یەک/yek: ن: [ ژمارە]

1 . ئێک، یەی، یۆ( هـ) _ یو یۆ، یێک

2 . زاراوەیەکی زانستی هەیە لەزمانی لاتینی وەک پێشگر کاردەکات: mon یان mono کە لەزمانی کوردییدا بە واتای یەک، تاک یان یەکی دێت. بۆ زۆر دەستەواژەی زانستی و پیشەیی کەڵکی لێ وەردەگیرێت.  

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە، ل، 360
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ئەیووە auuYa

[ سەرنج بدەی لە وشەکە تەنها بەشی ناوەڕاستی یو: uuY: ی لە شێوەزاری هەورامی ماوەتەوە] یەک دانە لەشت.  

یەکایەتی/yekayetî: نچ:[ یەک+ ئایەتی] ده‌ستووری پێكهاته‌ی شانۆیی [ ئینگـ: Unities].

یەکان/yekan: نتـ:[ ژمارە][ یەک+ ئان] ژمارەیەک لە خانەی یەکان.

یەکانە/yekane: ئانتـ:[ ژمارە][ یەکان+ یە] تاقانە، یەکتا( زەن).    

یەكانەکان/yekanekan: نتـ:[ ژمارە][ یەکان+ ئەکان]

یەکانی/yekanî: نچ:[ کباک][ ژمارە][ یەکان+ ی] یەکتایی.

یەکانیەتی/yekanî: نچ: تاکپه‌ره‌ستی.[ ئینگـ: Monism]. 

یەکاویەک/yekawyek: نتـ:[ یەکئاو+ یەک] ئێکاوئێک، یێکاویێک، یەکەیەک، هەر ئەو دەم، پڕبەپێست.      

1 – یەکسەر، ڕاستەوخۆ. 

2 – [ ئاب] دووچەندی شت.

:: لەم کڕین و فرۆشتنەدا یەکاویەک قازانجم کرد. 

:: ئەم برنجە یەکاویەک ئاو دەخوات !.

یەکایەک/yekayek: نتـ:[ بیر][ باد][ یەک+ ئا+ یەک] لەگەلێک جێگایاندا مانای پێکەوە دەدات. ئەئەوە، ئەڤیەک، گشت، هەموو، هۆوە. یەک لەدوای یەک، یەکیەکەیە.

{

ماری زەححاکن یەکایەک مووت بەمەحبووسانی زار

وە‌هـ چ سەعبە بەند بەندی سیلسیلەی زنجیری تۆ

}{ سالم : شاعیران، ل، 1016}

یەک ئالا/yek ala: نتـ:[ یەک + ئالا] یەکالا.  

یەک ئاهەنگ/yek aheng: نتـ:[ مۆسیقا][ یەک+ ئاهەنگ] لە دەنگ و ئاواز وێکچوو. یەکدەنگ( کباک).

یەک ئەنداز/yek endaz: نتـ:[ یەک+ ئەنداز] هەر شتێک کە یەک شێوەی هەبێت یان یەک قەبارەی هەبێت.  

یەکاڵە/yekaľe: نتـ:[ بابا][ یەک+ ئاڵە] بەتاڵووکە، قەڵەشتن : دووپارچە وشەقکردن.

یەکاو/yekaw: نتـ:[ یەک+ ئاو] یەکگرتنی ئاوی ڕووبار لەشوێنێک یان ئەو ئاستەیە، کە دوو جۆگە یان چۆم یان زێی تێدا وێکدەکەوێتەوە. 

یەکاوە/yekawe: ن:[ خوار][ هـ] چێشتی قوبووڵی.   

یەکەڵا/yekeľa: نفا:[ هـ][ یەک+ ئەڵ ( ئاڵ)+ ئا]

یەکەڵا ئەوەبییەی/yekeľa ewebîyey: کتن:[ هـ][ یەکەڵا+ ئەوە+ بی یەی] یەکەڵابوونەوە.  

