ئاو ¹ /aw: ن:[ کیمیـ ][ سانسکریت: ئاپه][ هه‌خامەشینی: ئاپی][ پەهلەوی: ap][ فارسی: اب] ئاب _ ئا‌ڤ( كباک)، ئۆو _ ئوو( لوری).
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستای دا، وەها هاتووەتە تۆمارکردووە 547 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئه‌پ | pa | water |
شێوەزاری | نەشوناس | شوناس | ||
تاک |
كۆ |
تاک |
كۆ | |
کرمانجی باکوور | ەک | ان | ەكە | ەكان |
کرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەكە | ەكان |
هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەكێ |
1 . پێکهاتووه یان فۆرموله‌یه‌کی شله‌ی بێچێژ و بێبۆن و روونه، زۆری لەشوێنێکدا کۆبێته‌وه شین ده‌نوێنێت؛ ئاوێته کیمیایه‌که‌ی ئۆکسجینێک و دووهایدرۆجینه. فۆرموولە کیمییایه‌که‌ی H²O یه. لەسروشتدا به‌ئه‌ندازه‌ی سێ له‌چواری گۆی زه‌ویدا پۆشی وه، وه ته‌نها 2.5 % ئاوی شیرینه. لەپله‌ی 100ی گه‌رمایی ده‌کوڵێت و ده‌بێت بە هه‌ڵم و وه لەپله‌ی هیڤۆک( سفر)دا ده‌مه‌ێت، هه‌روه‌ها بەشێوه‌ی( هه‌ڵم) لەهه‌وا دا هه‌یه و که هه‌وای سارد له‌هه‌ڵم بدات، هه‌ڵمه که چڕده‌بێته‌وه و ده‌بێته‌باران، به‌رف، ته‌رزه دێته‌خواره‌وه. ژیانی مرۆ‌ڤ و گیانداری دیکه‌ی سه‌رزه‌مین به‌ئاوبه‌نده. گه‌ڵێک شتی وه‌کوو( شه‌کر، خوێ) له‌خۆیدا ده‌توێنێته‌وه، ئه‌و ئاوه‌ی بەڕووبار و چۆم و کانیاودا دێت گه‌لێ مادده‌ی تیدا تواونه‌ته‌وه و تۆز و خۆلێکی که له هه‌وادا هه‌یه تێکه‌ڵیبووه، هه‌روه‌ها میکرۆبیشی تێدایه، بۆیه له‌وانه یه خواردنه‌وه‌شی مرۆ‌ڤ تووشی گه‌ڵێک نه‌خۆشی بکات، پێویسته به دا‌و و ده‌رمانی تایبه‌تی یا به کوڵاندن پاکژبکرێته‌وه.[ ئیتالی: aqua][ ئینگـ: water].
2 . [ ڕوو]
شیره یان شیله‌ی فیقی یان ئاووگی میوه و سه‌وزه‌وات |
:: ئاوی ترێ، دۆشاو، تڵته، سه‌رپاته، شه‌ربه‌ت.
:: ئاوی شووتی تووتن خۆشده‌کات.
:: ئاوی گێزه‌ر بۆ تینی چاو باشه.
{
به‌گلی سپی و ئاوی ترێ
دۆشاوی شیرنت چۆن بۆ ده‌کرێت
}{ مه‌لا}.
3 . [ توێ]
جۆرەکانی شلەمەنی کە لە لەش دەردەچن | |
ئاره‌قه( خوێ) | |
ئەسرین، ئەشک، ڕۆندک، فرمێسک | |
تف، لیک | |
شیری دایک | |
تۆماو _ تۆوی( توخمی) هێلکەگەرا | میز |
خێزاو |
هه‌ر شله‌یه‌ک له شلەکانی ناو له‌شی مرۆ‌ڤ یان گیانداره‌کان |
:: له‌حه‌یبه‌تان هه‌موو له‌شی وه‌سه‌رئاوکه‌وت.
:: هێند گه‌رمایه مرۆ‌ڤ هه‌موو گیانی ده‌بێت به‌ئاو.
:: ئاوی زاینده‌گی مه‌ردووم و ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی به‌چکه‌ی خۆیان به شیری مه‌مکیان به‌خێوده‌که‌ن.
:: چاوی پڕبووه له ئاو.
:: پیواز پاکژکردن، ئاو له چاو دێنێت.
{
چەند بەسۆزە ئەی دڵەی سووتاو کزەی هاواری تۆ
دیدە ئەی ئەم هەموو ئاوە کە کردووتە بە جۆ
}{ سالم}
جوانی و تازەیی، ته‌ڕ و پاراو، زێبا شیرینی
:: لێوی به ئاوه.
4 . [ مجـ]
بریسکه و دره‌وشانه‌وه‌ی گه‌وهه‌ر و بەردی بەنرخ |
:: ئه‌ڵماس
:: پیرۆزه
:: یاقووت
{
ده‌و گه‌وهه‌ری نیکته‌ی که له نالی ده‌دان خه‌ڵق
ئاوی نییه وه‌ک ئاگری بێ شه‌وقی دزانه
}{ نالی}.
5 . [ ]هه‌ر پارچه ئاوێک که تا ڕاده‌یه‌ک ژه‌رف( قووڵ) و پان و به‌رین بێت وه‌ک
:: جۆگه
:: ڕووبار
:: ئه‌ستێر
6 . یه‌كێكه له چوار مادده‌كان( ئاو، خاک، با، ئاگر).
7 . پاشگرێكه له زمانی كوردی كه به‌هه‌ندێ ناوه‌وه ده‌نووسێت و وشه‌یه‌كی نۆی دروست ده‌كات
:: سه‌هۆلاو
:: باراناو
:: ماستاو
:: پیازاو .
پێشگرێکە بە زمانی زانستی بە Hydro یان Hydr دەستپێدەکات، بۆ زۆر زاراوەی زانستی بەکاردەبرێت |
ئاواندن/awandin: کتن:[ كیمیا] به‌ئاوشیكردنه‌وه، ئاوشیبوونه‌وه. پرۆسێسێكی كیمیاییه، چۆن مۆلیكیولێک له گه‌ڵ ئاودا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، قه‌باره‌ی مۆلیكیوله كه دووكه‌رت ده‌بێت و بچووكترده‌بێته وه. به‌تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌تۆمی C یان تێدایه.[ ئینگـ: Hydrolysis]
ئاوئاسا/awasa: ئانتـ:[ لێکدراو][ ئاو+ ئاسا] ساف و ڕوون وه‌ک ئاو.
ئاوئەمبار/aw embar: ئانتـ:[ ئینگـ: Reservoir].
ئاوەڕۆ/aweřo: نتـ:[ ئاو+ ئە+ ڕۆ( ڕۆیشتن)] .
ئاوەڕۆی باران/aweřoy baran: نتـ:.[ ئینگـ: watershed].
ئاوەشووشە/aweşûşe: نتـ:[ کیمیـ][ ئاو+ ئە+ شووشە] ناوی باوی سلیکاتی پۆتاسیۆم یان سلیکاتی سۆدیۆمە، وەک کانزایەکی یاردەدەر و بەشی بەتینکەری چەسپ و لکێنەر جێگیرکەرێکی ئاوە لە کۆنکرێتدا و لە کیمیای ئەتەم و هێلکە پاراستندا بەکاردە‌هێندرێت.[ ئینگـ: water glass].
