ساڵ/saľ: ن:[ کات] ئەوکاتەیە کە زەوی پێیدەچێت لەخولانەوە بەدەوری خۆردا، کە چوار وەرزی ساڵی پێدروست دەبێت و ماوەکەش لەڕۆژژمێری زایینیدا بریتییە لە 365 ڕۆژ و 12 کاژێر، کە بۆ ڕێکخستنی ڕۆژژمێرەکان سێ ساڵ دەکەن بە 365 و ساڵی چوارەم دەکەن بە 366، یاسای زانینی ئەوەی ئایا ئەم ساڵ ساڵێکی پڕە (366) ڕۆژە یان ساڵێکی پڕ نییە بریتییە لەوە دوو ژمارەی کۆتایی ساڵەکە بێنی و دابەشی چواری بکەیت ئەگەر ژمارەکە بەسەر ژمارە چواردا دابەش بوو و ژمارەیەکی تەواو دەرچوو بەبێ ماوە ئەوا ساڵەکە پڕە بەڵام ئەگەر ماوە مایەوە ئەوا پڕنییە؛ نموونە: 2008 دێین دوو ژمارەی کۆتایی وەردەگرین کە ژمارە( 8)ە و دابەشی ژمارە( 4)ی دەکەین دەبینین( 2) دەردەچێت بێ ماوە بەڵام ئەگەر2010 بووایە؛ 4/10=2،5 واتە دوو و نیو کە ژمارەکە نیوی لە گەڵە و تەواو نییە ئەم ئەوە دەردەخات ساڵەکە پڕ نییە.[ ئینگـ: year]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستای دا، وەها هاتووەتە تۆمارکردووە. ل. 566
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە کوردی
سەرتە atras ساڵ

 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستای دا، وەها هاتووەتە تۆمارکردووە. ل. 566
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
یارێ vrAY year 

[ سەرنجی دوو پەیڤ ڕایگرتم. هەم بە :Ras.atras: سەرتە:serte. سەر:ser  بەواتای ساڵ هاتووە؛ هەم بە : vrAY : یارێ : yare کە چۆن گۆراوە لە زمانی ئینگلیزی هاوچەرخدا بۆ year ]

[ سال لە زمانی ھۆری/خۆری( سوالە)یە]{ د. جەمال رەشید : ظھور الکورد فی التاریخ}{ Ibrahim Surchy}

:: من تەمەنم بوو بە 60 ساڵ. 

ساڵان/ saľan: ن:[ ساڵ + ئان] چەند ساڵ، سالەها. 

{
با کۆگای خەمان هۆرگیرمێ بە کۆل
برمێش بە کۆی بەرز، عەودالانی چول
وەیادی ساڵان، وەیادی ساڵان
دلە تو بە یادی وەیەردەی ساڵان
وەسنیشە خەمناک چەنێ خەیاڵان
با بشمێ وە سەیر بارگەی عەودالان
:: بڕیاری تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا. 

ساڵانە/saľane: ئان:[ ساڵ+ ئانە] ئەوەی پەیوەندی بە ساڵەوە هەبێت. 

ساڵەها/saľeha: نتـ:[ ساڵ+ ئەها] چەندەها ساڵ. 

ساڵ بەساڵ/saľ be saľ: ئانتـ:  

ساڵ بەسەرچوون/saľ beser çûn: کتن:[ کات]

ساڵبڕ/saľbiř: نفا:

ساڵبۆری/ saľborî: نتـ: ساڵی بەسەرچوو. 

ساڵ پێو/saľpêw: نفا:[ ساڵ+ پێو( پێوان)]

ساڵ تێپەڕاندن/saľ têpeřandin: ن:[ کات]  

ساڵڕۆژ/saľřoj: نتـ:[ کات] 

ساڵ گۆڕان/saľ gořan: ن:[ کات] 

ساڵنامە/ saľname: نتـ: [ ئینگـ : Calender]

ساڵ نەساڵ/saľ ne saľ::

ساڵنوما/ saľnuma::

ساڵ وەرسووڕان/saľ wersûřan::

ساڵ وەگەڕ/saľ wergeř: نفا: ساڵڤەگر.

ساڵ وەرگەڕان/ saľ wergeřan: :

ساڵ یاد/saľyad: ن:[ کات] .