یەکەڵا ئەوەکریای/yekeľa ewekiryay: کتن:[ هـ][ یەکەڵا+ ئەوە+ کریای] یەکەڵاکرانەوە.   

یەکەڵا ئەوەکەرڎەی/yekeľa ewe Kerđey: کتپ:[ هـ][ یەکەڵا+ ئەوە+ کەرڎەی] یەکەڵاکردن.   

یەکەڵا بییەیۆ/yekeľa bîyeyo: کتن:[ هـ][ یەکەڵ+ بی یەی+ ۆ ] یەکەڵا ئەوە بی یەی، یەکەڵابوونەوە.  

یەکەم/yekem: ن:[ ژمارە][ یەک+ ئەم] ئێکەم.[ ئینگـ: first]

یەکەما/yekema: ن: بەلا قۆقزە، بەرینەکەی جگی دەڵێن.

یەکەمان/yekeman: ن:[ کباک] سەرۆک، پێشەوا، گەورە.   

یەکەمە/yekeme: نتـ:[ ژمارە][ یەکەم+ ئە] ئێکەمە.

یه‌که‌م پیته‌کانی وتارێک/yekem pîtekanî witarêk: نتـ: پێشوتار.[ ئینگـ: Lead]

یەکەمجار/yekem car: نتـ:[ ژمارە][ یەکەم+ جار] ئێکەمجار.

یەکەم شەوە/yekem şewe: نتـ:[ ژمارە][ یەکەم+ شەوە] ئێکەم شەڤە.

یه‌که‌م گۆپکه‌/yekem gopike: نتـ:[ یەکەم+ گۆپکە].[ ئینگـ: Plumule]

یەکەمین/yekemîn: نچ:[ ژمارە][ یەکەم+ ین] ئێکەمین.

یەکەمینی/yekemînî: نچ:[ ژمارە][ یەکەمین+ ی] ئێکەمینی.

یەکەناس/yekenas: نفا:[ یەک+ ئە+ ناس( ناسین)]

یەکەناسە/yekenas: نتـ:[ یەکەناس+ ئە]

یەکەناسی/yekenasî: نچ:[ یەکەناس+ ی]  

یەکەندەر/yekender: نتـ:[ یەک+ ئەندەر] یەکەندەر دوو، دەستبەجێ.

یەکەندەر دوو/yekenider dû: ئاکتـ:[ یەک+ ئەندەردوو] لە ناکاو، لەپڕڕا.  

یه‌كه‌ی ریتمی شیعری/yekey rîtmî šîärî: نتـ:[ یه‌كه‌ی+ ریتم+ ی+ شیعر+ ی] [ ئینگـ : Spondee]

.

یەک بە/yek be: نتـ:[ ژمارە]

یەک بە پێنج/yek be pênic: نتـ:[ ژمارە] یوۆ پەنج، یوەو پەنج. 

یەک بە چوار/yek be çwar: نتـ:[ ژمارە] یوۆ چوار، یوەو چوار. 

یەک بە حەوت/yek be hewt: نتـ:[ ژمارە] یوۆ حۆت، یوەو حۆت. 

یەک بە دە/yek be de: نتـ:[ ژمارە] یوۆ دە _ یوەو دە. 

یەک بە دوو/yek be dû: نتـ:[ ژمارە] یوۆ دۆی، یوەو دۆی. 

یەک بە سەد/yek be sed: نتـ:[ ژمارە] یوۆ سەڎ، یوەو سەد.    

یەک بەسێ/yek be sê: نتـ:[ ژمارە] یوۆ یەرێ _ یوەو یەرێ( هـ).

یەک بە شەش/yek be şeş: نتـ:[ ژمارە] یوۆ شەش، یوەو شەش.

یەک بە هەشت/yek be heşt: نتـ:[ ژمارە] یوۆ هەشت _ یوەو هەشت. 

یەک بە نۆ/yek be no: نتـ:[ ژمارە] یوۆ نۆ( هـ).    

یەک ب یەک/yek be yek: نتـ:[ ژمارە][ کباک] یۆە یوەی( هـ). 

