شمڵی/šimľî: ن:[ ڕوو] شەمبەلێك : šembelîk( كباك)، شەمبەليك، شەمێلە : گیایەکی ساڵانەیە( تەمەنی ساڵێکە) 20 – 70 سانتیمەتر بڵنددەبێتەوە، قەدەکەی بۆشە و چەندین لقی لێدەبێتەوە، گوڵێکی زەردی بچووك دەگرێت کە دوایی دەبێت بە تۆو کە لە شێوەی گورچیلە دایە و ڕەنگی زەردێکی مەیلە و سەوزە. [ لا : Trigonella foenum-graecum][ ئینگـ : fenugreek][ ع : الحلبە].
{ تێبینی : لە کوردەوارییدا هەر لە زۆر کۆنەوە لەگەڵ ڕەشکە دەکرێتە نانەوە، یەکێکە لەو ڕووەکانەی هەر لە سەردەمانی زۆرکۆنەوە، سەرەتا بۆ چارەسەری ئاژەڵان بەکاربراوە، پێش ئەوەی بەمەبەستی پزیشکی بۆ مرۆڤ سوودی لێوەربگیرێت. میسرییە دێرینیەکان( فیرعەونەکان) بۆ یەکەم جار سوودیان لە شمڵی وەرگرتووە بۆ مەڵهەم بۆ چارەسەر و خاوێن کردنی برین و دۆمەڵ. پاشان بۆ چارەسەری تا( تێ) و گرفتی هەناسە و هەرسکردن سوودی لێوەرگیراوە. دواتر لە شارستانی گرێك و رۆمانی وەك خۆراك و دەرمان بۆ ئەسپ و ماڵات بەکاریان هێناوە}.
.
ناوەڕۆك لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 323 کالۆری | |
پرۆتین | 46%. 23 گ | |
کاربۆهیدرات | 19%. 58 گ | |
رێشاڵ | 100%. 25 گ | |
چەوری | 9%. 6 گ | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 1% |
ڤیتامین B6 | 30% | |
ڤیتامین C | 5% | |
کانزاکان | کالیسیۆم | 17% |
ئاسن | 186% | |
مەگنیزیۆم | 47% | |
پۆتاسیۆم | 22%. 770 مگـ | |
سۆدیوم | 2%. 67 مگـ |
.
چایی شمڵی/šimľî: نتـ:[ خوار] تۆوی شمڵی ماددەی تریمێسیلامین : trimethylamine تێدایە، ئەم ماددەیە هاوشێوەی هۆڕمۆنی ئەسترۆجین حەزی سێکسی ژنان بەهێزتر و چالاكتری دەکات. بۆ هەمان مەبەست لە باکووری کوردستان و ووڵاتی تورکیا بەگشتی ژنان وەك چایی شمڵی دەخۆنەوە. بێجگە لەمەش بۆ ڕۆماتیزم، دابەزاندنی شەکری گلوکۆز و کۆلیسترۆڵ بەسوودە.
تۆوی شمڵی/šimľî: نتـ:[ ڕوو] تۆوی ووشکی شملی بە زۆری باوە لە هیندستان و تایلاند تێکەڵ بە گیراوەی کاری دەکرێت بۆ دروستکردنی بەهارات.
تۆوی شملی هەڵگری ماددەی ستۆلۆن : Sotolon ـە. تایبەتمەندی ستۆلۆن ئەوەیە کە بۆن و بەرامێکی بەهێزی هەیە، بەهاراتی پێدەناسرێتەوە. بۆ نموونە کاتێك خۆراکێك ڕێژەی ستۆلۆنی زۆر تێدابێت، رەنگدانەوەی لە ئارەقە و میزی مرۆڤ دەردەکەوێت. ماددەی دیۆسجنین : diosgenin لە تۆوی شمڵی کاریگەریەکی هەیە هاوشێوەی کاریگەری هۆرمۆنی ئەسترۆجین : ی مێینە، دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئازاری منداڵبوون چونکە دەبێتە هۆی چالاكکردنی منداڵدان، بۆیە بەکاربردنی بەسوودە لەماوەی کۆتایی سکپڕیدا. هەروەها یاریدەدەری خوێن هاتنە لای ئەو ژنانەی سووڕی مانگانەیان دوادەکەوێت و بەگشتی کاتەکانی سووڕی مانگانە ڕێكدەخات، ئازاری سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە. هەروەها زۆرکردنی شیری دایکانی کۆرپەدار دەکات.
گەڵای شمڵی/šimľî: نتـ:[ ڕوو] بە تەڕی یان بە ووشککراوەیی وەك بەهارات و سەوزە سوودی لێوەردەگیرێت.
.
.
.
.
.