شێر ¹ /şêr: ن:[ ئاژ][ فار: شیر][ پهـ: šegr] یهكێكه له زیندهوهره گهورهكانی خێزانی پشیلە، ئاژەڵێکی گۆشخۆرە، زیاتر ئاسک و كهری كێوی و گا راودهكات. کێشی شێری نێرە نزیکەی 150 – 250 کیلۆ گرام دەبێت، کێشی شێری مێینە نزیکەی 120 – 182 کیلۆ گرام دەبێت. درێژی لاشەی نێرەی شیر لەنێوان 170 – 250 سانتیمەتردەبێت، درێژی لاشەی مێیەکەی لەنێوان 140 – 175 سانتیمەتر دەبێت. بەزۆری شێر لە کیشووەری ئەفەریقا لە باشووری بیابانی كێشوهری ئهفهریقیادا دهژین، واتاھەرێمی دارستانی ساڤانا و زەوی گیای ئاوھەوا مامناوەند دەژین. زیندهوهرێكی كۆمهڵایهتییه و لهشێوهی كۆمهڵهدا پێكهوه دهژین. ههر كۆمهڵه شێرێک له یهک تا دوو نێرو ژمارهیهكی زۆر مێ پێک دێت. ئهگهر كۆمهڵهكهش گهوره بێت دهكرێت له نزیكهی 40 شێر پێكبێت. ژیانی پێكهوهیی بهكۆمهڵی شێر ههلی راوكردنی سهركهوتوانهو پاراستنی بێچووهكان، زیاتر دهكات.تەمەنی شێر لەنێوانی 12 بۆ 14 ساڵ دەبێت وە هەندێ جارگەیشتووەتە 20 ساڵ. وەک لەژیاری فیرعەونی و بابلییەوە شێر وێنەی ئازایی و مرۆڤی پێش وێچووێندراوە.[ ناوی زانستی: Panthera leo]
بێوڵەشێر/bêwľeşêr: ئانتـ:[ ئاژ][ بێوڵە+ شێر] بەچکەشیر.
تولەشێر/tuleşêr: ئانتـ:[ ئاژ][ تولە+ شێر]
فەرخەشێر/ferxeşêr: ئانتـ:[ ئاژ][ فەرخە+ شێر]
کۆرپەشێر/korprşêr: ئانتـ:[ ئاژ][ کۆرپە+ شێر]
شێرەبەفرینە/şêrebefirîne: نتـ:[ شێرە+ بەفرینە] شێرێکە لەبەفر دروستدەکرێت، لەلایەن منداڵانەوە.
شێرەکێوی/şêrekêwî: نتـ:[ شێرە+ کێوی]
شێرەوان/şêrewan: نتـ:[ شێر+ ئەوان] کەسێکە کە شێر بەخێو دەکات.
شێرەوانی/şêrewanî: نچ: پێشەی بەخێوکردنی شێر.
شێری نەڕ/şêrî neř: ئانتـ:[ شێر+ ی+ نەڕ] مەبەست شێڕی ئازایە.
{
کەللـە وەک جەڕەی شەرابی پڕنیشات و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ ئاهووی بەر گورگی سەفەر قەمچی نەچێژ
}{ نالی، ل، 225}{ شاعیران، ل، 637}
.
.
_________________________
شێر²/şêr: ن:[ فەل] کەلووی شێر پێنجەمین کەلووە لە کەلووەکانی ساڵدا : دیمەنی کۆمەڵە ئەستێرەیەکە، لە بەشی باکووری زەوی دەبیندرێت، خولگەی خۆر و کەوانی 30 پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی گەلاوێژدایە. ڕێك دەکەوێتە پێنجەمین مانگی ساڵی کوردییەوە ئەویش بە خەرمانان دەناسرێت.[ لا : Leo]
کاوڕ | گا | دووانە | قرژاڵ | شێر | فەریک | تەرازوو | دووپشک | كەوان | گیسک | سەتڵ | نەهەنگ |
تایبهتمهندیهکانی کەلووی شێر.