یەکباد/yekbad: ئانتـ:[ یەک+ باد

1 . یەکتەن، یەکچین، یەکقەد : شتی تەنراوی تەنکی یەک لۆنە. 

2 . یەکبال : بریتی یە لە مرۆڤە لاواز.

3 . بەشێک لە دووباد : بەشێک لە دووقەد.

یەکبازد/yekbazd: نتـ:[ واز][ یەک+ بازد] جۆرە یارییەکە یەکبازدی تێدا دەکرێت، هەرکەس کەمتر بڕوات دا دەبێت.

یەکباڵ/yekbaľ: ئانتـ:[ یەک+ باڵ]

1 . تاکە باڵەک، یەکتەن، یەکباد.

2 . تەنیا.

یەکبانیەک/yekbanyek: نتـ:[ یەک+ بان+ یەک] کۆبووەوە، وەسەریەکدابوون.

یەکبەختە/yekbexte: ئانتـ:[ یەک+ بەخت+ ئە] ئەو ژنەی کە تەنها یەک شووی کردبێت.

یەکبەر/yekber: نتـ:[ یەک+ بەر] یەک لا، یەکڕوو. 

یەکبەرخ/yekberx: نتـ:[ ئاژ][ یەک+ بەرخ] مەڕێکە یەکجار زابێت.

یەکبەند/yekbend: نتـ:[ یەکبەند] یەکسەر، هاودەنگ.

یەکبەند/yekbend: نتـ:[ ئاژ]یەکبەند] نەوەند : گوێلکی یەک ساڵانەیە.

یەکبەیەک/yekbeyek: نتـ:[ یەک+ بە+ یەک] یەک بەرانبەر یەک، یوبەیو( هـ). 

یەکبرا/yekbira: ئان:[ ڕوو][ کباک] هەلەزێن هەڤباسک.[ ئینگـ: monoadelphous]{ فەرهەنگا سەلاحەدین، ل، 537} 

یەکبڕ/yekbiř: نفا:[ بیر][ یەک+ بڕ ( بڕین)]

1 – دووهێڵ کە یەکتردەبڕن.   

2 – [ ئاژ] جوانووی دووساڵە یان جوانوێکە ساڵێکی تەواو بێت تەمەنی و پێی نابێتە ساڵی دووەمییەوە.  

یەکبوون/yekbûn: ن، کتن:[ یەک+ بوون] بوونەیێک، تێکەڵ بوون، یو بییەی( هـ). 

:: یەکبوون مرۆڤ بەهێزتر دەکات.

یەکبوونی/yekbûnî: نچ:[ یەکبوون+ ی] [ ئینگـ: unicity]  

یەکبوونی/yekbûnî: نچ: یەکگرتن، یەکێتی.

یەکبوونی کیمیایی/yekbûnî kîmyayî: نتـ:    

یەکبووی/yekbûy: نج:[ کباک]: یەکگرتووەکان.[ ئینگـ: Amerikayî yekbûyî].

یەکبێچوو/yekbêçû: نتـ:   

یەکبێژ/yekbêj: نتـ: ئان: [ کباک]: (جدی).

یەکبین/yekbîn: ئانتـ:[ یەک+ بین] بێ پچران، بێ پچڕین، بێ پسانەوە.

یەکبینە/yekbîne: نتـ:   

یەکپارە/yekpare: نتـ:  

یەکپارچە/yekparçe: نتـ:   

یەکپایە/yekpaye: نتـ:   

یەک پەلی/yekpelî: نتـ:[ ڕامیـ][ یەک+ پەلی] قۆرخ، ئیحتکار.

یەک پەهلو/yek pehlu: نتـ:   

یەکتا/yekta: ئانتـ:[ یەک+ تا]

1 . خودا _ خوا، خوڵا، یەکانە، تاقوتەنیا، تاکوتەنیا،، بێهامپا، بێهەڤبەر، بێهەمبەر، بێهاوشان، بێهاوتا: بێهاوبەش واتە تاکە خوداپەرستی. 