ئاو به‌ئاگرداکردن/aw beagirdakirdin: کتپ:[ ئد]
1 . کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر بەهۆی ئاوه‌وه.
2 . فیتنه، شه‌ر و شۆز نه‌هێشتن.
ئاوبه ئاوه‌دانی دا ده‌ڕوات/awbe awedanî da derwat: شڕ:[ ئد] ئاو به‌شوێنێکدا ده‌روات که ئاوه‌دانبێت.
ئاتا : تێرئاره‌زووی ئاوخواردنه‌وه ده‌کات، گه‌ده‌ی پڕه، تێر‌و ته‌سه‌له، گورچووی پڕه.
ئاوبەخۆدا کردن/awbexodakiirdin: کتپ:[ ئد]
1 . شووشتنی به‌په‌ڵه، بۆ ده‌رکردنی ماندوێتی له‌ش و ڕزگاربوون له گه‌رما و ئاره‌قه و …
2 . غوسڵی شه‌رعی به‌جێهێنان، خۆپاکژکردنه‌وه له له‌ش پیسی، به‌ده‌و جۆره‌ی شه‌ریعه‌تی ئایینی ئیسلام دایناوه( دوای سه‌رجێیکردن).
3 . خۆشووشتن( به‌س بەئاوی سارد).
ئاوبه‌ردان/aw berdan: کتپ:
1 . كردنه‌وه‌ی ئاوی شێره و رژانی ئاو له لووله‌وه.
:: ئاوه‌كه به‌رده‌وه با كۆلانه‌كه ئاو ده‌م.
ئاوبه‌ردانه‌وه/aw berdanewe: کتپ: كردنه‌وه‌ی ئاو به بەر‌ده‌وامی بۆ ماوه‌یه‌ک. ئه‌م كاره‌زیاتر بۆ كاری كشتوكاڵی به‌كاردێت.
ئاو به‌ژێرکاداکردن/aw bejêrkada kirdin: کتپ:[ ئد]
1 . به‌نهێنی کارکردن.
2 . به‌دزیه‌وه ئیشی خۆکردن( ده‌ستی خۆوه‌شاندن).
3 . به‌نهێنی پیلان گێڕان.
ئاوبه‌سه‌رکێشان/awbeserkêşan: کتپ:[ ئد]
1 . وونبوونی زه‌وی و زار و هه‌ر شتێکی تر له ژێر ئاودا.
:: به‌ستێنی چۆمی مه‌هاببات به‌هار ئاو سه‌ر ده‌کێشێت.
2 . خنکانی کیسێک یان نوقم بوونی شتێک که له‌ناو ئاودا بێت و له پأ ئاوه‌که له‌به‌رچی بێت، تێکی وپێچی و بیبات.
ئاو به‌شوێنی لێژه‌وه ناوه‌ستێت/aw beşwênî lêjewe nawestêt: شڕ:[ ئد]
1 . ئاو هه‌میشه هه‌ر به‌ره‌و خوارده‌ڕوات( مه‌به‌ست بەیه‌کێکی ده‌ست بڵاو ده‌گووترێت یان پاره به‌فیڕۆده‌ر یان ئێجگار خوارده بێت).
2 . که‌م ته‌رخه‌می کردن له….، گوێ نه‌دان به…، خستنه‌ئه‌ولاوه.
3 . سستی کردن له…، خستنه پشت گوێ( ئیش، کار، فه‌رمان).
ئاو به‌لووته‌وه ڕانه‌وه‌ستان/aw belûtewe řanewestan: شڕ:
1 . تووشی هه‌ڵامه‌ت هاتن ، په‌سییو(په‌رسیو) گرتن، تووشی په‌تابوون.
2 . باپه‌رکردن و ئاوهاتنه خواره‌وه به‌که‌پوودا.
ئاوبڕ ¹ /awbiř: نفا:[ ئاو + بڕ( بڕین)][ زیند]
ماسی گره، هه‌له‌که‌ی ئاوی، مژگرکی ئاویی.( قنگره).
ئاوبڕ ² /awbiř: نفا:[ ئاو+ بڕ( بڕین)][ نخ] ده‌ردێکه دووچاری ئاژه‌ڵ ده‌بێت له زۆر ئاوی ساردخواردنه‌وه و له‌زمستانانه‌وه کوتوپڕ ده‌یکوژێت به‌تایبه‌ت ماڵات.
ئاوبڕبوون/awbiřbûn: کتپ: تووشی ئاوبڕهاتن.
ئاوبڕ ³ /awbiř: نفا:[ ئاو+ بڕ( بڕین)] ئاوه‌شکێنه، ئاوه‌ژنه.
ئه‌و شوێنه‌ی ئاوی لێ هه‌ڵده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی تری بکه‌ن که‌مه‌به‌سته
:: ئاوبڕی ئاش.
:: ئاوبڕی جۆگه.
تێبینی |
جۆگایه‌که دروست ده‌کرێت له ژوور ده‌می ته‌مبووره‌وه به 50 مه‌ترێک داده‌مه‌زرێندرێت ئاوبڕ له دار دروست ده‌کرێت، ئه‌وجا ده‌رگایه‌کی بچووک له که‌ناری جۆگا که‌وه داده‌نرێت بۆ کردنه‌وه و داخستن له ئاوی ئاشه‌که. هه‌تا ئاشه‌که‌ی پێ وه‌گڕ بخرێت یان بوه‌ستێندرێت. |
ئاو بۆڕژان/aw bořijan: کتپ:[ ئد] ڕاهاتن : له‌سه‌ره‌تا وه فێره كاروكرده‌وه‌یه‌ک بوون.
:: ئه‌و كوڕه‌م ڕۆژێ هه‌تا ده‌تمه‌نی نه‌ده‌مێ ناچێته‌وه فێرگه نازانم چی لێبكه‌م تازه ئاو ێكه بۆی ڕژاوه.
ئاو بۆگه‌رمکردن/aw bo germkirdin: کتپ:[ ئد]
1 . گه‌رم كردن و ئاماده‌كرنی ئاو بۆ شووشتنی مردوو.
2 . [ ئد] له‌مردن نزیكبوون. به‌مردووتێگه‌یشتن.
:: جارێک كه‌وتووییم گرت و له مردن گه‌ڕامه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌یانگووت ئاومان بۆ گه‌رم كردووی و كفنمان بۆ بڕیوی.{ تاریک و ڕوون، ل، 9}.
ئاوبهێنه و ده‌ست بشۆ/aw bihêneûdest bişo: کتنـ، شڕ:[ ئد]
1 . هه‌موو کارته‌واوبووه، کار له‌کارترازا وه .
2 . هیچ نه‌مان( له شتێک یان له کارێک).
ئاوپاریز/awparêz: کتن:[ ئەند][ ئاو+ پارێز] کۆگای ئاو.[ ئینگـ: cistern]{ پەیامی ڕەنج، ل، 47}.
ئاوپرژێن/aw pirjên: کتن:[ ئەند][ ئاو+ پرژێن].[ ئینگـ: wet – pipe]{ پەیامی ڕەنج، ل، 615}.
ئاوتێزان/awtêzan: کتن:[ ئاو+ تێ+ زان] ئاوتێگه‌ڕان.
