سەرەتای ئافراندنی فەرهەنگێکی مەزن
خۆش هاتن بۆ ماڵپه‌ری فه‌رهه‌نگی زمانی یه‌کگرتوی کوردی هاوچەرخ.
ماڵپەڕی فه‌رهه‌نگی ئه‌ناهیتا، بەئەوپەڕی نیکبەختییەوە بەکراوەیی وەشانی ئەم فەرهەنگە سەرهێلییە دەکات، کە پڕانی په‌یڤی زوانی کوردی لە خۆ کۆدەکاتەوە، له سه‌رجه‌م شێوه‌زاره‌کانی زبانی کوردی پێکدێت. ئێستاکانێ خەریکی گوێزانەوەی لاپەڕەی کاغەزیین بۆ ڕووپەڕێکی ئێلێکترۆنی بۆ ناو ئەم ماڵپەڕە. هاودەم لە هەوڵی کۆکردنەوە و پێشکەشکردنی مژاری نوێیین بۆ پوختەکردن و تەکووزیکردن لە نێو مژاکەکاندا.
بۆ سوودوەرگرتن لەم ماڵپەڕە نه پێداویستی به ئابوونه هه‌بوونه و نه به خۆتۆمارکردنيش. فەرهەنگی ئەناهیتا پێڤاژۆیه‌کە بۆ زیندوڕاگرتنی زمانی کوردی و به‌ئاوێته‌کردنی هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی زوانی کوردی و ئافراندن و دامه‌زراندنی فه‌رهه‌نگێکی به‌رفراوان، کە گشت ڕشتەزانستییهکان له ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا کۆبکاتەوە و زمانێکی پاراو و ڕەوان ئاراسته‌ی خوێنه‌ری زوانی کوردی بکات. خویا و ڕوونە کە له ڕۆژگاری ئه‌ڤڕۆدا که گلۆباليزم ڕه‌هه‌نده‌کانی خۆی ده‌پێکێت و هه‌ميشه و به‌به‌رده‌وام په‌یڤ و ده‌سته‌واژه و زاراوه‌ی زانستی نوێ دێنه‌کایه‌وه. زمانی کوردیش، وه‌ک زمانێکی زیندوو هاوشانی زمانانی دیکە لە هه‌وڵی خۆپاراستن، خۆزيندووڕاگرتن و خۆنوێکردنه‌وه دایه .
ئه‌غیارم له‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگ چێکرن ئه‌رکی تاکه که‌سێک نیه، به‌ڵام مه‌خابن له مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵی نەمرەوە ئه‌م ئه‌رکه بووه به نه‌ڕێت له لای ئێمه‌ی کورد، گه‌رچی بەرهەمەکان پڕن له هه‌ڵه‌ی زه‌ق و نزمی ئاستی زانستی لە چاو زمانانی دیکە. جێی داخەکە تاوەکو ئێستا وەک نەتەوەی کورد نەمان توانیوە ئینیستیتوتێک دامەزرێنین و کاری تەرخان کرابێت بۆ نووسێنەوەی فەرهەنگی زمانی یەکگرتووی کوردی چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوی کوردستان. بۆیە بە ئەرکی سەرشانی خۆمم زانی وەک تاکێکی ئەم نەتەوەیە، کە چل میلیۆنییە و خاوەن فەرهەنگێکی یەکگرتوو نییە، کارێک بکەم لە بۆ ئافراندنی خەونێکی وەها مەزن بەهەر سێ ئەلفەبێتی ئارامی، لاتینی و ئاڤێستایی.
بۆیه بەئامێزێکی ئاوەڵاوە پێشوازی لەهه‌ر پێشنیار، چاککردنه‌وه‌ی زمانه‌وانی و ڕه‌خنه به‌نرخه‌کانتان ده‌که‌م.
ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌م ئه‌رکه‌م بە تەنها گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆ و وه هومێده‌وارم که توانيبێتم خزمه‌تێکی بچووکی زمانه شیرینه‌که‌ی کوردییم کردبێت.
خۆشبەختانە توانیم زۆربەی ئەو پەیڤانەی کە بە پیتەپزوێنەکانی زمانی کوردی دەستپێدەکەن تۆماریان کەمە نێو ئەم ماڵپەرەوە؛ کە خۆیان لەم پیتانە دەبیننیەوە.
ئـ | ||
ئا , A | ئـ + ا | |
ئە , E | ئـ + ە | |
بزرۆکە، I | ||
ئۆ , ۆ , O | ئـ+ ۆ | |
ئو , و , U | ئـ+ و | |
ئوو , وو , Û | ئـ+ وو | |
ۊ , وێ , Ü | ||
ئێ , Ê | ئـ+ ێ | |
ئی , Î | ئـ+ ی |
یەکەمین پیتی دەنگداری( ب , B )م گواستووەتەوە بۆ لاپەڕەی ئەلەکترۆنی.
ب , B | پ , P | ت , T | ج , C | چ , Ç | ح , Ĥ | خ , X | د , D | ڎ , Đ | ڕ , R |
ڕ , Ř | ز , Z | ژ , J | س , S | ش , Ş | ع , Ä | غ , Ẍ | ف , F | ڤ , V | ق , Q |
ک , K | گ , G | ل , L | ڵ , Ľ | م , M | ن , N | و , W | هـ , H | ی , Y |
ئێستا بەردەومین بۆ گوێزانەوەی ئەم ووشەکانی بەم پیتانەی سەرەوە تۆمار بکەم بۆ ناو ئەم ماڵپەرە بە لاپەرەی ئێلێکترۆنی.
.
ئومێدەوارم جێی پەسەندی ئێوەی بەڕێز بێت.
دروود بۆ ئێوەی هێژا و بەڕێز
یوسف ڕەشید