2 . بێوێنە، لەوێنەنەبوو.

{

کەوا زەڕ تایی یەکتایی دەڵێی خورشیدی ئافاتە

مەڵێ خورشیدی ئافاتە بڵێ میهرێ کەوا تاقە

}{ نالی : شاعیران، ل، 1016}

یەکتاپەرست/yektaperist: نفا:[ یەکتا+ پەرست( پەرستن)]  

یەکتاپەرستن/yektaperistin: نفا:[ یەکتا+ پەرستن]

یەکتاپەرست/yektaperistî: نچ:[ یەکتاپەرست+ ی]

یەکتایی/yektayî: نچ:[ یەک+ تا+ یی] بێ بەرە، یەکڕەنگی، بێ مانەندی.  

یەکتەبا/yekteba: ن: ئارام، ئاشت، جووت، رێک.   

یەکتەن/yekten: ئانتـ:[ یەک+ تەن] یەکباڵ، یەکباد : بەتەنهایی، بەتاقی نەبێت، تاق و تەنیا و بێکەس، بێ یاریدەدەر : کەسێکە کە یاریدەدەری دیکەی نەبێت.

یەکتەنی/yektenî: نتـ: بوون بەیەک تەن.

:: یەکتەنی هەر بۆ خودا باشە.

یەکتەوەرەیی/yektewereyî: نچ:[ بیر][ یەک+ تەوەر+ ئەیی] [ ئینگـ: monoaxial]

یەکترشی/yektirşî: ئان:[ کیمیـ][ یەک+ ترش+ ی] . [ ئینگـ : monoacid ].

یەکتوخم/yektuxim: نتـ: یەکڕەگ، یەکجۆر. 

یەک تیغ/yektî: نتـ:  

یەکجا/yekca: ئان: پێکرا.

یەکجار/yekcar: ئاک:

1 . ئێجگار، تەواو: ڕاستە نەوەک یەجکار.

2 . یەک کەڕەت. 

یەکجارە/yekcare: ئاک:

یەکجارەکی/yekcarekî: ئاکتـ:

یەکجاری/yekcarî: نچ:                             

یەکجەلەب/yekceleb: نتـ: یەک تەخلیت.

یەکجەمسەر/yekcemser: ئان: فز: یەکپۆل.

یەکجۆر/yekcor: ئان: یەک ئەنداز، وەک یەک، هاوبەشی لە ڕەفتار، ڕەنگ، قەبارە، تام و بۆن یان هیتر..

یەکچاڤ/yekçav: ئان:[ کباک] یەکچاو، یەکلەچاو.  

یەکچاڤە/yekçave: نتـ:[ کباک] یەکچاوە.

یەکچاو/yekçaw: ئانتـ:[ یەک+ چاو] ئەوکەسەی کە چاوێکی کوێر بووبێت و چاوێکی ساغ بێت و بەیەک چاو ببینێت.

یەکچەلی/yekçelî: ئاکتـ: ئێجگاری، یەکجارەکی، بەیەکجاری.{ شێخانی، ل، 588}. 

یەکچەشن/yekçin: ئانتـ:[ یەک+ چەشن] 

یەکچەند/yekçend:: 

یەکخواردنەوە/yekxiwardinewe: کتپ:[ یەک+ خواردن+ ەوە]

یەکدان/yekdan: ن: دانەیەک، بەیەکتردان، نیوڕۆژ : ماوەیەک لە کات.  

یەکدانە/yekdane: ئان: هەر شتێکی خۆشەویست وبێ وێتە بێت.

یەک داو/yek daw: نتـ: ن: ئەڤیا. کۆنک، ئاڤدا.

یەکدەست/yekdest: ئانتـ:[ یەک+ دەست]

1 . سادە. 

2 . یەکسان، هاونرخ، وەک یەک. 

3 . دەست بڕاو.

4 . یەکگرتوو، یەکدڵ.