23. 7 – 22. 8. | |
هەسارە | هەتاو |
لە كۆمەڵی | ئاگر |
گەورەترین هەڵكەوتەیی | بەجەرگی |
ئاست بەرزیی | پیلانگێڕی یان پیلان دانان |
هەوڵەكان | گەیشتن بە ئاستێكی زۆر بەرز یان باش |
ئامانج | گەیشتن بە زۆر شت |
گەورەترین هەڵە | خۆ بەزلزان |
ڕۆژی بەخت | یەكشەممە |
ژمارەی بەخت | 1، 4، 34، 653، 6743 |
ڕەنگی بەخت | زەرد، زەردی زێڕ، گوڵەگەنمی |
ئارەزووی مۆسیقا | گشت یان خێرا |
تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی | میهرەبان، بێزارلە درۆ، بەهێز، عاشقی ناووناوبانگ، لەخۆبایی، چالاک وهەڵسوڕاو، حەزی لەپێداهەڵگوتنە، رابەرو فەرمانڕەوا، زوو فریو دەخوات، پڕوزە، راستگۆ، باوێكی نمونە، توڕەییەكەی ترسناكە، حەزی لەمۆسیقایە، دەبێت رێزی لێبگیرێت، كەمێک ئیرەیی هەیە، لێبوردەیە بەڵام لەخۆڕازییە، خوێن گەرمە، هەمیشە پاک و خاوێنە، كتوپڕ توڕەدەبێت. زۆر میهرەبانە و خەڵكی خۆشیان دەوێت. |
پیاوی لەدایكبوونی | شێرێكی سەركەش، عاشقێكی لەخۆبردوو، هاوڕێیەكی راستەقینە و باوكێكی نمونە، بەبێ عەشق ناتوانێت بژی. دڵی لەئاوێنە پاكترو روناكترە، بەڵام توڕەییەكەی تۆفانێكی ترسناک بەرپادەكات. زۆربەی كارەكانی ماڵەوە ئەنجام دەكات. |
ژنی لەدایكبووی | هۆشیار، گەرم و سەرنجڕاكێش، جلی جوان لەبەردەكات، كەسایەتی بەهێزی هەیە، حەزی لە دەسەڵاتە، حەزی لە پێداهەڵگوتن و وەسفكردنە. كاریگەری باشی لەسەر هاوڕێكانی هەیە. دایكێكی میهرەبانە كە هەوڵدەكات منداڵەكانی سەربەخۆییان هەبێت و متمانەیان بەخۆیان بێت. |
خۆشەویستی | لەدایكبوونی بورجی شێر ئاگرینە، گەرمو نەترسە. ئەو حەزی لە چالاكی زۆرە. ئەو لەنێوان خۆشەویستیو پەیوەندییەكی نزیک سنورێک دادەنێت و لایەنی بەرامبەر بەسەرنجدان بەوەی چەندە دەتوانێت لەم پەیوەندییە سەرتر بێت هەڵدەبژێرێت. هەرچەند لایەنی بەرامبەر سەربەخۆیی لەدایكبوونی بورجی شێر بپارێزێت، بەختی زیاترە بۆئەوەی لەگەڵیدا بمێنێتەوە. لەدایكبوونی ئەم بورجە بەدوای كەسێكەوەیە سەربەخۆیی لێزەوت نەكات و لەخۆڕازی نەبێت. لەدایكبووانی بورجی شێر لەگەڵ كەسانی دەوروبەریان بەخشندەو میهرەبانن. |
.
.
_____________________
شێر³/şêr: ئان:
1 – ئازا، دلێر. دڵقایم، بەجەرگ، زاڵ، چێڕە، ڕژد، شێرگیر.
2 – [ کباک] شەڕ، جەنگ.{ گیوی. ل. 652}.
شێرانە/şêrane: ئان:[ شێر+ئان+ئە] وەکوو شێر : کردارێکی ئازایانە، کە لە کردەوەی شێر بچێت.
شێرباز/şêrbaz: ئانتـ:[ کباک] بێباك، بێ پەروا.
.
.
_____________________
شێر 4 /şêr: ن:[ ئاب] ڕووپەری قۆشەی قەدیمی کە وێنەی شێرێکی پێوەبوو، ئەو دیوی خەت.{ ناهید. ل. 535}.
شێران/şêran: ن:[ ئەردە] شێروخەت : جوورە قومارێکە بە پووڵی دەکرێت.
.
.
____________________
شێردڵ/şêrdiľ: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
شێرزاد/şêrzad: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
شێرکۆ/şêrko: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
.
.
.
.