گاسن/gasin: نتـ:[ کشت][ کەرەستە][ گا+ سن( ئاسن) ] پارچ، تيشەی جفت، زنەکێ، گاواسن، گاوەسن، گێسن، گێڵا، گيسن، هالەت، هەوجاڕ: ئامێرێکە لە ئاسن، نووکتیژە، لە دەندەی ئاموور دەخرێت، جووتیار بۆ کێڵانی زەوی بەکاریدێنن.
:: خەتی گاسن.
:؛ گاسنی کە قووڵ دەكێڵێت.
:: گاسنی چهرمۆ باشترین بهڵگهی ئاسنگهریی دێرینی کوردستانه.
گاۉاسن/gawasin: ن:[ تشت][ کشت][ هـ] گاوەسن، گاسن.{ وشەنامە، ل، 794}.
زاراوەی گاسن لە واتای هەمەڕەنگدا |
باسکێش/baskêş: نتـ:[ کشت][ باس( باسک)+ كێش( هێش)] ئێرەقە، باسک و هەوجار، باسكەو جار، مژان : پارچەیەكە لە ئاموور دارێكی درێژی ڕاستە، سەرێكی لە( نیر) دەبەستڕێت و سەرەكەی تری( دەندە) و( پاشبارە)ی ڕێدەخرێنت.
تێبینی |
هێش لە تەركیبی ئەم ووشەیەدا و ووشەیەكی( چەر) و هیچ نەگۆڕاوە بەواتای( گاسن) دێت. |
بەرەنیا/bereniya: ن: [ کشت] هەندێک ووردە ئاسنی دیکە لە گەڵ گاسنەکە تێکەڵ دەکەن و دەیکوتنەوە
بەرنیا/berniya: ن: گاسنێکی کەمێک کۆڵ بووبێت پارچە ئاسنێکی داوێنە سەری و تیژی دەکەنەوە بەو کردەوەیە دەڵێن : بەرنیا.
بەڕوولە/beřûle: ن:[ کشت] کە گاسنەکە کوول دەبێت و نووکی ڕادەکێشن بۆ تیژکردنەوە.
بەیاربڕ/beyarbiř: نفا:[ کشت][ بەیار+ بڕ( بڕین)] ئەو زەوییەی یەک گاسنی لیدەدرێت.
بڕە/biře: ن:[ بڕین][ ل] ناوگرە( سنـ) _ ناوگەرە : بەیاری نێوان دوو کێلگە یان بەرزای نێوان دوو هێلی جووت کە لە ئەنجامی کێلانی زەوی بەگاسن پەیدا دەبێت.
بنە/bine: ن:[ کشت] بەزەویەیەک دەگووترێت کە دووساڵ نەکێل درابێت، لەمانگی بەفرانباردا وەردی یەک گاسنەی دەدرێتەوە، لە مانگی گوڵاندا وەردی دووگاسنەی دەکرێت.
پەڵەدان/peľedan: کتن:[ کەش] ئەو ئەندازە بارینەیە، کە زەوی خووساندبێت و بەئاسانی جووتی تێدابکرێت و کڕە لە گاسنیەوە نەیەت.
تۆقی گاسنی/toqî gasinî: نتـ:[ تۆقی+ گاسنی] تەوقێکە لە دار یا لە ئاسن، کەمەرێکە لە دار و ئاسن دروست دەکرێت.
دۆڵ/doľ: ن: گاسنی سەرچەماو.
دووشاخ/dûşax: ن:[ کشت] نوێکردنەوەی گاسن وەک پێشان.
ڕاستاوێژ/řastawêj: نفا:[ ڕاست+ ئاوێژ( ئاوێژتن : هاوێژتن)] جوانەگایەك كە لەگەڵ گایەك بە ئامووڕی بێ گاسن جووتێ پێدەكەن بۆ ئەوەی ڕابێت و بۆ بەهاڕی ساڵی داهاتوو فێڕی جووتكڕدن بێت.{ ڕێژگە، ل، 139}.
سەرهێش/serhêş: ن:[ سەر+ هێش][ ئەردە] ئەو دارەیە لە کەرەستەی جووتدا، کە گاسنی تێدەخرێت.
سێگاسنە/sêgasine: نتـ:[ کشت][ سێ+ گاسن+ ئە] شیوی سێ جار کێڵێندراوە.
شۆ/şo: ن:[ کشت] یەک گاسن لە پەرێزێ بدرێت.
کووپەی گاسن/kûpey gasin: ئان: بازنەگاس، کاوول : ئاڵقەیەکی ئاسنە لە کووپەی گاسنی درزدار دەخرێت بۆ ئەوەی لێک نەبێتەوە.{ گیو، ل، 736}.
نووکەنیا/nûkeniya: کتپ:[ هـ][ کە] گاسنی کۆل تیژکردنەوە.
وەرد/werd: ن:[ کشت] ئەو شۆیەی گاسنی دووەمی لێدەدرێت : زەوی دوو گاسن کێڵ.
.
.
_____________________
ئێسکی گاسنی/êskî gasinî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ گاسن+ ی] گاسنەئێسک : ئێسکێکە لە ناو کەللەسەر کە جووت ئێسکە نیە، وە دەکەوێتە ناوەندی پێشەوەی کەللەسەر. ئێسكی پشتەوەی تیغەی لووت ـە.
بۆ بینینی وێنەکەی کلیک لەسەر ووشە ئینگلیزیە ببکەن.[ ئینگـ: vomer bone]
.
.
.
.