ساڵیان/saľyan::

ساڵیانە/saľyane::

 هەندێک لە جۆرەکانی ساڵ

ساڵی ئاسایی/saľî asayî: نتـ:[ کات] [ ئینگـ : usual year]

ساڵی ئەستێرەیی/saľî estêreyî: نتـ:[ کات] ماوەی خوڵێکی زەوی بەدەوری خۆر دا، بەپێی ئەستێرە جێگیرەکان و  ماوەی دەکاتە 365 ڕۆژ, 6 کاتژمێر, 9 خولەک و  9,5 چرکە.  [ ئینگـ : sidereal year]

ساڵی بەسەرچوو/saľî beserçû: نتـ:[ کات]

ساڵی پڕ/saľpiř: نتـ:[ کات] ساڵی تەواو : ئەو ساڵەیە کە مانگی( شوبات) دەبێتە 29 ڕۆژە، بە چوارساڵیک جارێک ڕوودەدات، کە ساڵیک دەکاتە 366 ڕۆژ.    [ ئینگـ : leap year, Bissextile year]

ساڵی تیشکی/saľî tîşkî: نتـ:[ کات] ساڵی ڕووناکی.[ ئینگـ : Light year ] 

ساڵی جێۆفیزیایی/saľî ciyofizyayî: نتـ:[ کات] ساڵی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی زەوی و کەش.[ ئینگـ : Geophysical year]

ساڵی کارکردن/saľî karkirdin: نتـ:[ ئاب][ ساڵ+ ی+ کارکردن ] ژمارەی کاتژمێرەکانی پۆختەی کارکردن لە ساڵێکدا نزیکەی 1924 کاتژمێر دەبێت. [ ئینگـ : full – time equivalent ]

ساڵی خوێندن/saľî xwêndin: ن:[ کات] 

ساڵی دارایی/saľî darayî: نتـ:[ ئاب] ئەو ماوەیەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو بودجەوە. [ ئینگـ : Financial year]{ کەمالنامە، ل، 581} 

ساڵی ڕابردوو/saľî řabirdû: نتـ:[ کات] پار : سالێک لەمەوبەر.

ساڵی ڕووناکی/saľî řûnakî: نتـ:[ فیز] ئەو ماوەیەکە کە ڕووناکی لە ساڵێکدا دەیبڕێت، کە دەکاتە ( 000 , 787, 5) ملیۆن میل یان ( 5,88) ملیۆن میل. یەکسانە بە 9468 ملیارد کیلۆمەتر.  [ ئینگـ : light year]{ کەمالنامە، ل، 582} 

ساڵی زاینی/saľî zaynî: نتـ:[ کات]  [ ئینگـ: year of grace]

ساڵی سووڕگەیی/saľî sûřgeyî: نتـ:[ کات] ساڵی خوڵگەیی : ئەو کاتەیە زەوی دەیخاێنێت، کە بەدەوری خۆر دا دەسووڕێتەوە بە گوێرەی فێنکی بەهار و ئەم ساڵ دەکاتە 365 ڕۆژ, 5 کاتژمێر, 48 خولەک و  46 چرکە.  [ ئینگـ : Tropical year]

ساڵی کۆچی/saľî koçî: نتـ:[ کات][ ساڵ+ ی+ کۆچ+ ی][ ئینگـ: Mohammadan year]{ کەمالنامە، ل، 582} 

ساڵی کوردی/saľî kurdî: نتـ:

ساڵی مانگی/saľî mangî: ن:[ کات] دەکاتە دوانزە مانگ یان 354 ڕۆژ.[ ئینگـ:lunar year , synodic year]

ساڵی نوێ/saľî niwê: ن:[ کات]

ساڵی هەتاوی/saľî hetawî: نتـ:[ کات] ساڵی خۆریی : کە دەکاتە دوانزە مانگ یان 365 ڕۆژ.[ ئینگـ: solar year]

.

 نموونەی ساڵ لە ووشەی ئاوێتە دا 

باجی ساڵانە/bacî saľane: ن:[ کات] 

بەرگرتنی دارمێو ساڵێك نا ساڵێك/bergirtinî darmêw saľêk na saľêk: نتـ:[ کشت] [ ئینگـ : Alternate bearing]

بەساڵاچوو/besaľaçû: ئانفا:[ بە+ ساڵ+ ئا( دا)+ چوو( چوون)] پیر، تەمەندار _ تەمەن درێژ، گەورەساڵ.

بەساڵاچوون/besaľaçûn: كتن:[ بە+ ساڵ+ دا(د)ی سوواوە+ چوون] بەساڵداچوون، پیربوون، گەیشتنەسنووری پیری.

بەساڵاچوویی/besaľaçûyî: نچ: گەورەساڵی، پیری.

تاقیکردنەوەی ساڵانە/taqîkirdinewey saľane: ن:[ کات] 

چەند ساڵێک/çend saľêk: نتـ:[ کات] 

چوار وەرزی ساڵ/çwar werzî saľ: ن:[ کات]

خشتەکی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ/xiştekî taqîkirdinewey kotayî saľ: ن:[ کات]  

داهاتی ساڵانە/dahatî saľane: ن:[ کات] 

دەهـ ساڵ/deh saľ: نتـ:[ دەهـ+ ساڵ]

ڕاپۆرتی ساڵ/řaportî saľ: ن:[ کات] 

زنجیرە ساڵێک/zincîre saľêk: نتـ:[ کات] 

سەدساڵ/sed saľ: ن:[ کات] 

سەری ساڵ/serî saľ: نتـ:[ کات]

کارەساتی ساڵانە/karesatî saľane: نتـ:[ کارەسات+ ی+ ساڵانە] بابەلیچك( كباك)، بەسەرهاتی ساڵانە.

