نەمان/neman: کتن:[ نە+ مان] بزربوون، پایەدارنەبوون، تەواوبوون، تێداچوون، زەواڵبوون، قاتىون، قت بوون، لەناوچوون، نەبان( هـ).
نەماو/nemaw: ئانفا:[ نەمان] نەماگ، لەناوچوو، تەواوبوو.
نەمانی کێش/nemanî kêş: کتن:[ نەمان+ ی+ کێش] کێش نەمان.[ ئینگـ: weightlessness]
زراو لە پەیڤی لێکدراو و داڕێژراو دا |
ئاساییشت نه‌مان/asayîşt neman: کتن:[ ئاساییشت+ نه‌مان] ئارام لێ هه‌ڵگیران، ئۆقره‌نه‌مان.
ئاقڵ له‌كه‌للـەدانه‌مان/aqiľ le kelile neman: کتن:[ ئید][ ئاقڵ+ له+ كه‌للـە+ دا+ نه‌مان] ناحاڵی بوون، تێنه‌گه‌یشتن، بێئاقڵ بوون.
:: هیچ كه‌س له‌به‌ر داد و واوه‌یلا ئاقڵی ده كه‌للـه‌ی دا نه‌ماوه}{ لاس و خه‌زاڵ. 63}.
ئاهتێدانه‌مان/ahtêdaneman: کتپ:[ ئاهـ + تێدا+ نه‌مان]
1 . هیچ تێدانه‌مان، له‌که‌ڵک که‌وتن
:: کراسه‌که‌ت ئاهێکی تێدا نه‌ماوه.
2 . ئاهـ : مردن.
ئاهده‌به‌ردانه‌مان/ahdeberdaneman: کتپ:[ ئاهـ +ده‌به‌ردا+ نه‌مان] بێهێزبوون، بێخاسیه‌ت بوون
:: ئه‌م پاتترییانه ئاهیان ده‌به‌ردانه‌ماوه، بیان گۆره.
:: پیرۆت ئه‌م جاره‌ش کفنی دڕی، به‌ڵام هیچی تێ ده‌به‌رنه‌ماوه.
ئومێدنەمان/umêdneman: کتن:[ ئومێد+ نەمان] هیوابڕان، هیوالەدەستدان.
ئومێدنەماو/umêdnemaw: ئانفا: هیوابڕاو، هیوالەدەستداو.
خاترنەمان/xatirneman: کتن:[خاتر+ نەمان] بێقەدربوون، ڕێزتیانەمان.
زراونەمان/ziraw neman: كتن:[ زراو+ نەمان ] زراوتۆقین، زراوچوون.
هێڵی نەمان/hêľî neman: نتـ:[ هێڵی+ نەمانی] هێڵی زەواڵ.
هێڵی نەمانی موگناتیسی/hêľî neman mugnatîsî: نتـ:[ فیز] [ هێڵی+ نەمانی+ موگناتیس] هێڵی زەواڵی موگناتیسی.[ ئینگـ: Magnetic meridian]
هیچ پێنەمان/hîç pêneman: کتن:[ هیچ+ پێ+ نەمان] ئیفلاس کردن.
.
.
.
.