ساڵ/saľ: ن:[ کات] ئەوکاتەیە کە زەوی پێیدەچێت لەخولانەوە بەدەوری خۆردا، کە چوار وەرزی ساڵی پێدروست دەبێت و ماوەکەش لەڕۆژژمێری زایینیدا بریتییە لە 365 ڕۆژ و 12 کاژێر، کە بۆ ڕێکخستنی ڕۆژژمێرەکان سێ ساڵ دەکەن بە 365 و ساڵی چوارەم دەکەن بە 366، یاسای زانینی ئەوەی ئایا ئەم ساڵ ساڵێکی پڕە (366) ڕۆژە یان ساڵێکی پڕ نییە بریتییە لەوە دوو ژمارەی کۆتایی ساڵەکە بێنی و دابەشی چواری بکەیت ئەگەر ژمارەکە بەسەر ژمارە چواردا دابەش بوو و ژمارەیەکی تەواو دەرچوو بەبێ ماوە ئەوا ساڵەکە پڕە بەڵام ئەگەر ماوە مایەوە ئەوا پڕنییە؛ نموونە: 2008 دێین دوو ژمارەی کۆتایی وەردەگرین کە ژمارە( 8)ە و دابەشی ژمارە( 4)ی دەکەین دەبینین( 2) دەردەچێت بێ ماوە بەڵام ئەگەر2010 بووایە؛ 4/10=2،5 واتە دوو و نیو کە ژمارەکە نیوی لە گەڵە و تەواو نییە ئەم ئەوە دەردەخات ساڵەکە پڕ نییە.[ ئینگـ: year]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستای دا، وەها هاتووەتە تۆمارکردووە. ل. 566 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
سەرتە | atras | ساڵ |
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستای دا، وەها هاتووەتە تۆمارکردووە. ل. 566 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
یارێ | vrAY | year |
[ سەرنجی دوو پەیڤ ڕایگرتم. هەم بە :Ras.atras: سەرتە:serte. سەر:ser بەواتای ساڵ هاتووە؛ هەم بە : vrAY : یارێ : yare کە چۆن گۆراوە لە زمانی ئینگلیزی هاوچەرخدا بۆ year ]
[ سال لە زمانی ھۆری/خۆری( سوالە)یە]{ د. جەمال رەشید : ظھور الکورد فی التاریخ}{ Ibrahim Surchy}
:: من تەمەنم بوو بە 60 ساڵ.
ساڵان/ saľan: ن:[ ساڵ + ئان] چەند ساڵ، سالەها.
ساڵانە/saľane: ئان:[ ساڵ+ ئانە] ئەوەی پەیوەندی بە ساڵەوە هەبێت.
ساڵەها/saľeha: نتـ:[ ساڵ+ ئەها] چەندەها ساڵ.
ساڵ بەساڵ/saľ be saľ: ئانتـ:
ساڵ بەسەرچوون/saľ beser çûn: کتن:[ کات]
ساڵبڕ/saľbiř: نفا:
ساڵبۆری/ saľborî: نتـ: ساڵی بەسەرچوو.
ساڵ پێو/saľpêw: نفا:[ ساڵ+ پێو( پێوان)]
ساڵ تێپەڕاندن/saľ têpeřandin: ن:[ کات]
ساڵڕۆژ/saľřoj: نتـ:[ کات]
ساڵ گۆڕان/saľ gořan: ن:[ کات]
ساڵنامە/ saľname: نتـ: [ ئینگـ : Calender]
ساڵ نەساڵ/saľ ne saľ::
ساڵنوما/ saľnuma::
ساڵ وەرسووڕان/saľ wersûřan::
ساڵ وەگەڕ/saľ wergeř: نفا: ساڵڤەگر.
ساڵ وەرگەڕان/ saľ wergeřan: :
ساڵ یاد/saľyad: ن:[ کات] .
