هەڵگرتن.
پێویا/pêwya: نتـ:[ کباک] پێویست،گەرێ، گەرەک، پێداویست.
پێویس/pêwîs: نتـ:[ د][ پێ+ ویس(ت)] پێویست.
پێویست/pêwîst: نتـ:[پێ+ ویست]
1 – گەرێ، گەرەک، پێویا، ئاتاج.
2 – نیاز، ویست_ ویستەن، پێداویست، ئاوسەركەم، ئارەزوو.
3- نامانگور.
پێویستە/pêwîste: ف: [ پێویست+ ـە] گەرەكە، دەبێ، پێدەڤێ( باد)، پێتڤی( باد).
پێویستبوون/pêwîstbǔn: كتن:[ پێویست+ بوون] واجب بوون، ڵازم بوون.
پێویستپێبوون /pêwîstbǔn: كتن:[ پێویست+ پێ+ بوون] ئاتاج پێهەبوون.
پێویستپێكردن/pêwîst pěkirdin: كتپ:[ پێویست+ پێ+ كردن] نامانگوری پێكردن، گەرەكیی پێكردن.
پێویست كردن/pêwîst kirdin: كتپ:[ پێویست +كردن] پێویستی پێ هەبوون.
:: كارەكان جێبەجێ بوون ئیدی پێویست ناكات تۆ بێی.
پێویستن/pêwîstin: كتن:[پێ+ ویستن]
1 – خایاندن، كێشان، پێچوون.
:: زۆری پێدەوێت هەتا من ئەو منداڵانە گەورە دەبن.
2 – پەیوایستن، ئامانگۆری بۆ چتێک، لازم بوون، پێویست بوون.
{
دەلیلی چاک و پاكی پێدەوێ وەسڵی روخ و زولفی
خودا شادی بە شانەیدا، سەفای جەننەت بە ئاوێنە
}{وەفایی}.
پێویستیی/pêwîstyî: نچ:[ پێ+ ویست+ئیی] ئاتاجی. نیاز، ئیحتیاج، پێداویستی.
پێویستیی پێهەبوون/pêwîstyî pě hebûn: كتن:[پێ+ ویست+ ئیی+ پێ+ هەبوون] نیازبە شتێك یان كەسێك هەبوون. :: پێویستیم بە دوو سەد تمەن هەبوو، كەس نەبوو، بمداتێ.
پێوێران/pêwěran: كتپ:[ پێ+ وێران]1- دەرەفەت هاتن. توانایی هەبوون. 2- دەرەقەتی كەسێك یان تڕقمێك هاتن لە شەڕدا. 3- توانایی بەرابەریی كردن دەگەڵ كەسێك لە كێبەركێ یان قسەزانی و….دا.
پێ هاتن/pê hatin: كتن:[ پێ+هاتن]
1 – بەسەرهاتن، بەسەرداهاتن، بەمێشكدا هاتن.
2 – دان پێدانان.
3- بەخۆدا هاتن، پێگەیشتن.
پێهەڵاكوتن/pê heľakutin: كتن:[ پێ+ هەڵ+ ئا+ كوتن(گوتن)] پێهەڵكوتن، پاسین، هەڵنان، تەعریفكردن و بە باشی باسكردنی كاروكردەوەیەك، دیمەنێک یا قەد و باڵای كەسێک.
پێهەڵاوسین/pê heľawsîn: كتن:[ پێ+هەڵاوسین] پێهەڵواسین. پیاهەڵواسین، هەڵواسینی شتێك بە شتێكی بەرزتردا.
پێهەڵپەڕیین/pê heľpeřîyn: كتن:[ پێ+هەڵ+پەڕیین] تووش بوون، تەشەنەكردن.
پێهەڵپەسارتن/pê heľpesartin: كتپ:[ پێ+هەڵ+پەسارتن( سپاردن)] پیهەڵپساردن، پیاهەڵپساردن، ئامراز و شتی درێژی وەك پەیإژە و چەڵەكە و … بە دریژایی بە دیوار یا بە شوێنێكەوە نان بۆ اگرتنیان
پێهەڵپەساردن/pê heľpesardin: كتپ:[ پێ+هەڵ+پەساردن] پیهەڵپسارتن، پیاهەڵپساردن، ئامراز و شتی درێژی وەك پەیإژە و چەڵەكە و … بە دریژایی بە دیوار یا بە شوێنێكەوە نان بۆ اگرتنیان.