یەکدەستی/yekdestî: نچ:[ یەکدەست+ ی]

1 . سادەیی.[ ئینگـ : Homogeneous]

2 . یەکێتی.

یەک دەک/yek dek::

یەک دەم/yek dem: نتـ:   

یەکدەنگ/yekdeng: نتـ:[ یەک+ دەنگ] یەک ئاهەنگ، یەکبیر، یەكڕا : یەک بۆچوون لە دەربڕیندا.

یەک دگیری/yek digîrî: نتـ:   

یەکدڵ/yekdiľ: ئان:[یەک+دڵ] هاوبیر، یەکدەست.  

یەکدڵی/yakdiľî: نچ: هاوبیری، یەکدەستی.                                        

یەکدوو/yekdû: نتـ: ئیدیۆمە ۆ گفتوگۆ.

یەکدوای یەک/yek diway yek: نتـ: پکاپک( ل).  

یەکدی/yekdî: ئاکتـ: یەکتری.

یەک دیتن/yek dîtin: کتن:[ یەک+ دیتن] یو دییەی( هـ). 

یەک دیتنەوە/yek dîtinewe: کتن:[ یەک+ دیتنەوە] یو ئەوەدییەی _ یو دییەیۆ( هـ)، یەک دۆزینەوە.

یەکڕا/yekřa: نتـ: هاوبیر.  

یەکڕاست/yek řast: نتـ: بێ پێچ و پەنا.

یەکڕان/yekřan: ن:[ ئاژ] هەسپ، هەسپێ رەسەن: هەسپێ کو رەنگی وی زەرێ بناڤ سۆرێ ڤەبۆی ڤە چۆی بت.

یەکڕەگ/yekřeg: نتـ:[یەک+ ڕەگ] یەکتوخم.

یەکڕەنگ/yekřeng: نتـ:[ یەک+ ڕەنگ] سادە، یەکڕوو، دۆستی یەکڕەنگ.

یەکڕەنگی/yekřengî: نچ:[ یەک+ ڕەنگ+ ی] بێ بەرە، یەکتایی، یەکڕوویی : ئەوەی پەیوەندی بە یەکڕەنگی یەوە هەبێت.  

یەکڕوو/yekřû: ئانتـ:[ یەک+ ڕوو] ڕاست، ڕاستگۆ.

یەکڕووە/yekřuwe: ئانتـ:[ یەکڕوو+ ە]

یەکڕووی/yekřûyî: ئانتـ:[ یەکڕوو+ یی] ئەوەی پەیوەندی بە یەکڕوویی یەوە هەبێت. 

یەکڕێگا/yekřêga: نتـ:   

یەکریز/yekřîz: نتـ:     

یەکزەخم/yekzexim: نتـ:   

یەکزەمان/yekzeman: نتـ:[ یەک+ زەمان] هاوکات.  

یەکزمان/yekziman: نتـ: هاوڕا.     

یەکزوان/yekziwan: نتـ: یەک زمان.    

یەکژنە/yekjine: نتـ: پیاوێک کە ژنێکی هەبێت.>< فرەژنە. 

یەکژمارەیی/yekjimareyî: نتـ:

یەكسا/yeksa: نتـ: یەکڕەنگ.    

یەكساڵە/yeksaľe: نتـ:[ ڕوو][ یەک+ ساڵ+ ئە] ڕووەکی یەکساڵی.

یەكساڵە/yeksaľe: نتـ:[ ئاژ ، گیان][  یەک+ ساڵ+ ئە] بچکە یان بێچووی یەکساڵی.

یەکسان/yekisan: ئانتـ:[ یەک+ سان] هاوتا. بەرامبەر یەک، وەکوویەک، یەک ئاست، یەک پلە.[ ئینگـ : equal]

یەکسم/yeksim: ن:[ ئاژ] ووڵاغی بەرزە وەک ئەسپ و گوێدرێژ.

یەکسوو/yeksû: نتـ:

یەکشاخە/yakşaxe: نتـ:[ فەل] کەرکەدەن: [ لا : Monoceros ]

یەکشەق/yaşeq: : یەکسەر، جوست.