ساڵیان/saľyan::
ساڵیانە/saľyane::
هەندێک لە جۆرەکانی ساڵ |
ساڵی ئاسایی/saľî asayî: نتـ:[ کات] [ ئینگـ : usual year]
ساڵی ئەستێرەیی/saľî estêreyî: نتـ:[ کات] ماوەی خوڵێکی زەوی بەدەوری خۆر دا، بەپێی ئەستێرە جێگیرەکان و ماوەی دەکاتە 365 ڕۆژ, 6 کاتژمێر, 9 خولەک و 9,5 چرکە. [ ئینگـ : sidereal year]
ساڵی بەسەرچوو/saľî beserçû: نتـ:[ کات]
ساڵی پڕ/saľpiř: نتـ:[ کات] ساڵی تەواو : ئەو ساڵەیە کە مانگی( شوبات) دەبێتە 29 ڕۆژە، بە چوارساڵیک جارێک ڕوودەدات، کە ساڵیک دەکاتە 366 ڕۆژ. [ ئینگـ : leap year, Bissextile year]
ساڵی تیشکی/saľî tîşkî: نتـ:[ کات] ساڵی ڕووناکی.[ ئینگـ : Light year ]
ساڵی جێۆفیزیایی/saľî ciyofizyayî: نتـ:[ کات] ساڵی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی زەوی و کەش.[ ئینگـ : Geophysical year]
ساڵی کارکردن/saľî karkirdin: نتـ:[ ئاب][ ساڵ+ ی+ کارکردن ] ژمارەی کاتژمێرەکانی پۆختەی کارکردن لە ساڵێکدا نزیکەی 1924 کاتژمێر دەبێت. [ ئینگـ : full – time equivalent ]
ساڵی خوێندن/saľî xwêndin: ن:[ کات]
ساڵی دارایی/saľî darayî: نتـ:[ ئاب] ئەو ماوەیەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو بودجەوە. [ ئینگـ : Financial year]{ کەمالنامە، ل، 581}
ساڵی ڕابردوو/saľî řabirdû: نتـ:[ کات] پار : سالێک لەمەوبەر.
ساڵی ڕووناکی/saľî řûnakî: نتـ:[ فیز] ئەو ماوەیەکە کە ڕووناکی لە ساڵێکدا دەیبڕێت، کە دەکاتە ( 000 , 787, 5) ملیۆن میل یان ( 5,88) ملیۆن میل. یەکسانە بە 9468 ملیارد کیلۆمەتر. [ ئینگـ : light year]{ کەمالنامە، ل، 582}
ساڵی زاینی/saľî zaynî: نتـ:[ کات] [ ئینگـ: year of grace]
ساڵی سووڕگەیی/saľî sûřgeyî: نتـ:[ کات] ساڵی خوڵگەیی : ئەو کاتەیە زەوی دەیخاێنێت، کە بەدەوری خۆر دا دەسووڕێتەوە بە گوێرەی فێنکی بەهار و ئەم ساڵ دەکاتە 365 ڕۆژ, 5 کاتژمێر, 48 خولەک و 46 چرکە. [ ئینگـ : Tropical year]
ساڵی کۆچی/saľî koçî: نتـ:[ کات][ ساڵ+ ی+ کۆچ+ ی][ ئینگـ: Mohammadan year]{ کەمالنامە، ل، 582}
ساڵی کوردی/saľî kurdî: نتـ:
ساڵی مانگی/saľî mangî: ن:[ کات] دەکاتە دوانزە مانگ یان 354 ڕۆژ.[ ئینگـ:lunar year , synodic year]
ساڵی نوێ/saľî niwê: ن:[ کات]
ساڵی هەتاوی/saľî hetawî: نتـ:[ کات] ساڵی خۆریی : کە دەکاتە دوانزە مانگ یان 365 ڕۆژ.[ ئینگـ: solar year]
.
نموونەی ساڵ لە ووشەی ئاوێتە دا |
باجی ساڵانە/bacî saľane: ن:[ کات]
بەرگرتنی دارمێو ساڵێك نا ساڵێك/bergirtinî darmêw saľêk na saľêk: نتـ:[ کشت] [ ئینگـ : Alternate bearing]
بەساڵاچوو/besaľaçû: ئانفا:[ بە+ ساڵ+ ئا( دا)+ چوو( چوون)] پیر، تەمەندار _ تەمەن درێژ، گەورەساڵ.
بەساڵاچوون/besaľaçûn: كتن:[ بە+ ساڵ+ دا(د)ی سوواوە+ چوون] بەساڵداچوون، پیربوون، گەیشتنەسنووری پیری.
بەساڵاچوویی/besaľaçûyî: نچ: گەورەساڵی، پیری.
تاقیکردنەوەی ساڵانە/taqîkirdinewey saľane: ن:[ کات]
چەند ساڵێک/çend saľêk: نتـ:[ کات]
چوار وەرزی ساڵ/çwar werzî saľ: ن:[ کات]
خشتەکی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ/xiştekî taqîkirdinewey kotayî saľ: ن:[ کات]
داهاتی ساڵانە/dahatî saľane: ن:[ کات]
دەهـ ساڵ/deh saľ: نتـ:[ دەهـ+ ساڵ]
ڕاپۆرتی ساڵ/řaportî saľ: ن:[ کات]
زنجیرە ساڵێک/zincîre saľêk: نتـ:[ کات]
سەدساڵ/sed saľ: ن:[ کات]
سەری ساڵ/serî saľ: نتـ:[ کات]
کارەساتی ساڵانە/karesatî saľane: نتـ:[ کارەسات+ ی+ ساڵانە] بابەلیچك( كباك)، بەسەرهاتی ساڵانە.