:: وەرە یاریدەم بدە ئەو ئاڵوودارانە بە دیوارەوە هەڵپەسێرین.
پێهەڵپڕژان/pê heľpiřjan: كتن:[ پێ+هەڵ+ پأژان]
1 – پێهەڵپژان. پڕشكی ئاو و قوڕاوی قوڵكە و چاڵان بەسەر جل و بەرگی.
:: ماشێن وا بە توندی هات و هەموو ئەو بەفر و قوڕاوەی پێ هەڵپڕژاندین.
2 – خۆپێدادانی پەلەوەر و گیانداری بچووک.
:: كەڵەبابەكە هەر چاوی پێمكەوت پێمهەڵپڕژا.
پێهەڵپژان/pê heľpijan: كتن:[ لەنگە][ پێ+هەڵ+پژان( پڕژان)] پێهەڵپڕژان.
پێهەڵچوون/pê heľçûn: كتن:[ پێ+هەڵ+چوون] پیاهەڵچوون، جۆرێک وەسەركەوتنە، كە پتر بۆ چوونە سەر دار و بەرزاییەكی لەم چەشنە، كە دار یا دارتێل لە باوەش داكرێت و بە پێ لە شووێنێكی چەقاندن خۆ هەڵدەكێشننە سەر.
پێهەڵخلیسكان/pê heľxilîskan: كتن:[ پێ+هەڵ+خلیسكان]
1 – تووشی چورتم بوون، كەوتنەگاشەوە، هەڵە كردن.
2 – سەرسم دان، گڵان، هەڵ نووتان.
پێهەڵخلیسكاندن/pê heľxilîskandin: كتپ:[پێ+هەڵ+خلیسكاندن] گڵاندن، هەڵنووتان.
پێهەڵڕووسكان/pê heľřûskan: كتن:[ پێ+هەڵ+ڕووسكان] چوونەسەر دیوار و بەرزاییەك، بە چەشنێك كە پەنجە وپێ لەدیوار گیركردن بەكاربهێندرێت.
پێهەڵكاڵان/pê heľkaľan: كتن:[ پێ+هەڵ+كاڵان] ئێرەیی بە كەسێك بردن، بەحەسوودیی قسەكردن، پێهە ڵكاڵین.
پێهەڵكاڵین/pê heľkaľîn: كتن:[ پێ+هەڵ+كاڵین ] پێهەڵكاڵان.
پێهەڵكوتن/pê heľkutin: كتن:[ پێ+هەڵ+كوتن(گوتن)] پێهەڵاكوتن، پاسین، هەڵنان، تەعریفكردن و بە باشی باسكردنی كاروكردەوەیەك، دیمەنێك یا قەد و باڵای كەسێك.
:: لە زەماوەند سایەر بەهەر كەس هەڵبڵێ شاباشی لێوەردەگرێ.
پێهەڵگەڕان/pê heľgeřan: كتن:[ پێ+هەڵ+گەڕان] پیاهەڵگەڕان.
1 – وەسەركەوتن لە خوارەوە بەرەوسەر، چوونە سەر لە كێو وبەرزایی.
2 – جڕ و جانەوەر كەوتنە لەش.
:: ئەسپێم پێهەڵگەڕە، لەو مێرووڵانە نزیك مەبەوە پێ تهەڵدە گەڕێن.
پێهەڵگر/pê heľgir: نفا:[ پێ+هەڵ+گر(گرتن)] دەوس دۆز، شوێنهەڵگر، شوێن دۆز.
پێهەڵگرتن/pê heľgirtin: كتن:[ پێ+هەڵ+گرتن]
1 – شتێک بە زۆری بە كەسێک هەڵگڕتن.
2 – خێرا ڕۆیشتن
پێهەڵمیزتن/pê heľmîztin: كتپ:[ پێ+ هەڵ+ میزتن] پێهەڵمیزین، بە پێوە میز بەسەرتاپێی كەسێكدا كردن، لەسەرڕامیزبەشتێک داكردن، پیاهەڵمیزین.