1 . زار پڕبوون له ئاو به دیتنی شتی ترش بان باسی خواردنێك كه تامه‌زرۆی بێت.
2 . ئاڵوبۆڵبوونی ترێ.
ئاوتێزاندن/awtêzandin: کتن:[ ئاو+ تێ+زاندن] ئاڵوبۆڵكردنی ترێ.
ئاوتێگه‌ڕان/awtêgeřan: کتن: [ ئاو + تێ + گه‌ران] ئاوتێزان.
ئاوتێوه‌ردان /awtêwerdan: کتن:[ ئاو + تێ + وه‌ر+دان] خولاندنه‌وه‌ی ئاو له شتێكی قووڵدا بۆ شووشتنێكی سه‌ره‌تایی.
:: ئاوێكی ده زارت وه‌رده.
ئاوچنین/awçinîn: کتن:[ ئاو+ چنین] ئاوگرتن له میوه و به‌رێک كه ئاودارن.
ئاوخواردنه‌وه/awxwardinewe: کتن:[ ئاو+خواردن+ ه‌وه]
1 . نۆشینی ئاو، نۆشین، ڤه‌خارن.
2 . [ئد] كارێكی زۆر ساناوهاسان.
:: ئه‌سپ ئاژۆتن بۆ من وه‌ك ئاوخواردنه‌وه وایه.
ئاوخۆشكردن/awxoş kirdin: کتن:[ ئاو + خۆش+ كردن] شیله‌وتین كردنی ئاو، تێكه‌ڵ كردنی ئاوی سارد وگه‌رم.
ئاودادان/awdadan: کتن، ن:[ ئاو+ دا+دان]
1 . هه‌ڵمژینی ئاو، ئاوهه‌ڵچنین.
:: ئاو دایه ژوورێ وچ ووڵاتی نه‌هێشتین.
:: كه‌وشه‌كه‌م چ كه‌ڵكی نه‌ماوه ئاودایه‌ده‌داته نیوه‌كه‌ی.
2 . [ نخ] نه‌خۆشییه‌كه له لاقی وولاغی به‌رزه ده‌دات و جومگه یان هه‌ڵده‌مسێ وده‌ڵێی ناوی تێدایه.
ئاوداشتن/awdariştin: کتن:[ ئاو+ دان] ئاودان و دێرانی زه‌وی و ده‌غڵ و دان و باغ ون باخچه، ئاودێران.
ئاودان/awdan: کتن:[ ئاو+ دان]
1 . ئاوەڕشێن : داشتن، ئاودێری، ئا‌ڤدان. تێراوكردنی گژ و گیا. [ ئینگـ : watering]
2 . تێراوكردنی مالات.
3 . ئاو دانه‌ده‌ست كه‌سێک.
ئاودانه‌وه/awdanewe: کتن:[ ئاو+ دان+ ه‌وه] ده‌لانه‌وه‌ی ئاو له نێو هه‌رشتێكی ئاودار بۆ ده‌ره‌وی خۆی.
ئاوده‌ئاوڕۆکردن/awde awro kirdin: شڕ:[ ئد] له ئه‌ندازه به‌ده‌ر خراپه کردن، له ئه‌ندازه تێ په‌ڕاندن.
ئاوده‌رهێنان/aw derhênan: کتپ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Dewatering ] کرده‌ی ده‌رهێنانی بڕی گه‌وره‌ی ئاوه، له مادده‌یه‌ک بێ ئه‌وه‌ی گه‌رمی بکرێت.
ئاوده‌گوناندا گه‌ڕان/aw de gunanda geřan: شڕ:[ ئد] هه‌رزه‌کار بوونی کوڕ، شه‌یتان پێ که‌نین، گه‌یشتنه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که هه‌ستی پیاوه‌تی ده‌بزوێت
:: ئه‌م کوڕه هه قیته قیتێتی ده‌ڵێی ئاو به گونانی دا گه‌ڕاوه.
ئاوڕووناکی یه ! /aw řûnakî ye !: شڕ:[ ئد] کاتێک ئاو له‌ده‌ستی یه‌کێک ده‌ڕژێت به شتێک، به ئه‌نجام باش ده‌زاندڕێت و ده‌ربڕینی ده‌م ڕسته‌یه‌ش بۆ دڵنه‌وایی یه.
ئاوڕێژ/awřêj: نفا: داته‌ڵینی سروشتی زه‌وی به هۆی ئاوه‌ڕۆی ژێرزه‌ویه‌وه.[ ئینگـ: Sinkhole].
ئاوزایینه‌ده‌م/awzayînedem: شڕ:[ ئاو+ زایین+ ه+ ده‌م] ئاو له ده‌م زان.
ئاوشكان/aw şikan: کتن:[ ئاو+ شكان] لادانی ئاوی به‌ردراوه‌ی كشتوكاڵ له ڕێگه‌ی خۆی له‌به‌رهه‌رهۆیه‌ك بێت.
:: ئاوه‌كه له كه‌می داوه، وا بزانم له جێیه‌ك شكاوه.
ئاوشكاندن/aw şikandin: کتپ:[ ئاو+ شكاندن] لادان و گوازتنه‌وه‌ی ئاوی به‌ردراو بۆ لایه‌نێكی دیكه.
ئاوكردن/awkirdin: کتپ:[ ئاو+ كردن]
1 . لێدان و پرژاندنی هه‌ندێك ئاو به‌سه‌رنان یا شتی دیكه بۆ نه‌رم بوونه‌وه.
:: نانه‌كه ئاو با نه‌رم بنه‌وه.
2 . ئاو له‌چاوگه‌ڕان و قه‌تیسبوونی له‌به‌ر نه‌خۆشی یان هۆیه‌كی دیكه.
3 . په‌یدابوونی زنچكاو له‌كران و برین دا.
4 . [ ئد] خوردكردنه‌وه و فرۆشتنی كالای له سه‌رده‌ست ما‌و.
ئاوگه/awge: نتـ:[ئاو+گه] کۆگای ئا‌ڤ، ئووگه ( کهـ).
ئاو له ئاوه‌ڕۆ بران/aw le awero biran: شڕ:[ ئد]
1 . ئیشک بوون و له جڕایی بوون که‌وتنی ئاو.
2 . کوێربوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێر‌و بێر.
ئاو له‌به‌ر دڵ ڕۆیین/aw leber dil řoyin: شڕ:[ ئد]
1 . دڵ ده‌خێڵه که‌و‌ڤ هاتن و له حاڵی ڕشانه‌وه دابوون.
2 . [ ئد] برسێتی زۆر، زۆر برسی بوون.
ئاو له‌به‌ر هه‌ڵنیشتن/aw leber heľnîştin: شڕ:[ مکـ] میز ده‌بنه خۆکردنی منداڵ.
:: ئه‌م منداڵه ئاوی له‌به‌رهه‌ڵ نیشتووه.
ئاو له‌جێ ماڵی( که‌سێ) نان/aw le cê mal kesê nan: شڕ:[ ئد]
1 . وێرانکردنی ماڵی که‌سێک( ته‌ختکردنی جێماڵه‌که‌ی، که بکرێته کێڵگه‌و ئاوی لێ بندرێت تا ئاماده‌بێت بۆ کێڵان).