مووچەی ساڵانە/mûçey saľ: ن:[ کات]
مێژووی ساڵ/mêjûy saľ: ن:[ کات]
نمرەی کۆتایی ساڵ/nimrey kotayî saľ: ن:[ کات]
وەرزەکانی ساڵ/werzekanî saľ: نتـ:[ کات] بریتین لە چواروەرز : بەهار، هاوین، پایز، زستان.
هەزار ساڵ/hezar saľ: نتـ:
هەمان ساڵ/heman saľ: نتـ:[ هەمان+ ساڵ]
یەكساڵە/yeksaľe: نتـ:[ ڕوو][ یەك+ ساڵ+ ئە] ڕووەکی یەکساڵی.
یەكساڵە/yeksaľe: نتـ:[ ئاژ ، گیان][ یەك+ ساڵ+ ئە] بچکە یان بێچووی یەکساڵی.
کرمانجی باکوور | کرمانجی ناوەند | کرمانجی باشوور | هەورامی | ||||||
ڕێکەوتی ساڵی زایینی | لەكی | کەلهووری | |||||||
21 . 03 | نیسان | Cêjnan | Nîskan | خاکەلێوە | پەنجە | جیژنان | نەورۆز | ||
21 . 04 | گوڵان | Gulan | Banemîr | گولان | میریان | گوڵان | پاژهـ رەژ | ||
22 . 05 | حەزیران : Hêzîran | Zerdan | Cozerdan | جۆزەردان | گاکور | زەردان | چێڵکڕ | ||
22 . 06 | تیرمە : Tîrmeh | Puşper | Trîmê | پووشپەڕ | ئاگرانی | پەڕپەڕ | کۆپڕ | ||
23 . 07 | تەباخ : Tebax | Gelawêj | گەلاوێژ | مردار | گەلاوێژ | گەلاوێژ | |||
23 . 08 | ئیلون : Elûn | Xermanan | Nûxuşan | خەرمانان | مالەژیر | نوخشان | ئاوەوەرە | ||
23 . 09 | جوتمە : Çiriya Pê | Rezber | Kewcêr | ڕەزبەر | مالەژیر دوماینە | بەران | ترازیێ | ||
23 . 10 | مژدار : Çiriya Pa | Gelarêzan
Xezellwer |
Xêzan | خەزەڵوەر | تویلتەكن | خەزان | گەڵاخەزان | ||
22 .11 | کانون : Çileyé Pê | Sermaviz | Sermawez | سەرماوەز | مانگ سیە | ساران | کەڵەهەرز | ||
22 . 12 | چلە : Çileyê Pa | Befranbar | Befran | بەفرانبار | نووروژ | بفران | ئارگا | ||
21 . 01 | سبات : Sebat | Rêbendan | Sevba | ڕێبەندان | خاکەلیە | بەندان | رابڕان | ||
21 . 02 | ئادار : Adar | Reşeme | Avdar | ڕەشەمێ | مانگ لیە | رمشان | سیاوکام |
.
تەرتیب | ڕۆژەکان | بەراووردی زایینی | وەرز | ||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
فارسی | کەلووەکان | کوردی | |||||
1 | 31 | فروردین | حَمَل | خاکهلێوه | 21 مارس – 20 ئەپریل | ||
2 | 31 | اردیبهشت | ثور | گوڵان | 21 ئەپریل – 21 مایس | ||
3 | 31 | خرداد | جَوزا | جۆزەردان | 22 مایس – 21 حوزەیران | ||
4 | 31 | تیر | سرطان | پووشپەڕ | 22 حوزەیران – 22 تەموز | هاوین | |
5 | 31 | مرداد | اسد | گەلاوێژ | 23 تەموز – 22 ئەیلول | ||
6 | 31 | شهریور | سُنبُله | خەرمانان | 23 ئەیلول – 22 سێپتێمبەر | ||
7 | 30 | مهر | میزان | ڕەزبەر | 23 سێپتێمبەر – 22 ئۆکتۆبەر | ||
8 | 30 | آبان | عقرب | خەزەڵوەر | 23 ئۆکتۆبەر– 21 نۆڤێمبەر | ||
9 | 30 | آذر | قوس | سەرماوەز | 22 نۆڤێمبەر– 21 دیسێمبەر | ||
10 | 30 | دی | جَدْی | بەفرانبار | 22 دیسێمبەر – 20 ژانویه | زمستان | |
11 | 30 | بهمن | دلو | ڕێبەندان | 21ژانویه – 19 فوریه | ||
12 | 30 – 29 |
اسفند | حوت | رەشەمە | 20 فوریه – 20 مارس |
.
.
.
.