پێهەڵمیزین/pê heľmîzîn: كتن:[ پێ+ هەڵ+ میزین] پێهەڵمیزتن.
پێهەڵواسین/pê heľwasîn: كتن:[ پێ+ هەڵ+ واسین] پێهەڵاواسین، پیاهەڵواسین، هەڵواسینی شتێک بە شتێكی بەرزتردا.
پێ هەڵێنان/pê heľênan: كتن: هەنگاو هەڵێنان، خێراكردن، توندڕۆیشتن
پێ هەنگاو/pê hengaw: نتـ:[ پێ+ هەنگاو] هەنگاوەپێ.
پێ هوورچە/pê hûrçe: نتـ:[ ڕوو][ پێ+ هوورچە] پێوورچە، پێورچە.
پێ هۆگێڵان/pê hogêľan: كتن:[ هـ][ پێ+ هۆگێڵان] پێهەڵگەڕان، پێهەڵچوون.
پێ هۆڵە/pê hoľe: نتـ:[ ڕۆژ][ پێ+ هۆڵە] پاگێرە.
پێهن/pêhin: ن:[ کباک] پین.
پێین/pêyin: ئاكتـ:[ پێ+ ئین] خوار، ڵای خوارەوە، ڵای خوارەوەی پێ.
{
پێلاقێكم دادەوە بەسەرینێ
ئەوی دیكەم دادە بە پێێنێ
بڵێ ئامۆزا سیامەند
گۆڕغەریبەكەی من ئەوەتانێ
}{ گەنج. 314}.
پێی تەختەیی/pêy texteyî: نتـ:[ وەر][ پێ+ ئی+ تەخت+ ئەیی][ ئینگـ : flat foot]
پێی ووشتر/pêy ûştir: نتـ:[ پێی+ ووشتر ]
1 – [ توێ] سمی ووستر.
2 – [ ڕوو] ئەبەنووسی شاخی : درەختێكی گوڵدارە.
پێی هەڵە/pêy heľe: نتـ:[ وەر][ پێ+ ئی+ هەڵە] قاچی هەڵە. [ ئینگـ : wrong foot]
.
.
وەك ناوگرێک دەلكێت بە ناو یان بەكردارێكەوە و واتایەكی نوێ دروست دەكات |
– پێ- /- pê – : ناوگرێكە لە زمانی كوردی كە دەكەوێتە نێوان ئامراز و كردارێک، ناو و كردارێک، وەک
[ لەپێكەوتن ] چەتربوون، لە دەست و دووكەوتن.
[ ددان پێدانان ] دركاندن. لێداگرتن، لەسەرڕۆیین، میچ لەسەرگرتن، بناركردن، پرس درێژكردن.
[ دەپێکردن ] پۆشینی گۆرەوی، دەرپێ، دوولینگە و كەوش.
.
وەک پاشگرێک دەلكێت بە ناو یان بە كردارێكەوە و واتایەكی نوێ دروست دەكات |
وشە+پێ |
:: دەرپێ.
:: سەرپێ.
.
.
_____________________
پێ³/pê: ئمـ:
1 – لەگەڵ
2 – بە
3 – ناو _ بەناو، نێو _ بەنێو
4 – جێ _ جێگا، شوێن
5 – بن، بنک، ژێر، خوارەوەی شتێ
:: پێدەشت.
.
.
_______________________
پێ 4 /pê: ن:[ بیر]
1 – پێوانە، پێودان، حیساب.
:: بەو پێیە بێت، دەبێت دووساڵی دیكەش بخوێنم.
2 – [ فیز] یەكەی پێوانی درێژی = 30.480 سم، 0.3048م، پاوەند = 1.3554 جوول، 12 ئینج، 0،333 یاردە.
3 – ئەندازەی یەک پێ : فووت
:: ئەم ژوورە 10 پێ بەرینە و 16 پێ درێژە.
.
.
پێ 5 /pê: ن:
1 – [ زمان] ناوی دووەهەمین تیپە لە پیتەكانی دەنگدارەكانی ئەلفەبێتی كوردی بە ڕێنووسی ئارامی. تەماشای پ بکەن بۆ زیاتر زانین.
2 – ڕێكخەر.
3 – پەی.
.
.
.