2 . تووشی به‌ڵاکردنی که‌سێک به جوورێ وه‌کو ماڵ وێرانی وه‌هابێت.
ئاوله‌ده‌سک ڕوونگاکوتان/aw ledesk řûnga kutan: شڕ:[ ئد، مک] تـمـ : ئاوله دینگاکوتان.
ئاوله‌ده‌م زان/aw le den zan: شڕ:[ ئد] تـمـ : ئاو له ده‌م گه‌ڕان.
ئاوله‌ده‌م گه‌ران/aw le dem geran: کتنـ:
1 . ئاوکه‌وتنه زار، له‌به‌رخواردنی شتێکی ترش یان چاو پێکه‌وتنی که‌سێک که شتێکی ترش بخوات یان باسکردنیشتی ترش.
2 . ئیشتهاچوونه خواردنێک، حه‌زله شتێک کردن.
ئاو له‌دینگا کوتان/aw ledînga kutan: شڕ:[ ئد] کردنی کارێک که که‌ڵکی نه‌بێت.
ئاولێ ( له‌کارێ) نه‌خواردنه‌وه/awlê(le karê)ne xwardinewe: شڕ:[ ئد] ده‌ست نه گێڕانه‌وه و خۆنه‌پاڕاستن له کردنی کارێک
:: تۆ بڵێی ده‌ست به‌سه‌ر پووله کانه‌وه بگرێت ؟ ئه‌رێ وه‌ڵا ئاوی لێ ناخواته‌وه.
ئاو – و – ئاوچوون/aw – û – aw çûn: شڕ:[ ئد] تووک و نه‌فرینێکه له که‌سێک ده‌کرێت
:: ڕه‌بی ئاو- و- ئاوچێت. تووشی به‌ڵایه‌ک بێت و ڕزگاری له‌دوا نه‌بێت.
تێبینی |
به ئه‌و واتایه : ئاوێک (چۆمێک، ڕووبارێک) له پێشادا بیگات که خۆی هاته بڕانه‌وه فڕێی داته ئاوێکی دیکه‌وه هه‌تابیبات، هه‌ر به ئه‌وجۆره له ئاوێکی تره‌وه بۆ ئاوێکی تر. |
ئاو و پیای/aw û piyay: نتـ:[هـ ][ توێ ][ ئاو+ و+ پیای] مه‌نی، ئاوی مرۆ‌ڤ، تۆماو، ئا‌ڤک، ئا‌ڤین.
ئاو و ئاگر/aw û agir: نت:[ ئاو+ و+ ئاگر][ كنـ] به‌لا، مه‌ترسی یه‌كجار زۆر. { ئاو و ئاگر ئامانیان نیه}{پپـ}.
خۆ به ئاو و ئاگردادان/xo be aw û agir dadan: شڕ:[خۆ+ به+ ئاو+ و+ ئاگر+ دا+ دان][ كنـ] ئه‌نجامدانی كارێك و نه‌پرینگانه‌وه له هیچ مه‌ترسییه‌ك.
ئاو و ئاوه‌دانی/aw û awedanî: نتـ:[ رۆژک، سنــ] تمـ ئاب و ئاوه‌دانی.
ئاو و با/aw û ba: نتـ:[ ئاو+ و+ با] ئاووهه‌وا، که‌ش.
ئاو و تاو/aw û taw: نتـ:[ سنـ][ ئاو+ و+تاو( تاب)] جه‌خت
:: فیسار که‌س له‌ئاب و تابێکه‌وه قسه‌که‌ی ده‌گێڕایه‌وه. واته به جه‌خت، به کوڵ و دڵ .
ئاو و خاک/aw û xak: نت:[ ئاو+ و+ خاك] ووڵات، نیشتیمان .
{
نه‌سیبم هه‌ر نه‌بوو له‌م ئاو و خاكه، بشمرم بێ جێم
به ده‌ردی خۆمه‌وه ده‌تلێمه‌وه بێ ئاو و گڵ چیبكه‌م
}{ ئاواتز ل 20}.
ئاو و دان/aw û dan: نت:[ ئاو+ و+ دان] ئاو و دان پێکه‌وه.
ئاو و دۆ/aw û do:نت: دۆیه، که‌بۆ ئه‌وه‌ی سارد ببێ یان ئه‌گه‌ر خه‌ست بئووبێته‌وه، ئاوی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن.
ئاو و گڵ/aw û giľ: نت:[ کنـ]
1 . ئه‌جه‌ل، مه‌رگ، ئاکام.
2 . ئه‌و شوێنه‌ی پیاوی لێ ده‌مرێت. ئه‌وشوێنه‌ی لێی ده‌نێژرێت
:: ئاو و گڵ نالـی بردۆته ئه‌ستانه( ئه‌سته‌مبول).
:: که‌س نازانێت ئاووگڵی کوێی به‌نسیب ده‌بێت.
3 . له‌ش، ته‌ن، ڕواڵه‌ت، کلۆخ.
4 . سروشت، نیشتیمان، نیشتگه، دیار، زێد.
ئاو و گڵ هه‌ڵگرتن/aw û giľ heľgirtin: کتن:[ پپ][ شڕ] ( ئاوگڵ هه‌ڵی گرت)
1 . مه‌رگ بۆی هات، ئاکامی هات، واتا نه‌ما، مرد، گیانه به‌ده‌سته‌وه دا.
2 . گیان سپاردن، گیان به‌ده‌سته‌وه دان، دونیابه‌جێ هێشتن، مردن، به‌لاداهاتن، له‌ناوچوون، ته‌فروتوونا بوون.
ئاو و گۆشت/aw û goşt: نتـ:[ رۆژک] چێشتێکی شله‌ی گۆشته، له‌تکه نۆکی تێده‌کرێت ونانی تێده‌گوشرێت. چه‌ند جۆری هه‌یه : شۆربا و گۆشت، گۆشتاو.
ئاو و هه‌وا/aw û hewa: نتـ[ ئاو+ و+ هه‌وا]
1 . که‌ش، کا‌ڤار، ۆلکه، بینده‌ر : هه‌موو ئه‌و باره سروشتیانه ده‌گرێته وه ( گه‌رما، سه‌رما، باوبژ، گه‌رده‌لوول، به‌رف، باران….) که زانستی هه‌واناسی ده‌یانگرێته‌وه وخۆشی وناخۆشی ووڵاتێک یا شوێنێک پێدیاریده‌کات.
:: ئاوهه‌وای کوردستان به ئاوهه‌وای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌ژمێردرێت.
{
یاخۆ په‌ڵه به‌فرێكی که ئه‌سڵا نه‌شکابێ
قه‌ندیلی مونیری گوزه‌ری ئاووهه‌وابێ
}{ نالی}.
2 . جێگا، وار _ هه‌وار.
ئاووهه‌وای وشک/aw û heway uşik: نتـ:[ جێۆ][ ئاووهەوای+ وشک( ووشک)] ئه‌و ئاووهه‌وایه‌ی كه رێژه‌ی باران بارین به‌شی ڕووه‌ك‌كان ناكات، راده‌ی باران بارین له 10 ئینج كه‌متره.
