شان ¹ /şan: ن:[ توێ] ئافەند، پیل : pîl( کباک) ئێسقانی ڕاست و چەپی مل، هەردوو قۆڵی پێوە بەندە. یان بریتیە لەو جومگەیەی كە دەكەوێتە نێوان بڕبڕەی پشت و قەفەزەی سنگ و ئێسكەكانی باسك و بازووەوە، جومگەی شان لە سێ بەش پێك هاتووە ئەوانیش ( دەفەی شان لەگەڵ ئێسكی باسك جەڵەمە لەگەڵ قەفەزەی سنگ).[ ئینگـ : shoulder].{ د. ئەریوان محهمهد}
شانە/şane: ن:[ توێ][ باد( زاخۆ، دهۆك)، فار] شان.
شان شێلان/şan şêlan: ن:[ توێ] نەرم کردنی شان بەشێوەی شێلان یان مەساج.
شانخوار/şanxwar: نتـ:[ توێ] شانی خوار.[ ئینگـ : Drop Shoulder ].
شانی/şanî: نچ:[ توێ] ئەوەی پەیوەندی بەشانەوە هەبێت.[ ئینگـ : scupular]
شانی بەستراو/şanî bestiraw: نتـ:[ توێ] شانی نەبزێو.[ ئینگـ : Frozen shoulder]{ فەرهەنگی پەزیشکی، ل، 323}.
شانی چۆڵەمەیی/şanî çoľemeyî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ : Scupular Clavicular]
شانی قۆڵی/şanî qoľî: نچ:[ توێ] .[ ئینگـ : Scupular Humeral]
شانی سینگی/şanî singî: نچ:[ توێ] .[ ئینگـ : Scupular Thoracic]
ئازاری شان/azarî şan: نتـ:[ نخ][ ئازار+ ی+ شان] شان ئێشە : جومگەی شان کە لە خاڵی بەیەکگەیشتنی ھەردوو ئێسکی باڵ و دەفەی شان پێکھاتووە، ئەو جومگەیەیە کە لە دۆخێکی تەندروستدا بەراورد بە جومگەکانی دیکەی جەستە، بوار بە زۆرترین جوڵەدەدات لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە. دیارە مرۆڤ لەو تایبەتمەندییەی جومگەی شان کە توانای جوڵەیەی زۆری بەشان و باڵی پێدەدات، لەژیانی ڕۆژانەدا زۆر سودمەندە، ئەگەرچی بەھۆی ھەمان تایبەتمەندییەوە ھەندێکجار دووچاری چەندین جۆر لە کێشە و ئازار دەبێتەوە. پسپۆڕانی ئەو بوارە ھەمیشە جەخت لەو ڕاستییە دەکەنەوە کە جومگەی شان لە ڕووی پێکھاتەییەوە جومگەیەکی زۆر ئاڵۆزە و چارەسەرکردنی لە کاتی ناتەندروستبونیدا ھەروا سانا نییە و زۆرجار ھەمەلایەن و درێژخایەنە. ئاڵۆزی جومگەی شان پەیوەستە بەتوانای زۆری ئەو جومگەیەوە بۆ جوڵاندنی شان و باڵ بەھەموو لایەکداو گەورەیی قەبارەی کەللەی ئێسکی باڵ بەراورد بەو بەشەی دیکەی جومگەی شان، کە لە بەشێکی دەفەی شان پێکھاتووەو لە ڕێی چەندین ماسولکەو بەستەرەوە ئەو کەللەیە لەسەری ڕاگیراوە. [ ئینگـ : scapulalgia]{ زانا احمد قادر}
ئێسکی شان بڕین/êskî şan biřîn: نتـ:[ توێ] ئەوەی پەیوەندی بەشانەوە هەبێت.[ ئینگـ : scapulectomy]{ پەزیشکی، ل، 315}
جووڵاندنەوەی شان/cûľandinewey şan: ن:[ توێ]
خەوتن لەسەرشان/xewtin le ser şan: ن:[ توێ] خەوتن لەسەرشان وەك ئەوە وایە تەنێك بە جومگەی شانی ئەو مرۆڤەوە بێت بەمەش هەوكردن و كلس و هەندێك جار زبری لەناو جومگەدا دروست دەبێت، خەوتن بەلای راست یان چەپدا هیچ زیانێكی نییە بەڵام ئەگەر بەردەوام لەسەر یەك لا بوو ئەوا زیان دروست دەكات ، باشترین جۆری خەوتنیش بۆ مرۆڤ ئەو خەوتنەیە كە لەسەر پشت بێت.