یەکشەم/yekşem: نتـ:[ یەک+شەم] دووەهەمین ڕڕۆژی هەفتەیە دوای شەمە دێت.  

یەکشەمبە/yekşembe: ن: ڕۆژی یەک شەم.   

یەکشەممە/yekşemime: ن: یەکشەم.

یەکشەمی/yekşemî: نچ: یەکشەم.

یەکشەوە/yekşewe: ن: مانگی یەک شەوە.

یەکشێوە/yekşêwe: نتـ:[ یەک + شێوە] هاوشێوە، یەکجۆر، یەک وێنە. [ ئینگـ : uniform]

:: ئەو دوو منداڵە لي ڕووخساردا یەکشێوەن.

یەک قەڵەم/yekqeľem: نتـ:   

یەکقسە/yekqise: نتـ: 

یەک کەڕەت/yek keřet: ئاکتـ: یەکجار. 

یەک کەتن/yek ketin: کتن: 

یەک کەفتن/yek keftin: کتن: یەکگرتن.

یەک کەوتن/yek kewtin: کتن: یەکگرتن، یوکەوتەی _ یوکۆتەی( هـ). 

یەک کەوتوو/yek kewtû: ئانتا: یەکگرتوو، ڕێکەوتوو، پێڕەو.

یەک کەنار/yek kenar: نتـ:   

یەک کرن/yek kirin: کتپ:[ کباک][ یەک + کرن( کردن، کەردەن)] یەککردن. 

یەک کێشکردن/yek kêşkirdin: کتپ:[ یەک+ کێش کردن ] یەک ڕاکێشان.

یەک گانە/yek gane::

یەک گەردیلە/yekgerdîle: ئانتـ:[ فیز][ کیمیـ][ یەک+ گەردیلە][ ئینگـ : monoatomic]

یەکگرتن/yekgirtin: کتن:[ یەک+ گرتن] هەڤدان، هاودڵ بوون، یەک کەوتن، هەڤدڵ، یوگرتەی( هـ). 

یەکگرتنەوە/yek girtinewe: کتن:[ یەک+ گرتن+ ئەوە] یو ئەوەگرتەی _ یوگرتەیۆ _ یوۆگرتەی( هـ). 

یەکگرتنی کیمیایی/yekgirtinî kîmyayî: نتـ:[ کیمیـ][ یەكگرتن+ ی+ کیمیا+ یی] پتر ماددەی کیمیایی بە ڕێژەیەکی کێشی جێگیر بۆ پەیداکردنی ماددەیەکی تازە. [ ئینگـ : chemical combination].

یەکگرتوو/yekgirtû: ئانفا:[ یەک+ گرتوو (گرتن)] یەکدەست، هەڤاڵ بەند، بێ هەمبەر، یوگرتە.            

یەکگرتی/yekgirtî: ئانفا:[یەک+ گرتی(گرتن)]

{

یەک گرتیە زۆلفێ ئو یەکێ خال نومایی

ئایینە ب ئەسکەنەدری و جام ب جەم دا

}{ جەزیری}.

یەکگرێ/yekgirê: :

یەکگووتە/yekgûte: نتـ:   

یەکگیر/yekgîr: نفا:[ هـ] یوگیر( هـ)، یەکپارچە. 

یەک گیربوون/yekgîr bûn: کتن:[ هـ] یوگیربییەی( هـ)، یەک گرتنەوە. 

یەک گیربوونەوە/yekgîr bûnewe: کتن:[ هـ] یوگیربییەیۆ( هـ)، یوگیرۆبیییەی _ یوۆگیربییەی( هـ)، یوگیر ئەوەبییەی .    

یەک گیرکران/yekgîr kiran: کتپ:[ هـ] یوگیرکریای هـ)، یەک بێ گیران.  

