کێراتین/kêratîn: ن:[ کیمیـ] مۆلیکیولی کێراتین ڕیشاڵییەکی شێوە لوولی پرۆتینی یە، کە دەوڵەمەندە بە سویستاین : cystein. بەشێوەی لفکە ئاڵۆزکاون بەناو یەکدا، لە شێوەی پەت ڕیشاڵ دروست دەکەن، پتەو و ڕەقە، ناتوێتەوە، ئەم ماددەیە لە ناو زیندەوەرەکانی وەک گیاندارە چوارپێیەکان، باڵندە، ئەمفیبیان، شیردەرەکان هەیە و بە پێکهينەری سەرکی هەژمار دەکرێت، لە دروست بوونی پڕچ و موو و تووکی گیانەوەر. ڕشک، پەڕی باڵندە، دەندووکی باڵندە، نینۆکی دەست و پێ ، قۆچ یان شاخی ئاژەڵ. پارچەی گیانی نەهەنگ و هەروەها بە ڕێژەیەکی کەمیش بەشدارە لە دروست بوونی پێستی زیندەوەیش دا. [ ئینگـ : Keratin]

چارەسەری کێراتین/çareserî kêratîn: نتـ:[ کیمیـ] تیمارکردن بە ماددەی کێراتین. 

شامپۆی کێراتین/kêratînşampoy : نتـ:[ کیمیـ] جۆرە شامپۆیەکە پڕە لە ڕێژەیەکی ماددەی کێراتین. 

.

.

.