مووچەی ساڵانە/mûçey saľ: ن:[ کات]

مێژووی ساڵ/mêjûy saľ: ن:[ کات]  

نمرەی کۆتایی ساڵ/nimrey kotayî saľ: ن:[ کات] 

وەرزەکانی ساڵ/werzekanî saľ: نتـ:[ کات] بریتین لە چواروەرز : بەهار، هاوین، پایز، زستان.

هەزار ساڵ/hezar saľ: نتـ:  

هەمان ساڵ/heman saľ: نتـ:[ هەمان+ ساڵ] 

یەكساڵە/yeksaľe: نتـ:[ ڕوو][ یەك+ ساڵ+ ئە] ڕووەکی یەکساڵی.

یەكساڵە/yeksaľe: نتـ:[ ئاژ ، گیان][ یەك+ ساڵ+ ئە] بچکە یان بێچووی یەکساڵی.

  کرمانجی باکوور  کرمانجی ناوەند  کرمانجی باشوور  هەورامی  
ڕێکەوتی ساڵی زایینی  لەكی  کەلهووری
 21 . 03  نیسان   Cêjnan    Nîskan  خاکەلێوە  پەنجە  جیژنان  نەورۆز
 21 . 04  گوڵان    Gulan  Banemîr  گولان  میریان  گوڵان  پاژ‌‌هـ رەژ
 22 . 05  حەزیران : Hêzîran   Zerdan  Cozerdan  جۆزەردان  گاکور  زەردان  چێڵکڕ
 22 . 06  تیرمە : Tîrmeh   Puşper   Trîmê  پووشپەڕ  ئاگرانی  پەڕپەڕ  کۆپڕ
 23 . 07   تەباخ  : Tebax   Gelawêj  گەلاوێژ  مردار  گەلاوێژ  گەلاوێژ
 23 . 08  ئیلون : Elûn Xermanan Nûxuşan  خەرمانان  مالەژیر  نوخشان  ئاوەوەرە
23 . 09  جوتمە : Çiriya Pê Rezber Kewcêr  ڕەزبەر  مالەژیر دوماینە  بەران  ترازیێ
23 . 10  مژدار : Çiriya Pa Gelarêzan

Xezellwer

Xêzan  خەزەڵوەر  تویلتەكن  خەزان  گەڵاخەزان
22 .11  کانون :  Çileyé Pê Sermaviz Sermawez  سەرماوەز  مانگ سیە  ساران  کەڵەهەرز
 22 . 12  چلە :  Çileyê Pa Befranbar Befran  بەفرانبار  نووروژ  بفران  ئارگا
21 . 01  سبات :  Sebat Rêbendan Sevba  ڕێبەندان  خاکەلیە  بەندان  رابڕان
21 . 02  ئادار :   Adar Reşeme Avdar  ڕەشەمێ  مانگ لیە  رمشان  سیاوکام

.

 
تەرتیب ڕۆژەکان بەراووردی زایینی وەرز
فارسی کەلووەکان کوردی
1 31  فروردین  حَمَل  خاکه‌لێوه  21 مارس – 20 ئەپریل
بەهار
2 31  اردیبهشت  ثور  گوڵان  21 ئەپریل – 21 مایس
3 31  خرداد  جَوزا  جۆزەردان  22 مایس – 21  حوزەیران
4 31  تیر  سرطان  پووشپەڕ  22 حوزەیران – 22 تەموز هاوین
5 31  مرداد  اسد  گەلاوێژ  23  تەموز – 22 ئەیلول
6 31  شهریور  سُنبُله  خەرمانان  23 ئەیلول – 22 سێپتێمبەر
7 30  مهر  میزان  ڕەزبەر  23 سێپتێمبەر – 22 ئۆکتۆبەر
پاییز
8 30  آبان  عقرب  خەزەڵوەر  23 ئۆکتۆبەر– 21 نۆڤێمبەر
9 30  آذر  قوس  سەرماوەز  22 نۆڤێمبەر– 21 دیسێمبەر
10 30  دی  جَدْی  بەفرانبار  22 دیسێمبەر – 20 ژانویه زمستان
11 30  بهمن  دلو  ڕێبەندان  21ژانویه – 19 فوریه
12 30 – 29 
 اسفند  حوت  رەشەمە  20 فوریه – 20 مارس

.

.

.

.