پیل ¹ /pîl: ن:[ توێ][ پەهلەوی : پەهلووک][ ڕووسی : پلێچۆ : plecho : شان و پیل ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
پێرپسو | پەراسوو |
1 . باسک، باڵ، باهۆ، پەل، زەند، شان، قۆڵ.
{
تەزووی گەرمم بەلەشدادێ، ئەگەرچی
تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە
}{ هێمن}.
2 . دەست و پێ بەیەكەیەكە
:: پیل پیلی كرد.
3 . ڕان
:: پیلی بەرازی : ڕانی بەرازی.
پیل -/- pîl: ن:[ توێ][ کباک]
1 . وەک پێشگر
:: پیڵاڕەش : جەرگ.
:: پیڵا سپی : سی، سیپەڵاک.
2 . سپڵ
.
.
__________
پیل ² / pîl: ن:[ ئاب]
2 . [ ل] پل، پرد.
.
.
__________
پیل ³ /pîl: ن:[ زیند، گیان] فیل.
پیلەتەن/pîleten: ئانتـ:[ پیل+ ئە+تەن] كەسێک كە كەڵەگەت و زل و زەڵام بێت، بەژن و باڵای وەک فیل بێت.
پیلەتەنی/pîletenî: نچ:[ پیل+ ئە+ تەن+ یی][ باشک] پاڵەوانێتی.
{
تەنی راسنی بەخشین پۆشی یی وەک شێر و شوتور
بێ نیازە لە برێشم تەنی یو پیلەتەنی
}{ نالی}.
.
.
___________
پیل 4 /pîl: ن:[ زا ] شەپۆل (ئاو).
.
.
__________
پیل 5 /pîl: ن: مل، هێل ئالی.
.
.
__________
پیل 6 /pîl: ن:[ بیا] باتری ووشک.[ فەر : pile]
.
.
___________
پیل 7 /pîl: ن:[ کات] چاخ، بافت، تاڤ، دەم، سات، كات : ئەندازەیەک لە كات یان بەشێک لە بەشەكانی سەدەیی جێۆلۆجی.
.
.
.
.