ئاوهاتنه‌وه/awhatinewe: کتن: شاوه‌ت له( شه‌وه)ی عه‌ره‌بییه‌وه‌هاتووه.[ ئینگـ : orgasme]
ئاوهه‌ڵمژته/awy heľmijte: نفا:[ ئاو+ هه‌ڵمژ( هه‌ڵمژین)+ ته] شتێک که‌وتبێته ئاوه‌وه و ئاوی هه‌ڵمژش بێت.
ئاوی/awî: نچ:[ ڕه‌نگ][ ئاو+ی] ئاڤی. [ ئینگـ : watery]
1 . شین، که‌وه، که‌وی.
2 . [ زیند] ڕووه‌کی ئاوی یا زینده‌وه‌ری ئاوی : ماسی. ئوویی (کل).
3 . ربه، رنیگ، دۆشاو : میوه‌یه‌که به‌گه‌رم کردن خه‌ستکرابێته‌وه.
ئاویه‌و/awyew: نتـ:[ هـ] ئابجۆ، ئاوجۆ، بیره.
ئاویی/awîy: ئانتـ:[ ئاو+ئیی][ ئینگـ : aqueous]
1 . هه‌رچی كه پێوه‌ندی به ئاو هه‌بێت.
:: كاژێری ئاوی.
2 . کشتوکاڵێک كه ده‌بێت ئاوبدرێت. به‌راو، ئاویه.× دێم.
3 . [ زیند] ئه‌و گیا‌و گیاندارانه‌ی كه له ئاودا ده‌ژێن یا ئه‌وه‌ی كه ژیانیان تا راده‌یه‌ک پێوه‌ندی به ئاوه‌وه هه‌بێت. ئاوژی
:: ماری ئاوی، گیای ئاویی.
4 . [ ڕه‌نگ] یه‌كێک له سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌كی. ( زه‌رد، سوور، ئاوی(شین)عابی، ئابی، ئاوڕه‌نگ.
چەند نموونەیەک لە جۆرەکانی ئاوی |
ئاوی ئه‌مار/awî emar: نتـ: ئه‌ماراو.
ئاوی ئاموون چێ/awî amûn çê: نتـ:[ ئد][ ئاوی+ ئاموون+ چێ( چوون)]تووک‌و نه‌فرینه : بۆواو نه‌یه‌ته‌وه، چوونی بێهاتنه‌وه بێت.
تێبینی |
1 . ئاموون ناوی چه‌مێکه له ئاسیای ناوه‌ند. |
2 . چه‌مێکه به که‌ناری شاری (خوارزم)دا ده‌ڕوات و له نێوان تورکستان و خۆرستاندایه. |
3 . دکتۆرمعین ده‌ڵێت له‌باتی ئاموون (ئامووی، ئاموویه، ئا مووده‌ریا) ده‌ڵێت و به‌چه‌می (جه‌یحون)ی دا ده‌نێت که له‌باکووری خۆرستانه‌وه به‌ده‌شتی( ئامووی) ده‌ده‌ڕوات.{ زه‌بیحی }. |
ئاوی ئەمۆنیا/awî emonya نتـ: .[ ئینگـ : aqua ammoniae]
ئاوی بابه‌قه‌تار/awî babeqetar: نتـ:[ رۆژک : مکـ] ئاوی کانییه که له موکریان خه‌لک لایان وایه خواردنه‌وه‌ی کۆخه وکۆکه ڕه‌شه چاک ده کاته‌وه‌و له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕووی تێ ده‌که‌ن. تێبـ: بابه قه‌تار خۆی (چاک )ێکه له دێی خۆراسان 30-20 کم دووره له ڕۆژهه‌ڵاتی (مه‌هابات)ه‌وه.
ئاوی بادەم/awî badem: نتـ: .[ ئینگـ : aqua amygdalae]
ئاوی باران/awî baran: نتـ: ئاوبه‌نگ، باراناو : گۆمێکه که باراناوی تێدا کۆببێته‌وه.[ ئینگـ : aqua pluvialis]
ئاوی به‌ستوو/awî besitû: نتـ: سه‌هۆڵ، به‌فری مه‌ییو.
ئاوی بەفر/awî befir: نتـ: [ ئینگـ : aqua nivialis]
ئاوی به‌قا/awî beqa: نتـ:[ئاو+ی+ به‌قا( بقاء)] ئاوی ژیان :
{
هات به‌هار ئه‌مما له‌پاش بارانه بۆ چیمه كه‌په‌نك
یا له پاش مردن چ سوودێكی هه‌یه ئاوی به‌قا
}{ئاوات. ل 155}.
{
لێوی تۆ ئاوی به‌قا من خوزم
فه‌یزی تۆ ره‌حمه‌ت ومن سه‌وزه‌گیا
}{ نالـی}.
ئاوی بۆندار/awî bondar: نتـ:[ ئاو+ ی+ بۆندار] بۆناوی. [ ئینگـ : aqua armatica]
ئاوی بێلنگاو خواردنه‌وه/awî bêligaw xwardinewe : شڕ:[ ئد] کاران به ئاره‌زووی دڵی خۆ کردن و گوێنه‌دانه هیچ که‌س و هیچ شتێک.
:: وه‌ها دیاره ئاوی بێ لخاوی خواردووه‌ته‌وه، وه‌ڵڵا به‌سه‌ریه‌وه ناچێت.
ئاوی بێمه‌رگی/awî bêmergî: نتـ: ئاوی حه‌یات.
ئاوی بیر/awî bîr: نتـ:[ ئاو+ ی+ بیر][ ئینگـ : well water]
ئاوی پاک/awî pak: نتـ. شڕ: ئاوی ره‌وان، ئاوی سازگار. ئاوێک بۆ خوار دنه‌وه بشێت.
ئاوی پاڵاوتە/awî paľawte: نتـ:[ ئاو+ ی+ پاڵاوتە( پاڵاوتن)] دڵۆپاو. [ ئینگـ : aqua distillata]
ئاوی په‌نگ خواردوو/awî peng xwardû: نتـ:[ ئاو+ ی+په‌نگ+ خواردوو( خورادن)][ ئینگـ : inter ception water]
ئاوی په‌نیر/awî penîr: نتـ:[ئاو+ی+په‌نیر] چۆڕاوه‌ی تووره‌گه‌ی په‌نیر.
ئاوی پشت/awî pişit: نتـ:[ توێ] تۆماو، شاوه‌ت، ئاوی نێر.
ئاوی پرژ/awî pirj: نتـ: تا ڤگه، سوولا‌ڤ، تا‌ڤگه‌یه‌که له‌سه‌کران زۆر سارد وخۆشه.
ئاوی پیرۆز/awî pîroz: نتـ: له ئایینی ئیسلام دا به ئاوی زه‌م زه‌م ده‌گوترێت.
ئاوی پیری/awî pîrî: نتـ: چیای شاقشاق، ئاوی مه‌نزور.
ئاوی پیس/awî pîs: نتـ: ئاوی ئاوەڕۆ.[ ئینگـ : waste water].
ئاوی تاڵ/awî taľ: نتـ:[ ئاو+ی+ تاڵ] مه‌ی : مه‌به‌ست له شه‌راب و عه‌ره‌قه.
ئاوی تاڵ وسوێر/awî taľ û siwêr: نتـ:[ ئاو+ی+ تاڵ+ و+سوێر][ كنـ] كوێره‌وه‌ری، ڕه‌نجه‌ڕۆ.