یەکگیرکرانەوە/yekgîr kiranewe: کتپ:[ هـ] یوگیرۆکریای( هـ)، یوگیرکریایۆ، یەک پێ گیرانەوە، یوگیرئەوە کریای( هـ). 

یەکگیر کردن/yekgîr kirdin: کتپ:[ هـ] یوگیرکەرڎەی( هـ)، یەل پێ گرتنەوە.  

یەکگیرکردنەوە/yekgîr kirdinewe: کتپ:[ هـ] یوگیرۆکەرڎەی( هـ)، یوگیرئەوەکەرڎەی، یوۆگیرکەردەی( هـ).  

یەکگیری/yekgîrî: نچ:[ هـ] یوگیری( هـ)، یەک پارچەیی.    

یەکلا/yekla: ن: یەکتا. 

یەکلابوون/yekla: کتن: دڵنیایوون.  

یەکلایی/yeklayî: نتـ: یەکتایی.     

یەک لە/ yek le: نتـ:   

یەک لەدوان/yek le diwan: نتـ:   

یەک لەدوای یەک/yek lediway yek: ئانتـ: بەردەوام، پەیتاپەیتا، پیایەیی، زنجیرە.[ ئینگـ : succeslvely ]

یەک لەدوای یەکترهاتن/yek lediway yek hatin: کتپ: دانە دەست یەکتری.

یەک لەسەر یەک/yek leser yek: نتـ: لەسەریەک کەوتن و کۆبوونەوە.    

یەک لۆ/ yek lo: نتـ: یەکلا.     

یەک پنگە/yekpinge: نتـ:[ ڕوو] جۆرە گیایەکە.

یەکماڵ/yekmaľ: ئانتـ:

یەکماڵی/yekmaľî: نچ:

یەک مەبەست/yek mebest: نتـ:

یەک نایەک/yek nayek: نتـ:   

یەکنەساک/yeknesak: نتـ:[ کباک][ ئینگـ : monoton]

یەک نەکەوتن/yek nekewtin: نتـ:   

یەکنوا/yekniwa: نتـ: ئەو هێندە بەفرەی بەیەکجار دەبارێت.

یەک نێرک/yek nêrik: ئانتـ:[ ڕوو][ کباک] تاکەنێرک وەک لە گوڵی ئۆرکیدا هەیە.[ ئینگـ: monoandrous]   

یەک نیگا/yek nîga: نتـ:

یەک و دوو/yek û dû: نتـ: تاق وجووت، تاقتاقە، تاکتاکە.  

یەک و دووکردن/yek û dû kirdin: کتپ: گفتوگۆکردن، ئاخافتن، پەیڤین.                                         

یەک هۆ/yek ho: نتـ:

یەک هێشە/yek hêşe: نتـ:[ کشت] وەردێکە کە یەجار کێڵرابێت.  

یەکیەک/yekyek: ئان: تاک تاک، تاق تاق

{

یاران گشت کەیف وەش سەفا فراوان

یەک یەک وەئەملای مەقامان یاوان

}

{مەولەوی}.

یەکیەکە/yekiyeke: ئانتـ:[ دەروون][ یەک+ یەکە] بیرەبیرە، تاکتاکە، کەمکەمە، وارەوارە، وازوازی : حاڵی کەسێک کە هەردەم لەسەر بیر و بڕوایەکە.

یەکێتی/yekêtî: نچ:[ یەک+ ئێتی] ئێکێتی، پرسدان هەڤ، پێرەوی، ترۆست، فەرکبوون، فێدەراسیۆن، کۆر، کۆمەڵ، هاودڵی، هەڤاڵبەندی، هەڤدڵی، هەڤداتی، یەکبوو، یەککەوتن، یەکگرتن، یەکیتی : yekîtî( کباک، باد)، یەکگرتوو، مۆنۆپۆلەکان، هاوپەیمان.[ ئینگـ : union]  

