بورج ¹ /burc: ن:[ بیا][ ع : البرج ]
1 – بورگ، پیک( هـ)، شەهووماکووک، کەڵو : مزڵگەی رۆژ لە ئاسمان.[ ئینگـ : astrological sign]
2 –
مانگی ساڵ کە بەدوانزە کەڵۆ دابەشبوونە بەگوێرەی لێکدانەوەی فەلەک کە بریتین |
بەرخ |
گا |
دووانە( جمگە) |
قرژانگ |
شێر |
هۆشە |
تەرازوو |
دووپشک |
کەوان |
گیسک |
دۆڵچە |
نەهەنگ |
.
تێبینی |
وەک ساڵی کوردی لە 21 یەکی مارسەوە دەست پێدەکات. وە هەروەها ئەم دوانزە کەڵوە دابەش کراون بەسەر چوار ڕەگەزەوە |
ئاگر |
ئاو |
با |
خاک |
3 – قۆنگرەی قوتی قەڵا. پالقە، سەکو، کوونچی .
4 – [ ل] قەڕەوڵی تفەنگ.
بورجی پیرێژن/burcî pîrêjin: نتـ:[ ع: بورج+ ی+ پیرێ+ژن] دووەهەمین هەفتەی ڕەشەمێ کە زۆر ساردە.
بورجی ساردکردنەوە/burcî sardkirdinewe: نتـ:[ بورج+ ی+ سارد+ کردن+ ەوە] ئەو بورجەی کە شتی گەرمی تێدا سارددەکرێتەوە بەتایبەت لە کارگەکاندا.
.
.
_______________________
بورج ² /burc: ن:[ بیا][ ع : البرج ] [ ئینگـ : tower ]
بورجی زەنگ/bûrcî zeng: نتـ:[ بورج+ ی+ زەنگ][ ئینگـ : campanile]
.
.
.
.