ئاوی تاڵ و سوێرخواردنه‌وه/awî taľ û siwêr xiwardinewe: نتـ :[ ئاو+ی+ تاڵ+ و+سوێر][ كنـ] كوێره‌وه‌ری و زه‌حمه‌ت زۆر دیتن. ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت چێشتن.
ئاوی ترشەلۆک/awî tirşelok: نتـ:[ کیمیـ][ ئاو+ ی+ ترشەلۆک][ ئینگـ : acidulous water].
ئاوی ترێ/awî tirě: نتـ:[ ئاو+ ی+ ترێ] گووشراوه‌ی ترێ.
ئاوی تۆبه/awî tobe: نتـ:[ ئاو+ی+ تۆبه] ئاوێكه كه له‌كاتی تۆبه‌كردندا به‌سه‌ر دا ده‌كرێت.
ئاوی تۆبه‌یه‌سه‌رداكردن/awî tobe beserdakirdin: كتپ:[ كنـ] تۆبه‌كردن و پاك بوونه‌وه له گوناه.
:: قادر ئاوی تۆبه‌ی به‌سه‌ر قه‌حپه‌یه‌كدا كرد وهێنای.
ئاوی تێکراو/awî têkiraw: نتـ:[ ئاو+ ی + تێکراو(تێکردن)] ئه‌و ئاوه‌یه ده‌خرێته دادده‌ی تره‌وه، بۆ شل کردنه‌وه‌ی.
ئاوی چاو/awî çaw: نتـ: ئه‌سرین، فرمێسک، فرمیسک.
{
الحضر مه‌حوی له نه‌وحه‌ی بێ گوناهان الحض
ئاوی چاوی بوو جیهانی دا به‌فر تۆفانی نووح
}{ مه‌حوی. ل. 102}.
ئاوی چاودادان/awî çawdadan: كتن:[ ئاو+ی+چاو + دا+دان]
1 . روونكردنه‌وه‌ی چاو به چاو له جوانی كردن.
2 . چاوترسێن، ترساندن. هه‌ڕه‌شه‌لێ کردن.
3 . [ ئد] روون کردنه‌وه و زاخاو دانی چاو به‌ته‌ماشاکردنی شتی جوان ( ئافره‌ت، دیمه‌ن). ئاوی چاوساندن.
ئاوی چاوداهاتن/awî çawdahatin: شڕ:[ ئد] کوێر بوون، که‌مبوونی بینایی : هێنه چاوی به‌په‌رتووکه‌کاندا چڕ داگرتووه وه‌خته ئاوی چاوی دابێت.
ئاوی چاورۆڕژان/awî çawrořijan: كتن:[ ئاو+ی+چاو+ ڕۆ+ أژان] كوێربوون، سۆما و بینایی چاو نه‌مان، بینایی چاو ڕژان.
ئاوی چاوسه‌ندن/awî çawsendiin: کتپ:
1 . [ باشک] ترساندن، تۆقاندن، ترس وه‌به‌رکه‌سێ نان، چاوترسێن کردن، چاودان.
2 . [ رۆژک : سنـ] ئاوی چاوسه‌نن.
ئاوی چنین/awî çinîn: ن: ئاوگرتنی میوه‌و هه‌ندێ شتی تر.
ئاوی حه‌یات/awî ĥeyat: نتـ: ئەلکسیر : له چیرۆکه کاندا گوتراوه: ئاوێکه هه‌ر که‌س لێی بخواته‌وه نا مرێت. ده‌چمه سه‌رکێوی ئاتێ، دێنم ئاوی حه‌یاتێ.
تێبینی |
وه‌ها باسده‌کرێت که( خدر)ی پێخه‌مبه‌ر له ده‌م ئاوه‌ی خوار دۆته‌وه و بۆیه‌ش له کورده‌واریدا ناوی بۆته( خدری زینده). هه‌ر وه‌ها ده‌گووترێت ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌که‌دۆنی یش به دوای ئه‌م ئاودا گه‌ڕاوه – که گوایه له مه‌ڵبه‌ندێکی تاریکی دونیایه( ؟) و ناوی تاریستانه هه‌ڵوه‌دا بووه. که به ئێکسیر ناوی ده‌رکردووه. |
چیڕۆکه‌کانی ناو ئا‌ڤێستا بۆ وێنه باسی باوکی زه‌رده‌شت ده‌کات که له ئه‌م ئاوه‌یخواردۆته‌وه به ناوی (هۆمه) و هەر‌وه‌ها له جامی جه‌م ده‌خوڕێته‌وه وه جه‌مشیدیش به هه‌مان مه‌به‌ست گه‌یشتووه. |
[ ئد] لێوی دڵدار.{ له‌شیعرو ئه‌ده‌بیاتدا} |
{
ئاوی حه‌یاته ئاته‌شی ئه‌فسوورده‌یی ده‌مت
ته‌حرێکی تۆیه، گڕ، له‌تووۆیش که‌دێته‌ده‌ر
}{سالم}.
3 . [ ئینگـ : aqua vitae].
ئاوی خزر/awî xizir : شڕ:[ ئد] ئاوی ژیان.
{
زوڵمه‌ت مه‌دیده چونكه گه‌یشتی به ئاوی خزر
تۆ نامریت و عاله‌م ئه‌كا یه‌ك به‌یه‌ك وه‌فات
}{ بێخود. ل 98}.
ئاوی خواردنه‌وه/ awî xiwardinewe: نتـ: ئاوێك كه خاوێن بێت و بشێت بۆ خواردنه‌وه.
ئاوی خه‌زایی/awî xezayî : شڕ: ئه‌و سالانه‌یه كه كولـله له كشتوكاڵ ده‌دات.
{
كولـله‌ت كه‌وته ناو شینایی
بۆی بێنه ئاوی خه‌زایی
}{ هه‌ژار ، بۆكوردستان، ل 80}.
ئاوی ده‌م/awî dem: نتـ: لیک، تف : بریتی یه‌له ئاوێته‌یه‌کی شل ولینجه. ئه‌م شله‌یه له‌لایه‌ن أژێنه گلانده‌کانی ژێرگوێ و ژێر زاروهه‌ر دوولووی بن گوێ و هه‌موو ئه‌و لووه ورده کانی تر ده‌رده‌درێت. له‌ماوه‌ی 24 کاتژێمرنیزیکه‌ی یه‌ک لیترلیک له‌لایه‌ن ئه‌و لوولنه‌وه ده‌ردێت: ئه‌و مژاده ئۆرگانیکا نه‌ی که له لیکدا هه‌ن بریتین له فۆسفاتی کالیسیۆم و کاربۆناتی سۆدیۆم و فۆسفاتی مه‌نگه‌نیسیۆم وکلۆریدی پۆتاسیۆم. فرمانه‌کانی سه‌ره‌کی لیکگ مرۆ‌ڤ ئه‌مانه‌ن: پاراستنی ته‌رێتی ناو ده‌م به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی، ئاسان کردنی ئاخاوتن، ئاسان کردنی هه‌رس کردن، ئاسان کردنی قوتدان، له‌ناوبردنی هه‌ندێک به‌کتریا.
ئاوی دڵۆپێندراو/ awî dilopěndraw: نتـ: ئه‌و ئاوه كه دڵۆپێنداره‌وه به ڕێگه‌ی كیمیایی.