جومگەی شان/cumgey şan: نتـ:[ توێ][ جومگە+ ی+ شان] ئەو جومگەیەی بە هەموو لایەكدا دەسووڕێتەوە.[ ئینگـ : Abrathrosis]
دەفەی شان/defey şan: نتـ:[ توێ][ دەفەی+ شان] باڵەكە، پاڕۆی شان، پوول. [ ئینگـ : shoulder girdle , shoulde Blade]
لاشان/laşan: ن:[ توێ]
ناوشان/ nawşan: ن:[ توێ]
.
.
_______________
شان ² /şan: ن:
1 – [ هـ] ئەنازە، بارە، پایە، پەرەسە، پلە،جێگا، حەنا، گەورەیی شکۆ.
2 – [ جێۆ] تەنیشت تۆقەسەری گرد و چیایانە، ڕێزە.
3 – شایان، شیان، پیشان، ڕيوابوون، تووانین، لەتووانادابوون.{ گیو، ل، 622}
شانان/şanan: کتن:[ هـ] لێدران.
شاناندن/şanandin: کتپ:[ هـ] لێدان.
شانەئازتەیەرە/şane azteyere: کتپ:[ هـ][ شانە+ ئازتەی+ ئەرە] شانە ئازتەیرە : شان داهێڵان.
شانەئاستەیەرە/şane asteyere: کتپ:[ هـ][ شانە+ ئاستەی+ ئەرە] شانە ئازتەیرە : شان داهێڵان.
شانەئەرەدای/şane ereday: کتپ:[ هـ][ شانە+ ئەرە+ دای] شان دادان.
شانەپان/şanepan: ئانتـ:[ هـ][ شانە+ پان] شان پان.
شانەپانی/şanepanî: ئاکتـ:[ هـ][ شانە+ پان+ ی] شان پانی.
شانەپەی شلکەرڎەی/şane pey şil kerđey: کتپ:[ هـ][ شانە+ پەی+ شل+ کەرڎەی ] شان بۆ شل کردن.
شانەتەپا/şane tepa: ئانتـ:[ هـ][ شانە+ تەپا] شان تەپێ : شان داچەکاو.
شانەتەپای/şane tepay: کتپ:[ هـ][ شانە+ تەپای] شان داچەکان.
شانەتەپایەرە/şane tepayere: کتپ:[ هـ][ شانە+ تەپای+ ئەرە] شانەتەپایرە : شان داچەکین.
شانەخڕێ/šane xiřê: ئانتـ:[ هـ][ شانە+ خڕێ] شانەخڕێ.
شانەدایەرە/şane dayere: کتپ:[ هـ][ شانە+ دای+ ئەرە] شان دایرە : شان دادان.
شانەدای وەنە/şane daywene: کتپ:[ هـ][ شانە+ دای+ وەنە] شان دایوەنە : شان لێدان.
شانەشلکەرڎەی/şane şil kerđey: کتپ:[ هـ][ شانە+ شل+ کەرڎەی] شان شل کردن، ناچارکردن، سازش کردن، قایل کردن.
شانەکووڕ/şane kûř: ئانتـ:[ هـ][ شانە+ کووڕ] شان داچەکاو.
شانەوشان/şane û şan: ئانتـ: بەکەشخە و فشی ڕۆیشتن و شان بادان.
شانە هۆر تەکنای/şane hor tekinay: کتپ:[ هـ][ شانە+ هۆر+ تەکنای] شان هەڵتەکاندن.
شان باریك/şan barîk: ئانتـ:[ شان+ باریك] شان زراڤ.
شان بەشان/şan be şan: ئانتـ: بێ پاشە و پێش کەوتن، بەرانبەربوونی دوو کەسانە بەچەشنێك، کەلە ڕێز و تەنیشتی یەکتری یەوەبن.[ ئینگـ : abreast]
شانبهشانی/şanbeşanî: نتـ: بهراوڕێكی، هاوبهری، میتودی بهراوردكردنی دووهزر.[ ئینگـ : Parallelism].