یەکێتی ئابووری/abûrî: نتـ:[ ئاب] ڕێککەوتن یان گرێبەستێک کە لە لایەن دوو یان چەند ووڵاتێک بە مەبەستی پابەندی بە ڕامیاری ئابووری یەکگرتوو لە بابەتگەلی وەک مافەکانی گومرگی، بڕیاڕەکانی دارایی و باج …هیتر.[ ئینگـ : economic union]

یەکێتی بازرگانیەکان/yekêtî bazirganyekan: ن:[ یەکێتی+ بازرگان+ یەکان] .[ ئینگـ : trade unionism]  

یەکێتی بەرهەمهێنەرەکان/yekêtî berhemhênerekan: نتـ:[ یەکێتی+ بەرهەمهێنەرەکان] .[ ئینگـ : producers union]  

یەکێتی پیشەیی/yekêtî pîşeyî: نتـ:

یەکێتی خواز/yekêtî xieaz: نتـ:[ یەکێتی+ خواز]

یەکێتی دژان/yekêtî dijan: نتـ:[ یەکێتی+ دژان] یەکەی دژان.

یەکێتی گومرکی/yekêtî gumrikî: نتـ:[ یەکێتی+ گومرکی] .[ ئینگـ : customs union]  

یەکێکم/yekêkim: نتـ: 

1  . دانەیەکم، یوم( هـ).    

2 . کەسێکم، یونا( هـ). 

یەکێکمان/yekêkiman: نتـ: یەکێک لە ئێمە، یوما( هـ).    

یەکێکە/yekêke: نتـ: یون، یوەنە.  

یەکێکن/yekêkin: نتـ: یوندێ( هـ) : 

1 . ئێنە یەکێکن، ئێوە یەکن. 

2 . ئەوان یەکن، ئەوان یەکێکن، یونی( هـ). 

یەکینی/yekînî: نچ: یەکێتی، زەقاڵێن، جۆرە گەمەیەکە.  

یەکیەتی/yekiyetî: نتـ:[ ژمارە] یەکیی، یویی( هـ). 

بەریەک کەوتن/beryek kewtin: کتن:[ بەر+ یەک+ کەوتن] لەیەکخشان.

بەریەکی/beryekî: ئانتـ:[ بەر+ یەکی] رادی، تایبەتی.

بەسەریەکەوە/beseryekewe: نتـ:[ بەسەر+ یەک+ ئەوە] وەبان یەكەوە.

بەسەریەکەوەبوون/beseryekewebûn: كتن: وەبان یەکبوون.

بەسەریەکداچوون/beseryekdačûn: كتن:[ بەسەر+ یەک+ دا+ چوون] شتێكە تێكەڵ بەشتێكی تر بێت.

:: بەسەرتێكەڵاوی ژن و پیاوێكدا چوون.

بەسەریەداهەبوون/beseryekdahebûn: كتن:[ بەسەر+ یەک+ دا+ هەبوون] قەرزاری یەکتربوون جا چ چاكە یان خراپە.

بەیەکەوە/beyekewe: نتـ:[ بە+ یەک+ ئەوە] پێکەوە، تێكرا، هەڤڕا.

پابەیەکداهاتن/pabeyekdahiatin: کتن:[ پا+ بە+ یەک+ دا+ هاتن] لاق تێک ئاڵان.

دەهەک/dehek: نتـ:[ بیر][ کباک] دەهیەک:dehyek یەک لە دە( کناو)[ : 1/10 ]. 

سییەک/hezaryek: نتـ:[ بیر][ کباک] یەک لە سی( کناو)[ : 1/30 ]. 

هەژدەک/hêjdek: نتـ:[ بیر][ کباک] هێژدەهەک:hêjdehek، یەک لە هەژدە.( کناو)[ : 1/18 ]. 

هێڵی یەکسانی موگناتیسی/hêľî yekisanî mugnatîsî: نتـ:[ فیز][ هێڵ+ ی+ یەکسان+ ی+ موگناتیسی] [ ئینگـ : aclinic line magnetic equator]

یاوای یوی/yaway yuy: کتن:[ هـ][ یاوای+ یوی] بەیەکگەیشتن.

.

.

.

.