ئاوی دیده/awî dîde : نتـ: ئاوی چاو، فرمێسك.
{
مه‌گه‌ر خه‌ر یاری نه‌قشێنم ببێته نه‌قشبه‌ندی دڵ
كه نه‌قشی غه‌یری ره‌نگی ئه‌و به ئاوی دیده شۆرابێ
}{ نالـی}.
ئاوی ڕازیانە/awî raziyane: نتـ:[ ئاو+ ی+ ڕازیانە]. [ ئینگـ : aqua anisi]
ئاوی ڕه‌ش/awî řeŝ: نتـ:[ نخ ] ئاوی سه‌وز : ماکه‌ی ده‌ردێکه که چاو کوێر ده‌کات یان ڕه‌شاوێکه که‌چووه په‌رده‌ی چاوه‌وه، کوێری ده‌کات وه‌ئیتر ڕووناک نابێته‌وه[ ئینگ: Glaucoma].
ئاوی ڕه‌ش داهاتن/awî řeŝ dahatin: کتپ: په‌یدا بوونی ئاوی ڕه‌ش له‌چاو دا، کوێر بوون.
ئاوی ڕوو/awî řû: نتـ: ته‌ماشای (ئابڕوو) بکه‌ن.
ئاوی زار/awî zar : نتـ:[ ئاوی+ زار] ئاوی ده‌م، ئا‌ڤده‌م، لیک، ڕنگاو( هـ).
ئاوی زاردان/awî zardan: نتـ: ئاوی چاو دان. بریتی یه له هه‌ره‌شه‌لێکردن، تۆقاندن، ترساندن.
ئاوی زه‌مزه‌م/awî zemzem: نتـ: ئاوێکه حاجیان له‌گه‌ڵ خۆیان له (مه‌ککه) ڕا بۆ مته‌فه‌رک له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێنن.
ئاوی زێر/awî zêř: نتـ: ئه‌و زێراوه‌یه كه زێری پێ نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوی ژیان/ awî jiyan: نتـ: ئاوی بێ مه‌رگی، ئاوی ژیان، ئاوی حه‌یات.
ئاوی ژین/awî jîn: نتـ: ئاوی بێ مه‌رگی، ئاوی ژیان، ئاوی حه‌یات.
ئاوی ژێر زه‌وی/awî jěr zewî: نتـ:[جێۆ ] ئه‌و به‌شه ئاوه‌ی ژێر زه‌وییه كه له ناو پشتێنه‌ی تێربووندا هه‌یه؛ چینی زەوی گلدەرەوی ئاو.[ ئینگـ : Groundwater , waterbearing].
ئاوی ساز/awî saz: نتـ:[ ئینگـ :soft water].
ئاوی سازگار/awî sazgar: نتـ: ئاوی شیرین و ڕوون که بۆ خواردنه‌وه بشێت.
ئاوی سه‌وز/awî sewiz: نتـ:[ نخ] ئاوی ڕه‌ش، ئاوی سەوز، تەمیی چاو، سەوزئاو، گلاوکۆما. [ ئینگـ : Glaucoma]
ئاوی سپی/awî sipî: نتـ:[نخ] ئاوی مرواری، بریتی گه له ڵێڵ بوونی زه‌ره‌بینی چاوکزبوونی هێزی بینینی به هۆی پیری و هه‌ندێک نه‌خۆشی گه‌وره به‌نه‌شته‌ر گه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئاوی سوێر/awî swêr: نتـ:[ ئاوی+ سوێر] ئاوی شۆرک، ئاوی شوێر، شۆراو، سوێراو ، ئاڤا دەریایی، روندک، سورئاڤ، شورا‌و، گیراڤا خوێ.[ ئینگـ : salt water , brine ]{ سەلاحەدین، ل، 99}{ کەمالنامە، ل، 1253}
ئاوی سیاوه/awî siyawe: نتـ:[ هـ] ئاوی ڕه‌ش.
ئاوی شله‌تێن /awî ŝiletěn: نتـ:[ هـ] ئاوی شیره‌تێن. ئاوی شیله‌و گه‌رم. [ ئینگـ : aqua tepida].
ئاوی شه‌و/awî ŝew: نتـ:
1 . ئاوێکه له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه له گۆزه کرابێت، تاوه‌کو بۆ به‌یانی سارد بێت.
2 . [ ئد] شتێک که هیچ مایه‌ی تێ نه‌چێت
:: ئاوی شه‌وێ پارێزت ده‌کات
ئاوی عه‌ینه‌مه‌ل/awî a’ynemel: نتـ:[ باشک، سیمـ][ ئاوی + عه‌ینه‌مه‌ل] ئاوێکه گوایا باڵنده ی عه‌ینه‌مه‌ڵ (خه‌زایی) حه‌زی لێده‌کات وبه‌داویدا دێت.
تێبینی |
زیبیحی : نازانم ئه‌م ته‌رکیبه( عین الامل)ی عاره‌بی یه یان ته‌رکیبی کوردی و عه‌ره‌بییه به‌واتای( عین : کانی+ مه‌ل : باڵنده) یاخود هه‌ر هیچیان نه‌بێت و وشه‌یه‌کی کوردییه و جه‌ڕاوه. |
له هه‌ندێ شوێنی کوردستان کاتێ کولـله زۆر ده‌بێت و ترسی ئه‌وه ده‌کرێت که زیان به ده‌غلان بگه‌یه‌نێت. یه‌کێک که ده‌بێت هه‌ندێ سیفه‌تی تێدا بێت – ده‌نێرن له کانییه‌کی که هیچ که‌س نازانێت له که‌نگێوه ده‌ست نیشان کراوه ئاو بێنێت، باوه‌ڕیان وه‌هایه که باڵنده‌ی خه‌زایی به‌دوای ده‌م ئاوه‌دا دێن و کولـله کان ده‌خۆن. |
ئاوی قاچ داهاتن/awî qaĉ dahatin : کتنـ:[ ئد] زۆرماندووبوون
:: ئه‌وه‌نده به پێوه ڕاوه‌ستاوه ئاوی قاچی داهاتووه.
:: ئه‌وه چۆن ئاوی قاچی دانایه.
ئاوی قه‌تیس/awî qetîs: نتـ:[ جێۆ] ئاوی كۆن : ئاوی سوێری هه‌ڵگیراو له‌ناو كه‌ڤره‌كاندا.[ ئینگ: Connate water ].
ئاوی قۆره/awî qoře: نتـ: به‌رسیله، ئووغووره.
ئاوی کافوور/awî kafûr: نتـ:[ ئاو+ ی+ کافوور][ ئینگـ : aqua camphorae]
ئاوی کانی/awî kanî: نتـ: کانیاو، بیراو. [ ئینگـ : aqua fontana]
ئاوی که‌وسه‌ر/awî kewser: نتـ:[ كو: ئاوی( ئاو+ی)+ ع: كه‌وسه‌ر( )] ئاوی حه‌وزی كه‌وسه‌ر له به‌هه‌شت.
{
ئاوی كه‌وسه‌ر نۆشی سۆفی بێ كه من
ئاوی ئینسان یه‌عنی ماچی ده‌م ده‌خۆم
}{ نالی}.