شان بەشانی کێوی/şan be şanî kêwî: کتپ: بەمڵدا سەرکەوتن.
شان بەلای شاندان/şan belay şandan: کتپ: شان لێدان، شان لەشاندان.
شان بڵند/šan biľid: ئان: پایە و بڵند، گەورە و مەزن، بلندجهە( كباك)، جێگەبەرز، شاندار.
شان بڵندی/şan biľidî: نچ: گەورەیی، مەزنی، پایەبەرزی، جێگەبەرزی.
شان پۆش/şan poş: ئان:[ شان+ پۆش( پۆشان)] دەسماڵی ژنان، چشتێکە بدرێتە سەر شاندا.
شان داچەکان/şan daçekan: کتن: شل و شۆڕی ئێخەی پۆشەمەنی.
شان داچەکاو/şan daçekaw: ئانتـ:[ شان+ داچەکاو( داچەکان)] کەسێکە ئێخە و گەردەنەی کراس و کەوا و ئیتری شل و شۆڵ بێت.
شان دای شان/şan day şan: نتـ:[ هـ][ شان+ دای+ شان] هاوشانبوون، لێهاتن.
شاندار/şandar: ئانتـ:[ شان+ دار] شان بڵند.
شاندانەبەر/şandaneber: کتن:[ شان+ دانەبەر] هەوڵدان، تیووەچوون.
شانداهێشتن/şan dahêştin: کتپ:[ شان+ داهێشتن] شاندادان، پاڵکەفتن، درێژبوون، ڕاکشان.
شان شکاندن/şanş ikandin: کتپ:[ شان+ شکاندن] خاوشکاندن.
شان لەشاندان/şan le şandan: کتپ:[ شان+ لە+ شاندان]
1 – خۆگەیاندنە پایەی یەكێکی تر.
2 – کەوتنە ململانێ و خۆڕەسەرخستن.
3 – دەست و پەنجەی یەکتری نەرمکردن.
شانوشان/şan û şan: نتـ:[ هـ][ شان+ ۆ+ شان] شانەوشان : ڕێکردنی بە لەنجە و لار.
شانۆ شۆکنای/şano şokinay: کتن:[ هـ][ شان+ ۆ+ شۆکنای] شن شۆکاندنەوە.
شان و باڵ/şan û baľ: نتـ:[ هـ][ شان+ و+ باڵ] شان وباڵ.
:: … بە ڕاست و چەپ لە لایەن لایەنگرانیەوە بە شان و باڵی هەڵدەڵێن و شکۆ و شەوکەتی خەیاڵی بۆ درووست دەکەن.{ عارف شێخ ئەحمەدی }
شان و پیل/şan û pîl: نتـ:[ هـ][ شان+ و+ پیل] شان و کۆڵ، شان و پشت.
شان و شەپیل/şan û şepîl: نتـ:[ هـ] شان و شەپیلك.
شان و شەپیلك/şan û şepîlik: ئانتـ: بۆ تیزپێکردن بە یەكێك بەكاردەبرێت، کە ئێخەخوار و داچەماو و شان شەپیلکی ناڕێك و ناپوختە بێت.
شان و شکۆ/şan û şiko: نتـ: بەرزی و پایەی شان.
{
کورده بێ شان و شکۆ ماوه و نەما
قیمەتی حەتتا وەکوو توور و گەزەر
کورده فیکری عاقیبەت بینی نی یه
غافڵ و بێ دەرك و بێ سەمع و بەصەر
کورده بێ كەس، هەر کەسێ دێتو بەزۆر
دەیگرێ دەیکا بە گا بێ یا بەکه ر
}{ ناری}
شان و شۆکەت/şan û şoket: نتـ:[ هـ] شان و شکۆ.
شان و قۆڵ/şan û qoľ: نتـ: شان و بازوو.
:: ڕاهێنانێك بۆ سووتانی چەوری شان و قۆڵ.
شان و هەیبەت/şan û heybet: نتـ:[ هـ] شکۆ و سام.
.
.
______________
شان ³ /şan: ن:[ ئەند] پاڕێس( ئەردە)، پاگا _ پاگە، دەرگانە، ئاستانە، بگار، پەی : شوێن پێیە لە كەناری بیران بۆ چوونەخوارەوە و هاتنەسەرەوە، پەیژەی ناو بیر.
.
.
.
.