ئاوی کلۆرۆفۆرم/awî kloroform: نتـ:[ ئاو+ ی+ کلۆرۆفۆرم][ ئینگـ : aqua chloroformi]
ئاوی گه‌رم/awî germ: نتـ: .[ ئینگـ : aqua fervens]
ئاوی گه‌رم له ژێر(له‌به‌ر)ڕۆیشتن/ awî germ le jêr(le ber) řoyŝtin: شڕ:[ ئد] میزبه‌خۆدا کردن، میزده‌بنه‌خۆکردن.
:: سه‌ری وه‌بنی کڵاوی که‌وتووه، ئاوی گه‌رمی له ژێر دا ده‌ڕوا.
ئاوی گوڵاو/awî guľaw: نتـ: [ ئینگـ : aqua rosae]
ئاوی گوڵه‌باخ/awî guľebax: نتـ: گوڵاو.
ئاوی لووت/awî lût: نتـ: ئاوی که‌پوو، چڵم.
ئاوی ڵێڵ/awî ľěľ: نتـ: ئاوی لێخن.
ئاوی لیمۆ/awî lîmo: نتـ: ئوووالیموو، گووشراوه‌ی لێمۆ.
ئاوی مه‌رگ /awî merg: نتـ: ئاوی مردار، ئاره‌قه‌ی مردوو، چیامانی، چایمانی، ئاوی په‌سیوی.
ئاوی ناو بۆشایی یەکان/awî naw bošayîyekan : نتـ: [ جێۆ] ئاوی سەر ڕووی ئاوی ژێر زەوی لە چینە تێر ئاوەکاندا. [ ئینگـ : vadose water]
ئاوی نەبا‌ت /awî nebat: نتـ: ئویونه‌وات( رۆژک، ل ).
ئاوی وه‌شه‌ن /awî weŝen: نتـ:[ هـ] ئاوی خۆش.
ئاوی هه‌رێمی/awî hermě: نتـ: گووشراوه‌ی هه‌رمێ.
ئاوی هه‌نار/awî henar: نتـ: ئووئه‌نار، ئاوی ئه‌نار، گووشراوه‌ی هه‌نار.
ئاوی هه‌ڵووژه/awî heľûje: نتـ: ئووئه‌ی، گووشراوه‌ی هه‌ڵووژه.
به ئاودادان/be aw dadan: کتپ:[ ئد] به‌تڵاندن، زایه‌کردن، فه‌و تاندن، له‌ده‌ست ده‌رکردن.
به‌ئاوکه‌وتن/be aw kewtin: کتن:[ به+ ئاو+ كه‌وتن] ئاوه‌شی بوون، کزبوون و زه‌رد هه‌ڵ گه‌ڕانی داهات له‌به‌ر ئاو زۆری.
به‌حه‌وت ئاوپاکنه‌بوونه‌وه/be h’ewt aw pak bûnewe: کتنـ:[ ئد] زۆرپیسبوون، گڵاویی ده‌رنه‌چوون.
بەرهەڵستکەری ئاو/aw: نتـ: .[ ئینگـ : water proof].
بوون به ئاو/bûn be aw: کتنـ:[ ئد] به‌خۆدا شکانه‌وه، خه‌جاله‌ت بوونه‌وه، ته‌ریق بوونه‌وه
:: وه‌ختێ درۆکانی کرد و سووربووه‌وه‌و هه‌ربوو به‌ئاو.
:: قسه‌ی وه‌های ده‌کرد مرۆ‌ڤی ده‌کردبه‌ئاو.
پاککردنەوە بە ئاو/aw: نتـ: ڕاماڵین بە ئاو. [ ئینگـ : water borne]
پاڵنانی ئاو/paľnanî aw: نتـ: [ ئینگـ : water backflow]
توانای کۆکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی/aw: نتـ: [ ئینگـ : water holding capacity]
تێڕاو/aw: نتـ: تێرئاو.[ ئینگـ : water logged].
دژە ئاو دزی/awî pîs: نتـ: سفت.[ ئینگـ : ].
ڕێژەی ئاو بۆ چێمەنتۆ/aw: نتـ: [ ئینگـ : water cement ratio or water factor]
ڕێگری ئاو لەچوارچێوەی پەنجەرەدا/ aw: نتـ: [ ئینگـ : water bar]
سەرچاوەی ئاو/aw: نتـ: .[ ئینگـ : water inle].
شوێنی وەرگرتنی ئاو/aw: نتـ: .[ ئینگـ : water intake].
قسڵی ئاوی/awî: نتـ: .[ ئینگـ : water lime].
له‌ئاودان/le awdan: کتنـ: له‌چه‌م و ڕووباران په‌ڕینه‌وه.
:: سیروان لێشت نه‌ده‌م هه‌ر ده‌م به‌ی ؟ .
:: له‌حه‌وت ئاوی داوه ، قولاپه‌ی ته‌ڕنه‌بووه : زۆز فێڵبازو زۆینگه.
:: گوتیام : ناو كام رێوی تۆبه‌ت كردووه به رۆژووه، له ئاوی شه‌وێ پارێزێ ده‌كا، ده‌چێته حه‌جێ( مانز، ل،7).
تێبینی |
له کەله‌پووردا : ئه‌وانه‌ی هه‌ر خۆیان ده‌مڕێنن و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رچی نه‌فسیان ئیشتیهای چوویه، نه‌یخۆن و نه‌یخۆ نه‌وه‌و نه‌یکه‌ن. جا ئاوی شه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سارد‌و خۆشه نه‌فس ئاره‌زووی ده‌کات |
مەرزیبی ئاوی پیس/awî pîs: نتـ: بۆڕی ئاوی ئاوەڕۆ.[ ئینگـ: waste stack].
ناسازی ئاو/aw: نتـ: [ ئینگـ: water hardness]
.
.
_________
ئاو ²/– aw: پێبـ:
1 . له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان بۆنیشاندانی شه‌ریکایه‌تی دوو یان چه‌ند که‌س له کارێک‌دا، له شتێکدا، یان وه‌ک یه‌ک ئه‌ندازه وشێوه‌ی دوویان چه‌ندشت. ده‌خرێته سه‌ر وشه‌ی مه‌به‌ست
:: ئاوده‌نگی
:: ئاودامان
:: ئاوماڵ….
2 . ئام، هام، هاو، هه‌و، ئه‌و، ها‌ڤ_هه‌ڤ{ کباک}.
3 . پێشگرێکه له‌زمانی کوردی[ ئاو+ وێنه : ئاوێنه] نه‌ینۆک، نه‌ینک، قۆدکا.
.
.
_____________
ئاو ³/– aw: ئـمـ:
1 . ئامرازی دروست کردنی به‌رکاره، له دۆخی ڕابڕدووی سێیه‌م که‌سی تاک که بکه‌ری دیارنه‌بێت( المبنی للمجهول)
:: براو
:: پچراو
:: خوراو
:: خنکاو
:: سووتاو.
2 . پێشگرێکه له زمانی کوردی ده‌چێته سه‌ر ناو و ناوێکی تری لێ دروست ده‌کات.
:: گوڵاو
:: به‌فراو
:: چەماو یان چەماوە
:: دۆشاو
:: زاخاو
:: قرتاو
:: گه‌رماو
:: کانیاو
:: سه‌راو
.
.
.
.